دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٨٨
ئەوپەڕی کوردایەتی
دەمێک بە باسی کورد نەکرێتەوە، وتەی خۆشی ئەو نەگێڕێتەوە، سپاسی لاوان بەو نەبڕێتەوە وەڵامی کوردی پێ نەدرێتەوە ئەو دەم و لێوە یاڕەبی ڕەق بێ
چاوێ نەڕێژێ کلی خەمباری
ئەو چاوە یاخوا پڕی کەن لە خوێ
دەستێ نەنووسێ گۆڤاری مێژوو
ئەو پیلە یاخوا لە بنڕا دەرێ
شانێ هەڵنەگرێ چەکی ڕزگاری
یاخوا جدەو بێ ئەو شان و ملە!
ئەو پێیە نەچێ خێرا بەرەو پێش
با هەر لە کۆتدا بڕزێ ئەو پێیە
(لاپەڕە ٢٨٩ و ٣٠٠ ی چاپی جەعفەر، لە چاپی ئەنیسیدا نەمدۆزییەوە)
______________________________________________________
شیعرەکە باوەکوو ٢٣ ساڵ پێش بڵاوبوونەوەی دیوانی چاپی ئەنیسی گوتراوە، بەڵام لەو چاپەدا بەرچاو ناکەوێت. من هۆکارەکەی تەنیا بەوە دەزانم کە لە کاتی چاپەکە (١٣٦٥)دا بارودۆخی سیاسی تەنانەت لە چاو ئێستاش خراپتر بوو و بەهۆی بەردەوام بوونی شەڕی کوردستان و شەڕی عیراقەوە، مەلاکانی ئێران بە چوارچاو دەیانڕوانییە بابەتی چاپەمەنی و هەربۆیەش ئەم چەشنە شیعرە نەتەوایەتییانە یان لە سانسۆردا قرت کراون یان شاعیر خۆی و مامۆستا ئەنیسیش کە ئاگاداری بارودۆخەکە بوون، خۆیان ئەو شیعرانەیان نەناردۆتە بەردەم دەزگای سانسۆر.
تەرکیب بەندێکی دیکەیە و لە پێنج بەند پێکهاتووە. لێرەشدا بەندەکان غەزەل یان قەسیدە نین بەڵکوو چوارینەن.
ناوەرۆکی شیعرەکە نەتەوەییە و باس لە خزمەتی نیشتمانی کورد دەکات لە لایەن تاکە کەسی ناو کۆمەڵگاوە. سەرەتای هەموو بەندێک لەو پێنج بەندە ناوی ئەندامێکی لەشە: دەم، چاو، دەست، شان و پێ. بە گوێرەی شاعیر هەرکام لەو ئەندامانە دەبێ لە خزمەت کورد و دەرد و مەینەتییەکانیدا بێت و چەکی بۆ هەڵبگرێت و بۆ سەندنەوەی تۆڵەی ئێش و ئۆفەکانی گەل، بەرەوپێشەوە بچێت.
کۆتایی هەر بەش، واتە تەرجیعەکەش، نزاکردنە لەو ئەندامانەی وا ئەو ئەرکانە بەڕێوە نەبەن: دەم و لێوە ڕەق بن، چاو خوێی تێبکرێت، پیل لەبنڕا دەربێت، شان جدەو بێت و پێ لە کۆتدا بڕزێت!
ئەو چەشنە شیعرە شاعیرانی دیکەی کوردیش گوتوویانە. من بیستوومن بەڵام تەنیا ئەو تەرجیع بەندەی مامۆستا قانعم لە زیهندا هەیە کە دەڵێ:
"سەرێ پڕ نەبێ لە سەودای نیشتمان دایم گێژ نەبێ لە خەم بێدەستان گەر نەیەتە سووڕ بۆ دەوای دەردان هەر تەوالێت کا و مێزەری گران، لە خوا ئەخوازم کە بەبڕین چی تا دواهەناسەی بە زار و شین چی!..."
سپاسی لاوان...: واتە کۆتایی قسەی لاوان سپاس کردنی ئەو نەبێت، ... یاڕەبی وا و وای لێ بێت!
کل: کلە، بە عەرەبی کوحل. ماددەیەکە دەیکەنە چاوەوە بۆ ڕەش کردنەوە.
نەژیێنێتەوە...: ئەگەر ئاو کەم بێت هەندێک کانیاو لە هاویندا کوێردەبنەوە واتە ئاویان نامێنێت، بەڵام بە بارانی بەهار سەرلەنوێ هەڵدەتۆقن و دەژیێنەوە.
وەنەوز: سەرخەو، خەوی ماوە کورت
سرەوتن: داکەوتن و هێور بوونەوە.
شان لە شاندان: شان بەشان بوون بەرانبەر بوونە، بەڵام لێرەدا شان لەشاندانە بە واتای ڕووبەڕوو بوونەوە و گەڕ تێ ئاڵاندنی دوژمن.
کۆڵە پشت: جانتای لەپشت قایم کراو
دەنگی تفەنگی...: بۆ شەڕی چەکدارانەی کورد، دیارە چاوی شاعیر تەنیا لە گوندەکان بووە کە دەڵێ تەقەی تفەنگی چەک هەڵگری کورد دەبێ بگاتە ناو شارەکانیش. ئەوە بە هۆی نیشتەجێ بوونی سوپا و پۆلیسی ئێرانی لە شارەکان و ئازادبوونی ڕێژەیی گوندەکانەوە بووە. لە سەردەمی مەلاکاندا سوپا و بەسیج لە شار و لە دێ بڵاو بوونەتەوە و بە بەر لووتی گوندییەکانیشەوەن! بارودۆخی خەبات لە ئێستادا گەلێک جیاوازە. شیعری سیاسیی ئەو ساڵانەی شاعیرانی کورد ناڕاستەوخۆش بێت لە ژێر کاریگەریی 'مائۆئیزم'دا بایەخی زۆر بە خەباتی گوند دەدات تا شار و ئەوە هاندەری زۆر کاری چەکدارانە بوو کە تێکشکانیان بەدوادا هات.
جدەو: ماندوو. بریندار
تۆڵەی ئۆف و ئێش: ئەو ئێش وئۆفەی وا تووشی گەلی کورد هاتووە.
ڕێش: بریندار
دەروێش: لێرەدا هەژار و بێ عەنوایە.
کۆت: دارێکی گەورەی قورسە لە ڕابردوودا خراوەتە لاقی ئەسیر و زیندانی بۆ ئەوەی نەتوانێ هەڵێت.
بەحری عەرووزیی شیعرەکە: متقارب مثمن اثلم (هجایی): فعلن فعولن// فعلن فعولن
|