دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢١١
چوارینەکان (غەرامی/ شەخسی)
(١٨ تا ٢١) و یەک تاک ١٨
دڵ بۆچییه لام نییه، نه ڕۆژ و
نه شەوێ!
١٩
جوانچاک! وەرە
لام، کەمێ لە لام ڕۆنیشە
٢٠
لە کاتی نۆجوانی خۆش بوو ژینم[2]
٢١
هەرچاوەچاومه،
بە تەمام یاری من که بێ
تاک وێستا بە تەرزی سەروێ، لەرزی بە بای هەناسە دەڕژا لە بەژنی بەرزی عیشوە بە جام و کاسە![5]
_________________________________ ناوەرۆکی ئەم چوارینانەش لە بیری خەییامی گەلێک نزیکن. بەڵام یەکەم تا چوارەمیان بە ڕادەیەکی زۆر غەرامین و بیرۆکەی ژیان و مردنیان تێدا بەدی ناکرێت. پەیامی ناو چوارینەکانی تر، بێ بایەخی و بێ ئامانجیی ژیان وحەقانییەتی مردنە. هەردوو دیوانە چاپییەکە لە کۆتایی بەشی چوارینەکاندا تاک واتە فەردێکیان هێناوە. من لە ڕاگواستندا هەوڵمدا بە گوێرەی ناوەرۆک لەگەڵ دەستە شیعری هاو واتای خۆی دایبنێم و لەبەر ئەوەی ئەو تاکە بە تەواوەتی عاشقانەیە، لێرە واتە لە بەشی شیعری غەرامیدا هێناومە. دڵ بۆ چییە؟: دڵم بۆچییە؟ لێر ولەوێ: لێرە و لەوێ تاوێ: ساتێکی کەم، ماوەیەکی کەم جوانچاک: زۆر جوان باز: باڵندەیەک کە بەگوێرەی ئەفسانەی بێ بنەما، لە سەری هەرکەسێک بنیشێت بەخت و ئیقباڵ ڕووی تێدەکات. نموونە، حیکایەتی 'حەسەن کەچەڵ' یان 'سەعد و سەعید'ە لە ناو نەقڵی گوێی ئاگردانی کوردیدا. پێچەوانەکەی کوند یان کوندەبووە کە بە گوێرەی هەمان ئەو ئەفسانە پووچە، هاتن و نیشتنی لە شوێنێک، وێرانی ماڵ و بێ بەختی خەڵکەکەی دێنێت. خۆش بوو ژینم و خۆشە شینم: جیناسێکی ناتەواوی گەلێک جوانیان پێ دروست کراوە. ئەودەم چ بووم و ئێستا چیم! چاوەچاو کردن: لێرەدا چاوەڕوانییە. کەوتنە دەست وپێ: هەوڵدانە بەڵام لێرەدا گەلێک جوان هێنراوە لەبەر ئەوەی جارێک باسی دەستی کردووە و جارێک باسی پێ، ئینجا گوتوویەتی کەوتوومەتە دەست و پێ. بە تەرزی: بەشێوەی بای هەناسە: نیاز لە جووڵەیەکی کەمە. شاعیر دەڵێ دڵدارەکەم لەبەر ناسکی، بە بای هەناسە دەلەرزێ! هەروەها لەو تاکەدا لە نێوان 'تەرزی' و 'لەرزی' جیناسێکی ناتەواوی جوان دروست کراوە. [1] چوارینەیەکی دیکە لە لاپەڕە ٢١٤ ی چاپی ئەنیسیدا هاتووە کە دووپاتکراوی چوارینەی ژمارە ١٨ یە تەنیا لە بەشی سەرەتای میسراعی یەکەمیدا ئاڵوگۆڕێک کراوە. من ئەو چوارینەیە وەک نەبوو سەیر دەکەم و ڕوونکرنەوەشی لەسەر دەنووسم. بڕوانە درێژەی ئەم بەشە. [2] چاپی ئەنیسی: نۆجووانی [3] چاپی ئەنیسی: کوڵی بوم [4] چاپی ئەنیسی: پیشی ... ڕەستگار ئەبی (دەبێ هەردوکیان هەڵەی تایپ بن). [5] چاپی ئەنیسی: دەرژا (دەبێ هەڵەی تایپ بێت)
|