دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٩٦
وەک مەسنەوی
ببیە لەو قامیشە، چۆنت پێ دەڵێ
پێت دەڵێ خێرا
بە سۆزی من هەڵێ (لاپەڕە ١٨٧ و ١٨٨ ی چاپی ئەنیسی و ٣١٢ و ٣١٣ ی چاپی جەعفەر) _______________________________________________ عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە. شیعرێکە لە ژێر کارتێکەریی ڕاستەوخۆی ١٨ فەردی سەرەتای کتێبی "مثنوی" مەولانا جەلالەددین بەڵخی ڕۆمیدا گوتراوە، کە شوێنی لەسەر زۆر شاعیری دیکەی کوردیش داناوە بۆ نموونە، شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی (خالیس) بە شیعرێکی بەرزی فارسی تەفسیری کردووە[2] و مامۆستا هێمن شیعری بەرزی "ناڵەی جودایی" لە ژێر تەئسیری ئەو شیعرەدا داناوە. جگە لەوان، کەسانی وەک مەحوی و مەولەوی تاوەگوێزی و نالیش کارتێکەریی مەسنەوی مەولانایان لە شیعری خۆیاندا دەرخستووە. شێخ عەبدولڕەحمانی خالیس لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا کۆچی دوایی کردووە کە دەکاتە ١٠٠ ساڵێک پێش شیعرەکەی ئاوات. شیعرەکەی ئاوات لە ساڵی ١٣٤٥ ی هەتاوی(١٩٦٦زایێنی) دا گوتراوە. شیعری 'ناڵەی جودایی' مامۆستا هێمن ئەوەندەی بزانم، لە ساڵی ١٩٧٤دا گوتراوە و لە ١٩٧٩ دا چاپ کراوە کە دەکاتە ٨ ساڵ و ١١ ساڵ دوای گوترانی شیعرەکەی ئاوات. چەند فەردی شیعرەکەی ئاوات و هێمن، بە جیاوازییەک لە بەیاندا، هەست و بۆچوونێکی هاوشێوە دەگەیێنن: ئاوات:
هەرکەسێ دەردی
ئەوینی چەشتووە هێمن: بۆ کەسێکە مەی، دڵی پڕ بێ لە داخ بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟ ئەو کەسەی بێکەس نیە و خانە خەراب دەک بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب! بابەتی سەرەکی شیعرەکەی ئاوات، وەک ئەوەی مەولانای ڕۆمی، وەحدەت وجوودییە و بە شێوەیەکی تەمسیلی لە تاکێک دەدوێت (قامیش) کە لە ئەسڵی قامیشەڵان جیابۆتەوە و ئاواتی گەیشتنەوە بە ئەسڵ دەخوازێت- ئەسڵێک کە بە "دڵبەری شۆخ وشەنگی وەک پەری" ناوی دەبات. شاعیر لێرەدا دوو وێنە لەخۆی دەکێشێتەوە: یەکەم شەخسی و تاکەکەسییە و بریتییە لە گرنگی نەدان بە وجوودی خۆی؛ دووهەمیش باوەڕێکی عیرفانی کە سەرچاوەی لە شوێنی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی ئەو وەک شێخانی تەریقەت سەرچاوە دەگرێت. شیعرەکە ئاوێتە و پێکهاتەیەکە لەو خەسلەت و باوەڕە هاوڕێ لەگەڵ توانایەکی بەرزی شاعیری بۆ جێکردنەوەی بۆچوونەکان لە قاڵبی شیعرێکی عەرووزیدا. قامیش: نەی. وشەیەکی تورکییە سۆز: گفت و پەیمان (هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار) هەڵێ: هەڵ ببە، ڕۆشن بە، گڕ بگرە پشکۆ: پۆلووی ئاگر بڵێس: بڵێسەی ئاگر بەند بەند: ئاماژەیە بە گرێ گرێ بوونی قامیش زووخاو: کێم و خوێنی تێکەڵاو (هەنبانە بۆرینە) پەتیارە: گەللایی، گێژۆکە دڕک وداڵ: دڕک: چقڵ و دڕوو؛ داڵ: دەنک لێک جودا (ئەم هێشووە داڵە) (هەنبانە بۆرینە) لێرە و لە زۆر شوێنی دیکەی ناو ئەدەبی کوردیدا دڕک و داڵ واتای چقڵ و دڕووی هەیە. چێو: چیلکە و لەتە دار چاڵ و چۆڵ: دوو وشەی جیاوازن بە دوو واتای جیاجیاوە بەڵام بە سەریەکەوە دەبنە شوێنێکی نالەباری نەخوازراو. هەڵدێر: جێگەی زۆر بەرز و قیت لە شاخ و کێودا(هەنبانە بۆرینە) بەحری عەرووزیی شیعرەکە: رمل مسدس محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلن |