دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٤٩
ڕۆژی زەفەر
وەرن تۆخوا، کە چاوم وا لە مەڵبەند و گوزەرتانە
وەرن ڕۆحم وەکوو پەروانە دایم دەوری
سەرتانە[1] قاقڵاوا، زستانی 1335ی هەتاوی (لاپەڕە ٣٨ و ٣٩ ی چاپی ئەنیسی و ٢٠١ ی چاپی جەعفەر)
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا "چاوەڕوانی" یە. بە ڕوونی دیارە غەزەلەکە کارتێکەریی ئەو شیعرەی ئەحمەد موختار بەگی جافی لەسەرە، کە گوتوویەتی: "لەخەو هەستن درەنگە میللەتی کورد، خەو زەرەرتانە هەموو تەئریخی عالەم شاهیدی فەتح و زەفەرتانە..." شیعرەکە، دەکەوێتە بازنەی شیعری ئیخوانیاتەوە لەبەر ئەوەی بۆ خزم و کەس وکاری خۆی لە تورجان و زەنبیل و جەمیانی نووسیوە کە هەرسێکیان گوندی نزیک قاقڵاوان و ئەو خزمانەیان خاوەن موڵکی گوندەکان بوون. کاک جەعفەر لە پەراوێزی شیعرەکەدا نووسیویەتی: "بانگی ئامۆزا و برازاکانی دەکا". تورجانی، بریتین لە بنەماڵەی نەمر حاجی بابە شێخی سەیادەت، ئامۆزاکانی شاعیر. زەنبیلی بنەماڵەی شێخ محەممەدی نوورانی (هاشمی)ن، کە برا و برازای خۆی بن. جەمیانیش دەبێ بریتی بن لە بنەماڵەی سەید قادری سەیادەت کوڕی حاجی بابەشێخ و ئامۆزای خۆی. بە پێی ئەو زانیارییانەی وا لە لاپەڕە ٤٥ و ٤٦ ی ژیننامەی سەرەتای کتێبی شاری دڵدا دەست دەکەوێت، ئاوات دوو جار لە گۆڕینەوەی مڵکی گوندی گەردیگلان لەگەڵ جەمیان هەروەها شێخ چۆپان لەگەڵ قاقڵاوا، کە هەردوکیان لەگەڵ خزم و کەس وکاری خۆی کراون، تووشی زیانی ماڵی دەبێت و بە زمانی ساکار فێڵی لێدەکرێت بەڵام لەبەر حەیابەخۆیی و ڕێز گرتن لە خزمەکانی، دەنگی دەرناهێنێت و "بە هەژاری و دەست کورتی و کشتوکاڵێکی نەمر نەژی دەیگوزەرێنێ" (هەمان، ل.٤٦). گوندی قاقڵاوا کە بەرهەمی مامەڵەی دووهەمیەتی و لە ١٣٣٣ دا سێ دانگی کڕیوە، یەک لەو کڵاوانەیە وا چۆتە سەری و دواتر زانیویەتی کە مڵکی ئەوقافە و ئەو ناتوانێ بەخاوەنی بێت! ساڵی گوترانی شیعرەکە، دوو ساڵ دوای ئەو سەودایەیە.[3] شەمن ئەمما...: شاعیر خزمەکانی خۆی بە مۆم دەشوبهێنێ کە دیارە لە سووتاندا فرمێسک (دڵۆپ) ی پێدا دێتە خوارێ و دەڵی من لەباتی ئێوە (وبۆ ئێوە) دەگریم. مەترسن: ڕوون نییە ئاوات متمانەی چی دەداتە کەس وکارەکەی و بۆ دەڵێ مەترسن من خۆم ئاگام لێتان دەبێت؟ تاقە شتێک من بتوانم بیری لێ بکەمەوە ئەوەیە شیعرەکە ٣ ساڵ دوای کۆدیتای ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٣٢ گوتراوە و ئەو دەمە سەردەمی ملهوڕییەکانی حکوومەتی حەمەڕەزاشا و "حکوومەت نیزامی"یەکەی تەیمووری بەختیار بوو و خەڵکانێکی سیاسیی زۆر لە کورسدستان و ئێران لە زیندان ئاخنرابوون. تەنانەت دام و دەزگای ساواکیش ڕاست لەو ساڵەدا دامەزرا و جێگەی حکوومەت نیزامییەکەی بەختیاری گرتەوە؛ خێرایەکیش لقی لە سنە و مەهاباد کرایەوە! من بە هەواڵی گیرانی ئاوات دوای ساڵی ٣٢ نازانم، بەڵام بڵێی لەژێر چاوەدێریدا نەبووبێت؟ بڵا: با، لێبگەڕێ! تیری بەڵا: چ بەڵایەکە ئەگەر سیاسی نەبووبێت؟ ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە سارد وسەرما بووبێت و خزمەکانی شاعیر لە هاتوچۆی نێو بەفر و سەرما دڕدۆنگ بووبێتن، جا ئەویش بەم شیعرە هانی دابێتن بچن و میوانی بن. دیارە ئەو چەشنە میوانیانەش بۆ ڕۆژێک و دوو ڕۆژ نەبووە و میوان ماوەیەکی باش لە ماڵی خانەخوێ دەمایەوە. بە گوێرەی ژیننامەی سەرەتای دیوانی چاپی جەعفەر (شاری دڵ)، لە هەمان ساڵی ١٣٣٥ و ساڵێک پێشتریش، دوو کچی دوانەی ئاوات لە تەمەنی دوو و سێ ساڵاندا کۆچی دواییان کردووە، ئەوەش واهەیە هەستێکی ناخۆشی خەفەت و تەنیایی تێدا دروست کردبێت کە ویستبێتی دەوروبەری بە میوان پڕ بێت. بە گوێرەی ئەوەی من بیستبێتم سەید کامیل کەسێکی میواندار و دڵئاوا بووە. هەمڕەهـ: هاوڕێ. فارسییە. موفەڕڕەح: شاد، دڵخۆش. عەرەبییە. ئەویش نەیماوە 'سەرمایە': دەبێ ئاماژە بێت بە مەسەلەی زەرەر و زیانی ئاوات لە گۆڕینەوەی مڵکدا. بڕوانە ڕوونکردنەوەکانی سەرەوەتر. سەرمایە و سەرمایە: شاعیر بەو دوو تەعبیرە، جیناسی کامیلی دروست کردووە. یەکەمیان بە واتەی هەواکە سارد وسۆڵە و دووهەمیان بە واتای دەسمایە و دارایی. هەمە گەر...: ئەگەر ئێوە غەوواسی بن ئاون و بەشوێن گەوهەر (مرواری)دا دەگەڕێن، منیش گەوهەری فرمێسکم هەیە وەرن بەشوێنیدا! لە زەنبیل تاکوو ئێرە: دەڵێ لە گوندی زەنبیل (ی ماڵی کاکی)ەوە تا گوندی قاقڵاوا (ی نیشتەجێی ئەودەمی خۆی)، نیوسەعاتە ڕێ کەمترە، بۆ نایەن؟ وەدەرخەن گەوهەرێ لەم بەحرە: ئاوات کەمتر بەخۆیدا هەڵگوتووە، بەڵام لێرەدا خۆی وەک بەرحرێک دەنوێنێت کە گەوهەر (مرواری)ی زۆری تێدایە و کەسانێکی دەوێت ئەو گەوهەرانە دەربهێنن، واتە گوێ بدەنە قسە، یان شیعرەکانی. زەفەر پێهێنان: زاڵ بوون بە سەر شتێکدا و وەدەست خستنی. بەحری عەرووزیی شیعرەکە: [1] چاپی ئەنیسی و جەعفەر: داییم [2] چاپی جەعفەر: هەمە؛ [3] ئەم زانیارییانەی خوارەوەشم لە ئیمەیلێکی ڕێزدار جەلالی سەیادەت وەرگرتووە، کە لە وەڵامی پرسیاری من سەبارەت بە جەمیان نووسیویەتی و بۆی ناردووم؛ سەید جەلال کوڕەزای حاجی بابەشێخە. سپاسی زۆری دەکەم: "ئاوایی جەمیان و هەروها ئاوایی سەیدئاوا کە ئاواییکی زۆر بچوک بو لە لای سەرەوەتری جەمیان، ملکی سەید قادری مامم بووە .... جەمیان و سەید ئاوا مڵکی حاجی بابا شێخ و بەشە مڵکی سەید قادری کوری بووە."
|