دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ١٠٩
فکری چ بکەم ئێستە لە پاش عومری درێژم؟
بڕوانه له دەست و سەری لەرزۆکم و گێژم! قاقڵاوا، 1347ی هەتاوی
(لاپەڕە ٨٧ ی چاپی ئەنیسی و ١٢٥ ی چاپی جەعفەر)
______________________________ عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا 'خێوەتی پیری' یە. هەردوو عینوانەکە لە وشەکانی ناو شیعرەکە وەرگیراون و هەردوک پڕبەپێستی ناوەرۆکی بۆچوونەکانی شاعیرن. ڕێکەوتی گوترانی شیعرەکەش لە هەردوو چاپدا هەر یەکە: ١٣٤٧ ی هەتاوی و ١٩٦٨ ی زایێنی. شاعیر لەو کاتەدا ٦٥ ساڵان بووە. غەزەلێکی جوانە بە واتایەکی پڕ لە وەفاداری و ئەمەکناسیی شاعیرەوە بۆ دۆست و یارانی نزیکی خۆی. ئاوات، تەنیا لە غەزەلی 'حەسرەتی دڵ (ژمارە ١٠٧ ی ئەم زنجیرەیە)دا بۆرە گلەییەکی لە دۆست و یارانی خۆی کردووە دەنا بەگشتی، دۆستێکی گەلێک وەفاداری هاوڕێیانی بووە و گلەییەکیشی ئەگەر بووبێت زیاتر لەوە بووە بۆچی سەردانی ناکەن و کەم دێنە ماڵی. سێ فەردی یەکەمی غەزەلەکە ئیخبارییە، واتە بارودۆخی ڕۆحیی خۆی لە دووریی یاران (و زۆر واهەیە، مردنیان) بە خوێنەر ڕادەگەیێنێت. هەواڵەکان گشتین: یاران هەموو ڕۆین؛ دوای ڕۆیینی یاران. بەڵام لە فەردی چوارەمدا، بەرگۆی قسەکان دەگۆڕێت و ڕوو دەکاتە تاکێکی دیاریکراو، بێ ئەوەی ناوەکەیمان پێ بڵێت. ئەو ڕادەیەی ئیخلاس و خۆ بە کەم زانی و وەفادارییە، بە گوێرەی شیعرەکانی دیکەی ناو دیوان، زیاتر لەوە دەچێت بۆ کاکی، سەید محەممەد نورانی؛ یان مامی، حاجی بابەشێخی سەیادەتی دەربڕیبێت کە پێیان بڵێ 'تۆ قیبلەمی و ڕوو دەکەمە تۆ'. ئەگەری دووهەم یەک لە دۆستەکانیەتی کە دەکرێ کەسێکی وەک مامۆستا حەقیقی بێت. ئەگەری سێهەمیش ئەوەیە ڕووی لە پێغەمبەری ئیسلام بێت. من زیاتر لەگەڵ بۆچوونی یەکەمدام و لام وایە بۆ کاکی شاعیر گوتراوە.[1] دست و سەری لەرزۆکم و گێژم: لەفف و نەشری موڕەتتەبە واتە: دەستی لەرزۆکم و سەری گێژم. جواناو: ئارەقی سەرەمەرگ (هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار) قیبلە و تاقی دوو ئەبرۆ: مراعات النظیریان لێ پێک هاتووە. جێ پێ لێژ بوون: کۆتایی هاتنی دەرفەت و مەجبوور بوون بە ڕۆیشتن لە شوێنێک. بەربوونەوە: مردن هەرکاتێ کە بەربوومەوە: هەربینا بەربوومەوە! بڕوانە لە لێژم: سەیرم بکە وا لە سەر لێژێک وەستاوم [و واهەیە خللۆربمەوە خوارێ]. بەحری عەرووزیی شیعرەکە: هزج مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول مفاعیل مفاعیل فعولن[1] . سەد بریا ئاغا سەید جەعفەر ئەو بابەتەی لە خوێنەر ڕوون بکردایەتەوە (دیارە ئەگەر بیزانیبایە). هیوادارم جەنابیان لە چاپەکانی دیکەی دیوانەکەدا ئەو پرسیارە و گەلێک پرسیاری هاوچەشنی دیکە وەڵام بدەنەوە.
|