دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٠٧
هەرچی هەم
ئەی سەگی دەرگات لە من پاکتر[1] چاکتر و چالاکتر و بێ باکتر[2]
ئەو هەموو دەم کایه دەکات و گەمه ساغ و سەلیم، تێروپڕ و بێخەمە
ناگەمە دز، ناوەڕم و ناگەزم
هەرچی کە پێویستە تەواوی هەیە
من بەدەنم پیسە، گڵاوە، گڵاو
چونکە هومێدی کەرەمی تۆی هەیە
پیرەگەماڵی دەری تۆم، هەرچی هەم
ڕووم ئەوه کردۆتەوه بەر دەرکی تۆ
خۆ به یەقین باتینەکەم باتڵە
(لاپەڕە ٢٠٤ و ٢٠٥ ی چاپی ئەنیسی و ٣٣٥ی چاپی جەعفەر) ________________________________ عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە.
شیعرێکی ئایینییە، لە پەسنی خودادا گوتراوە، باوەکوو هەندێک جار هەست دەکرێت نەعتی پێغەمبەری ئیسلامیش بێت (بۆ نموونە کاتێ لە "دەرگا"ی دەدوێت).
وەک لە زۆر شیعری دیکەی ئاواتیشدا بینیومانە، لێرەشدا عەبدایەتییەکی بێخەوش و خۆ بچووک کردنەوەیەکی زۆر لە هەموو فەردەکاندا بەرچاوە.
ناگەمە دز: ئەرکێکی سەگی ماڵان گرتنی دزە. ئاوات کە خۆی بە کەمتر لە سەگی بەردەرگای خودا (یان پێغەمبەر) داناوە، دەڵێ من لەبەر برسیەتی و لاوازی ناگەمە ئەوەی دزی دەرگای ماڵت بگرم یان بیگەزم.
لەشی بۆنخۆش: ئەوە، ئەوپەڕی زێدەڕۆیی مرۆڤێکە لە تەعریف کردندا. شاعیر بۆ ئەوەی بڵێ من پیس و گڵاو (گوناهبار)م، خۆی بە سەگ شوبهانبدووە و گوتوویەتی ئەو سەگە لەچاو من وەک گوڵاو بۆن خۆشە بەڵام من گڵاوم و پیسم و بۆگەن!
خوان: سفرە
کەرەم: دەهەندەیی
گەماڵ: سەگەنێر
دەر: دەرک وبان
کەسەل: بێ تاقەت و مات
ڕەنجەڕۆ: ڕەنج بە خەسار
زاهیر و باتین: سەنعەتی تضاد (مقابلە)یان پێ دروست کراوە.
کامڵە و باتڵە: جیناسێکی ناتەواویان پێک هێناوە
بەحری عەرووزیی شیعرەکە، سریع مسدس مطوی مکشوف: مفتعلن مفتعلن فاعلن [1] چاپی ئەنیسی: پاکترە. نازانم بەو گۆڕانکارییە چ شتێک لە تەقتیعی عەرووزیدا دەگۆڕێت ناشزانم ئایا شاعیر خۆی کردۆیەتی یان تیمی کاک جەعفەر. هەرچۆنێک بێت، بە گۆڕانکارییەکە هیچ لە واتای ڕستەکان ناگۆڕرێت تەنیا کارتێکەری دەبێ گۆڕانی ئەفاعیلدا بێت.. [2] چاپی ئەنیسی: بێ باکترە [3] چاپی ئینیسی: کەڕەم
|