دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ١١٠
حیسابی خۆم دەکرد ئەمڕۆ لەگەڵ ئیحسان و عیسیانم
زەنبیل، 1330ی هەتاوی (لاپەڕە ٤ ی چاپی ئەنیسی و ١٢٦ ی چاپی جەعفەر)
_____________________________ عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا، "چاکە و خراپەم"ە. پاڕانەوەیەکی ئاسایی ئیماندارێکی موسوڵمانە لە خودا بۆ لێبووردن لە گوناهەکانی و بەزەیی پێداهاتنی دوای مردن. خودا لێرەدا کەسێکی تۆڵەئەستێنە کە ئەگەر مرۆڤی مردوو بە گوناهبار بناسێت، هەر لە کاتی چوونە ناو گۆڕەوە ئازاری دەدات تا دەگاتە ڕۆژی قیامەت و پردی سیڕات و دۆزەخ. شاعیر لە هەڵسەنگاندنی کار و کردەوەی چاک و خراپیدا هەست دەکات تای تەرازووی کردەوەی خراپی قورس ترە و خۆی بە سەرشؤڕی دەرگانەی خودا دەزانێت و داوای ڕەحم و لوتفی لێدەکات بۆئەوەی لە گوناهەکانی ببوورێت. ئەو ترسەی وا لە دڵی شاعیردایە، ترسی ئاسایی ئیماندارێکی موسوڵمانە کە هەموو ژیانی لە ترس و لەرزی مردن و گۆڕەوشار و جەهەننەمی خودایەکی تۆڵەئەستێندا دەباتە سەر. ئیحسان و عیسیان: شاعیر دەڵێ ئیحسانم ئەوەندە کەم و عیسیانم بەڕادەیەک زۆرە، کە تای تەرازووی یەکەمیان لە ئاسمانە و دووهەمیان لە زەوی! هەر بەو حیسابەش، سەنعەتی لف و نشر ی موشەووەشی لە چوار ووشەی ئیحسان و عیسیان و زەوی و ئاسمان دروست کردووە. هەروەها بە ئیحسان و عیسیان هەم سەنعەتی 'تضاد" یا مطابقەی دروست کردووە و هەم چەشنە جیناسێکی ناتەواو. لە ئاسمان و عەرزیش سەنعەتی 'تضاد" دروست کراوە. تاعات و خێر و زیکر و چاکە: هەرچواریان 'مترادف' ن و سەنعەتی 'مراعات النظیر'یان پێ دروست کراوە. بەڕێز گیراوە میوان: واتە ڕێز لە میوان گرتن نەریتێکە خەڵک هەمیشە ڕەچاویان کردووە. سەرزەمین و ژێر عەرزی: سەنعەتی 'تضاد"یان پێ دروست کراوە. توفەیلی:کەسی سەرباری خەڵکی دیکە. خوان: سفرەی نان خواردن باک: ترس ژێر عەرز و سەر تەخت: سەنعەتی 'تضاد"یان پێ دروست کراوە. نوور و ڕووناک و شەم لەلایەک و شامی غەریبان لە لایەکی تر، سەنعەتی 'تضاد"یان پێ دروست کراوە. نوور و ڕووناکیش 'مراعات النظیر'ن. 'شەم' و 'شام'یش جیناسی ناتەواون. ئەگەر لوتفت نەبێ دوور بی...: هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەر بە "دوور بی" تۆماریان کردووە، وئەگەر وابێت، نازانم واتای فەردەکە دەبێتە چی. بەڵام بە بۆچوونی من، "دوور بێ" یە نەک دوور بی. ئینجا، سەرجەم واتای فەردەکە دەبێتە ئەوەی کە دەڵێ: دوور بێت، ئەگەر تۆ لوتفت نەبێت لەگەڵم، لە تەنیایی و تاریکیدا قڕم دێت و ... ئەو کۆڵە: کۆڵەباری مەعسیەت و گوناهە. بەحری عەرووزیی شیعرەکە: هزج مثمن سالم: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
|