پیاوێک لە جوامێری بە یادی شەهید ئازادهەورامیی هاوڕێم
گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کان، ته‌کاندنی تۆزی زه‌مه‌ن له‌و ڕۆحه تیشکباره‌ی، له ماڵی ڕووداوه‌کانی میژوودا ده‌دره‌وشێت و له تاریکستانی ڕۆحی وێرانی مندا، بۆ هه‌میشه چراوگێکی هه‌ڵکردووه، چه‌ند ئازارم ده‌دات، سه‌تان هێنده‌ش فه‌نتازیاکان، بۆ فڕین و جێهێشتنی شوینکاتی نامۆیی، بۆ گه‌یشتن به‌و فه‌زایانه‌ی که له وان‌دا گوڵه‌کانی ژیان له خه‌یاڵدانمدا ده‌پشکوێن، ئاوه‌ڵاتر ده‌کات. 29ساڵ پێش نووسینی ئه‌م دێڕانه، له جه‌نگه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و کرانه‌وه‌ی ده‌رکه‌ی هومێد به ڕووی ئێمه‌ی پارتیزانانی "کۆمه‌ڵه"ی به گژ مه‌حاڵدا هه‌ڵشاخاو، له یه‌کێک له سه‌فه‌ره ئه‌فسووناوییه‌کانماندا، بۆ سه‌رکرداێتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و دیداری سه‌رکرده‌کان، له شاری "سنه"دا، له یه‌کێک له بنکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی "ئامۆزا"ماندا، به دیداری که‌مته‌مه‌نترین سه‌رکرده‌ی کۆمه‌ڵه گه‌یشتم. پیاوێک به باڵایه‌که‌وه که به به‌ژنی سه‌رکردانیک نه‌ده‌چوو، من له خه‌یاڵمدا وێنام کردبوون! ڕووخسارێکی هه‌ڵگرتبوو که خوێنی نورانیترین نوورانیی تێدا ده‌گه‌ڕا و ده‌هات له هێمنیدا ده‌توایه‌وه! قسه و گفتاری ئه‌و پیاوه، له یه‌که‌م بینین‌دا، جۆرێک بوو، به هه‌زاران داوی موحیبه‌ت پێچامییه‌وه و هۆگری خۆیی کردم. کاک ئازاد و من، ساڵانێک پێکه‌وه هاوڕێ، هاوخه‌بات و هاوکار بووین. ئه‌و، بۆ من، نموونه‌ی باڵای هاوڕێ، سه‌رکرده و مرۆڤێک بوو که ده‌شێت هاووێنه‌ی ده‌گمه‌ن بووبێت، یانژی هه‌ر نه‌بووبێت! کاک ئازاد، ته‌نیا مرۆڤی شۆڕشگیر، به مانا ته‌قلیدییه‌که‌ی شۆڕشگێر، نه‌بوو. ئه‌و مارکسیست بوو، وه‌لێ نه چه‌پێکی ده‌مارگیری بانچه‌پ! خوێنده‌واریی و ڕۆشنبیریی کاک ئازاد، بازنه‌ی مه‌عریفه و ڕۆشنبیریی مارکسیستیی باوی ئه‌و ڕۆژگاره‌ی تێپه‌ڕاندبوو. ئه‌و ده‌یگوت: شۆڕش، ژیان و مرۆڤ زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن له کتێب و فه‌لسه‌فه‌ی زانایان و بیرمه‌نداندا شه‌ته‌ک بدرێن. ئازاد، پێچه‌وانه‌ی که‌سانی دیکه، ژیانی پڕ زه‌بری شاخ، نه‌یتوانی مینتالیتێت و کاره‌کته‌ری ئه‌و بگۆڕێت. ئه‌و له دنیای خوێن و کوشتارگه‌دا، به سووتانی په‌پووله‌یه‌ک و ڕه‌قهه‌ڵاتنی چۆله‌که‌یه‌ک، نیگه‌ران و خه‌مبار ده‌بوو. ئه‌و، له فه‌زای داپڵۆسینی کورد و به‌سوتماککردنی نیشتماندا، سه‌رڕێژ بوو له ڕۆمانسییه‌ت و جوانییه‌کانی ژیان! هه‌میشه ئه‌ده‌ب و موزیک له ڕۆحی‌دا شه‌پۆلانیان ده‌دا. ئازاد، له کتێباندا ڕۆ ده‌چوو، هێنده له ژیانی خه‌ڵک و چاره‌نووسیان ده‌فکری، خودی خۆیی له فه‌رامۆشیدا، جێ ده‌هێشت. کتێب و گیتار و چه‌ک، سێ خه‌سڵه‌ت و سێ کۆڵه‌که‌ی دره‌وشاوه‌ی سه‌نگه‌ر و ماڵی کاک ئازاد بوون. من، له‌گه‌ڵ کاک ئازاد‌دا، شه‌یدای موزیک و ئه‌شقی خوێندنه‌وه بووم. ئه‌و، زۆر نووسه‌ر و ڕۆمانووسی پێ ناساندم که پێشتر نه‌مژنه‌فتبوون. کاک ئازاد، هه‌نده‌کجاران له ده‌رکه‌وتنی دیارده سه‌لبییه‌کانی نێو شۆڕش و کۆمه‌ڵه بێزار ده‌بوو، ڕه‌فتاری هه‌نده‌ک که‌س و لایه‌ن، جاڕز و توڕه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و به پشوویه‌کی درێژه‌وه، به دیدێکی ورد و به‌رینه‌وه، له کێشه‌کانی ده‌ڕوانی و دژی سه‌ره‌ڕۆیی و هه‌ڵه‌شه‌یی گرووپ و فراکسیۆنه‌کانی نێو کۆمه‌ڵه بوو. ئه‌و، پێی وا بوو، ناشێت ململانێکانی نێو ده‌روونی کۆمه‌ڵه، به دووڕێیانی جیابوونه‌وه و ماڵئاوایی بگه‌ن. ئه‌و، وای بۆ ده‌چوو که له هه‌لومه‌رجی خه‌باتی شاخدا، به که‌ره‌سه و داروپه‌ردووه‌ی له به‌رده‌ستدان، هیچ گروپێک به ته‌نیا و له حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌دا، له کۆمه‌ڵه باشتری پێ ناخولقێنرێت! کاک ئازاد، به له‌شولار و هه‌ڵکه‌وته‌ی جه‌سته‌ی، به ژه‌نراڵان نه‌ده‌چوو، به‌ڵام له دۆخه ئاسته‌نگه‌کاندا، ڕۆڵی ژه‌نراڵێکی به‌ئه‌زموونی ده‌گێرا و ڕێبه‌راێتیی هێزه‌کانی ده‌کرد. من، کاک ئارامم نه‌دیبوو، به‌لام هه‌میشه وام هه‌ست ده‌کرد که تاڵێ له ڕۆحی به‌رزه‌فڕی "ئارام"، له ناخی کاک ئازاد‌دا ده‌بزوێت! ئازاد، ئه‌گه‌ر کورد نه‌بایه و دۆخی ئه‌وێ ڕۆژێی کوردیش ئه‌وه نه‌بایه که بوو، ده‌شیا ئه‌م جوامێره‌پیاوه، هومه‌رمه‌ند، یاخود نووسه‌ریکی زێده‌ده‌رکه‌وتووی لێ ده‌رچووبا. له فه‌رهه‌نگی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، تێرمی "شه‌هاده‌ت" و پرۆسه‌ی شه‌هیدبوون، پله‌یه‌کی به‌رز و پیرۆزیان هه‌یه. من پێم وایه، پیرۆزی و گه‌وره‌یی ئینسانه‌کان له ژێانیاندایه نه‌ک له شه‌هیدبوونیاندا، شه‌هیدبوون، ته‌نیا گه‌وێکه که زنجیره‌ی پرۆسه‌ی گه‌وره‌یی مرۆڤه‌کان کامڵ ده‌کات. کاک ئازاد، له ژیاندا گه‌وره بوو، چ پێویستی به شه‌هیدبوون نه‌بوو ! ئازادی بیرتیژ و که‌مدوو، ئازادی نه‌فسبه‌رز و دڵگه‌وره، ئازادی ده‌مبه‌بزه و ناخ لێوان‌لێو له "نالی"، "مه‌حوی"، "حافز" و "مه‌ولانای ڕۆمی" و نۆته‌ی گۆرانییه‌کانی ژیان، چوارچێوه‌ی چ تێکستێک له خۆیی ناگرێت و به ڕۆحی ته‌نگن! به هیوای ژیانه‌وه‌ی ڕۆحی "ئازاد" له جه‌سته‌ی "ئازاد"ه‌کانی ئایینده‌دا، ئه‌م کورته‌نووسینه، کڵۆم ده‌ده‌م و ده‌ڵێم: هیچ شتێک له دڵۆپیک خوێنی تۆ به‌نرختر نه‌بوو، تۆ نه‌ده‌بوو شه‌هید ببیت!
پشکۆ نه‌جمه‌دین سوێد
|