دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ١٢٢
من و شادی
فکر و حەواس و هۆش و عەقڵ، ڕێک بڕاوە لێم
ڕێگەی هومێد و سەبر و قەرار
بەستراوه لێم
چتکرد خودا، لەگەڵ منی پیرهگەماڵی خۆت!
(لاپەڕە ٨٩ ی چاپی ئەنیسی و ١٤٨ و ١٤٩ ی چاپی جەعفەر)
عینوانی شیعرەکە لە دیوانی چاپی ئەنیسیدا 'دەرکی خودا' یە. بە بۆچووی من هیچکام لەو دوو عینوانەی ئەنیسی و جەعفەر دادی شیعرەکە نادەن باوەکوو بێ پەیوەندیش لەگەڵ ناوەرۆکەکەی نین. بابەتی سەرەکیی شیعرەکە ژیانی ناخۆش و بێ هیوایی و بێقەراری و چەشتنی ناخۆشییە و باش وابووعینوانیش لەو بابەتانە وەربگیرایەت بۆ نموونە بنووسرایە 'سکاڵا' یان 'ئاوری جەرگ و دڵ' یان 'دڵی شکاو' و .... هتد. شیعرێکی ئاساییە لە ڕیزی شیعرەکانی دیکەی ئاوات بە ناوەرۆکی گلەیی لە بارودۆخی ژیانی شەخسی کە هیوای دواڕۆژی لێ بڕیوە و لە ئەنجامیشدا هانای بردۆتە بەر خودا. فکر و حەواس و هۆش و عەقڵ: مراعات النظیرن کە بەشوێن یەکتردا هاتوون. ڕێک: سەرپاک، هەموو، سەرجەم پیرە گەماڵ: ئاوات لە خودا و پێغەمبەری ئیسلامدا تواوەتەوە و وەک موسوڵمانێکی سوننەتی لە بەرانبەریاندا خۆی لە کەمیش بە کەمتر دادەنێت وەک چۆن ناوی 'پیرە گەماڵ'ی خودا لەخۆی دەنێت. ئەو تەعبیرانە لە شیعرەکانی دیکەی ئاواتیشدا کەم نین و بەگشتی، ئەو خۆ بچووک کردنەوانەی ئیمانداران لای خودا و گەورەپیاوانی ئایین، لە نێو موسوڵماناندا هەمەگیرن.[1] ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر فەلسەفەی ژیان و تێگەیشتنی موسوڵمانان لە پەیوەندی نێوان خالق و مەخلووق- پەیوەندێک کە ڕیشەی لە ئایینی مووسادایە و لەو وەرگیراوە؛ دەنا پەیوەندی خەڵک لەگەڵ خودا بۆح نموونە، لە ئایینی مەسیحدا نەک هەر پەیوەندی عەبد و مەعبوود نییە بەڵکوو پەیوەندێکی نزیک و گەرمی نێوان کوڕ و باوک (اب و ابن)ە؛ ئیتر کە دەچیە سەر ئایینەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین (بۆ نموونە بوودیسم (بووزی))، ئیتر گەرم وگوڕتر و ئینسانیتریش دەبێت. شووشە و تیشە: سەنعەتی مطابقەیان پێ دروست کراوە. تیشە بە کوردی هەمان تەشوێ یە و لەگەڵ شووشەدا ناسازگار و دژبەرە. هەروەها جیناسێکی ناتەواون و هەروک دەنگی 'شە' دەدەنەوە. بە هەمان شێوە، دەکرێ بڵێین مۆسیقای داخڵیی پیتی /ش/ یان هەیە. تیشەی ئاه: تەرکیبێکی جوانە. ئاه نەرم و نیانە بەڵام شاعیر کردوویە بە ئامێرێکی تیژی بەهێز، کە دەتوانێ شووشەی دڵی بشکێنێت. وەی - وەی: ئای ئای!، ئۆف، نیشانەی بە داخەوە بوون (فرهنگ فارسی – کردی دانشگاه کردستان، بەرگی ٣) هەر خاتراتی تۆیە: خاتراتی کێ؟ شاعیر بە هێنانەوە بیری کێ دڵی شکاوە؟ ئەو کەسە، گەلۆ، دڵدارێکی سەردەمی لاویەتیی شاعیرە یان دۆستێکی خۆشەویستیەتی یان کێ؟ خاترات و دڵ شکان بۆ خودا و پێغەمبەر نابێت. مەگەر بڵێین ئەوە 'خاتر'ە نەرک خاترات و بۆ نموونە، فەردەکە لە بنەڕەتدا ئاوا بووە: "بۆ خاتری ئەتۆیە دڵم وا شکاوە لێم" کە ئەودەم میسراعەکە لەپەیوەندی بەشەکانی دیکەی شیعرەکەدا دەبێت و سەرجەم غەزەلەکە دەبێتە ئایینی. بەڵام کوا ئێمە مافی ئەوەمان هەیە دەستکارییەکی ئەوتۆی هەردوو دیوانەکە بکەین؟ دیارە بە بۆچوونێک لەمەڕ خەسلەتی تێکنیکیی غەزەلەوە، دوور نییە بتوانین بڵێین بەشەکان (واتە فەردەکان) ی غەزەل هەرکام دەتوانن سەربەخۆ و خاوەنی مانای جیاواز بن؛ لەو فەردەشدا شاعیر لە شیعرێکی ئایینییەوە بایداوەتەوە سەر بابەتێکی لیریک. من ئەو بۆچوونەشم زۆر بە دڵ نییە و زیاتر لەگەڵ ئەوەدام کە ئاوات نیازی لە خاترات، هەمان خاتر بووە. بە دڵمدا بکا عبوور: شیعرەکەی نالیمان وەبیر دێنێتەوە کە لە قەسیدە ناسراوەکەیدا وا نۆستاڵژی لێ دەبارێت، شاری سلێمانی وەبیر دێنێتەوە و بە بادی خۆش مروور دەڵی: "...هەتتا نەکەی بەخاکی سولەیمانییا عوبوور...". دەرکی خودا داخراوە لێم: دەرکی خودا بریتییە لە دەرگانەی پەشیمانی و تۆبە و گەڕانەوەی ئیمانداران بۆ لای خودا. ئیماندار هەرگیز وەک ئەوینداری ناو ئەو شیعرە فۆلکلۆرییەی لێ بەسەر نایەت کە تێیدا دەگوترێت: "دەرک و دەروازە داخراوە لێم" واتە هەمیشە ڕێگای پەشیمان بوونەوەی بۆ ئاواڵەیە! بەحری عەرووزیی شیعرەکە: مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن[1] من فیلمێکی خەبەریم لە تەلەفیزیۆندا بینی کە ئیماندارانی شیعە لەکاتی چوونە سەر قەبری ئیمام حوسەین، بە چوار دەست و پێ دەڕۆیشتن و لەعەینی کاتدا، دەوەڕین بۆ ئەوەی بڵێن ئێمە سەگی دەرگانەکەتین.
|