دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٦٨
کۆچی خێر
باری بەست، خێر بێ، دەڵێن بۆ جەننەتول مەئوا دەچێ هەرکەسێ پیاوی خودا بێ، گیانەکەم ،ئاوا دەچێ
شێری
مەیدانی خوداناسی
عەلی بوو عائیلی سەیدئاوا ، ٢٠/١٢/١٣٤٧ی هەتاوی (لاپەڕە ١١٨ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٥ ی چاپی جەعفەر) ________________________________________
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا 'پیاوی خودا'یە.
لە پەراوێزی چاپی جەعفەردا نووسراوە: "بۆ وەفاتی حاجی «بابەعەلی عائیلی»، خەزووری "ئاوات". دەقی شیعرەکەش ئەو هەوالە پشتڕاست دەکاتەوە.
لە بەشی ژیننامەی ئاوات لە کتێبی "شاری دڵ" دا، کە کاک جەعفەری کوڕی شاعیر نووسیویەتی، هاتووە: "...ساڵی ١٣١٠ [١٩٣١]، [ئاوات] دەبێتە زاوای خەلیفە مەلا عەلی عایلی و هاجەرە خاتوونی کچی ئەم خواناسە عالم و عارفەی بۆ دەخوازن. خەلیفە مەلا عەلی یەکێک بووە لە خەلیفە دیار و ناوبەدەرەوەکانی حاجی سەید عەندولحەکیم [ی باوکی ئاوات] و وەک شەنگە سوارێکی بواری شیعر و ئەدەبی سەردەمی خۆی ناسراوە و خەڵکی دێی "چاخلوو" یان "چاغرلوو"ی بەشی بەگزادەی سەقز بووە..." (لاپەڕە ٣٦).
جەننەتول مەئوا: جنت المأوی، یەک لە حەوت مەرتەبەی بەهەشتی وەعدەپێدراوی موسوڵمانانە.
عەلی بوو، عائیلی بوو: واتە عەلی عائیلی بوو. کێشی شیعر شاعیری مەجبوور کردووە ناوەکە بەو شێوەیە دەرببڕێت.
توێشوو: توێشووی ڕێگا، نان و ئاوی مەسرەفی ناو ڕێگا.
وی: ئەو
سەر وسیما: ڕواڵەت یان دەموچاوی کەسێک.
عەلی شێری خودا: نیاز لە شێری خودا، عەلی کوڕی ئەبیتالیبە کە ناسناوی "اسداللە"ی پێدراوە، شاعیر لێرەدا بۆ ڕێزگرتن لە خەلیفە مەلاعەلی، ئەو سیفەتەی بەو داوە.
حەزرەتی مەولا: نیاز لە 'مەولا'، لە ناو سۆفیان و موسوڵمانانی سوننەدا، بەعادەت پێغەمبەری ئیسلامە: "مولای صلی و سلم دائما آبدا / علی حبیبی کە خیرالخلق کلهم". بەڵام لەبەر ئەوەی داوەر لە قیامەتدا تەنیا خودایە، بە بۆچوونی موسوڵمانان، لەو ڕۆژەدا ئۆممەتی هەر پێغەمبەرێک دەچێتە ژێر ئاڵای ئەو بۆ ئەوەی لای خودا شەفاعەتیان بۆ بکات.
چوونە حزوور: مردن و پەیوەست بوونەوە بە خودا لە ژیانی ئەو دنیادا. باوەڕی گەلێک لە ئیماندارانی ئایینە جیاوازەکان ئەوەیە کە مرۆڤ دوای مردن دەگەڕێتەوە لای "خالق"ی خۆی.
ڕووسوور: نیاز لە ڕووسوور بوون باوەڕ بەخۆییە و ئەوەش هی کەسانێکە کە لە ژیاندا کردەوەی خراپیان نەبووبێت و بە دڵنیاییەوە بمرن و بگەنە ڕۆژی قیامەت و کاتی حیساب و کیتاب لێوەرگرتنەوە.
مەیدانی جەزا: جەزا بریتییە لە سزادان یان سزا وەرگرتن. مەیدانی جەزا، ڕۆژی قیامەتە کە خەڵکانی بەدکار دەنێررێنە دۆزەخ و بەو شێوەیە سزا دەدرێن.
بێ سەر و بێ پا: واتە کەسێک کە نەتوانێ بڕوات و بجووڵێت. نیاز کەسێکی تاوانبارە کە لە قیامەتدا بەهۆی ترسان لە سزاوە ناوێرێت بچێتە پای حیساب و کیتاب. بێ سەر وپا لە فارسیشدا هەیە و بە واتای خەڵکی بێ سەروبەرەیە، بەداخەوە هەندێک کەس بە خەڵکانی هەژاریش هەر وا دەڵێن.
بەحری عەرووزیی شیعرەکە: رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
|