دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٩٥
لەبەر چاوان دەکەوم
وردە وردە لەبەر دڵ و چاوان
دەکەوم، وادیارە، بێ تاوان[1]
قاقڵاوا، ١٣٥٠ی هەتاوی (لاپەڕە ١٨٢ تا ١٨٤ ی چاپی ئەنیسی و ٣٠٨ و ٣٠٩ ی چاپی جەعفەر) ______________________________________________
عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە.
ساڵی گوترانی شیعرەکە ١٣٥٠ ی هەتاوییە کە بە گوێرەی ژیننامەی شاعیر لە سەرەتای دیوانی چاپی جەعفەردا (شاری دڵ، لاپەڕە ٤٥)، ٢٣ ساڵ دوای ئەوە گوتراوە کە ئاوات لە فرۆشتنی گوندی گەردیگلان و کڕینی گوندی جەمیاندا فێڵی لێ دەکرێت و تووشی زیانی دارایی دەبێت؛ ٦ ساڵ دوای ئەویش سێ دانگی گوندی قاقڵاوا دەکڕێت و تا کۆتایی تەمەن لەو بارودۆخە خراپە داراییەدا دەمێنێتەوە. شیعرەکە ئاوێنەی ئەو ژیانە و ئەو دەست تەنگی و هەژارییەیە. ئەو گوندانەی ئاوات کڕیونی و فرۆشتوونیەتەوە، گەلێک بچووک بوون بە زەوی وزاری کەمەوە، کە ژیانی کەسێکی دڵئاوا وەک ئاوات و میوانداریی بەردەوامی ئەویان نەتوانیوە دابین بکەن. بانگ و هاواری ناو ئەم شیعرە لە دوو شتە: دەست تەنگی خۆی و ناڕاستی هەندێک لە خەڵک.
سووچ: تاوان
ئەگەر زانی ئەزم، دەنا دزم: پەندێکی کوردییە بۆ کەسانی فێڵباز دەگوترێت کە لە باتیندا دزن بەڵام بە ڕواڵەت خۆیان وەک دۆست پیشان دەدەن.
مۆد: مۆدە، شتی باوی ڕۆژ
ئەوی ڕۆژباشی کردی...: پەندێکی کوردییە لە سەرەوەتر (پەراوێزی ژمارە ٢) باسی لێوە کراوە.
بڵا: با، لێگەڕێ با...
کاتی خەبات: لام وایە ئاوات وشەی خەباتی لە واتای کار و کردەوە و هەڵس وکەوتی ڕۆژانەدا هێنابێت دەنا خەباتی سیاسی لەو شوێنەدا زۆر جێگەی نابێتەوە کە باسی پەیوەندی ئاسایی خەڵکە لەگەڵ یەکتر. بەڵام ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ئاوات شاعیرێکی سیاسییە و بیەوێت یان نەیەوێت لە شیعرەکانیدا ئەو بەرپرسیایەتییە سیاسییە خۆ دەنوێنێت و سەر هەڵدەدات. لێرەش، لە سێ فەردی کۆتایی شیعرەکەدا ناوەرۆکە شەخسی و تاکەکەسییەکە ڕەنگێکی گشتیتر و خەڵکیتر بەخۆیەوە دەگرێت و بە باشی دەبینرێت باسی ڕاوەستان و سەردانان لە مەیدان هەنگاوێکە بۆ بە سیاسی کردنی شیعرەکە.
دەرفات: دەرفەت، دەرەتان. دەبێ بۆ پاراستنی سەروا لەو بیچمەدا هاتبێت.
خفیف مسدس مخبون محذوف: فاعلاتن مفاعلن فعلن [1] چاپی ئەنیسی: وا دییارە [2] چاپی ئەنیسی: ئەوی نەیکرد شتێکی.... واتە مامۆستا ئەنیسی تەنز یان جنێوەکەی بە تەواوەتی نەنووسیوە. ئەوە لە ڕاستیدا لە سەر زمانی خەڵکی ناوچەکە هەیە کە دەڵێن "شتێکی باشی بە پاش!" کە لە چاپی جەعفەردا بووە بە "شتێکی سووری بە پاش!" و دوور نییە ئەوە شێوازەی پەندەکەش لە هەندێک شوێن بگوترێت. بەڵام بوونی 'باش' لەجیاتی 'سوور' و هێنانی لەگەڵ 'باش'، جیناسێکی ناتەواوی پێ دروست دەبێت کە لە باری سەنعەتی شیعرییەوە جوانە و لەلایەکی دیکەوە ئەو 'باش'ە ئیهامێکیشی تێدایە کە جنێوەکە توندتر دەکات لە کاتێکدا 'سوور' ئەو ئیهامەی نییە. [3] چاپی ئەنیسی هەڵەیەکی تایپی تێکەوتووە. لەوێدا 'هاوارت' وەک 'هاوات' نووسراوە. [4] چاپی ئەنیسی: بەڵا ملت بشکێ |