دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ١٩٧
هات و نەهات
بانگی خزمان و هاواڵان دەکەم
هات و نەهاتی
خۆم بەیان دەکەم
قاقڵاوا، ١٣٤٨ی هەتاوی (لاپەڕە ١٨٩ و ١٩٠ ی چاپی ئەنیسی و ٣١٤ و ٣١٥ ی چاپی جەعفەر)
_______________________ ناوەرۆکی شیعرەکە پێداچوونەوەیەکی گشتی ڕابردووی ژیانی شاعیرە لە ڕوانگەی خۆیەوە کە دەڵێ "خێڵی هەل و هات لای من باری کرد" و لە سەر خەرمان بە دەستی خاڵی و لە ئاشی بە جەواڵی بەتاڵەوە گەڕامەوە. ئەوانە ڕووداوی ژیانی شاعیرن کە گێڕانەوەیان تا فەردی١٠ درێژە پەیدا دەکات. بەڵام لە فەردی ١١ دا مەسەلەیەکی گشتی تر و بە تەواوەتی سیاسی دێتە گۆڕێ: "خوێنی گەل" دەبێ چەرخی کۆن چەور بکات. چەرخی کۆن و چەرخی زەمان کە لە دوو فەردی پێشتردا هاتوون، چین؟ ئایا هیچ شتێک هەن ڤگە لە بارودۆخێکی سیاسی کە کوردی تێکەوتووە؟ لە فەردەکانی دواتریشدا تا کۆتایی غەزەلەکە ئەو بیرۆکە سیاسییە حزووری هەیە. . هەڵسەنگاندنی مەسەلەکە و چارەسەری ناتەبایی نێوان دوو بەشی غەزەلەکە دەکرێ بەم شێوەیە بێت کە شیعرەکە هەر لە بنەڕەتدا سیاسی بووە و شاعیر وەک سەرەتایەک بۆ دامەزراندنی بابەتەکە نموونەی لە ژیانی خۆی هێناوەتەوە؛ لە ڕاستیدا شاعیر ئەو شێر وڕێوییەی بۆ ئەوە هێناوەتەوە کە بڵێ بە بیرەوەریی خۆم گەلەکەم بێبەش بووە ومنیش نانێکم بە ئازادی نەخواردوە. تەندووری گەرم و ترس و شەرم تەمسیلێکی ساکارن کە دڵخۆشی و ئازادی و سەربەخۆیی دەگەیێنن. شیعرەکە بە لۆمەی کورد کۆتایی دێت: "قەیناکا، مافی خۆمانە" لەبەر ئەوەی زۆر دەرکا و دەرک [ی بێگانان] دەکەین و بانەوبانی ماڵ [ی داگیرکەر] دەگەڕێین. هات و نەهات: جیناسیان لێ دروست کراوە. پسان: شەکەت بوون؛ ماندووبوونی زۆر. لێر ولەوێ: لێرە و لەوێ، لە زۆر شوێن کار لێکردنی دۆعا: باوەڕێکە هەندێک کەس لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا پەسندیان کردووە؛ بەگوێرەی ئەو باوەڕە، نزا واتە دۆعای خراپ و نەرێ یی خەڵک دەتوانێ لە تاکێکدا کاریگەر بێت و ژیانی بگۆڕێت. هەل و هات: جیناسیان لێ دروست کراوە. هەل دەرفەتە و هاتیش هاوڕێ بوونی بەخت و شانسە لەگەڵ خواست و ئارەزووی کەسێک. لە شیعرەکەدا چەند جار یاری بەو دوو وشەیە کراوە کە مۆسیقای دەروونی پیتی /ها/یان تێدایە. کەچی هەر نەمدی...: واتە هەرکاتێکیش هات دەهات، من نەمدەدیت و دەچووم بۆ شوێنی نەهاتی. ماڵین: لە ئاشی ئاودا خاوەن دان ئاردەکەی دەماڵێ و دەیکاتە جەواڵ و گۆنییەوە بۆ ئەوەی بیباتەوە ماڵی خۆی. چەرخی کۆن: بە گوێرەی بڕوای هەندێک کەس فەلەک و ئەستێرەکان لە چارەنووسی مرۆڤدا دەوریان هەیە و چەرخ بۆ هەندێک کەس بە باری باشدا ناگەڕێت. شاعیر چەرخی بە دوو واتا وەرگرتووە و ئیهامی پێداوە: واتای یەکەم فەلەکە و واتای دووهەمیشی چەرخ و پێچکەیە کە دەبێ بگەڕیت بەڵام شاعیر دەلێ بۆ من (وەک کوردێک) باش ناگەڕێت و دەبێ چەور بکرێت. ئینجا لە فەردی دواتردا دەپرسێت چەورکردنەکە دەبێ بە ڕۆن بێت یان بە خوێنی کۆمەڵانی خەڵک؟ وەڵامیشی هەر خۆی دەداتەوە و دەڵێ لە ڕۆژی هەل دا کە ڕۆژێکی خۆشە بە خوێنی گەل ئاوی دەدەین. دیارە ئەو ڕۆژەش کە شاعیر لێی دەدوێت هیچ نییە جگە لە ڕۆژی هەستان و ڕاپەڕینی خەڵک. هەڵوەدا: تەرە، ئاوارەی دەشت و کێو بەبحری عەرووزیی شیعرەکە: متقارب مثمن اثلم (هجایی): فعلن فعولن// فعلن فعولن |