دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٧٠
بوراقی باڵدار
ئەی سەراپایی وجوودت لە هەموو عەیب بەری[1] تۆ لە تاریفی من و هۆنەری دیکە بەدەری
تۆ ڕەسووڵێکی، زەوی فەخری به تۆ بوو له سەما مانگ به ئەمرت لەتوپەت بوو، لەتی بۆ لات دەوەری
هەچی پێغەمبەره ڕاوەستن، ئەتۆیان لە سەری
سفرەکەت حاتەمی ونکرد و نەماوه ئەسەری
زۆری زۆردار به وجوودی تۆ نەمابوو خەبەری
کوتی: فەرموو بڕۆ، تۆ خاوەنی فەتح و زەفەری
سەرلی شێواو، کونهمشکیان بە دڵ و گیان دەکڕی[3]
ئەو بوڕاقی که به باڵان دەفڕی چوویه سەری
تووشی بوو مەسخەرە وو نەکبەت و سەد دەربەدەری [4]
هەر مەلاییک بوو به پێشواز له سەران دادەوەری
ڕادەوەستان و دەیانکوت: که چ شیرینسەفەری!
جێی حوزوور بوو، لەوه بەولاوه نەمابوو گوزەری
ئەی بە قوربانی بوڕاقت که سەراپا هونەری!
هەر ئەوەند بەس که دەڵێم:
خاوەنی "شقالقمر"ی! (لاپەڕە ١٤٤ و ١٤٥ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٩ و ٢٤٠ ی چاپی جەعفەر) _______________________________________________
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئینیسیدا "خاوەنی شق القمر"ە و لە بەشی "چامەکان" واتە قەسیدەکاندا دانراوە.
شیعرێکی ئایینییە لە نەعتی پێغەمبەری ئیسلامدا گوتراوە و هەندێک سیفاتی ئەو و ئەو شتانەی وا سەبارەت بەو گوتراون، تێدا دووپات بۆتەوە: سەروەری ئەنبیا، خاوەنی شق القمر، فاتیحی مەککە، سواری ئەسپی باڵدار (بوراق)، خاوەنی سەفەری میعراج وسەردانیکەری هەموو ئاسمانان تا مەرتەبەی باڵا- کە لەو شوێنە چاوی بە خودا کەوتووە.
لەڕیزی ئەو شیعرانەدایە کە زۆرێک شاعیری دیکەی کوردیش لە دیوانیاندا هەیانە و ئەویش پێداهەڵگوتنی پێغەمبەری ئیسلامە. پێغەمبەر لە ڕوانگەی ئەوانەوە بوونەوەرێکی بێ عەیبە؛ فەخری کائیناتە؛ بە ئیشاڕەیەکی پەنجە مانگی لەت وپەت کردووە و دواتر لەتەکانی پێکەوەی نووساندوونەتەوە؛ ١٢٤ هەزار پێغەمبەری دیکە بەڕیز ڕادەوەستن و ئەو سەرکردە و پێشەوایانە؛ لە حاتەم بەخشندەترە؛ تووی زاڵم و زۆرداری لەسەر زەوی نەهێشتووە؛ بە سواری بوراق چۆتە چاوپێکەوتنی خودا لە قاتی حەوتەمی ئاسمان و ... کە دیارە زوربەی ئەو شتانە تەنیا لە چوارچێوەی 'باوەڕ' و ئیماندا دەتوانێ بوونیان هەبێت دەنا ئاشکرایە زوڵم و زۆرداری بە هاتنی کەسێک لەسەر زەوی نەفەوتاوە و تەنانەت زیادیشی کردووە، نموونەکەی دۆخی ئێستای جیهان و بە تایبەت وڵاتی خەڵکانی موسوڵمان، کورەی مانگیش نە بە ئاماژەیەکی پەنجە لەت دەکرێت و نە بەیەکەوە دەنووسێتەوە.
لە تاریف بەدەر: زیاد لەوەی بتوانرێت تاریفی بکرێت.
مانگ بە ئەمرت لەت و پەت بوو...: شق القمر یان انشقاق القمر، ئاماژەیە بەو هەواڵەیە وا دەگوترێت پێغەمبەری ئیسلام بە ئیشاڕەیەکی پەنجە کورەی مانگی لەت وپەت کردووە و لەتی ڕژاونەتە سەر زەوی بەڵام دواتر کۆی کردوونەتەوە و یەکی خستوونەتەوە- هەواڵێک کە واهەیە هەندێک لە خەڵکانی ئیمانداری موسوڵمان باوەڕیان پێی بێت.
هەر کە هاتی: لەو کاتەوە تۆ بوویتە پێغەمبەر، زوڵم و زۆرداری لە سەر زەوی نەماوە.
جەبڕەئیل: فریشتەی هەڵگری وەحی و ئاڵقەی پەیوەندیدەری خودا و پێغەمبەری ئیسلام. فەردی شەشەم ئاماژەیە بەو هەواڵەی کە گوایە کاتێ لەشکری ئیسلام چۆتە سەر خەڵکی مەکە، هەر لە دەرەوەی شارەکەدا جەبڕەئیل مزگێنی سەرکەوتنی سوپاکەی بە پێغەمبەر داوە.
کافر: لە ڕوانگەی موسوڵمانانەوە هەموو ئەوانەن وا موسوڵمان نین.
ڕێگەکەت دوور بوو: ئاماژە بەو هەواڵەی کە پێغەمبەری ئیسلام بە سواری بوراق (ئەو ئەسپە باڵدارەی وا جەبڕەئیل بۆی دابین کرد)، چوو بۆ حەوت قاتی ئاسمان و دوای چاوپێکەوتنی خودا، بە چەند خولەک، گەڕایەوە سەر زەوی.
دوو نەکەوتن: باوەڕ پێ نەهێنان.
شاسوار: سوارچاک
مەلاییک: کۆی مەلەک، فریشتە.
لە سەران دادەوەری: فریشتەکان بۆ پێشوازی کردنی پێغەمبەر لە لای سەرەوەی ئاسمانەوە وەک باران دادەبارینە خوارەوە.
بە سڵاوات و ....: ئاماژەیە بە پێشوازی و ڕێز لێگرتنی فریشتەکانی ئاسمان لە پێغەمبەری ئیسلام، کاتێ کە چوو بۆ میعراج.
ماتڵ ما: ئاماژەیە بەو هەواڵەی کە گوایە جەبڕەئیلی فریشتە، لە شەوی میعراجدا تا شوێنێکی دیاریکراوی ئاسمان هاوڕێی پێغەمبەری ئیسلام بووە بەڵام لەوێ بەدواوە نەیتوانیوە و ئیجازەی نەبووە بڕواتە سەرەوەتر؛ بە ناچار لەو شوێنە ماتڵ ماوە و لێگەڕاوە پێغەمبەر خۆی بچێتە قاتی سەرەوەتر بۆ لای خودا. موسوڵمانان لە سەردەمی ئێستادا بۆ چەسپاندنی ئەو چەشنە هەوالانە، کە تەنیا 'نەقڵی' ن و هیچکامیان لەگەڵ زانستی ئەمڕۆ و 'عەقڵ'ی دەرەوەی باوەڕ دا یەک ناگرنەوە، گرفتی زۆریان هەیە و پەنا دەبەنە بەر 'تەفسیر' کردنی هەواڵەکان واتە بە پێچانەوە و بە ناوێکی تر دەرخواردی خەڵکی دەدەن.
گوزەر: تێپەڕین و چوون؛ لە فارسیدا واتای شوێنی تێپەڕین و ڕۆیشتنیشی هەیە.
حوزوور: بەردەم خودا
مەساف: ڕووبەڕووبوونەوە لە شەڕدا؛ عەرەبییە. شاعیر ئەم وشەیەی لە شیعری دیکەشیدا هێناوە یەک لەوان شیعری 'خاسە کەو'ە.
وەکوو کێوی: تۆ کۆڵنەدەر و تەسلیم نەبووی دوژمنی لە شەڕدا و وەک کێو قورسی و لە شوێنەکەت نابزوێیت.
بەزل: بەخشین و دڵئاوایی کردن.
لە بەزلا بەحری: لە دڵئاواییدا وەک دەریا وای و کۆتایی بە بەخشندەییەکەی نایەت.
بە قوربانی بوڕاقت: شاعیر خۆی بە فیدای پێغەمبەر هیچ، بە قوربانی ئەسپە خەیاڵییەکەشی دەکات.
مۆجیزە: معجزەی عەرەبییە، بەڕێوەبردنی کاری گەورە و گرانی دەرووی توانا و عادەتی خەڵکە.
لە ئەژمار بەدەر: کامیلی شاعیر ڕوو لە پێغەمبەری ئیسلام دەکات و دەڵێ من بە گەلێک مۆجزەی تۆ باوەڕم هەیە و دەشزانم ژمارەیان هێندە زۆرە لە بژاردن نایەن، بەڵام هەر ئەوەندە بەسە باس لە شق القمر بکەم کە شاکاری مۆجزاتی تۆیە.
بەحری عەروزیی شیعرەکە: رمل مثمن مخبون محذوف: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
|