دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٠٤
بەخشین
پشتم جدەو بوو، ماڵم وێرانە[1]
گەردیگلان، ١٣٢١ی هەتاوی (لاپەڕە ٢٠١ ی چاپی ئەنیسی و ٣٣١ و ٣٣٢ ی چاپی جەعفەر) ___________________________________ عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە. شیعرێکی ئایینییە و پاڕانەوە و هیوادەربڕینە بۆ شەفاعەتی ڕۆژی حەشر، بە هەمان تەوازوع و خۆبەکەمزانییەوە کە لە ئاواتمان دیوە. ئەو ڕۆحە بۆ ساڵی ١٣٢١ (١٩٤٢ی زایێنی) تا ڕادەیەک نامۆیە. لەو ساڵەدا تازە حکوومەتی ئیستیبدادیی ڕەزاشای پەهلەوی ڕووخابوو و چەشنە هەوایەکی ئازادی بە ناو ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەگەڕا. لە هەل ومەرجێکی وادا چاوەڕوانی ئاسایی لە شاعیری بەرپرسی و ەک ئاوات ئەوە دەبێت بتوانێ ئەو فەزا سیاسی-کۆمەڵایەتییە ڕابگوێزێت و هەواڵێ شادی و کەیف خۆشیی خەڵکمان بداتێ؛ بەڵام مرۆڤ و بیرکردنەوە و هەست و نەستی بەو گەز و ڕبە یەک لایەنییە ناپێورێت! ڕۆحی مرۆڤ لەوە ئاڵۆزترە بیخەینە چوارچێوەیەکی وا بەرتەنگەوە. وەک دەبینین، شیعرەکە بەلای ئەو شتانەدا ناڕوات و بە پێچەوانە باس باسی پردی سیڕات و ڕۆژی مەحشەر و ڕۆژی نەهاتیمان بۆ دەکات. هاواڵ: هاوڕێ، دۆست جدەو: بریندار هەرچەن: هەرچەندە گوناهم وەک ...: گوناهم وەک کێوێک گەورە بێت و هەمووشی ببێتە باری سەرشانم مولی النعم: خاوەن و سەروەری نیعمەتەکان کرمان: کردمان شفاعەت: داوای بەخشینی تاوان بەحری عەرووزیی شیعرەکە: متقارب مثمن اثلم (هجایی): فعلن فعولن// فعلن فعولن
|