دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٦١ تا ٢٩١
شیعرە فارسییەکانی ئاوات
سەرەتا سەرجەم ٣٠ پارچە شیعری فارسی ئاوات لە دیوانی چاپی ئەنیسی و جەعفەردا هاتوون. لەو ٣٠ پارچەیە، ٢٢یان غەزەل، ٢یان پێنج خشتەکی و ٤یان چوارینەن. جیا لەوانە، ٢ نامەی شیعری بۆ مامۆستا عەبباسی حەقیقی و مامۆستا خالیدی حیسامی (هێدی) تۆمار کراون، کە هەموویان بەسەر یەکەوە دەکەنە ٣٠ پارچە. شیعرەکان بەگشتی کلاسیکن واتە ئاوات نە لە شیعرە کوردییەکان و نە لە فارسییەکاندا بەرەو شێعری بێ کێش و سەروا (نوێ) نەڕۆیشتووە. بەگشتی هیچکام لە شاعیرانی قوتابخانەی موکریان و پەیڕەوانی سەیفولقوزات، لە هەژار و هێدییەوە تا حەقیقی و خالەمین و نووری عەتفێکیان بە مەسەلەی نوێکردنەوەی قاڵبی شیعرەکانیان نەبووە، باوەکوو ناوەرۆکی شیعرەکانیان ڕۆژین و نوێ بووبێت. تەنیا هێمن لە قۆناغێکی ساڵانی سی (پەنجاکانی زایێنی)دا نموونەیەکی بچووکی لە شیعری نوێ لە خۆی پیشاندا کە گەلێک کاتی بوو و چیتر شوێنی نەگیرا. کە دەڵێم شیعری کلاسیک و شیعری نوێ، پێوانەی ساکارم بۆ جیاوازی دانانیان لە یەکتر، ڕەچاوکردنی کێش و سەروایە، دەنا لە باری بابەتەوە، هەر هەموو شاعیرانی قوتابخانەی موکریان، کە من مامۆستایانی نەمر 'قانع' و 'موفتی پێنجوێنی'شیان لەگەڵ دەخەم، ناوەرۆکی شیعرەکانیان نوێ بوو، واتە بە پێوانەی ناوەرۆک و بابەت، هەر هەموویان لەچاو شاعیرانی دیکەی ناوچەکە، وەک وەفایی و ئەحمەدی کۆر و مەلامارفی کۆکەیی، نوێخوازێکی تەواو نوێخواز بوون. قانع و موفتی پێنجوێنیش لە سەردەمی کۆماری کوردستان (١٩٤٦) دا لە مەهاباد و بۆکان و سەقز و مەریوان ژیاون و کارتێکەریی نەمر سەیفولقوزات بە سەر شیعرەکانیانەوە دیارە و هەڵوێستیان بە موو جیاواز نییە لە هەڵوێستی شاعیرانی دیکەی قوتابخانەی موکریان بۆ نموونە، هەژار و هێمن و هێدی.
لە شیعرە فارسییەکانی ئاواتدا کارتێکەریی شیعری شاعیرانی کلاسیکی فارس وەک خەییام و مەولەوی ڕۆمی و سەعدی وحافز و تا ڕادەیەکیش شەهریار، بەرچاوە. هەندێک لە غەزەلەکان ئیستیقباڵی غەزەلێکی ئەو شاعیرانەن بەڵام مۆرکی کوردبوون و ناوچەیی بوونی شاعیریان بە سەرەوە دیارە، واتە کەسایەتییەکی سەربەخۆیان پێدراوە و ئەوەش جیاوازە لە لاسایی کردنەوەی ناوەستایانە شاعیرانی کەم ئەزموون. لە هەندێک شیعری دیکەدا کەڵک لە کەرەسەی شیعریی ناو شیعری ئەو شاعیرە فارسی وێژانە وەرگیراوە و بۆنموونە، بەشێک لە دەستەوشەی ناو شیعری ئەو شاعیرانە خزاوەتە ناو ئەو شیعرانەیەوە کە کێش و سەروای نوێ و تایبەت بەخۆی ئاواتیان هەیە؛ یان بە پێچەوانە، کێش یان سەروا لە شیعری شاعیرێکی فارسی وەرگیراوە بەڵام ناوەرۆکی تایبەت بە ئاوات کراوەتە ناوئاخنی. شیعرە فارسییەکان شارەزایی و ناسیاویی زۆری ئاوات لە شیعری کلاسیکی فارسی و شاعیرانی فارسی وێژ دەردەخەن. سەردەمی ژیانی ئەو شاعیرانەی وا کارتێکەرییان لەسەر ئاوات بووە، لە سەدەی حەوتەمی کۆچی (١٣ ی زایێنیی)یەوە دەست پێدەکات و دەگاتە سەردەمی مەشرووتە (١٩٠٦) و دوای ئەویش. هەموو ئەو شاعیرە فارسانە، لە مێژووی ئەدەبی فارسیدا غەزەل وێژ و سەر بە شێوازی ئەدەبیی عیراقی بوون. ئاوات چامە (قەسیدە)نووس نەبووە و هەر بۆیەش ئیستیقباڵی شاعیرانی شێوازی خۆراسانی وەک ئەنوەری و ناسر خوسرەو و عونسوری و عەسجودی، تەنانەت ملک الشعراء بەهار شاعیری دوای مەشرووتە و نزیک لە سەردەمی خۆی، نەکردووە. ئەو تێکەڵاوییە و تەنانەت ئەو دەستەوام وەرگرتنە لە شیعری فارسی، لە لایەکەوە جوانی و ڕازاوەییەکی زۆری بە شیعری ئاوات بەخشیوە لە لایەکی ترەوە بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە وشە و زارەوەی فارسی، شیعرەکانی هەندێک جار ئەو پاکی و بێ خەوشی و ڕەسەنایەتییەیان نییە کە بۆ نموونە لە شیعری سەیف یان هەژار و هێمن و هێدیدا دەبینرێت، ئاوات کەمتر لەوان سڵی لەوە کردۆتەتەوە خواستی دڵی خۆی لە ڕێگەی وشە و زاراوەی فارسییەوە دەرببڕێت. من هەست دەکەم بۆ ئەو، گەیاندنی واتا بە خوێنەر ئامانج بووبێت تا پاک کردنەوەی زمان؛ وەک بۆ مامۆستا گۆرانیش وابووە. نازانم بە بێ وشە و تەعبیری عەرەبی، ئێمە دەمانتوانی بۆ نموونە، شیعری "شەوێک لە عەبدوڵڵا' یان 'جیلوەی شانۆ'ی مامۆستا گۆرانمان هەبێت: "لە جەرگی پەردەوە تک تک دڵۆپی عوود ئەرڕژا/ بە نووکی تەئسیری/ تەڕەب ئەهاتە خرۆش تالعی سروور ئەپژا/ بە ئاهی دڵگیری/کەمان شەهیق و زەفیری فریشتەیی ئەلحان/ ئەکەوتە ناو دڵی مردووش هەناسەیی هەیەجان..." لە بیرمان نەچێت، بەشێکی زۆر لە زاراوە و دەستەوشەی ناو شیعری فارسی لە ڕاستیدا عەرەبین بەڵام بۆ ئاخێوەرانی زمانی فارسی بوونەتە بابەتێکی خۆماڵی و شاعیرانی فارس بە تایبەت کلاسیکەکانیان لە نووسین و خەڵکیش لە خوێندنەوەیان ناپەرموونەوە. شاعیرانی کورد وەک نالی و مەحویش، کە لە ناو شاعیرانی کورددا زیاترین کارتێکەریی شیعری فارسییان لەسەرە و لەعەینی کاتدا مەلا وعەرەبیزانێکی چاکیش بوون، ناڕاستەوخۆ و لەڕێگەی زمانی فارسییەوە، دەستەوشەی عەرەبییان هێناوەتە ناو شیعرەکانیانەوە و تەسلیمی ئێمەیان کردوون. لەم بارەیەوە، ئاوات بارودۆخێکی هاوچەشنی نالی و مەحویی هەیە. دوور نییە هۆکاری مەسەلەکە ئەوە بێت کە ئاوات زیاتر لە شاعیرانی دیکەی قوتابخانەی موکریان ئیمانداری ئایینی و ئەهلی تەریقەت بووە و ئەو هەردووە، شوێنی خۆیان لەسەر زمانی ئاخاوتن و نووسینی داناوە. زمانی عەرەبی چ لە ڕێگەی ئایینی ئیسلام و چ لە ڕێگەی فەلسەفە و کەلام و چ لە ڕێگەی سۆفیایەتییەوە، بە تان وپۆی هەموو زمانەکانی ناوچەدا گەڕاوە و تەنانەت نەک لە ڕابردووی کۆن، بەڵکوو لە سەردەمی ئێمەشدا وەک دیاردەیەکی چارناچاری زمان و ئەدەبی کوردی، بەتایبەت لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێهاتووە. جیاواز لە کوردی و فارسی، بە سەیرکردنێکی زمانی تورکی و ئازەربایجانی و ئوردوو و پەشتوو، تەنانەت پونجابی و گوجراتی هیندوستان، پانتایی مەیدانی ئەو کارتێکەییەی زمانی عەرەبیمان بۆ دەردەکەوێت. لە ڕاستیدا، تەنیا ئەو زمانانەی ناوچەکە توانیویانە لە مەیدانی مغناتیسیی زمانی عەرەبی بە دوور بمێننەوە، یان شوێنی کەمتری لێ هەڵبگرن، کە ئاخێوەرەکانیان موسوڵمان نەبوون! بۆ نموونە، گەلانی ئەرمەنی و ئاسۆری و گورجی. تەنانەت ئێزدی و کاکەییش کە دوای سەرهەڵدانی ئیسلام بە ناچاری و لەژێر گوشاری زۆری موسوڵمانان و حکوومەتەکانیاندا کەوتوونەتە پەیوەندییەکی چار ناچار لەگەڵ موسوڵمانانەوە، بە هەمان شێوەی کوردی موسوڵمان یان تورک و ئازەربایجانی و فارس و بەلووچ و پەشتوو، قورسایی زۆری زمانی عەرەب کەوتۆتە سەر زمانی ئاخاوتن و نووسینیان. بە گشتی، شاعیری کلاسیکی گەلانی ناوچەی ئێمە لە هەزار ساڵ پێش ئێستاوە لایکەم تا سەردەمی سەرهەڵدانی شیعری نوێ (نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم) نەیانتوانیوە لە ژێر سێبەری قورسی ئایینی عەرەب و ئەدەبی فارسی بێنە دەرەوە و هەرشیعرێکیش گوترابێت لە قاڵبی بەحرێکی عەرووزیدا بووە کە عەرەب و فارس دایانناوە یان ئەوان پێشڕەوی بوون و بەسەر گەلانی دیکەی ناوچەیاندا سەپاندووە! دەنا بۆ نموونە، شیعری کلاسیکی کوردی شیعری عەرووزی نییە و بڕگەییە کە هەم لە شیعری یارسانەکان و هەم لە بەیت و بەندی ناوچەی هەولێر و موکریاندا دەردەکەوێت. بەڵام هاوڕێ لەگەڵ پەرەسەندنی خوێندەواریی لە حوجرەی مزگەوتەکان و دەسەڵات سەندنی زمانی عەرەبی لە ناو فەقێ و مەلای کوردا، شاعیرانی خوێندەواریش کە سەریان هەڵدەدا خوێندەواری مزگەوت بوون و بە عەرەبی و فارسی دەیانخوێند واتە سەرچاوەی دەرسەکانیان یان عەرەبی یان فارسی بوو کە ئەمیان خۆی لەژێر کارتێکەرییەکی قورسی زمانی عەرەبیدا بوو. نفووزی زمانی عەرەب تەنیا بە ئایین و دۆعا و سڵاوات کۆتایی نەدەهات و بواری ئەدەب و زانستیشی دەگرتەوە. شیعری بڕگەیی کلاسیکی کوردی لەو بارودۆخە و لە ژێر ئەو گوشارەدا بووە شیعری عەرووزی! ئەگەر کەسێکیش بیەوێت دەست نیشانی شیعری بڕگەیی لە ئەدەبی گەلێکی وەک کورد دا بکات یان نموونە لە شیعری بابە تاهیری هەمەدانی بهێنێتەوە و بڵێ ئەو شیعرانە بڕگەیین و شوێنی عەرووزی عەرەبیان بە سەرەوە نییە، هەر ئەو کەسە خۆی دەزانێت کە ئەوانە دڵۆپێکن لە دەریای شیعری گەلانی ناوچە و هەرگیز لە باری ژمارە و کەیفییەتەوە ئەو گرنگایەتییەیان نییە لە بەرانبەر ئوقیانووسی شیعری کلاسیک دابنرێن. خۆ کەمیش نین ئەو کەسانەی وا ڕاست یان هەڵە، لایان وایە هەموو شیعرێکی بڕگەیی دەتوانرێ تەقتیع بکرێن و بخرێنە ناو یەکێک لە هەمان ئەو بەحرانەی عەرووزی عەرەبەوە! ئەو شیعرانەی لێرەدا دەبینرێن، بە ژمارە ٢٢ غەزەل، ٢ پێنج خشتەکی و ٤ چوارینەن، دیارە ٢ نامەی شیعریشیان بە شویندا دێت، کە ڕوویان لە شاعیرانی دیکە (حەقیقی و هێدی)یە و ئەوانیش بە شیعر وەڵامی ئاواتیان داوەتەوە. شیعرە فارسییەکانی ئاوات لە باری ناوەرۆکەوە بریتین لە: 1. بابەتی غەرامی 2. ئایینی/ عیرفانی 3. سیاسی، و 4. ئیخوانیات بە حیسابی ساڵی گوتران، شیعرەکان لە نێوان ساڵانی ١٣٣١ و ١٣٦٣ ی هەتاوی (١٩٥٢ تا ١٩٨٤ ز)دا گوتراون. من بۆ ڕیز کردن و بە شوێن یەکتردا هێنانیان، بە باشم زانی بنەمای کار لەسەر ساڵی گوترانیان دابنێم. شیعرە فارسییەکان لە کۆتایی شیعرە کوردییەکانی دیوانی ئاواتدا هاتوون کە ژمارەیان سەرجەم ٢٦٠ پارچە شیعر بوو. بەو پێیە، لێرەدا شیعرە فارسییەکانی ئاوات لە ژمارە ٢٦١ ەوە دەست پێدەکەن تا دەگەنە ٢٩١. هەروەها لە درێژەی ناساندن و شرۆڤە کردنی شیعرە کوردییەکاندا بۆ هەرکام لە شیعرە فارسییەکانیش ڕوونکردنەوەیەکم نووسیوە کە خوێنەری کورد ناسیاوییەک لەگەڵ ناوەرۆکیان پەیدا بکات بەڵام بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەی کوردی لەگەڵ دەقە فارسییەکەدا تێکەڵ نەبێت و سەر لە خوێنەر نەشێوێت، سەرەتا ڕوونکردنەوە کوردییەکانم داناوە، ئینجا شێعرە فارسییەکان خۆیانم بە شوێنیاندا هێناون. ئەم شێوازە، لە لایەک درێژە بە زنیارییەکانی بەشی شیعرە کوردییەکان دەدات و هەودای کارەکە ناپسێنێت، واتە لەسەر شیعرە فارسییەکانیش ناسیاوی دەداتە خوێنەری کورد، لە لایەکی دیکەوە دەرەتان دەداتە خوێنەری فارسیش بۆ ئەوەی بتوانێت شیعرەکان بە بێ کێشەی زمان، یەک لە دوای یەک بخوێنێتەوە و لە نێوان فارسی و کوردیدا ٣٠ جار سەر وخوار نەکات! وەک دەبینرێت، هەوڵمداوە شیعرەکان لە ئاوێنەی ڕووداوە سیاسییەکانی ئێران و کوردستانی ساڵانی ژیانی شاعیردا دابنێم ئەویش لەبەر هۆکارێکی ڕوون و بەرچاو: شاعیران و یەک لەوان ئاوات، ئەندامێکی ئاسایی کۆمەڵگان و وەک خەڵکانیتر ژیان دەکەن، شوێن لە ژینگەی دەوروبەر هەڵدەگرن و بەش بە حاڵی خۆیان شوێنیش لەسەر کۆمەڵگا دادەنێن. ناکرێ لە ناو قوتوویەکی داخراوی دابڕاو لە ژینگە، هونەری هونەرمەندێک بخرێتە بەر لێکۆڵینەوە. ئاوات ڕۆڵەی سەردەمی خۆی بوو، ئەو سەدەمەی وا مۆرکی گەلێک ڕووداوی مێژوویی بە سەرەوەیە و لەوانە، مەشرووتەی ئێران و عوسمانی، دامەزرانی حکوومەتی تورکیا لە خۆڵەمێشی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی، کۆماری ساڵی ١٩٤٦ی کوردستان، کۆدیتای ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٣٢ی دژ بە موسەددیق لە ئێران، ڕاپەڕینی ساڵانی ١٣٣١ و ٣٢ ی خەڵکی بۆکان و ناوچەی فەیزوڵڵابەگی دژ بە ئاغاوات، شۆڕشی ئەیلوولی ١٩٦٢لە باشووری کوردستان، کۆنگرەی دووهەمی حزبی دیموکراتی کوردستان کە لە باشوور گیرا، ڕاپەڕینی کومیتەی شۆڕشگێڕی حزبەکە لە ساڵانی ١٣٤٧ و ٤٨، ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ ی گەلانی ئێران، ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی و لە ناوچوونی سیستەمی چەند هەزار ساڵەی شاهیەتی لە ئێران و گەلێک ڕووداوی گرنگی دیکە لە کوردستان و ئێران و ناوچەکە. ئاشکرایە شاعیردەبێ سەبارەت بە هەموو، یان بەشێک لەو ڕووداوانە، کە ژیانی خەڵکیان بەرئاوەژوو یان تووشی گۆڕانکاری کردووە، هەڵوێستی گرتبێت و ئەو هەڵوێستانە لە شیعرەکانیدا ڕەنگیان دابێتەوە. نەک هەر ئەوانەش، بەڵکوو شوێن و کارتێکەریی ژیانی تاکەکەسی، بنەماڵەیی و کۆمەڵگایی، منداڵی، لاویەتی، پیری، ئەوین، پەیوەندی دۆستانە، خوێندن، ئەرک و کار و ئابووریی بنەماڵە، باوەڕی سیاسی و ئایینی وگەلێک دیاردەی دیکەی ژیان، دەبێ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە شیعرەکانیدا بدۆزرێتەوە و هەڵسەنگێنرێت. من، بە گوێرەی توانای کەمی خۆم و دەرەتان و کاتێک کە بۆ کارەکەم تەرخان کردووە، لەو بوارەدا هەنگاوێکم هەڵێناوە. زۆر باش ئاگاداری ناتەواوییەکانی کارەکەم هەم و ئەنجامەکەی تەنانەت بە دڵی خۆیشم نین! بەڵام من هەر ئەوەم و ئەوەندەی لێ دەزانم. گەلەکەمان بەختەوەرانە ئێستا پسپۆڕ و زانای زۆری تێدا هەڵکەوتوون و لە داهاتوودا لەوە زیاتریشی لێ هەڵدەکەوێت. هیچ قسەیەک و بۆچوونێک موتڵەق نییە و دڵنیاشم کە دوای من کەسانی دیکە لە من چاکتر ئەرکی شیکردنەوەی شیعر و ژیانی ئاوات بەڕێوە دەبەن. کۆتایی قسە، من ئەوەی لە توانامدا بووە کردوومە و نەک دەمارگیرییەکم بۆ بۆچوون و شێوازی کاسرەکەی خۆم نییە، بەڵکوو خۆشحاڵ دەبم کەسانی دیکە، ئەمڕۆ یان لە دواڕۆژدا، هەڵەی کارەکەم بخەنە ڕوو و ووردتر لە من، ڕاستەقینە دەربخەن. وەک گوترا، سەرەتا ڕوونکردنەوە و شرۆڤەی یەک یەکەی شیعرە فارسییەکان بە زمانی کوردی دێنم، ئینجا شیعرە فارسییەکان دەخەمە بەرچاو: شیعری ژمارە ٢٦١، معراج
غەزەلێکە، لە ساڵی ١٣٣١ (١٩٥٢)دا گوتراوە، کاتێ کە شاعیر ٤٩ ساڵان بووە. هیچ شیعرێکی دیکەی فارسیی ئاوات نەگەیشتۆتە دەستمان کە پێش ئەو ساڵە گوترابێت. وەک لە ناوەکەی دەردەکەوێت، غەزەلێکی ئایینی و باسی میعراجی پێغەمبەری ئیسلامە. وشەی ئەستەم لە شیعرەکەدا نییە بەڵام تەرکیبی جوانی وەک "از بلندا جای بالا آمدی" تێدا بەرچاوە. ئەو شێوە بەیانە هی ئەدەبی کۆنی سەدەکانی چوارەم و پێنجەمی کۆچیی ئێرانە کە لە سەدەی بیستەمدا سەرلەنوێ زیندوو کرایەوە و هەندێک خەڵکی لایەنگری ئێرانی کۆن لە نووسین و شیعری خۆیاندا ڕەچاویان کرد. پێویستە بگوترێت ساڵی ١٣٣١ هەم لە مێژووی ئێران و هەم لە مێژووی ناوچەی جێگەی ژیانی ئاواتدا خاوەن گرنگایەتییەکی سیاسی- کۆمەڵایەتی زۆرە بەڵام ئەو شیعرە، وەک تاکە شیعری فارسیی ساڵانی پێش کۆدیتای ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٣٢ و گەڕانەوەی حەمەڕەزاشای هەڵاتوو بۆ سەر تەخت و تاجەکەی، هەروەها تێک شکانی ڕاپەڕینی دژی فیئۆداڵیی خەڵکی بۆکان و ناوچەی فەیزوڵڵابەگی دژ بە ئاغاوات، هیچ نیشانەیەکی ئەو ڕووداوانەی بەسەرەوە نییە و وەک دەبینین، ئاوات تەنیا لەبیری میعراج و جەژنی بەراتدایە. تۆ بڵێی شیعری فارسی دیکەی سەبارەت بەو ڕووداوانە نەگوتبێتن؟ ئاخر ئاوات شاعیرێکی بەرپرسی سیاسی بووە. بڵێی پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی وەک خاوەن مڵک و دۆستایەتی و خزمایەتی لەگەڵ ئاغاواتی ناوچەکە بەرگری هەڵوێست نواندن سەبارەت بەو خەبات و ڕاپەڕینە شکۆمەندەی دووکاندارانی بۆکان و وەرزێران و خۆش نشینانی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی نەبووبێت؟ ئەی چۆن بوو لە ڕووداوی کۆماری کوردستاندا دەست بە جێ هاتە دەنگ و شیعری بە ئاڵای کوردستاندا هەڵگوت؟ یان چۆن بوو سەبارەت بە شۆڕشی ئەیلوول و کۆنگرەی دووهەمی حزبی دموکراتی کوردستانی ئێران و ڕاپەڕینی چەکدارانەی ساڵانی ١٣٤٦ و ٤٧ هەڵوێستی گرت؟
شیعری ژمارە ٢٦٢، هیچ هیچ لە ساڵی ١٣٣٤ دا گوتراوە کە شاعیر ٥٢ ساڵان بووە. ئێمە بۆ ماوەی سێ ساڵی نێوان شیعری پێشوو و ئەم غەزەلە، هیچ شیعرێکی فارسیی ئاواتمان نەگەیشتۆتە دەست. وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا، ساڵانی ١٣٣١ و ٣٢ ئێران بە کوردستانەوە لە باری سیاسی ئاڵۆز و پڕ لە گۆڕانکاریی وەک هاتن و لاچوونی ئەم یا ئەو سەرەک وەزیران بوو و ئەنجامەکەی گەیشتە کۆدیتای ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٣٢ دژ بە دوکتۆر محەممەدی موسەددیق و گەڕانەوەی شا بۆ سەر تاج و تەخت. خەڵکێکی زۆری ناوچەی ژیانی ئاوات (موکریان) دوابەدوای کۆدیتا لە لایەن حکوومەتی نیزامیی تەیمووری بەختیارەوە گیران، دەزگای داپڵۆسێنەری ساواکیش سێ ساڵ دواتر لە ١٣٣٥ دا دامەزرا کە ساڵێک بێت دوای گوترانی ئەم شیعرە. ناوەرۆکی شیعرەکە لەگەڵ بارودۆخی کۆمەڵایەتی- سیاسیی ئەو ساڵانەدا یەکدەگرێتەوە: بێ هیوایی بە ژیان، دەست شۆردن لە دنیا و پەنا بردن بۆ لای خودا لە دەست کێشەی چارەسەرنەکراوی ژیان. شیعری ژمارە ٢٦٣، صید حرم لە ساڵی ١٣٣٥ دا گوتراوە، کە ساڵی دامەزرانی ساواک و کرانەوەی لقەکانی ئەو ڕێکخراوە جەهەننەمییە لە کوردستانیش بوو. شاعیر لەو ساڵەدا ٥٣ ساڵان بووە. غەزەلێکی غەرامییە بەڵام بە حیسابی فەردی شەشەم، دوور نییە بۆ دۆست و برادەرێکی شاعیریش گوترابێت.
سەرەڕای
ئەوەی ڕەدیف و هەندێک
ناوەرۆکی شیعرەکە
دووپاتکراوەی شیعری
شاعیرانی دیکەی کورد و
فارسن، بەڵام لە چەند
فەردێکیدا ناوەرۆک یان
تەرکیبی نوێ بەرچاو
دەکەوێت. بۆ
نموونە:
شیعری ژمارە ٢٦٤، روزگار من لە ١٣٣٨ دا گوتراوە کە شاعیر لەودەمەدا ٥٦ ساڵان بووە. غەزەلێکی جوانە سەبارەت بە شاعیر خۆی و بارودۆخی ژیانی. کەرەسە شیعرییەکە هەمووی کۆن و بیستراو و بینراون بەڵام جاروبارە تەرکیبێکی تازەیان پێ دروست کراوە: "از آب چشم خویش دهم آب گلستان شاید بروید از لب جو، گلعذار من!" شیعری ژمارە ٢٦٥، مناجات لە تەمەنی ٥٧ ساڵیی شاعیردا گوتراوە. هەر بە ناوی شیعرەکەدا دەزانرێت ژانرەکەی ئایینییە. پاڕانەوەیە لە خودا کە لێی ببوورێت لەبەر ئەوەی باری گوناه پشتی خوار کردۆتەوە ڕووڕەشی دەرگانەیەتی. ئەو بابەتە شیعرە لە بەشی کوردیدا بە زۆر و زەوەندیی دەبینرێت و نیشانەی باوەڕی قووڵی ئایینی شاعیرەکەیەتی. شیعری ژمارە ٢٦٦، بخت بی وفا (تخمیس) ئەوە دوهەم پارچەشیعرە لە تەمەنی ٥٧ ساڵیی شاعیردا گوترابێت. پێنج خشتەکییەکە لە سەر شیعرێکی سەیید قادری سەیادەت (سەیید)ی ئامۆزای شاعیر. شیعرەکە شەخسی و لە باسی شاعیر خۆیدایە، وەک چۆن غەزەلەکەی سەییدیش هەروەهایە. شیعری ژمارە ٢٦٧، متاع محبت شیعرەکە لە ساڵی ١٣٤٠ (١٩٦١) و سەرەتاکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوول لە باشوور دا گوتراوە کە شاعیر ٥٨ ساڵان بووە. ئەودەم، دابەشکردنی زەویی دەرەبەگەکان لە عیراقی سەردەمی کۆدیتای عەبدولکەریم قاسم بەڕێوەبرابوو و لە ئەنجامدا هەندێک لە ئاغاوات و دەرەبەگی کورد عیراقیان بەجێ هێشتبوو و هاتبوونە ئێران، بەڵام ئیسلاحاتی ئەرزی ئێران هێشتا نەچووبوە قۆناغی بەڕێوەبردنەوە و تەنیا قسە وباسی هەبوو. بۆچوونێک هەیە کە شۆڕشی ئەیلوول ڕەنگدانەوەیەکی دابەشکردنی زەویی ئاغاوات بوو کە دەیانویست ڕەوڕەوەی کارەکەی قاسم بوەستێنن. شیعرێکی عیرفانی و سۆفییانەیە و زاراوەی وای تێدا بەکار هاتووە کە ئەو بۆچوونە دەکەنە ڕاستی: جمال دوست، وصل یار و... لە ڕاستیدا ئاوات بە ڕوانگەیەکی سۆفییانەوە باس لە کەسایەتی و هەل ومەرجی ژیانی خۆی دەکات: "ز طفلی تا بە کهولت دریغ هیچ نکردم هرآنچە سعی نمودم، بە آرزو نرسیدم" دەکرێ شیعرەکە وەک چەشنێک ئوتۆبیوگرافیی شاعیریش سەیر بکرێت. بەشێک لە ناوەرۆکی شیعرەکە لەگەڵ ڕاستەقینەی ژیانی ئاواتدا یەک دەگرێتەوە. فەردی دووهەم ئەم شیعرانەی سەعدی و حافزی شیرازی وەبیری خوێنەر دەهێنێتەوە: سعدی: "هزار جهد بکردم که سرعشق بپوشم نبود بر سر آتش میسرم که نجوشم و: حافظ: "هزار جهد بکردم کە یار من باشی مرادبخش دل بیقرار من باشی " شیعری ژمارە ٢٦٨، گل جامەر درید ئەم شیعرەش وەک ئەوی پێش خۆی لە تەمەنی ٥٨ ساڵیی شاعیردا گوتراوە. غەزەلێکی غەرامیی شاد و لەبەردڵانە لە بەحرێکی عەرووزیی بلاوێندا هۆنراوەتەوە. هیچ نیشانەیەک لە هەوری دڵتەنگی و خەفەت و خەمی دواڕۆژی مردن و قیامەت و دۆزەخ، کە بە ئاسمانی زۆرێک لە شیعرە کوردی و فارسییەکانی ئاواتەوەیە، بە سەر ئەم شیعرەوە نابینرێت. ئەوە نموونەیەکی سەرکەوتوو لە شیعرەکەیە: "ای جان امامی، تۆ نگنجی در جام ای کاش بگویند کە گل جامە درید!" تەرکیبێکی هاوشێوە لە شیعرێکی حافزی شیرازیدا دەبینرێت:
"رسید
مژده که آمد بهار و سبزه
دمید وظیفه
گر برسد مصرفش گل است و
نبید" تا ئەوەی کە دەڵێ:
"مگر نسیم خطت صبح در چمن بگذشت که گل به بوی تو بر تن چو صبح جامه درید"
شیعری ژمارە ٢٦٩، نشانە خزانم ئەم غەزەلە لە چاپی جەعفەردا نییە و لە چاپی ئەنیسی وەرگیراوە. لە تەمەنی ٦٠ ساڵیی شاعیردا گوتراوە. بە هەموو نیشانەیەکی ناو شیعرەکەدا، لە غەزەلێکی دۆستانە دەچێت کە دەبێ ئاوات وەک نامەیەکی شیعری، ئاراستەی دۆستێکی نزیکی خۆی کردبێت. بەڵام لە دوو فەردی کۆتایی غەزەلەکەدا وەرچەرخانێک دەبینرێت بەرەو شیعری ئایینی و خوداپەرستانە. لەگەڵ ئەوەشدا من هەر وەک بەشێک لە شیعری ئیخوانیات سەیری دەکەم. شیعری ژمارە ٢٧٠، فشار زندگی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیی شاعیردا گوتراوە ئاوات، بە گوێرەی ئەو ژیننامەیەی وا ئاغا سەید جەعفەری کوڕی لە سەرەتای دیوانی "شاری دڵ"دا بۆی نووسیوە، ژیانێکی هێمن و بێ ژانەسەری نەبووە. واتە دوو مڵۆزمی گەورە لە ژیانیدا بوون کە هەموودەم خستوویانەتە باوەشی خەمێکی قووڵەوە: لە لایەک سیاسەت و خەمی مەزڵوومییەتی گەلە بەشخوراوەکەی و لە لایەکیتر باوەڕی ئایینی بە خودایەکی قادری قەههاری تۆڵەئەستێن بە نەکیر و مونکیر و پردی سیرات و دەکەوانی دۆزەخەوە کە هەموویان مڵاس بوون و چاوەڕوانن سەید کامیلی ئیمامی دنیای خاکی بەجێ بهێڵێت و بکەوێتە بەر چنگیان بۆ ئەوەی لە سەر پردەکەوە بیخەنە ناو قووڵایی جەهەننەم، ئینجا پێستی بگروون و ئێسقانی تێک بشکێنن و بیکەن بە پەندی عالەمیان! دەبێ خاوەن بڕوایەکی ئەوتۆ لە دەریای چ خەمێکی هەمیشەییدا نوقم بێت و بۆ چرکەیەکیش ڕووی شادی و خۆشی نەبینێت؟ دیارە ئەو دوو بیرۆکەیە هەردەم هاودەمی ژیانی ئاوات بوون و هەرگیز نەیانهێشتووە ئارامی و ئاسایشێک بە خۆیەوە ببینێت. جا ئەگەر نەداری و تەنگدەستی و قەرزداریشیان بێتە سەر، دەبێ جگە لە "فشار"، چ ناوێکی دیکە لەو "ژیان"ە بنرێت، کە عینوانی شیعرەکەش هەر 'گوشاری ژیان'ە؟ لەم شیعرەدا ئاوات 'گوشاری ژیان'ی کردۆتە ڕەدیف و لە هەموو فەردێکدا دووپاتی کردۆتەوە و بە ئاشکرا گوتوویەتی ئەوەندەی لە سبەینێی ژیانم دەترسم، لەمردن ناترسم! شیعرێکی بێ عەیب نییە، ئاماژەیەکی بە سەرەتای مەسنەوی مەولانای ڕۆمی تێدایە ئەویش ئەو شوێنەی وا "تضمین"ی میسراعێکی ئەو سەرەتایەی کردووە: "از نیستان تا مرا ببریدەاند"
شیعری ژمارە ٢٧١، شمع شبستان لە تەمەنی ٦٣ ساڵیی شاعیردا گوتراوە. غەزەلێکی بێ خەوشی عیرفانییە. ئەو کردەوە و حاڵەتانەی وا شاعیر دەیانداتە پاڵ خۆی، هەمان ئەو پرسیارانەن وا سۆفییانی سافی لەمەڕ ژیان هەیانە و هەیانبووە، بەڵام بەهۆی بێ باوەڕی بە ژیانی ئەم دنیایە و ئاوات خواستن بە گەڕانەوە بۆ لای "ئەسڵ"ەوە، لەنێوان دوو بەرداشی واقیع و خەیاڵدا ماونەتەوە و سەدان پرسیار لەبەردەمیان قوت بۆتەوە کە ئەزەلی و ئەبەدین وەڵامیان بۆ نییە! ئەسڵ کامەیە؟ ژیان چییە؟ مردن چییە؟ دوای مردن چی بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ دێت؟ بۆچی تەنیا حیساب لە مرۆڤ وەردەگیرێت؟ و ... شیعری ژمارە ٢٧٢، از کارزار افتادەام لە تەمەنی ٦٣ ساڵیی شاعیردا گوتراوە. غەزەلێکی ئایینیی و خواپەرستانەیە. شێوازی بیرۆکەی ناو شیعرەکەمان لە هەڵبەستە کوردییەکانی ئاوات دا بە زۆر و زەوەندی بینیوە: سەرەتا دەڵێ لەکار کەوتووم، تەنیام، ڕیشم سپی بووە و چیتر شەڕ وگەڕم پێناکرێت و مانەوەم لەم دنیایەدا سودی نییە، ئەوانە ژیانی منن لە سەردەمی پیریمدا؛ ئینجا دەڵێ هیچ ڕووگەیەکم نییە ڕووی تێبکەم جگە لە دەرگانەی خودا، شەرمەزارم و موفلیس و بێ تێشووم بەڵام هیوام بە بەزەیی و ڕەحمەتی ئەو هەیە وهیچیتر. شیعری ژمارە ٢٧٣، هشیار نیست ئەم شیعرەش، وەک ئەوی پێشتر، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیی شاعیردا گوتراوە.
لە
ئیستیقباڵی سەرەتای
دەفتەری یەکەمی مەسنەوی
مەولەوی ڕۆمیدا گوتراوە و
ئەو ڕاستییەر هەر لە
مەتلەعی شیعرەکەدا بە
باشی دەردەکەوێت: شیعرەکە بە بوارێکی ئایینی و خواپەرستانەدا دەڕوات، بەڵام لە عەینی کاتدا گازندەی سەبارەت بە ژیانی شاعیریش تێدایە کە هەموو خەڵکی بێ قیمەتی ئیمتیحان کردووە و تێگەیشتووە هەموویان ئازاری دەدەن و و ئیتر لە هەموان دابڕاوە و کاری بە هیچکامیان نەداوە. مەولانای ڕۆمی و کتێبی مەسنەوی شوێنی زۆریان لە سەر شاعیران و بیرمەندانی کورد داناوە. واهەیە بتوانین هۆکارێکی مەسەلەکە لەوەدا بدۆزینەوە کە سۆفیایەتی و خانەقا نشینی لە کوردستاندا هەر زیندوو ماوەتەوە و سەرەڕای گۆڕانکاریی زۆری ژیان، ئێستاش سۆفی و دەروێش و شێخ و خەلیفەو و موراد و مورید لە کوردستاندا هەر ماون. نموونەیەکی ئەو کارتێکەرییە دەتوانین لەوەدا ببینین لە شاعیری مەزنی کورد مەولەوی تاوەگوێزی ناسناوە شیعرییەکەی خۆی لە ناسناوی ئەو وەرگرتووە؛ یان شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی (خالیس) شاعیری سەدەی نۆزدەهەمی کورد، تەفسیرێکی مەنزوومی گەلێک سەرکەوتووی بۆ ١٨ فەردی سەرەتای مەسنەوی نووسیوە کە بۆتە جێگەی پەسندی پسپۆڕان و شارەزایان؛ هێمن شاعیری گەورەی هاوچەرخیش مەسنەویی بەرزی 'ناڵەی جودایی' لە ئیستیقباڵی هەمان ئەو سەرەتایەدا نووسیوە و... بۆ نموونە بڕوانە ئەم بەراوردکارییە: "روزها گر رفت گو رو! باک نیست تو بمان ای آنکە چون تو پاک نیست!" (مەولەوی ڕۆمی) "تو بمان ای چون تو کس غمخوار نیست" (ئاوات)
شیعری ژمارە ٢٧٤، پربستە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیی شاعیردا گوتراوە. شیعرێکی کورتی چوار فەردییە هەمان فەزای سەرگەردانی و بێ ئۆقرەیی دەردەخات کە ئاوات تێیدا ژیاوە؛ نە ئاواتە سیاسییەکانی هاتوونەتە دی و نە بە دڵی خۆی ژیانێکی بێ ژانەسەری کردووە. ئەم شیعرە بەڕوونی ئەو گێژوگومییە پیشان دەدات. شیعری ژمارە ٢٧٥، ستایش لە تەمەنی ٦٦ ساڵانی شاعیردا گوتراوە. غەزەلێکی ئایینییە و لە پەسنی خودادا گوتراوە. هەمان ڕۆحی بێ هیوایی و هەستی گوناهکاری کە بۆ کەسایەتی ئاوات دیاردەیەکی ناسراون لێرەشدا بە ڕوونی دەردەکەوێت. شاعیرانی کورد و فارس لەو بوارەدا ئەسپی مرخی خۆیان تاو داوە، من بۆنی شیعری سەعدی شیرازیی لەم شیعرەی ئاوات دەکەم. شیعری ژمارە ٢٧٦، بر درگە تو شاعیر ٦٩ ساڵان بووە کە ئەم شیعرەی گوتووە. شیعرێکە لە پەسنی خودا و پێغەمبەری ئیسلامدا. کەم و زۆر، کارتێکەریی ئەم غەزەلەی حافزی شیرازی بەسەرەوەیە کە دەلێ: "سحرم هاتف میخانه به دولتخواهی گفت بازآی که دیرینه این درگاهی"
شیعری ژمارە ٢٧٧، راز و نیاز لە تەمەنی ٦٩ ساڵانی شاعیردا گوتراوە. شیعرەکە بە هەموو حیسابێک غەرامییە، بەڵام وەک لە شیعرە کوردییەکانی ئاوات و شیعری گەلێک شاعیری دیکەی سۆفی مەشرەبی کورد و فارسدا بینیومانە، ئەویندارییەکە ئاراستەی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێت؛ بۆنموونە، لایەنگرانی ئەو بۆچوونەی کە دەڵێن حافزی شیرازیش سۆفی مەسلەک بووە، هەموو غەزەلە غەرامییەکانی وەک شیعری عیرفانی و ڕوو لە ڕێبەرانی تەریقەت تەفسیر دەکەن. هەندێک کەس ئەوە بۆ بەشێک لە شیعرەکانی مەولەوی و مەحوی و مەلای جزێری و ئەحمەدی کۆر و وەفاییش بە ڕاست دەزانن. لێرەدا، تاقە دەستاوێژ بۆ ئەو بۆچوونە، فەردی مەقتەعە کە شوێنی "حضرت دوست" بە حجاز دەزانێت و ڕاشکاوانە، مۆرکێکی ئایینی-عیرفانی لە غەزەلەکە دەدات. شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە. شیعری ژمارە ٢٧٨، مردمان خدا لە تەمەنی ٦٨ ساڵانی شاعیردا گوتراوە. غەزەلێکی عیرفانییە. شاعیر دەڵێ"اناالحق" ویردی سەر زمانی سۆفییە تەنانەت ئەگەر لەداریش بدرێت؛ سۆفیان جگە لە خودا کەس نابینن و لە هەموو بوون و کائینێکی غەیری ئەو بێزارن. ئاوات لە مەقتەعی شیعرەکەدا هەمان ئەو ڕۆحە لە خۆی پیشان دەدات کە بۆتە ناسنامەی: من هیچم، لەکارکەوتووم و چیم پێ ناکرێت، دەنا خوداپەرستان خەریکی کاری خوداپەرستانەی خۆیانن. کەڵک وەرگرتنی زۆر لە زاراوەی سۆفیانە لە زوربەی شیعرە کوردی و فارسییەکاندا گومانێک لای خوێنەر ناهێڵێتەوە کە ئاوات سوفییەکی سافی و لایەنگری فەلسەفەی "وحدت وجود'یش بووە. هەوڵ دەدەم کاتێ کە سەرجەم ئەم کارە وەک کتێب بڵاو دەبێتەوە، لە سەرەتای دیوانەکەدا دەست نیشانی ئەو مەسەلەیەش بکەم.
شیعری ژمارە ٢٧٩، شفا شاعیر لە ساڵی گوترانی شیعرەکەدا ٧٠ ساڵان بووە. غەزەلێکی غەرامییە. وێدەچێت لە ئیستیقباڵی ئەم غەزەلەی سەعدی شیرازیدا گوترابێت: "بیا، بیا کە مرا با تو ماجرائی هست بگوی اگر گنهی رفت و گر خطائی هست"
شیعری ژمارە ٢٨٠، زخم مژە لە تەمەنی ٧٣ ساڵانی شاعیردا گوتراوە. شیعرێکی خالیسی غەرامییە. کەرەسەی بەکارهاتووی شیعرەکە کۆن و کلاسیکن، بەڵام هەندێک پێکهاتەی نوێشیان پێ دروست کراوە، وەک: "سرو آزاد ندیدم کە بە پیش قد تو خوار و بی قدر و سرافکندە، بەخود خم نشود" کارتێکەریی ئەم غەزەلەی سەعدی شیرازی بەسەر غەزەلەکەوە دەبینرێت: "هر کسی در حرم عشق تو محرم نشود هر براهیم به درگاه تو ادهم نشود"
شیعری ژمارە ٢٨١، رشتەی مهر غەزەلەکە ڕێکەوتی ساڵی ١٣٦٣ ی هەتاوی (١٩٨٤ز) بە سەرەوەیە و بەم پێیە دوایین شیعری فارسییە کە ئاوات لە تەمەنی ٨١ ساڵی (پێنج ساڵێک پێش کۆچی دواییەکەی) گوتوویەتی. بەڵام لە بیرمان نەچێت چەند شیعری دیکەی فارسیش هەن کە ڕێکەوتی ساڵ و مانگیان بە سەرەوە نییە و ناکرێ بڕیاریان لەسەر بدرێت کە پێش یان دوای ساڵی ١٣٦٣ گوتراون. غەزەلێکی قورس و قایمە، باس لە بێوەفایی دڵبەر و ڕەفتاری فەلەکی چەوتەکردار دەکات بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجامێک لە قسەکانی وەردەگرێت و دەیباتەوە سەر خوداپەرستییەکەی خۆی: جگە لە خودا: "ناتوانرێت پشت بە کەس ببەسترێت". شاعیرانی ئێرانیی پێش ئاوات کەڵکی زۆریان لە ڕەدیف و سەروای ئەم شیعرە وەرگرتووە: "قولی است خلاف، دل در آن نتوان بست" (خیام) "دهان خشم و زبان حسود نتوان بست" (سعدی) "به باغ، راهِ خزان و بهار نتوان بست" (حزین لاهیجی)
شیعری ژمارە ٢٨٢، دوران مهر ئەم شیعرە ڕێکەوتی گوتنەکەی دەست نیشان نەکراوە و هەر بۆیەش هێناومەتە دوای شیعرە تەئریخدارەکان. شیعرێکی سەمیمی و خوسووسی و دۆستانەیە بۆ حاجی ڕەحماناغای موهتەدی، دۆستی نزیکی ئاوات گوتراوە کە نەخۆش بووە و لە نەخۆشخانەی "میهر"ی تاران کەوتووە. پێشتر لە بەشی شیعرە کوردییەکانیشدا غەزەلێک، قەتعەیەک و چوارینەیەکی ئاواتمان بینیوە کە بۆ ئەو زاتە گوتراون. لێرەشدا بە هەمان شێوە، حاجی ڕەحماناغا بە دۆستێک دادەنێت کە تا لە ژیاندا ماوە، وەک گیانی خۆی لای عەزیزە. شیعری ژمارە ٢٨٣، با سر دویدن ئەم پارچە شیعرە لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە و من لە چاپی ئەنیسیم وەرگرتووە. ڕێکەوتی گوتنی شیعرەکەش دیاری نەکراوە. غەزەلێکی غەرامییە. لە هەندێک شوێندا لەنگیی کێش یان ناتەواویی واتای تێدا دەبینرێت واهەیە ئەوە هۆکار بووبێت کە لە چاپی جەعفەر دا قرت کرابێت. شێوازێکی نەک نوێ بەڵام سەرنجڕاکێش لە هۆندنەوەی شیعرەکەدا هەیە ئەویش سەروای فەردەکانە کە هەموویان لە باری ڕێزمانەوە، چاوگەن. واتە بۆ نموونە لە فەردی یەکەمدا، کە کرداری میسراعی یەکەمی زەمانی ڕابردووە، چاوەڕوان دەکرێت میسراعی دووهەمیشی بە هەمان شێوە لە ڕابردوودا بێت، بەڵام چاوگە لەجیاتی کرداری ڕابردوو دانراوە. عینوانی شیعرەکە، من دامناوە و لە دەقی شیعرەکە خۆیم وەرگرتووە. شیعری ژمارە ٢٨٤ در وفات "رهی معیری" محمد حسین معیری کە ناسناوی شاعیرییەکەی "ڕەهی" بوو، شاعیر و "ترانەسرا" واتە دانەری شیعر بۆ گۆرانییە فارسییەکانی ئێران بوو. لە ساڵانی نێوان ١٣٣٠ تا ١٣٤٧ ی هەتاویدا ڕەهی گەلێک ناوبەردەرەوە بوو و گۆرانیبێژانی پلەی یەکەمی ئێران وەک 'مەرزیە' و 'دلکەش' شیعرەکانی ئەویان بە گۆرانی دەگوتەوە. ڕەهی لە ساڵی ١٣٤٧ دا کۆچی دوایی کردووە و بەم پێیە دەبێ شیعرەکەش هەر لەو ساڵەدا گوترابێت. پەیوەندی ئاوات لەگەڵ ڕەهی بۆ من ڕوون نییە لەبەر ئەوەی ئەو بە ڕەگەز ئازەربایجانی بەڵام فارسی وێژ بوو و نەمبیستووە پەیوەندێکی لەگەڵ کوردستان بووبێت. بە ئەگەری زۆر، ئاوات دەبێ شیعرەکانی ئەوی بەدڵ بووبێت و بۆ مردنەکەی ئەم شیعرەی گوتبێت. ئەوەی ڕوون بێت ئەوەیە شاعیر خەم و خەفەتێکی مرۆڤانەی بۆ ئەو مردنە دەربڕیوە و دوور نییە بۆ چاپ ناردبێتی بۆ گۆڤارێکی ئەو سەردەمەی تارانیش. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک نیشانەی دۆستایەتی لە نێوان شاعیری ئێمە و ڕەهیدا بە سەر شیعرەکەوە دەبینرێت، بۆ نموونە، دوو تێرمی 'مونس یاران' و 'دوستان' لەم فەردەدا:
"رهی"
استاد فکر بکر بود و مونس
یاران
شیعری ژمارە ٢٨٥، در وفات محمدخان بداقی (حەمە خان) چاپی جەعفەر ساڵی وەفاتی حەمەخان و ساڵی گوترانی شیعرەکەی دەست نیشان نەکردووە. شین گێڕییەکە بۆ مردنی لاوێک کە شاعیر بە "برای من" ناوی دەبات و سەری خۆی دەکاتە قوربانیی ڕێگای. کەسەکە، بە حیسابی ناوی بنەماڵەیی 'بوداقی' و لەقەبی 'خان'ەوە نەبێت، بۆ خوێنەر ناناسرێت. بەڵام بە یارمەتی ئەو دوو کلیلەوەیە کە هەست دەکرێت لە پەیوەندی بنەماڵەیەکی ئاغاواتی نێوان بۆکان و سەقزدا بێت. بوداقییەکان خاون مڵکی گوندی "بۆگەبەسی" لە باشووری ڕۆژئاوای بۆکان بوون و دوور نییە محەممەدخان یەک لە ئەندامانی هەمان بنەماڵە بووبێت.
ژمارە ٢٨٦ تا ٢٨٩، چوارینەکان سەرجەم چوار پارچە چوارینەی فارسیی ئاوات لە چاپی جەعفەردا تۆمار کراون کە سیانی یەکەمیان دەکەونە خانەی شیعری عیرفانییەوە و ئەوی چوارەمیان، "ما ز بلبل با گل و سنبل قراری داشتیم"، غەرامییەکی بێ پێچ وپەنایە و چاپی جەعفەر بە "دوبیتی" ناوبردەی کردووە. ئەو چوارینە تایبەتە ڕێکەوتی ساڵی ١٣٥٩ ی هەتاوی بەسەرەوەیە کە دەکاتە تەمەنی ٧٧ ساڵیی شاعیر. چوارینەی ژمارە ٢٨٩، هاوشێوەییەکی زۆری لەگەڵ غەزەلێکی کاکم عومەری سوڵتانی (وەفا)دا هەیە: ئاوات:
"ما و
بلبل با گل و سنبل قراری
داشتیم وەفا: "کاش ماهم در جهان عشق، یاری داشتیم کاش ماهم اختر شبهای تاری داشتیم... دور از انظار، زیر سیە بید و چنار زان پریوش وعدە بوس و کناری داشتیم..."[1]
شیعری وەفا، بە گوێرەی کۆمەڵە شیعری 'سرود پرستو'، لە ٢/٨/١٣٣٨ واتە ساڵێک پێش شیعرەکەی ئاوات گوتراوە.
شیعری ژمارە ٢٩٠، نامە شعری امامی برای استاد عباس حقیقی لە بەشی نامەگۆڕینەوەی چاپی جەعفەردا شیعرێکی ئاوات بۆ مامۆستا حەقیقی و دوو شیعری ئەو بۆ ئاوات تۆمار کراون. شیعرەکەی ئاوات بەم مەتلەعە دەست پێدەکات: "دیری است کە از دوست پیامی نرسیدە گوئی کە ز حالم خبری را نشنیدە"
یەک لە شیعرەکانی حەقیقی لە سەر هەمان کێش و سەروایە و دیارە وەڵامی ڕاستەوخۆی ئەو شیعرەی ئاواتە: "روشن شد از آن نامەی نامی دل و دیدە ای باد فدایش غزل و بیت و قصیدە!" شیعرەکەی دیکەی حەقیقی ئاوا دەست پێدەکات:
"نامەی نامیت ای سید فرخندە تبار! آمد و دیدم و بوسیدم و خواندم صد بار!"
چاپی جەعفەر ئەو شیعرەی بە "وەڵامی حەقیقی" ناساندووە بەڵام ئەو نامەیەی ئاوات کە ئەوە وەڵامی بێت لەوێدا نابینرێت. شیعرەکەی ئاوات ساکار و گەلێک سەمیمی و هاوڕێیانەیە. شیعرەکانی حەقیقیش بڕن لە ئیخلاس و دۆستی و ئیحتیرام بەرانبەر بە ئاوات. شیعری ژمارە ٢٩١، نامە شعری امامی برای استاد خالد حسامی (هیدی) نامەکەی ئاوات لە ڕاستیدا وەڵامی شیعرێکی مامۆستا خالید حیسامی (هێدی)یە بۆ ئەو. هێدی نامەکەی ئاوا دەست پێکردووە:
"بەکویت آیم و گریانم و روی تو میجویم تورا گم کردەام، دیوانەام، کوی تو میبویم" ئاواتیش ئاوا وەڵامی دەداتەوە، کە لەسەر هەمان کێش و سەروایە:
"رسید آن نامەی پر مهر تو، من نیز میگویم خدایا شاد کن از فیض خود آن یار خوشخویم" هەردوو شێعرەکان گەلێک دۆستانە و لەبەردڵانن.
ئەوەش دەقی شیعرە فارسییەکانی ئاوات کە لە سەرەوە کورتە ناساندنێکم بۆ کردن: متن اشعار فارسی شامل ٣٠ قطعە شعر از شمارە ٢٦١ تا ٢٩١ مرکب از ٢٢ غەزەل ٢ مخمس از اشعار شاعران دیگر ٣ رباعی ١ دوبیتی و ٢ نامە شعری بە دوستان شاعر
٢٦١ معراج
از بلندا جای بالا آمدی
وه چه
محبوب و دلارا آمدی!
(صفحە ٢٣٤ چاپ انیسی و ٣٧٣ چاپ جعفر امامی) _____________________________ بحر عروضی شعر: رمل مسدس محذوف، فاعلاتن فاعلاتن فاعلن *********** ٢٦٢ جانا بیا کە درد دل خود دوا کنیم
خود را ز قید و بند
تکلّف رها کنیم (صفحە ٢٣٢ چاپ انیسی و ٣٧٠ ی چاپی جەعفەر امامی) _____________________________________ بحر عروضی شعر: مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف، مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن ********************** ٢٦٣ صید حرم من بیچارە بر گرد رخ جانانە می گردم
به عشق
سوختن، او شمع و من
پروانه، میگردم روستای قاقڵاوا، ١٣٣٥ شمسی (صفحە ٢٢٥ چاپ انیسی و ٣٦٥ چاپ جعفر امامی) ____________________________________ بحر عروضی شعر: هزج مثمن سالم: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن *************** روزگار من دانی چە سان گذشت بە من ڕوزگار من؟
روزم چو شب، شبم چو دل
تنگ و تار من
(صفحە ٢٢٦ چاپ انیسی و ٣٧٢ چاپ جعفر امامی) ___________________________________ بحر عروضی شعر: مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن *************** ٢٦٥ مناجات یارب بە کرم رحمی! دیوانە هر کویم
پروانەی هر نوری، میسوزم
و میگویم روستای قاقڵاوا، ١٣٣٩ شمسی (صفحە ٢١٩ چاپ انیسی و ٢٧١ چاپ جعفر امامی) ___________________________________
******************* ٢٦٦ بخت بی وفا
تخمیس امامی بر غزل سید قادر سیادت (سید)[6]
ای کە نالانی ز بخت بی وفای خویشتن!
ای که مینالی ز ساز
نارسای خویشتن!
زان جهت
از تیرەروزی میکشم من
جور خویش روستای قاقڵاوا، ١٣٣٩ شمسی (صفحە ٢٢٩ چاپ انیسی و ٣٧٨ چاپ جعفر امامی) ______________________________________ بحر عروضی شعر: رمل مثمن محذوف، فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن ********* ٢٦٧ چو آفتاب سراسیمە شرق و غرب دویدم
ز هر دو سوی به شکل جمال
دوست ندیدم
به شهر
مهر رسیدم متاع دهر بدیدم
(صفحە ٢٢١ چاپ انیسی و ٣٦٦ چاپ جعفر امامی) _____________________________________ بحر عروضی شعر: مجتث مثمن مخبون، مفاعلن فعلاتن// مفاعلن فعلاتن ***************** ٢٦٨ گل جامە درید
بر هر در
و بام عاشق و دوست دمید روستای قاقڵاوا، ١٣٤٠ شمسی (صفحە ٢٣٧ چاپ انیسی و ٣٦٢ چاپ جعفر امامی) ___________________________________
بحر عروضی شعر: هزج مثمن اخرب مکفوف مجبوب (وزن رباعی): مفعول مفاعیل مفاعیل فعل ************* ٢٦٩ نشانە خزانم
بی روی تو نیست عید، جانم! بی تو، بهر تو ناتوانم
چون برگ، ز گلستان فتادە چون باد، نشانە خزانم
خون میخورم از فراق رویت دادم ز کف، عاقبت، عنانم!
چون کبک ز ترس دام صیاد از خندە فتادە، در فغانم
بنشستە فقیر و مات و مبهوت مرغ پروبال بستە مانم!
سرقافلە سیاهروزان از غمزدگان اسف ستانم!
ناچار زگردش زمانە، بردن غم دوست می ندانم[9]
یاربی! اگرچە روسیاهم هرچە توکنی سزای آنم
اما تو کریمی و 'امامی' گوید کە گدای آستانم
روستای قاقلاوا، ١٣٤٢ شمسی (صفحە ٢٣٣ چاپ انیسی؛ در چاپ جعفر امامی موجود نیست) ******** ٢٧٠ فشار زندگی
روستای قاقڵاوا، ١٣٤٥ شمسی (صفحە ٣٧٥ چاپ جعفر امامی؛ در چاپ انیسی موجود نیست) ___________________________ بحر عروضی شعر: رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن **************
[شمع شبستان
می گریم و می خندم، چون شمع شبستانم
کوتهنظر و فکرم، چون طفل
دبستانم
(صفحە ٣٦٩ چاپ جعفر امامی، در نسخە چاپ انیسی موجود نیست) _______________________________________ بحر عروضی شعر: هزج مثمن اخرب: مفعول مفاعیلن// مفعول مفاعیلن ************ از کارزار افتادەام قطرەام از آب دریایم، کنار افتادەام
بینگین و
همدم و غواص و یار
افتادەام
گفت
"کامل" مفسلم، جز رحمت
پروردگار روستای قاقڵاوا، ١٣٤٥شمسی (صفحە ٢٢١ چاپ انیسی و ٣٦٤ چاپ جعفر امامی) __________________________________
بحر عروضی شعر: رمل مثمن محذوف، فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
********** [1] هشیار نیست[13] تو بمان ای چون تو کس غمخوار نیست!
چون تو، کس با مستمندان
یار نیست روستای قاقڵاوا، ١٣٤٥ شمسی (صفحە ٢٢٦ چاپ انیسی و ٣٥٨ چاپ جعفر امامی) ____________________________ بحر عروضی شعر: رمل مسدس محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلن ****************** ٢٧٤ [پربستە
سر ز پا نشناسم و پا از سر سوداگرم وای گە بر پای پر آزار و گە در بسترم
گه دلم
گرم است از وصل و گهی سرد
از فراق (صفحە ٢٣٦ چاپ انیسی و ٣٦٨ چاپ جعفر امامی)
______________________________________
**************** ٢٧٥ ستایش چە شود اگر بە رحمت من بینوا نوازی؟
من اگر
نیازمندم تو کریم و
بینیازی
(صفحە٢١٩ چاپ انیسی و ٣٧٤ چاپ جعفر امامی) ___________________________________
*************** ٢٧٦ رفتی و پیش چشم من حاضر و ناز می کنی
با دل صید
خویشتن راز و نیاز میکنی
(صفحە ٣٧٦ چاپ جعفر امامی؛ در چاپ انیسی موجود نیست) _____________________________________ بحر عروضی شعر: رجز مثمن مطوی مخبون: مفتعلن مفاعلن// مفتعلن مفاعلن
************** ٢٧٧ بر درگە تو
ای در نظرت جهان چو پرّ کاهی!
رحم و
کرمت شامل هر گمراهی روستای قاقڵاوا، ١٣٤٩ شمسی (صفحە ٢٣٦ چاپ انیسی و ٣٧٧ چاپ جعفر امامی) _______________________________________
************* ٢٧٨ مردمان خدا
گرچه
منصوروار بر دارند روستای قاقڵاوا، ١٣٥٠ شمسی (صفحە ٢٣٥ چاپ انیسی و ٣٦١ چاپ جعفر امامی) ____________________________________ بحر عروضی شعر: خفیف مسدس مخبون محذوف: فاعلاتن مفاعلن فعلن ******** ٢٧٩ دانی کە با تو مرا عهد و ماجرایی هست[18]
از خاکپای تو بر خاطرم
صفایی هست[19] (صفحە ٢٣٥ چاپ انیسی و ٣٥٦ چاپ جعفر امامی) __________________________________ بحر عروضی شعر: مجتث مثمن مخبون محذوف: مفاعلن فعلاتن مفاعلن فعلن *************** ٢٨٠
باغبانی
کە بە گلزار تو محرم نشود[20] روستای قاقڵاوا، ١٣٥٥ شمسی
(صفحە ٢٢٨ چاپ انیسی و ٣٦٠ چاپ جعفر امامی) ___________________________________ بحر عروضی شعر: رمل مثمن مخبون محذوف: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
*************** ٢٨١ رشتهی مهر
رشتەی مهر
بە هر بی سر وپا نتوان
بست روستای قاقڵاوا، ١٣٦٣ شمسی (صفحە ٢٣١ چاپ انیسی و ٣٥٥ چاپ جعفر امامی) ______________________________ بحر عروضی شعر: رمل مثمن مخبون محذوف: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن ************* دوران مهر
با دل
شوریده گیرم بعد از این
دامان مهر
(صفحە ٢٢٨ چاپ انیسی و ٣٦٣ چاپ جعفر امامی) ____________________________
بحر عروضی شعر: رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
*********** ٢٨٣ با سر دویدن
رفتی و بردی جان و دلم را تنها بە کنج عزلت خزیدن
نە خفتە آنی، نە خوردە نانی[24] این تو بە آن تو، باسر دویدن
پیر و بیچارە، افتان و خیزان، با این وضع و حال، نهراسیدن
آه سرد من چون نسیم صبح بر بام و درت دارد وزیدن
در کوی حسرت، بازار محنت ندارم چارە، جز غم خریدن
چون مار زخمی می پیچم بە خود یک ساعت یکدم، نیارمیدن[25]
آنها همگی نصیب من شد انگشت حسرت بە لب گزیدن
آخر من و این درد جدائی بە دوش، این بار سنگین کشیدن
آری شب و روز فلک کارش است دل از این و آن بیخود بریدن
شغل امامی در آخر عمر گە گریە، گاهی بەخود خندیدن!
(صفحە ٢٣١ و ٢٣٢ چاپ انیسی، در چاپ جعفر موجود نیست)
_________________________
***********
٨٤ در وفات رهی معیری[26]
"رهی" راه
فرار از خیل ابنای زمان
بگرفت[27]
___________________________________
بحر عروضی شعر:هزج مثمن سالم: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
**************
٢٨٥
در فصل بهار کی خزان است؟
کی موسم ناله و فغان است (صفحە ٢٣٨ چاپ انیسی و ٣٨٠ چاپ جعفر امامی) ________________________ بحر عروضی شعر: هزج مسدس اخرب مقبوض محذوف: مفعول مفاعلن فعولن *********** بخش اشعار فارسی امامی شامل چهار قطعە رباعی و دوبیتی است بە شیوەی زیر: ٨٦ رباعی اول
برخیز "امامیا" که وقت سحر است!
***** ٢٨٧ رباعی دوم
جناب دوست نگاهی به من نمود و برفت
******
٢٨٨ رباعی سوم
یارب به کرم ذلیل راهم نکنید!
******
٢٨٩ دوبیتی
ما و بلبل با گل و سنبل قراری داشتیم
روستای قاقڵاوا، ١٣٥٩ شمسی
*********
مبادلەی نامە شعری بین امامی و شاعران دیگر منطقە شامل یک نامە بە استاد عباس حقیقی و یک نامە بە استاد خالد حسامی (هێدی) از شاعران مکتب شعری مکریان همراه با پاسخ شعری آنان. نامەهای بیشتری از امامی در بخش اشعار کردی درج شدە است.
٢٩٠ نامە امامی به حقیقی[31]
دیری است
که از دوست پیامی نرسیده روستای قاقڵاوا، ١٧/٨/١٣٦٢ شمسی (صفحە ٣٩٠ چاپ جعفر امامی؛ در چاپ انیسی موجود نیست) ______________________________________
روشن شد
از آن نامەی نامی دل و
دیده
در رابطه
با قلب توام روز و مه و
سال بوکان، ٢٥/٨/١٣٦٢ شمسی ____________________________________ جواب حقیقی بە نامە دیگر امامی (٢)
نامەی
نامیت ای سیّد فرخنده
تبار!
___________________________________ نامە دومی کە قاعدتا باید امامی بە حقیقی نوشتە باشد تا این جواب را دریافت نماید، در هیچکدام از چاپهای انیسی و جعفر امامی موجود نیست.
****** نامە 'هێدی' به امامی
به کویت
آیم و گریانم و روی تو
میجویم مهاباد، ١٣٤٠ شمسی ___________________________________
*زندە یاد خالد حیسامی (هێدی) (١٣٠٦- ١٣٩٥ شمسی)، یکی از ستونهای اصلی مکتب شعری مکریان و صاحب دیوان "کاروان خەیاڵ".
جواب امامی به هێدی
رسید آن
نامەی پر مهر تو، من نیز
میگویم: روستای قاقلاوا، ١٣٤٠ شمسی (صفحە ٢٢٣ چاپ انیسی و ٤٣١ چاپ جعفر امامی) ___________________________________
کۆتایی دیوانی شرۆڤەکراوی سەیید کامیلی ئیمامی (ئاوات)
تێبینی: بە پێویستی دەزانم، لە قووڵایی دڵەوە سپاسی برای بەڕێزم کاک نادر فەتحی (شوانە) بکەم کە لە ماوەی نزیک بە پێنج ساڵدا ئەم بابەتە هەفتانەیەی ڕاستەوپێستە کرد و لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ماڵپەڕی بەنرخی 'ڕۆژهەڵات-بۆکان'ی دانا. لەو ماوەیەدا واهەیە سەدان جار تەنانەت دوای بڵاوبوونەوەش هەڵە وپەڵەکانی بۆ ڕاست کردبێتمەوە، گۆڕانکاریی تێدا دابێت و بۆچوونی خوێنەرانی تێدا ڕەچاو کردبێت. من هەرکات بیر لە ماندوویی نەناسی و دڵپاکی و خۆنەویستیی ئەوە مرۆڤە هەڵکەوتووە دەکەمەوە گەشبینی دەڕژێتە ناو بیر و بۆچوونمەوە و ژیانی کۆمەڵایەتی تەژی لە ڕووناکی دەبینم. لە هەموو ماوەی ئەو ساڵانە و سەرەڕای سەدان گۆڕانکاریی ناو دەقەکان و زیاد وکەم کردنی دوای بڵاوبوونەوەیان، تاقە یەک جاریش ڕووگرژی و گلەیی و گازندەم لە ڕوخسار و لە کار وکردەوەی ئەو گەورەپیاوەدا نەدیت. دەزانم لەگەڵ خەڵکی دیکەش وەها بووە و ئەو ڕۆحە گەورەیەی لە خۆشەویستیی نیشتمانەکەی و ویستی خزمەت بە گەلەکەی سەرچاوەی گرتووە. نادر خزمەتکارێکی بێدیعایە و بێدەنگی گەلەکەمانە و کورد تا کاتێ کەسانی وەک ئەوی هەبێت، ئاسۆیەکی ڕوونی لێ دیار دەبێت.
هەروەها سپاسی زۆری برایانی بەڕێزم کاک جەعفەری ئیمام زەنبیلی کوڕی ئاغا سەیدکامیلی نەمر و کاک جەلالی سەیادەت، ئامۆزازای شاعیر دەکەم کە وەڵامی گەلێک پرسیاریان دامەوە و لە ڕاستیدا ئەگەر یارمەتییەکانی ئەو دوو زاتە نەبووایە زۆرێک لە زانیارییەکانی کۆتایی شیعرەکان بە ناتەواوی یان بەهەڵەوە دەکەوتنە بەرچاوی خوێنەر. کاک جەلال نەک هەر خۆی بابەتەکانی بۆ ڕوون دەکردوومەتەوە، بەڵکوو هەوڵی داوە لێرە ولەوێش زانیاریم بۆ گردوکۆ بکات. بۆ هەموو ئەو یارمەتییانە سپاسی هەردوولایان دەکەم.
بە هەمان شێوە، سپاسی بەڕێز کاک کەرێم ئێلخانی زادە دەکەم کە نوسخەی کتێبی 'شاری دڵ- دیوانی ئاوات'ی بۆ ناردم و بەوکارەی، دەرەتانی بەراوردکاریی نوسخەی مامۆستا نەجمەددینی ئەنیسیم لەگەڵ چاپی تازەی ناو ئەو 'شاری دڵ' بۆ ڕەخسا.
دیارە، لە دەرەوەی ئەو پەیوەندییە شەخسییانەشدا، دەبێ سپاسی زۆرم ئاراستەی مامۆستای بەڕێز نەجمەددینی ئەنیسی بەرهەمهێنەری یەکەم چاپی دیوانی ئاوات و مامۆستایانی خۆشەویست جەعفەری ئیمامی، ئەحمەدی مەولانی و سەلاحەددین ئاشتی، بەرهەمهێنەرانی 'دیوانی شاری دڵ' بکەم کە پێشقەدەمی و ئەرک و زەحمەتی ئەوان نەبوایە، هەر لە بنەڕەتەوە ئەم کارەی من بەڕێوە نەدەچوو.
لە کۆتاییشدا، بێ ئەمەکی دەبێت ئەگەر سپاسی گەلی دەخوێنەران نەکەم کە لەو ماوە دوور ودرێژەدا خۆیان بە خوێندنەوەی بابەتەکەوە خەریک کردووە و بە نووسین یان لە ڕێگەی تەلەفونەوە، کەم و کورتییەکانی کارەکەیان پێ ڕاگەیاندووم و ساغیان کردوومەتەوە؛ سپاسی هەموولایەک دەکەم.
خوشک و برایانی بەڕێز، باری کورد لە زۆر بارەوە کەوتووە؛ ئەگەر هەرکەس لە شوێنی خۆی و بە گوێرەی توانای خۆی، دەستی نەداتێ و شانی وەبەر نەدا، ناگاتە مەقسەد.
ڕۆژی ڕۆشن بۆ گەلەکەمان!
ئەنوەر سوڵتانی لەندەن ١٠/١١/٢٠١٨[1] شیعری ؛حسرت'، کۆمەڵە شیعری 'سرود پرستو'. [2] چاپ انیسی: تا کی در این سراچە دنیا سزا کنیم [3] چاپ انیسی: مطاع [4] چاپ انیسی: قافیەام تنگ میرود چاپ انیسی: هرچند کە سیەرویم[5] [6] این مخمس درنسخە انیسی عنوان مشخصی ندارد و تنها در ابتدای آن آمدەاست: "تخمیس بر غزل پسرثمویم جناب سید قادر سیادت" کە بە اعتبار بیان، باید از سوی خود شاعر نوشتەشدەباشد. سید قادر سیادت پسرعموی امامی و شاعر خوش طبعی بود. [7] نسخە چاپ انیسی: بایستی دیدن نسخە انیسی: همە در خون خویشتن بلمیدم[8] [9] در چاپ انیسی 'می نشانم' آمدەاست. [10] برگرفتە از سرآغاز دفتر اول مثنوی معنوی
[12] دیوان چاپ جعفر امامی: زردم، چون [13] چاپ جعفر امامی: هوشیار نیست [14] نیاز از ابنای دون باید ابنای دنیای دون یعنی آدمیان باشد. [15] پست در مفهوم مستفاد در برخی از مناطق کردستان، افسردە و ناراحت است. [18] چاپ انیسی و جعفر امامی: تودانی با تو [19] چاپ انیسی و جعفر امامی: ز خاکپای تو نسخە انیسی: بە هر کوه و دری [21] [22] نسخە انیسی: همچو کس نسخە انیسی: گویند مهتدی[23] [24] نسخە انیسی: نەخفتن آنی، نە خوردن نانی [25] نسخە انیسی: نهراسیدن [26] محمد حسن معیری (رهی) شاعر و ترانە سرای ایرانی (١٣٤٧-١٢٨٨) [28] چاپ انیسی: براقی [29] چاپ انیسی: نانجیب است [30] چاپ انیسی: محمد براقی [31] استاد عباس حقیقی (١٢٨١-١٣٧٥ شمسی) شاعرکرد و یکی از ستونهای اصلی مکتب شعری موکریان. وی ٩٩ غزل حافظ شیرازی را در همان وزن اصلی، بە شعر کردی برگرداندە و در کار انتقال تفکر حافظ بە خوانندە اشعار خویش موفق بودەاست (نگا: مجموعە 'شەونم' چاپ سال ١٣٧٠ انتشارات صلاح الدین ایوبی، ارومیە) [32] چاپ جعفر امامی: زار خمیدە
|