دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ١١٢
_
لە عومری کورتی خۆی[1]
چاوم گلە تا سەر دەکا شەونم بۆکان، 1349ی هەتاوی (لاپەڕە ٢٥ ی چاپی ئەنیسی و ١١٢ ی چاپی جەعفەر) ____________________________ عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکن. وەرگێڕاوی غەزەلێکی فارسیی شاعیرێکی کوردی کرماشانییە، کە عینوانی 'شبنم' ە. من بەراوردی هەردوو شیعرەکەم کرد، ئەسڵە فارسییەکە ٧ و تەرجەمە کوردییەکە ٦ فەردن. فەردی چوارەم و پێنجەمی شیعرە فارسییەکە لە دەقی کوردی جیاوازن و یەکیان بەگشتی تەرجەمە نەکراوە. غەزەلە فارسییەکە هۆنراوەی نەمر 'عەلی ئەشرەف نەوبەتی (پەرتەو)' ناسراو بە 'پەرتەو کرماشانی'یە[1] و ئەوەش دەقەکەیەتی لە پەراوێزدا:[2] هەر وەها، 'محمد قهرمان'، شاعیرێکی هاوچەرخی ئێرانی شیعرێکی بەو عینوان و ناوەرۆکە و لە سەر هەمان ئەو کێشە عەرووزییە، هەیە. من دڵنیا نیم پەرتەو و قەهرەمان کامیان بۆ یەکەم جار شیعرەکەیان گوتووە. محەممەد قەهرەمان (١٣٠٨ – ١٣٩٢) لە سەردەمی لاویەتی مندا ناوی زۆری هەبوو. بە داخەوە پەرتەویش هەروا چەند ساڵێکە وەفاتی کردووە.[3] کارتێکەریی دەقی سەرچاوە، لە شیعرە کوردییەکەدا بەرچاوە. بۆ نموونە، لە میسراعی یەکەمی فەردی یەکەمدا تەعبیری 'تا سەر دەکا' هاتووە کە تەواو فارسییە و واتاکەی بەکوردی دەبێتە: هەرکاتێ چاوم لە عومری کورتی خۆی دەست دەکات بە گلەیی کردن..... هەروەها میسراعی دووهەم لە فەردی پێنجەم کە تێیدا دەڵێ "تاق و تەنیا سەردەکا" و ئەو سەر کردنەش، بە واتای ژیان بە سەربردن و کێشانی باری ژیان بە شوێن خۆدا و تەحەممول کردنی ژیانی ناخۆش، تەعبیرێکی تەواو فارسییە و لەکوردیدا واهەیە نەبینرێت؛هەمان ئەو 'سەرکردن'ە لە شیعری محمد قهرمانیش دا بەرچاو دەکەوێت. میسراعی دووهەمی دوایین فەردیش ئەو مۆرکە فارسییەی بەسەرەوە دەبینرێت. بە هەمان شێوە، وشەی 'گلە' ی فارسی لەجیاتی 'گلەیی' کوردی دانراوە. یارێکی دی و هاوسەر: واتە یار و هاوسەرێکی دی. گوڵووک: خونچەی گوڵ بەحری عەرووزیی شیعرەکە: هزج مثمن سالم: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن [1] . زوربەی ئێمە شیعری تەنز و خۆشی 'ئەرمەنی' پەرتەوی کرماشانیمان خوێندۆتەوە و دەزانین بە گۆرانیش گوتراوە: "ئاوارەکەی بێچارەکەی بێخانمانم ئەرمەنی! ماڵت نیزانم ها لە کوو، ڕوح و ڕەوانم ئەرمەنی! شیرین زوانم ئەرمەنی! دەردت وەگیانم ئەرمەنی!.... دەر واکە، زووکە، پەرتەوە میهمانەکەی ئاخر شەوە، یەی شیشە لەو بەدمەسسەوە پڕکە، بزانم ئەرمەنی!"
[2] شبنم "زعمر کوتە خود شکوە تا سر میکند شبنم لب لب خندان گل را دیدە تر میکند شبنم مگو با او خدارا، حرف عمر جاودان، ای گل! دلش صاف است و این افسانە باور میکند شبنم فریب هر هوسبازی مخور ای تازەگل زنهار! سحرگاهان هوای یاردیگر میکند شبنم متاع عشق و شیدایی صفای دیگری دارد ز رشک اشک بلبل، خاک بر سر میکند شبنم نمیگردند اسیر رنگ و بوی عاریت، پاکان شبی را تا سحر در بوستان سر میکند شبنم ز اشک عاشقان روی نکویانراست آفتها کە خورشید درخشان را مسخر میکند شبنم در آن گلشن کە 'پرتو' غنچە اندیشە میچیند، بە جام گل شراب روحپرور میکند شبنم" ("کوچەباغی ها- سرودەهای پرتو کرمانشاهی؛ با مقدمە محمدعلی سلطانی؛ خط: فریبا مقصودی کرمانشاهی؛ نشر سها؛ تهران ١٣٧٣ [١٩٩٤]؛ ص. ٧٧). هەموو کتێبەکە بە خەتی فەریبا خانم نووسراوەتەوە.
[3] شبنم "شب از آغوش گل، بالین و بستر می کند شبنم سحرگاهان سفر با دیده تر می کند شبنم نگاه گرم جانان بال پرواز است عاشق را به سوی آسمان پرواز بی پر می کند شبنم اگر چون قطره اشکی، شب ز چشم آسمان افتد سحر از چشمه خورشید، سر بر می کند شبنم مرا از این دل ناکام شرم آید چو می بینم شبی تا صبح در آغوش گل، سر می کند شبنم جدایی سخت باشد آشنایان را ز یکدیگر وداع بوستان با دیده تر می کند شبنم نمی کاهد اگر از عمر عاشق، وصل گلرویان چرا از خنده گل، عمر کمتر می کند شبنم؟" (محمد قهرمان، وەرگیراو لە ماڵپەڕی http://vidah.rozblog.com/post/433)
|