دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٩٣
خوشک و براین
ئەی دوژمنی گەلی کورد، هەڵێن زوو بە دەستوبرد!
پێشمەرگەن لە
کێشکێیە قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هەتاوی (لاپەڕە ٣٠٤ و ٣٠٥ ی چاپی جەعفەر، لە چاپی ئەنیسیدا نەمدۆزییەوە) _____________________________________________
ئەم شیعرە ٢٣ ساڵ پێش چاپی یەکەم دیوانی شیعرەکانی ئاوات لە لایەن مامۆستا ئەنیسییەوە گوتراوە، بەڵام لەوێدا ڕەنگی نەداوەتەوە، هۆکارەکەی دەبێ سیاسی بووبێت و مەسەلەی سانسۆر.
وێدەچێت شیعرەکە لە زمان پێشمەرگەی کوردەوە گوترابێت، ساڵی گوترانیشی دەسپێکی شۆڕشی ئەیلوولە لە باشووری کوردستان. دوور نییە وەک سروودێکی نەتەوەیی بۆ بەرزکردنەوەی ورەی پێشمەرگە دانرابێت، هەربۆیەش زۆر سوار و خاوەن مۆسیقایەکی بن بزۆکەیە. عینوانی شیعرەکەش لەگەڵ چەمکی ناوەرۆکی کۆتاییەکانیدا یەک دەگرێتەوە گەرچی چاوەڕوان دەکرا ناوێکی وەک 'پێشمەرگە'، 'پێشمەرگەی قارەمان' یان 'پێشمەرگەی کورد'ی لەسەر بوایەتکە زیاتر لەگەڵ فەزای شیعرەکەدا یەکی دەگرتەوە. تا فەردی دەهەم ڕووی قسەی شاعیر لە دوژمنانی گەلی کوردە و دەیەوێت لە هێزی خەڵک و پێشمەرگە بیانترسێنێت. بەڵام لە سێ فەردی کۆتاییدا چەشنە وەرچەرخانێکی لە ناکاو ڕوودەدات و شاعیر لەپڕ دەچێتە سۆراغی کچان و لاوانی نیشتمان. هۆکاری ئەو وەرچەرخانە ڕوون نییە و لە وردبوونەوەدا دەردەکەوێت کە ئەو سێ فەردە تاڕادەیەک جیاوازن لەوانی پێش خۆیان. دیارە هەندێک عونسوری هاوبەش لە هەردوو بەشەکەدا هەیە و بە شێوەیەک دەکرێ بزانرێت ئەو سێ فەردەش لە درێژەی ئەوانی پێشتردایە بەڵام وەرچەرخانەکە هەست پێدەکرێت.
دەستوبرد: خێرا، زوو، بە پەلە
پێشمەرگەن: پێشمەگەمان (پێشمەرگەی گەلەکەمان)، شێوە زاری خەڵکی ناوچەی مامەشایەتی و مەنگوڕایەتییە.
لە کێشکێیە: لە سەر کێشکە
تفەنگ لەسەر پێ بوون: ئامادە بوونی تفەنگ بۆ تەقاندن
وێیکەون: هەر ئەوەندەی خۆی لێبدەن...
کەلاکوو: کەلاکتان
لە جێگاو: لە جێگاتان
کوند لە شوێنێک خوێندن: بە گوێرەی نەریتی خەڵک لە کوردستان و شوێنی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، نیشانەی ڕووخان و نەمان و فەوتانە.
تێگرتن: نیشانە کردن و تەقاندنی تفەنگ
وچان: پشوو
ڕەوینی تەم و مژ: لەبەر یەک چوون و پاکبوونەوەی مژ لە سەر زەوی
بەهیواین خوێنوو بمژین: دەربڕینێکی توندڕەوانەیە لەلایەن گەلێکەوە کە لە دەست زۆرداریی دوژمن وەگیان هاتووە گەرچی لەگەڵ کەسایەتی وێژەرەکەیدا زۆر یەک ناگرێتەوە کە هێدی و هێمنە.
مەحکەم: قورس وقایم
کیژۆڵەی ڕێکی حۆرین: کچەکانی هاوشێوەی حۆری و فریشتەن وەک لە سەرەوەدا گوترا، لێرە بەدواوە هەندێک ئاڵۆزی لە واتاکردنەوەی شیعرەکاندا پێک دێت. تا کۆتایی فەردی ژمارە ١٠ شاعیر لە زمان گەلی کوردەوە قسە دەکات و هەڕەشە لە دوژمنان دەکات کە وا دەکەین و وا دەکەین. بەڵام لێرەدا دەڵێ: کیژۆڵەی... کیژۆڵەی کێ و چی؟ ڕوون نییە گەرچی دەکرێ بڵێین نیازی لە نیشتمانە. بەڵام کاتێ بە شوێنیدا دەڵێ "بەشەرتێ دڵ نەگۆڕین" دیسان ڕوون نییە دڵ گۆڕین لەچی؟ بە بۆچوونی من دەیەوێ بڵێت ئەگەر ئێمە وەک پیاوانی کورد دڵ نەگۆڕین و کیژانی نیشتمانمان خۆش بوێت، ئەوان وەک حۆری پاک و چاک دەمێننەوە.
دایک و خوشکی کێ؟ بە بۆچوونی من، هی پێشمەرگە
بەحری عەرووزیی شیعرەکە: مضارع مربع اخرب: مفعول فاعلاتن // مفعول فاعلاتن
|