دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٤٢ تا ٢٤٦
نامەی شیعری گۆڕینەوەی ئاوات و حەقیقی
سەرجەم ٩ پارچە شیعرە
چواریان هی ئاوات و پێنجیان هی حەقیقین
ئاوات لەگەڵ مامۆستا عەبباسی حەقیقی دۆستێکی دێرینی سەردەمی فەقێیەتی بوو و تا کۆتایی تەمەن ئەو دۆستایەتییە لە نێوانیاندا بەردەوام مایەوە. ئاوات لە گوندەکانی ناوچەی نێوان بۆکان و سەقز و سەردەشت، نزیک ناوچەی گەورکایەتی دەژیا (زەنبیل، گەردیگلا،، کانی بەن، قاقڵاوا و چۆمی ئاشی زەنبیل)، بە نەخۆشی لە ماڵی ئاغا سەیدتاهیری کوڕەگەورەی لە سەقز کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی مەرقەدان"ی گوندی زەنبیل بەخاک ئەسپێرراوە. مامۆستا حەقیقیش زوربەی تەمەنی لە بۆکان ژیاوە، فەرمانبەری ئیدارەی دوخانیاتی بۆکان بووە، هەر لەوێش خانەنشین کراوە، لەوێش کۆچی دوایی کردووە و لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە. نامە شیعرییەکانی ئاوات ڕێکەوتی وەرز و ساڵیان بە سەرەوەیە و هەربۆیەش دیاریکردنی زەمەن بۆیان ئەستەم نییە. یەکیان هی ساڵی ١٣٣١ و سیانیان هی ١٣٣٢ی هەتاوین کە دەکەنە ١٩٥٢ و ٥٣ ی زایێنی. هەروەها شیعرێکی حەقیقی کە باسی ڕۆژووی ڕەمەزان دەکات، ڕێکەوتی ساڵی ١٣٤٧ ی هەتاوی (١٩٦٨ی زایێنی) بە سەرەوەیە و من هەوڵمداوە لە ڕووی "تقویم تطبیقی" ی ساڵانی مانگیی و زایێنییەوە بزانم مانگی ڕەمەزانی ئەو ساڵە کەوتۆتە کام وەرز و مانگی هەتاوییەوە. ساڵی ١٣٤٧ ی هەتاوی بەرانبەرە لەگەڵ ٩ مانگی ١٩٦٨ و ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ١٩٤٩ ی زایێنی و مانگی ڕەمەزانی ئەو ساڵە ش لە دیسامبردا بووە واتە کۆتایی پایز و سەرەتای زستان. ساڵی ١٣٤٧ ی هەتاوی هەڵگری بیرەوەرییەکی سیاسییە بە تایبەت لە ناوچەی ژیانی ئاوات و حەقیقی، ئەویش سەرهەڵدانی خەباتی چەکدارانەی باڵی شۆڕشگێڕی حزبی دیموکراتی کوردستان کە تێیدا نەمران موعینییەکان و شەریفزادە و مەلا ئاوارە و هاوڕێکانی دیکەیان شەهید بوون و تەنانەت نەمر سەید فەتاح یەک لەو کەسانە بوو کە لە گوندی قەرەگوێژ شەهید کرا- گوندێک کە لە بن گوێی قاقڵاوا و گەردیگلان و زەنبیلی ئاواتدایە و ژاندرمەش تەرمی هەر ئەو کەسانەی هێنانەوە بۆکانی مامۆستا حەقیقی و بۆ چاوەترسێن کردنی خەڵک لەوێ نمایشی پێدان. سەمەرە ئەوەیە لە شیعری هیچکام لەو دوو کەسە بەرپرسەدا ئاماژەیەک بەو کارەساتانە نەکراوە و تەنیا باسی زەکات و سەرفیترەی مەلا و سەوانی لەیلەتولقەدر کراوە! هەرچۆنێک بێت، بابەتی سەرەکیی دوو لە شیعرەکان مانگی ڕەمەزانە. وێدەچێ ئاوات کە هەر خۆی لە خۆیدا بێزار بووە لە تەنیایی و بێدەنگی، بەڕۆژوو بوونە زیاتریش بێ تاقەت بووبێت کە دەڵێ:
"غەیری
کوندی ماڵخراپ و
وشکهسۆفی ڕیشدرێژ بەڵام حەقیقی، کە لە ئاواتی شێخ و مەلا توندتر لایەنی ڕەمەزان و ڕۆژوو دەگرێت و دەڵێ:
"لەززەتی
ڕۆژوو ئەتۆ تێفکره عەینی
ڕەحمەتە
نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (١)
ئەوا
باکەی شەماڵ هێنای له
خزمەت یارەکەم کاغەز کانیبەن، ١٣٣١ی هەتاوی (لاپەڕە ٣٩٩ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
***** وەڵامی حەقیقی بۆ ئاوات (١)
"ئیمامی"!
نامەکەی نامی گەیشت و
نامه سەرچاوم
(لاپەڕە ٤٠٠ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
نامەی حەقیقی بۆ "ئاوات" (٢)
دەمێکه دڵ
له دووریت ئاگرینە (لاپەڕە ٤٠١ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (٢)
چ خۆشبوو
قاسیدی یار شێعری ئاودار
و تەڕی هێنا کانیبەن، ١٣٣٢ی هەتاوی (لاپەڕە ٣٩٥ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
*****
وەڵامی حەقیقی (٣)
ئەوا
سۆزەی بەیان دیسان پەیامی
دڵبەری هێنا بۆکان، ١٣٣٢ی هەتاوی
(لاپەڕە ٣٩٦ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە) *****
نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (٣)
له
ئەحواڵی "ئیمامی" گەر
دەپرسن چۆنه بێ ئێوە!
(لاپەڕە ٣٩٧ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
قاسید
پەیامی دڵبەری دا، دڵ
نەما خەمی
(لاپەڕە ٣٩٨ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
*****
نامەی ئاوات بۆ حەقیقی (٤)
گەر
دەپرسی چۆنه کامیل؟ کاکه،
دەردی کارییە!
برسییه، بێهێزه،
گێژووێژه، کاری زارییە
***** وەڵامی حەقیقی (٥)
"کامیل"!
ئەو مانگی موبارەک فەڕز و
ئەمری بارییە بۆکان، ١٣٤٧ی هەتاوی
(لاپەڕە ٣٩٤ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
|