دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٠٦
شایی و شین
لایەک شایی یە، لە لایەک شینە
لایەک جل دەبەن بۆ بووکی ساوا _____________________________________ عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە. ناوەرۆکی شێعرەکە، لە سەرەتاکانیدا بیرکردنەوەیە لە ژیان و جیهان و بەم تەعبیرە، ئەگەر نەشکرێت بە شیعرێکی فەلسەفی دابنێین، لای کەم چەشنە گەوهەرێکی فەلسەفیی تێدا دەبینرێت، ئەوەش لە دوو فەردی یەکەمی دەردەکەوێت. بەڵام لە فەردی سێهەم و چوارەم بەدواوە شاعیر دەچێتەوە سەر هەمان ڕێچکەی ئایینی و بێ بایەخ کردنی دنیا و گرنگایەتیدان بە ڕۆژی حەشر و خودایەک کە دەژیێنێ و دەمرێنێ و خۆی تەنیا دەمێنێ و دەبێ پێنج فەڕزە سوجدەی ببرێتێ. بەو حیسابە، سەرجەم شیعرەکە دەبێ لە چوارچێوەی شیعرە ئایینییەکانی ئاواتدا سەیر بکرێت. شیعرێکی ساکار و بێ گرێ وگۆڵە لە دەستەوشەی ئاسایی سەر زمانی خەڵک پێکهاتووە. بووکی ساوا: لام وایە وشەی ساوا بەهۆی ڕێک خستنی سەروا لە بەرانبەر زاوادا هاتووەە دەنا بووکی ساوا دەبێ چی بێت؟ مەگەر بڵێین کچێکی کەم تەمەنی هێشتا پێنەگەیشتووە کە بە گوێرەی نەریتی نابەجێی خەڵکی ناوچەکە بەمێرد درابێت. بەیەک چەسپان: یان بە یەکەوە چەسپان دەبێ ئەو "تعلق" و "تعلق خاطر" ە بێت کە تاک لە ماوەی ژیانیدا لەگەڵ خەڵکانی دیکە و بەگشتی ژیان و جیهان پێکی دەهێنێت و لە کۆتاییدا بە مقەستی مەرگ هەمووی دەپچڕێت. لێک جیایی: پێچەوانەی بەیەک چەسپانەکەیە و لەڕاستیدا مردنە. ئاوبردە: لەناوچوو، نەماو دڵت مەگۆڕە: باوەڕ بەکەس یان شتێکی دیکە [جگە لە خودا] مەکە. پێنج فەڕزە: ئەو پێنج جار نوێژەی کە لەسەر ئیماندارێکی موسوڵمان فەڕز کراوە. بەحری عەرووزیی شیعرەکە، متقارب اثلم (هجایی): فع لن فعولن // فع لن فعولن
|