دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٦٤
ئاڵ و واڵا
چ خۆشە بەژنی بەرز و قەدد و باڵای جوانە ڕەوت و ڕۆیی و ئاڵ و واڵای[1]
حەقت بوو بەختی من، ئەی زولفی ڕەشمار!
که سەرتاپێ له
بەژنی بەرزی هاڵای
بەڵام هـەروا
گرانیشه موتاڵای
بڵێی جارێک بگاته
گوێی، سکاڵای؟
بە کێی داوه "ئیمامی"! ئاخۆ
کاڵای؟ گەردیگلان، ١٣٢٠ی هەتاوی (لاپەڕە ٩٤ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٠ ی چاپی جەعفەر) _____________________________________________
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا "سکاڵا"یە. هەردوو وشەکان لە دەقی شیعرەکە وەرگیراون. ئاڵ و والا جوانترە بەڵام ناوەرۆکی شیعرەکە زیاتر سکاڵاکردنە لەوەی دەست ناگاتە داوێنی دڵدار و بەو بۆنەیەوە، سکاڵا پڕبەپێست تر دەزانم. ڕەوت و ڕۆیی: هەمان واتای ڕەوت و ڕۆین دەداتەوە. واهەیە شاعیر لە ماوەی نێوان دوو چاپەکە، بە شیعرەکەدا چووبێتەوە و ئەو گۆڕانەی تێدا وەدی هێنابێت. قەد: لە شیعرەکەدا دەبێ بە شەددی دالەوە بخوێنرێتەوە. هەربۆیەش هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەر بە دوو دالیان نووسیوە، منیش هەر وامکردووە. حەقت بوو...: ئەگەر بە پەخشان بنووسرایتە، ناوەرۆکی میسراعەکە بەم شێوەیە دەبوو: "بەهۆی خۆشبەختیی منەوە، ئەی زولفی ڕەشمار، حەقت بوو؛ بەڵام بەیانی شیعری و مەسەلەی کێش، ڕستەکەی هەندێک سووڕاندووە و ئەو سووڕانە تەنانەت جوانتریشی کردووە. سەرتاپێ لە بەژنی بەرزی بهاڵێی: "بەختی من" معترضەیەکە چۆتە ناو ڕستەکەوە و ڕازاوەتری کردووە دەنا بە بێ ئەویش هەر دەبوو. ڕەشمار: مارێکی گەورەی بەهێزە، ڕەنگی ڕەشە[3]. زولفی ڕەشی یار لە شیعری زۆر شاعیری کورددا بە ڕەشەمار و سیەهمار شوبهێنراوە و شاعیران ئارەزوویان کردوە لە ملیان بئاڵێت. بەڵام لێرەدا ئەو ڕەشەمارە لە بەژنی یار ئاڵاوە. نەک شاعیری ئەویندار. سەر تا پێ: ئاماژەیە بە درێژیی زولفەکە. ئاوات بە تەوسەوە دەڵێ: تۆی شاعیری هەژاری دوور لە یار، حەقی خۆت بوو ئەو زوەلفەی وا دەکرا لە ملی تۆ بئاڵێت، لە بەژنی خودی یار ئاڵا و تۆ بێ بەش مایەوە. دەرسی عیشقی: دەرسی عیشقی ئەو. باوەکوو دوور نییە عیشق چەمکێکی گشتی بێت و شاعیر بڵێ من دەرسی عیشق دەخوێنم و ئەو /یاء/ەی کۆتایی، هەمان یائی ئیزافە بێت لە شێوەزاری ناوچەی مەهاباددا، وەک 'ماڵی خودای' لە جیاتی 'ماڵی خودا'. موتاڵا: 'مطالعە' ی عەرەبییە بە واتای خوێندنەوە و پێداچوونەوە. کوردێنراوە. گران: ئەستەم، زەحمەت. شاعیر موتاڵا و گرانی پێکەوە هێناوە. کورکە کورک: پرتەپرت (هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار). بە هۆی ناڕەزاییەکەوە بە ئەسپایی و لەبەرخۆوە قسە کردن. سکاڵا: گازندە و شکایەت لەنجە: ڕۆیشتنی بەناز (هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار) سەراپا گەنجە لەنجەی...: بەناز ڕۆیشتنی یار سەرتاپا بەنرخ و قیمەتییە، من مشتەریم. دەکرێ ئاواش بخوێنرێتەوە: ئەی بە مشتەری خۆم! کە ئارەزوو کردنە. گەنجە لەنجەی: جیناسێکی ناتەواو لەو دوو وشەیە دروست کراوە. بەکێی...: شاعیر لە خۆی دەپرسێت و دەڵێ ئەرێ "ئیمامی" من کە مشتەریی کاڵای لەنجە ولاری یار بووم و بە نسیبم نەبوو، تۆ بڵێی یار ئەو کاڵا بەنرخەی بە کێ فرۆشتبێت؟
هزج مسدس محذوف: مفاعیلن مفاعیلن فعولن
|