دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ١١٩
تاڵ و سوێری
کوتم با ڕوو له یار و ئاشنا کەم[1] قاقڵاوا، 1335ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٣٨ ی چاپی جەعفەر، لە دیوانی چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە) دیوانی چاپی ئەنیسی ٣٠ ساڵ دوای گوترانی ئەم شیعرە چاپ بووە و ڕوون نییە بۆچی شیعرەکە لەوێدا نەهاتووە. شیعرێکی ساکارە لە سەر کێشی سواری بەحری هەزەج بەڵام ناوەرۆکەکەی شاد و بن بزوێن نییە و بە پێچەوانە گلەیی و بناشتە لە یارانێک کە بە نەیار دەرچوون و لەگەڵ بێگانە جیاوازییان نییە؛ هەروەها لە ناسیاوانێک کە دەڵێن ناتناسین! شاعیر لە شیعرەکەدا باس لە تاڵ و سوێریی هەموو ماوەی ژیانی دەکات و لە جەرگی کون کونی، کە زووخاو دەدەڵێنێت. ئەوە ناوەرۆکی سەرەکی شیعرەکەیە. ئەو گلەیی و گازندانەی شاعیر لە ژیانی خۆی، هەموو بۆ خوێنەر ڕوون و ئاشکران بەڵام ئەوەی ڕوون نییە یەک شتە و ئەویش لە فەردی کۆتاییدا ئاماژەی پێکراوە: "ئەندامی لەدەست چوو". ئەوە چییە؟ ئەندامێکی لەشی شاعیرە لە عەمەلیاتێکدا دەریان هێناوە یان لە ڕووداوێکدا شکاوە و فەوتاوە؟ یا خود ئەندامێکی بنەماڵەکەیانە وا لەبەر هەر هۆکارێک کۆچی دوایی کردووە و نەماوە؟ ئەوەی بەشوێنیدا دەڵێ با ئەو گیانەی وا ماومە فیدا بکەم، واهەیە ئەگەری دووهەم هەندێک بەهێزتر بکات گەرچی بە قورس و قایمی نایسەلمێنێت. خوێنەر بە قەرینەی شیعرەکە ناتوانێت ئەو مەتەڵۆکەیە هەڵبێنێت و بزانێت ئەندامی لەدەست چوو چییە یان کێیە؟ خۆزیا کاک جەعفەری کوڕی شاعیر، کە دەبێ ئاگاداری مەسەلەکە بێت، لە پەراوێزی دیوانە چاپکراوەکەدا ئەوەی لە هەموان ڕوون بکردایەتەوە. یان لە دواڕۆژ و لە چاپی دووهەمی دیوانەکەدا ئەو ئەرکە بەڕێوەبەرێت.
ئاشنا: ناسیاو
یار و نەیار: جیناسی ناتەواون
تەوفیر: جیاوازی
ڕۆژی جەزا: ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە
ئەوچەل: ئەمجار
زووخاو: کێم و خوێنی تێکەڵاو. کێم: زەرداوی برین (هەنبانە بۆرینە)
بەحری عەرووزیی شیعرەکە: هزج مسدس محذوف: مفاعیلن مفاعیلن فعولن
|