دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٥٧
نابووژێمەوە
تۆ بە زەخمی مەعدەوە دەتلێیەوە من بە دەردی مەرگەوە دەخولێمەوە جەرگ
و دڵ بۆ تۆ برینداره
"عومەر"! قاقڵاوا، ١٣٤٥ی هەتاوی (لاپەڕە ١٠٢ ی چاپی ئەنیسی و ٢٢١ ی چاپی جەعفەر) __________________________________________________
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا 'بەهاری سارد'ە. لام وایە عینوانی جەعفەر پڕ بەپێست نەبێت لەبەر ئەوەی شاعیر کە گوتوویەتی نابووژێمەوە، ئەو نەبووژانەوەیەی موتڵەق نەکردۆتەوە و بەشوێنیدا گوتوویەتی "جا مەگەر تۆ بێیەوە بۆکانێ زوو" واتە ئەگەر زوو بێیەوە بۆکان، من دەبووژێمەوە. شاعیر لە فەردی دووهەمی شیعرەکەدا ناوی 'عومەر' ی هێناوە و ئاغا سەید جەعفەریش لە پەراوێزی لاپەڕەکەدا نووسیویەتی: "بۆ نەخۆشیی سەید عومەری برازای".
شیعرێکە لە ڕیزی شیعرەکانی دیکەی ئاوات کە بۆ کەس وکاری خۆی گوتوون و ژمارەشیان کەم نییە. بە حیسابی شیعرەکە، سەید عومەری کوڕە چکۆلەی سەید محەمنمەدی نوورانی (شێخی زەنبیل) نەخۆش کەوتووە و بۆ عیلاجی زەخمی مەعدە (قورحەی مەعیددە)ی[3] چووە بۆ شارێکی غەیری بۆکان. ئەوەندەی من بزانم لەو ساڵانەدا زوربەی نەخۆشی ناوجەی بۆکان بۆ عیلاجی نەخۆشی دەچوون یان دەبرانە تەورێز. درەنگتر ڕێگای تارانیش کرایەوە و خەڵک ڕاستەوخۆ دەچوونە تاران، کە ئێستاش هەر دەچن؛ بەڵام شاری تەورێز لەم بارەیەوە گرنگایەتی خۆی هەر ماوە.
دیارە گرنگ نییە تەورێز بووبێت یان تاران یان هەر شوێنێکی دیکە، لە کاتی گوترانی شیعرەکەدا سەید عومەر لە دەرەوەی ناوچەکە بووە و مامی (واتە ئاوات) خەمی سڵامەتییەکەی خواردووە، بەم شیعرەش هەستی خۆی دەربڕیوە.
شیعرێکی ساکارە و وشە یان عیبارەتێکی نامۆی تێدا نییە هەوڵی واتا لێدانەوەی بدرێت.
قافییەی میسراعی یەکەمی فەردی یەکەم لەگەڵ میسراعی دووهەمی هەمان فەرد و فەردەکانی دیکەدا چاک نایەتەوە لەبەر ئەوەی قافییەی هەموو فەردەکان بە گشتی "-ێمەوە" یە، بەڵام یەکەم میسراع وەک "- ێیەوە" هاتووە.
بەحری عەرووزیی شیعرەکە: رمل مسدس محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلن [1] چاپی ئەنیسی: نۆجووانی [2] چاپی ئەنیسی: بۆکانی زو [3] مەسەلەیەکی سەرنجڕاکێش لە مەڕ ناوی نەخۆشییەکان لە کوردستاندا هەیە با ئاماژەی پێ بکەم. ئێمە لە کوردیدا وشەی 'برین' مان هەیە و خەڵکیش لەسەر زمانیانە، بەڵام کاتی ئەو وشەیە دەبێت بە ناو یان بەشێک لە ناوی نەخۆشییەک کە ناوی ئەو نەخۆشییە لە تاران یان بەغداوە هاتۆتە کوردستان، ئیتر لەگەڵ خۆیدا ناوە بێگەنەکەش دەهێنێت. بۆ نموونە کەس ناڵێت فڵانە کەس ئاسنی خوێنی زۆرە، بەڵکوو دەڵێن ئاهەنی خۆێنی زۆرە! یان ناڵێن دەرزی لێدەدات بەڵکوو دەڵێن سوزەن یان شریقە لێدەدات! یان لەم باسەی ئێمەدا، لەباتی ئەوەی بڵێین برینی مەعدەی هەیە دەڵێین زەخمی مەعدەی هەیە! تۆ بڵێی ئەوەش نەخۆشییەک نەبێت کە دەبێ چارەسەری بکەین!
|