دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ١١٨
پاڕانەوە
یاخوا! خودایی عەززەوەجەل، بێیه سەر کەرەم[1][2] گەردیگلان، ١٣١٨ی هەتاوی
(لاپەڕە ٥ ی چاپی ئەنیسی و ١١٨ ی چاپی جەعفەر) ___________________________
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا 'چاکە و خراپەم' ە.
یەک لە شیعرە ئایینییەکانی ئاواتە و مامۆستا ئەنیسی کارێکی چاکی کردووە هاوڕێ لەگەڵ شیعری دیکەی هاوناوەرۆکدا هێناویەتی. ئەو دابەش کردنی مەوزووعییە کاری خوێنەر هاسان دەکاتەوە و بۆ کەسێکیش بیەوێت بەراوردکاریی لەنێوان شیعرەکاندا بکات، هەر بەکەڵکە.
شیعرەکە لە ساڵی ١٣١٨ ی هەتاویدا گوتراوە و ئەودەم شاعیر ٣٦ ساڵان بووە.
ئەگەر شیعرەکە، لای شیعری پێشتر ('ڕەش و سپی' ژمارە ١١٧) و شیعری (ڕووی ڕەش و ڕیشی سپی، ژمارە ٧٢) دابنرێت، دەزانرێت سەرەڕای جیاوازییەکی ٤٤ ساڵە لە نێوانیاندا (ئەوانیتر لە ١٣٥٥ و ١٣٦٢ دا گوتراون)، ناوەرۆک هەر یەکە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. واهەیە هۆکارێکی مەسەلەکە ئەوە بێت ئاوات ئیماندارێکی موسوڵمانی ڕاستەقینە بووە و وەک هەموو موسوڵمانێکی دیکە، بەدرێژایی تەمەن خۆی بە گوناهکار زانیوە و لەخودا پاڕاوەتەوە تاوانی ببەخشێت بەڵام دوای ٤٤ ساڵ و ڕەنگە ٤٤ هەزارساڵیش وەڵامێک بۆ ئەو داواکارییە نەیستراوە و نابیسترێت. مرۆڤ بۆ هەمیشە لە ژێر باری بەرپرسیایەتیدا دەمێنێت و دەناڵێنێت. ئەو گوناهە ئەنجام نەدانی ئەو بەرپرسیایەتییەیە و کارێکی زۆری بە سەر موسوڵمان بوون و نەبوونەوە نەداوە بەڵام ئیسلام چێشتەکەی هەندێک سوێرتر کردووە و ڕێگای هەڵاتن لەو داوە و هەست کردن بە بارسووکی و ئاسایشی بە تەواوەتی لە ئیمانداران سەندووە.
یاخوا، خودای عەززەوەجەل....: یاخوا ئامڕازێکی زمانە بۆ دۆعاکردن، بەڵام لەبەر ئەوەی دۆعاکە لەلای خودی خودا کراوە، دووجار ناوی ئەو بە شوێن یەکدا هاتووە.
نیعەم: عەرەبییە، کۆی نیعمەتە.
سەرفیراز: شێوازێکی کوردی پێدانە بە سەرفەرازیی فارسی: سەربڵیند.
وا هەڵدەدەن عەلەم: وا دەڵێن؛ دیعایەی ئەوە دەکەن.
وانە: ئەوانە
سەرنەوی: دژی سەربڵیندە. خەڵکانی سەرنەوی و گوناهکار لە عەفو و بەخشینی تۆ دوورن.
نەماوە دەم: کات نەماوە، وادەی مردنە.
دەم و ژەم: جیناسی ناتەواو.
ژەم: وادەی خواردنی ڕۆژانەیە وەک دەگوترێت 'سێ ژەمە'.
لوقمە: پاروو
نواڵە: نانی مفتێ (هەنبانە بۆرینە)؛ خواردنێکی کەم یان کەم بایەخ.
جەم: جەمشید، جمشید، شای زنجیرەی ئەفسانەیی پێشدادیان لە مێژووی ئەساتیریی ئێراندا. مڵکی جەم: هەموو خاکی ئێران و ئەنیران.
هەرچی هەم: چاکم یان خراپ، هەرچییەک هەم، هەر چاوم لە
مەرحەمەتی تۆیە. ئەو تەعبیرە لە شێعری پێشتری
شاعیریشدا هاتووە: "ڕێم لێمەبەسته، تۆبی خوداییت،
هەرچی هەم"
(بڕوانە شیعری 'ڕەش و سپی' ژمارە ١١٧) بەحری عەرووزیی شیعرەکە: مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن
|