ژینا گیان تۆ نامری ناوی تۆ بۆتە ڕەمزێك بۆ تەواوی جیهان
ژینا ئەمینی یان بە ناوی پێناسەیی مەھسا ئەمینی (٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٠ لە سەقز – ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران) ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەکەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران کۆچی دواییی کرد.[٢][٣] خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران لەدوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و بەو ھۆیەوە دەستیپێکرد. مردنژینا ئەمینی لە ٢٢ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لەدایک بووە. ئەو وێڕای بنەماڵەکەی بۆ سەیران چووبوو بۆ پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران و لەورە ھاتبوون بۆ شاری تاران تا سەردانی خزم و کەسوکاریان لەو شارەدا بکەن. لە نزیکەی سەعاتی ٦ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە لە ١٣ی ئەیلوول لە نزیکی وێستگەی مترەوی شەھید حەقانی لە دووسایدی شەھید حەقانی لە شاری تاران لە حاڵێکدا کە لەگەڵ براکەی بوو، لەلایەن ھێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی حیجاب دەستبەسەر کرا. دوای دەربڕینی ناڕەزایی لەلایەن کیارەش ئەمینیی برای، بەوە دەوترێت کە خوشکەکەی بۆ تێپەڕاندنی کلاسەکانی زۆرەملێ بۆ ئاگادارکردنەوە گواستراوە بۆ گرتنخانەی شەقامی ڤۆزەرای تاران و لانیزۆر تا سەعاتێکی دیکە ئازاد دەکرێت.[٤] بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئامادەبووان و بینەرانی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ژینا ئەمینی لە لێکخۆی ھێزە ئینتیزامییەکان ژێری ئەشکەنجە و لێدان کەوتووە. بنەماڵەی ئەمینی ڕایان گەیاندووە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی کچەکەیان ئاڵۆزی قەوماوە و بەرپرسەکانی ئینتیزامی لە براکەشیان داوە. خاڵی ژینا ئەمینی وتی: «براکەی مەھسا (ژینا) لەوێدا بووە و کاتێک ویستویەتی لە بەرامبەریان بەرگری بکات و نەھێڵێت، گازی فرمێسکڕێژییان لێوەشاندووە».[٥]
ژینا ئەمینی، دوو سەعات دوای دەستبەسەربوون و گواستران بۆ بنکەی پۆلیسی ئاسایشی ئاکاریی تاران لە شەقامی ڤۆزەرا، چووەتە کۆماوە و لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی کەسرای تاران بەستەری کراوە. دوای ئەوەی کە بنەماڵەی ئەمینی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، پزێشکەکان دەڵێن کچەکەیان تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ بووە و ئیتر ھۆشیاریی نەماوە. کاتێک کیارەشی براکەی لەبەردەم گرتنخانەکە بووە، بە چاوی بینیویەتی کە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لە گرتنخانە چووەتە دەرەوە. لە پرسگەکە ھۆکارەکەی دەپرسێت و پێی دەوترێت کە شتێکی وا نییە و یەکێک لە سەربازەکانی خۆمان بووە کە بریندار بووە. دوای نیو کاتژمێر، کیارەش بە نیشاندانی وێنەی ژینا بە چەند ژنێک، کە لە گرتنخانەکە ئازاد بوونەتەوە، حاڵی دەبێت کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە ھەڵگری جەستەی نیوەگیانی خوشکی خۆی بووە. موژگان ئەمینیی دایکی ژینا ئەمینی، کەمێک بەر لە بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆچی دواییی ئەو گوتبوو کە پزیشکەکان خەریکی دیالیزکردنی ژینایەن و ڕای گەیاندبوو کە کچەکەی بە تەواوی ئازا و لەشساغ بووە. ژینا ئەمینی سێ ڕۆژ دوای دەستبەسەربوون و کەوتنە کۆماوە، لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆچی دواییی کرد. کۆچی دواییی ژینا لەلایەن بنەماڵەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.[٦][٧] بەخاکسپاردنبەرەبەیانیی ١٧ی ئەیلوول، تەرمی ژینا گواسترایەوە بۆ سەقز بە مەبەستی بە خاک سپاردن بردرا بۆ گۆرستانی ئایچی.[٨][٩] کاربەدەستانی ئێران ویسیان زووتر بەخاکی بسپێرن بەبێ ئامادەبوونی خەڵک، بەڵام خێزانەکەی ڕێگریان لێکردن و نەیانھێشت تا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە. ھەروەھا بۆ ئەوەی خەڵک زۆر کۆنەبنەوە، ڕێگاکانی دەرەوەی شاری سەقز داخران. لە کاتی بەخاکسپاردنی، خەڵک دروشمیان دژی حکوومەتی ئێران دەوتەوە، وەک «مردن بۆ دیکتاتۆر» و «کوشتن لەسەر ڕووسەری تاکەی بکەین بوربەسەری».[١٠][١١] کاردانەوەکانناوخۆیی
سیاسەتوانان
ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان
|
وێنەکان : هونەرمەندێکی ژنی میسری