دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٤٧
خەوی من
کەسێ بێتە دەرک وبانت، تۆ بزانە بێ ئەمانە دەری چۆن دەکەی فەقیرە؟ کە ئەسیری دەرک و بانە
به خەیاڵی بەژن و باڵات به شەو و بە
ڕۆژ دەناڵم گەردیگلان، 1329ی هەتاوی (لاپەڕە ٧٤ و ٧٥ ی چاپی ئەنیسی و ١٩٩ ی چاپی جەعفەر)
______________________________________________
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا، "دڵ و خەیاڵ"ە. ئەگەر عینوانەکە شاعیر خۆی دای نەنابێت و من بتوانم بۆچوونم لەسەری هەبێت، تێکەڵاوێک لە هەردوکیان دروست دەکەم و دەنووسم: "خەو و خەیاڵ" یان "خەوی من خەیاڵی تۆیە" کە لە فەردی دووهەم وەریدەگرم. شیعرێکی غەرامییە، باوەکوو ئەگەری ئەوەی تێدا دەبینرێت کە شاعیر، وەک سۆفییەک، ڕوو لە خودا یان پێغەمبەری ئیسلامی گوتبێت: بڕوانە، ئەم تەعبیراتە لە فەردی مەتلەع و مەقتەعدا: فەقیر بوون و چوونە بەردەرک؛ ئەسیربوون لە دەرک و بان و سەر لە ڕێی 'تۆ' دا چوون، کە هەمووی دووپاڵوون و بۆنی هەردوولایان لێ دێت. بەڵام دوا بڕیاری من ئەوەیە بە غەزەلێکی لیریکی دەناسم کە شاعیر لە ٤٧ ساڵیدا گوتوویەتی. بێ ئەمان: بێ پەنا و بێچارە. بە خەیاڵی بەژن و باڵات...خەوی من خەیاڵی تۆیە، دزە، دێتە لام شەوانە: وێدەچێت جوانترین فەردی غەزەلەکە بێت لەبەر ئەوەی خەیاڵاوی و هونەریترە، باوەکوو فەردەکانی دیکەش زۆر شیعرن. دز بوونی خەیاڵی یار و بەدزییەوە هاتنی بۆلای شاعیر تەعبیرێکی جوانە. تەوەللا: دوور کەوتوو، بازرە. خۆ لە ماڵی دڵ...: هەر تۆ و خەیاڵی تۆ لە هەموو ماڵی دڵمدایە دەنا چۆڵ وهۆڵە. ئینس: ئینسان، مرۆڤ. جان: جندۆکە. کۆی 'جان' لە عەرەبیدا دەبێتە 'جن' (بە شەددی سەر نوونەوە). ئیماندارانی موسوڵمان لایان وایە بوونەوەرێکی "غیرمحسوس" ە و دەڵێن خودا قورئانی بۆ ئینس و جین ناردووە. شاعیر دەڵێ لە دڵمدا خەیاڵی ئینس وجان هیچکامیان نییە، جگە لە تۆ. بە دەمی...: من گیرۆدەی ئەو دەمە بە پێکەنینە و ئەو دووچاوە پڕ لەنازەت بووم. غەمزە: ناز، چاوداگرتنی بە ناز (هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار) موبتیەلا: گیرۆدە. عەرەبییە سەری من لەڕێی سەری تۆ: شاعیر هەندێک سەنعەتی بەدیعی وەک جیناسی ناتەواوی لەم فەردەدا بە کار هێناوە: سەر من و سەری تۆ، نەچێ و چی؛ هەروەها مۆسیقای پیتی /چ/ لە فەردەکەدا بەرگوێ دەکەوێت. بەحری عەرووزیی شیعرەکە:
رمل مثمن مشکول: فعلات فاعلاتن
فعلات فاعلاتن [1] چاپی ئەنیسی: بە نەیاری [2] چاپی ئەنیسی: "منت کردە موبتەلای خۆت، بە سەرت قەسەم بزانە". وابزانم ئەو گۆڕانکارییە لەلایەن کاک جەعفەر و هاوکارەکانیەوە بۆیە کرابێت کە شێوازی میسراعەکە لە چاپی ئەنیسیدا هەندێک قورسە و لە خوێندنەوەدا دەبێ پیتی /ت/ ی ووشەی 'منت' هەندێکسووک بکرێت واتە تا ڕادەیەک بکرێت بەژێر لچەوە بۆ ئەوەی کێش تێک نەچێێت. دیارە ئەگەرێکیش دەبێ ئەوە بێت کە شاعیر دوای چاپی یەکەمی دیوانەکەی، خۆی ئەم میسراعەی گۆڕیبێت.
|