دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٩٤
شنەی بەهار
بەهارە و شنەی مایەی ژیانە[1] بە شنەی ژیاوە ئەم نیشتمانە[2]
بەهار هێنەری موژدەی خەباتە قاقڵاوا، ١٣٤٣ی هەتاوی (لاپەڕە ١٧٩ تا ١٨١ ی چاپی ئەنیسی و ٣٠٦ و ٣٠٧ ی چاپی جەعفەر) ________________________________________
عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە و باوەکوو زۆر لە ناوەرۆکی شیعرەکە دوور نییە بەڵام شاعیر ئەو بەهار و شنەی بەهارەی لە پەیوەندی خەباتی پێشمەرگەی کورد و لاچوونی بەفر و سەرما و خوڵقانی دەرەتان بۆ جووڵە و هاتوچۆی پێشمەرگەدا هێناوە و بەو پێیە چاوەڕوان دەکرا ناوێکی سیاسی، نەک سروشتی، لە سەر شیعرەکە دابنرێت بەڵام ئەگەر ئەوە خواستی شاعیر خۆی بووبێت، کە بە هاوشێوەبوونی عینوانەکە لە هەردوو چاپدا وێدەچێ وا بێت، ئەودەم ئەستەمە خوێنەر بیداتە دواوە یان بیگۆڕێت.
شیعرەکە سێ ساڵێک دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوول گوتراوە و هی ئەو سەردەمانەیە کە باوەڕی قورس و قایم بە شەڕی چەکدارانە هەبوو. دیارە بەشێک لەو خۆشەویستییە، پەیوەندی بە خووی عەشیرەیی خەڵکەکە و ئەوینداریەتی چەک لای ئەندامانی کۆمەڵگاوە هەیە. واهەیە هۆکارێکی دووهەم بۆ ئەو ئەوینداریەتییەی چەک لە بیر و بۆچوونی مائۆئیستی سەرچاوەی گرتبێت کە ڕاست لەو ساڵانەدا برەوی زۆری نەک هەر لە کوردستان بەڵکوو بەشی زۆری جیهانی سێهەم هەبوو و سیاسییەکانی کوردیش هێزیان لە لوولەی تفەنگدا دەدۆزییەوە و شاعیران بە کڵاشینکۆفیاندا هەڵدەگوت- ئەویندارییەک کە تا ساڵی ڕاپەڕینی ١٣٥٧یش درێژەی کێشا و هەندێک لە حزبە سیاسییەژکانی کورد بنەمای چالاکییەکانی خۆیان لەسەر ئەو دانا و تەنانەت ئێستا دوای ئەو هەموو ساڵە و ئەو هەموو گۆڕانکارییانەی جیهان هەر لە سەر ئەو ڕێبازە ماون. دیارە هۆکاری سێهەمیش زوڵم و زۆری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان لە کۆمەڵانی گەلی کورد بوو و خەڵک بۆ بەرگری کردن لەخۆیان چەکیان بە پێداویستییەک دەزانی. هەرچۆنێک بێت، ئەوینداریەتی چەک لە هەموو بەشێکی شیعرەکە دەردەکەوێت.
مەینەت و هات: سەنعەتی مقابەلە یان تضادیان لێ پێکهاتووە.
گەل و هۆز: گەل وشەیەکە بەرانبەر بە میللەت (ناسیۆن) و کەم و زۆر هەمان واتای هەیە. هۆز لە هەنبانە بۆرینەدا بە دوو واتا هاتووە: عاشیرەت، ئاپۆرەی خەڵک و کۆمەڵی مرۆ. بەڵام بە گشتی لە زمانی کوردیدا ئەو وشەیە واتایەکی ورد و دەقیقی نییە و زیاتر واتای عەشیرەتی لێ وەردەگیرێت. لە ناو شاعیران و بە گشتی خوێندەوارانیشدا واتای 'گەل' و نەتەوەی لێ وەرگیراوە، بۆ نموونە: "- ئەی کوڕ نەوەی کێی؟ - نەوەی شێرانم - تۆ لە کام هۆزی؟ - هۆزی کوردانم...." (مامۆستا هەژار)
گرپە: کڵپە، بڵێسە، گڕ (هەنبانە بۆرینە)
بریسکە: بروسکە، بەرقی ئاسمان (هەنبانە بۆرینە) واتە بروسکەی خەبات هەر لە نەورۆزەوە دێت (کە جەژنی کوردانە).
خورپە: ڕاتڵەکانی دڵ (هەنبانە بۆرینە)
داڵێن: دەئاڵێن. لە دەوری شتێک ئاڵان واتە کۆبوونەوە لە دەوری شتەکە.
نەوبەهار: شاعیریش وەک زوربەی خەڵک، جیاوازییەکی لە نێوان بەهار و نەوبەهار دانەناوە. بە بۆچوونی من نەوبەهار ماوەیەک درەنگتر و لە نێوەڕاست مانگی بەهاردا دێت.
کوردەواری: لە هەنبانە بۆرینەدا بە کوردستان واتا کراوەتەوە بەڵام من زیاتر وەک 'کۆمەڵگای کورد'ی دەبینم.
دەڕزێنێ و دەڕوێنێ: جیناسی ناتەواویان پێ دروست کراوە.
تۆوی یەکیەتی دەڕوێنێ لە خاک: بکەری ڕستەکان هەمان بەهارە و لێرەدا دەڵێ بەهار دووبەرەکی ناهێڵێت و تووی یەکیەتی شین دەکات.
شەوەزەنگ: شەوی تاریک
تەپڵ و تۆپ: ئاماژەیە بە گرمەی هەور و هەورە تریشقە لەو بەهاردا.
زەبر وزەنگ: توند وتیژی
پاکوو: هەمووتان
بڕازێننەوە: خۆتان بڕازێننەوە
شنە: سروە، نەسیم
کۆرپە: منداڵی ساوا
ببووژێتەوە: هەنبانە بۆرینە 'بوژانەوە' ی ئاوا واتا کردۆتەوە: وەکەیف کەوتن لەپاش لەڕی و کەساسی.
فتیلە: پڵیتەی چرا
چەل: جار، کەڕەت
خەڵف: نەمام
متقارب مثمن اثلم (هجایی): فعلن فعولن// فعلن فعولن
|