دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٧٢
ئاخری زەمانە
هەروا خودا خودامە کە ماوێک ببێ، دەمێ لەو قەبرە پڕ لە ئێشەوە دەرکەم دەمێ، خەمێ
ڕۆژم
وەکوو شەوانه، به تاریکی ڕادەبێ
جەرگ و دڵم لەتە، لە هەناوم تکاوە خوێن
سووڕما سەرم، خودا، نە دەوایێ نە
مەڵحەمێ[2] ئاشی زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی (لاپەڕە ٦٠ ی چاپی ئەنیسی و ٢٤٢ ی چاپی جەعفەر) _______________________________________________ عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە. لە شیعرە سەرەتاییەکانی ئاواتە، و شاعیر لە ساڵی گوترانی شیعرەکەدا ٣٣ ساڵان بووە. تەنیایی و ئینتیزار و بێ هاودەمی و بە گشتی، ڕەش بینی بە ژیان لەهەموو وشەیەکی شیعرەکە دەبارێت. ئەو ڕۆحە، کەم وزۆر هەمیشە لەگەڵ ئاواتدا بووە و تا کۆتایی ژیانی لەگەڵیدا ماوەتەوە. وەک ئەوەی هەموو کات و ساتێ چاوەڕوانی مردنی خۆی و کۆتایی دنیا بێت لە کاتێکدا تەمەنی ئەم دنیایە لای کەم ٤ و نیو ملیارد ساڵە و بەحیسابی زانستی تا ئەودەمەی کە هەتاو تیشک بهاوێت و زەوی گەرم بکاتەوە، ژیان هەر دەمێنێت و ئەوە واتای چەند ملیارد ساڵی دیکە دەبەخشێت، ئیتر شاعیری ئێمە و باوەڕە ئایینییەکەی لەمەڕ قیامەت و کۆتایی جیهان و ژیان چی دەڵێن و چی دەخوازن، مەیلی خۆیانە. خوداخوداکردن: شتێک بە ئاوات خواستن. ماوێک: ماوەیەک. ماوێ، دەمێ قەبری پڕ لەئێش: لە ڕوانگەی شاعیرەوە، ژیانی خۆیەتی یان ژیان بەگشتییە. دەمێ، خەمێ: جناسی ناتەواویان لێ پێکهێنراوە. ڕادەبێ: تێپەڕ دەبێت کوتر: چاوکز (کوێر بو کوتر) (هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار). هەناو: زگ، ئەوەی لە ناو زگدایە. سەرسووڕمان: سەرسام گرتن و گێژبوون، لە شتێک بەباشی تێنەگەیشتن. ئەنیس: هاودەم. مەحڕەم: ئەوە کەسەی وا دەتوانی سفرەی دڵتی لە لا بکەیەووە. قابیز: قابض الروح، بە حیسابی موسوڵمانان، عیزرائیلی مەلەکە، کە خودا ئەرکی گیان کێشانی مرۆڤ و گیاندارانی دیکەی پێ ئەسپاردووە. دەمێ: بدەمێ، ڕۆحم بدەم بە قابیز. مەگە: مەگەر، بۆچی مەگەر. دیارە شاعیر بە حیسابی کێشی شیعر کلکی وشەکەی پەڕاندووە، بەڵام لە گوتنی ئاسایی خەڵکیشدا هەندێک جار ئەم شێوازە لە وشەکە بەر گوێ دەکەوێت. مەگە نەتبیستووە دەڵێن: لە ڕابردوودا هەر چەند ساڵ جارێک دەنگۆ بڵاو دەبووەوە کە کاتی دنیا ئاخر بوونە و نووسراوەیەکی بێ سەر و بەر دەست بەدەست دەگەڕا کە فڵانە ڕۆژ دنیا ئاخر دەبێت. ئەوە بڕوایەکی بێ بنەمای خورافییە کە لەسەر بنەمای فێرکردنە ئایینییەکان دانراوە، دیارە هیچ ئەساسێکی زانستیشی نییە. بۆ ئاخری زەمانە: شاعیر خۆشحاڵە کە بیستوویەتی دەڵێن دەمێک زیاتر نەماوە دنیا کۆتایی پێ بێت. دەمێ: ئیهامی تێدایە: شاعیر لەم شیعرەدا سێ جار بە واتای دەم و کات و یەکجار بە واتای پێدانی هێناوە. دەمێ و هاودەمێ: جیناسی ناتەواویان پێ دروست کراوە. بەحری عەرووزیی شیعرەکە: مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن [1] چاپی ئەنیسی: شەو کوتر وکوێرم نەچرایێک نە وا شەمێ [2] ئەم فەردە لە چاپی جەعفەردا نابینرێت، من لە چاپی ئەنیسیم وەرگرتووە و سێ وێرگول (فاریزە)م بە مەبەستی هاسان کردنی خوێندنەوەی شیعرەکە، لێ زیاد کردووە.
|