دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٥٣ تا ٢٥٥
نامەی شیعری گۆڕینەوەی ئاوات لەگەڵ سەلاحەددینی ئاشتی، سوارەی ئێلخانیزادە، مستەفا ئێلخانیزادە و شەپۆل
سەرجەم پێنج پارچە شیعرە، سیانیان هی ئاواتن
یەکەم، سەلاحەددینی ئاشتی
تەنیا یەک شیعری ئاوات بۆ کاک سەلاح و شیعرێکی ئەویش بۆ ئاوات لە کتێبەکەدا تۆمار کراوە
مامۆستا سەلاحەدینی ئاشتی نووسەر و وەرگێڕێکی ناوبەدەرەوەی مەهابادی و دڵسۆزی گەل و نیشتمانە. نموونەیەک لە کارەکانی کاک سەلاح، وەرگێڕانی هەردوو بەرگی شەرەفنامەی بەدلیسییە لە فاسییەوە بۆ سەر زمانی نەتەوایەتیمان. بەگوێرەی ئەو نامەگۆڕینەوانەی وا لە خوارەوە دەیانبینین، هەروەها چەند وێنەی پێکەوە، کە لە دیوانی 'شاری دڵ' دا دەبینرێن، دەبێ پەیوەندێکی گەرم وگوڕی دۆستانە لەنێوان ئەو دوو کەسایەتیەدا بووبێت و بەحیسابی جیاوازیی تەمەن و شێوازی نامەکەی کاک سەلاح، ئەو پەیوەندییە، مامۆستا و شاگردی بووە:
"هەر بە
دووتا دێم هەزاران جار
بەجێم بێڵی و بڕۆی بەڵام ئاوات سەرەڕای ئەو تەوازوعەی ئاشتی، لە نامەکەی خۆیدا بە "هۆنەری بەڕێز" ناوی دەبات و بە شێوەیەکی خۆمانە و دۆستانە بە "سەلاح" بانگی دەکات. کۆتاییەکانی هەردوو شیعرەکە وەرچەرخانە لە ناوەرۆکی دۆستانە و شەخسییەوە بۆ بابەتێکی گشتگیری سیاسی و نیشتمانی. ئاشتی لە نیشتمان و وتەی نیشتمانیی ئاوات دەدوێت و بە هیوایەکی قورس و قایمەوە دەڵێ "ڕؤژێکی ئاسۆ ئی منە". ئاواتیش دوای باسی ساردبوونەوەی ئاگری لاویەتی لە لەشی خۆیدا، وردە وردە کێشە شەخسییەکە دەکاتە مەسەلەیەکی سیاسی و دەپرسێت "بۆچی خۆری گەرمی گەل هەروا لە سووچ و قوژبنە؟" شیعری ئاشتی لەوپەڕی جوانی و ئیجازدایە، بیرێکی قووڵ لە قاڵبێکی بچووکدا بە شێوەیەکی وەستایانە ڕاگەیێنراوە. شیعری ئاواتیش کە هەمان خلووس و پاکی و ڕاستییەی شیعرەکانی دیکەی ئەوی تێدا دەبینرێت، بە هەمان شێوە، ڕێک و پێک و پڕ لە سەناعاتی شیعرییەو بە شێوەیەکی وەها سەرکەوتووانە باسی سروشت و سەرماو سۆڵی کۆتاییەکانی زستانی ناوچەکە دەکات کە خوێنەری نائاگا لە مەسەلەکەش کاتی خوێندنەوەی، لە ماڵی گەرم وگوڕی خۆیدا هەست بە تەزووی سەرمایەک دەکات! چاپی جەعفەر، کاری ڕاست بێت ڕێکەوتی ڕۆژ ومانگ و ساڵی هەردوو شیعرەکەی دەست نیشان کردووە و لە پەراوێزی شیعری ئاشتیدا ئەم دێڕەشی نووسیوە: "نامەی "سەلاحەددین ئاشتی"، خۆشەویستی ئاوات لە کاتی سەربازیدا کە لە شاری بووشێهرەوە ئەو شێعرانەی لەگەڵ نامەیەکی چەند لاپەڕەیی بۆ "ئیمامی" نووسیوە. ١٠/١٠/١٣٦٥ ی شمسی [دوایین ڕۆژی ساڵی ١٩٨٦ ی زایێنی]"
نامەی سەلاحەددین ئاشتی بۆ ئاوات
سەییدی
پیرۆزی ئازیز! یادی تۆ
دەمدا دنە
١٠/١٠/١٣٦٥ (لاپەڕە ٤٢٨ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
***** ٢٥٣ وەڵامی ئاوات بۆ ئاشتی
هۆنەری
زانا و بەڕێزم! یادی تۆ
یاری منه قاقڵاوا، ٢٠/١٠/١٣٦٥ی هەتاوی (لاپەڕە ٤٢٩ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
********
دووهەم، سوارەی ئێلخانی زادە تەنیا یەک پارچە شیعری کاک سوارە بۆ ئاوات لە کتێبەکەدا تۆمار کراوە و هیچ شیعرێکی ئاوات بۆ ئەو، نەکەوتۆتە بەرچاو ئاوات لەگەڵ بنەماڵەی ئاغاکانی بۆکان، بە تایبەت بنەماڵەی حاجی بایزئاغا (موهتەدی)دا کە ئەحمەدئاغای باوکی کاک سوارە یەک لەوان بوو، دۆستایەتی و هاتووچۆیەکی گەرم و گوڕی هەبوو. هەر لەم دیوانەدا سێ پارچە شیعر هەن کە بۆ نەمر حاجی ڕەحماناغای موهتەدی (مامی کاک سوارە) گوتراون. بەداخەوە سەرچاوەی کاری من واتە دیوانی شاری دڵ تەنیا یەک پارچە شیعری سوارەی بۆ ئاوات تۆمار کردووە و نیشانەیەک لە شیعری ئاوات بۆ سوارە بە دەستەوە نییە گەرچی بە گوێرەی ئەو شیعرەش، دەبێ ئاوات شیعری بۆ ناردبێت. لە پەراوێزی هەر ئەو شیعرەی سوارەش، ئەم ڕوونکردنەوەیە دانراوە:
"ئیمامی لە کاتی نەخۆشیی کاک سوارەدا نامەیەکی لێپرسینی بە شێعر بۆ دەنووسێ کە بەداخەوە دەقەکەی نەماوە و وەدەستیش نەکەوتووە" ڕوونکردنەوەکە ئەوە ناگەیێنێت کە نەخۆشیی کاک سوارە لە چ ساڵێکدا بووە. ئەگەر نیاز نەخۆشی و کەوتوویی درێژخایەنی ئەو زاتە بووبێت، ئەوە دەوروبەری ساڵی ١٣٣٥ و ٣٦ ی هەتاوی (١٩٥٦ز) بووە کە ماوەی دووساڵێک لە بۆکان لەجێگەدا کەوت. لەبڕگەی نەخۆشییەکەدا، سوارە قوتابیی فێرگەی ناوەندیی بوو لە سەر قەڵای بۆکان و دوای چاک بوونەوەش، سەرلەنوێ لە هەمان فێرگە دەستی بە خوێندن کردەوە و ئەمجار لەگەڵ ئێمەدا بووبوە هاوپۆل کە تەمەنمان لەو کەمتر بوو. ئەو دەم کاک سوار بە دوو دارشەقەی بن باغەڵەوە ڕۆژانە دووجار بەیانی و دوای نیوەڕۆ لە لێژی قەڵای بۆکان سەردەکەوت و دەهاتە فێرگە و دەڕۆیشتەوە ماڵی خۆیان کە ئەودەم کەوتبوە پەراوێزی باشووری ڕۆژئاوای شارەکە. درەنگتر کە دۆخی سڵامەتییەکەی باشتر بوو، تەنیا گۆچانێکی بە دەستەوە دەگرت بەڵام ئیتر ئەودەم لەبۆکان نەمابوو و لە تەورێز و تاران دەیخوێند، هەتا کۆچی دوایی کردنەکەشی هەر لە تاران ژیا. هەرچۆنێک بێت، شیعری کاک سوارە گەلێک پوخت و پڕ واتا و ڕازاوەیە. لەوێدا ئاوات بە "حەزرەت" و ئەو شیعرەی وا بۆ سوارەی ناردووە و دیارە بە دەستەوە نەماوە، بە "کامیل و بێ عەیب و مایەی عوجبی حوززار" ناودەبات بەڵام کاتی باسی خۆی دەکات لە هەندێ سیفەتی وەک "بەدبەخت و بێچارە و زەلیل و پڕ لەغەم" کەڵک وەردەگرێت، کە بۆ ئەو حاڵەتە نەخۆشییە قورسەی ئەوی تێدا بوو، نائاسایی نانوێنێت.
وەڵامی سوارە ئێلخانیزادە بۆ ئاوات
نامەکەی
نامی که حاکیی لوتفی
سەرشار بوو، گەیی
(لاپەڕە ٤١٤ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
*****
سێهەم، مستەفا ئێلخانی زادە
تەنیا یەک پارچە شیعری ئاوات بۆ کاک مستەفا لە کتێبەکەدا تۆمار کراوە و هیچ شیعرێکی ئەو بۆ ئاوات لەوێدا نەهاتووە مامۆستا مستەفا ئێلخانی زادە لە بنەماڵەی ئاغاکانی بۆکان، بەرەی مەحموودئاغا (ئێلخانی زادە)یە. نووسەر، وەرگێڕ و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری بۆکانە. لەو شیعرەدا کە بۆ ئاواتی ناردووە و بەداخەوە نەکەوتۆتە بەردەستی خوێنەر، دەبێ کاک مستەفا خۆی بە شاگردی ئەو لە قەڵەم دابێت لەبەر ئەوەی ئاوات لە وەڵامدا گوتوویەتی نەخێر تۆ شاگرد نی و زانای. شیعرەکەی ئاوات بەداخەوە ڕێکەوتی گوترانی بۆ دیاری نەەکراوە و نازانرێ کەی نووسراوە یان کەی نێرراوە. شیعرەکە غەزەلێکی حەوت فەردییە، پێنج فەردی یەکەمی، سەرەتا دامەزراندنێکە بۆ هێنانەگۆڕی باسێک و بابەتێک. فەردی شەشەم تا رادەیەک ڕوونە و خوێنەر هەست دەکات ئاوات ڕاستەوخۆ ڕووی لە کاک مستەفایە و پێی دەڵێت تۆ زانایەکی وشیاری مەکتەبخانەی شیعر و ئەدەبی. شیعری مەقتەعیش درێژەی هەمان بۆچوونە کاتێ کە دەڵێ "بە شاگردیت قەبووڵ ناکا ئیمامی" لەبەر ئەوەی تۆ هۆنەر و هونەرداری.
٢٥٤ وەڵامی ئاوات بۆ مستەفا ئێلخانیزادە
چلۆن
ساڕێژ دەبێ زامی ئەویندار
*****
چوارەم، محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
تەنیا یەک پارچە شیعری ئاوات بۆ شەپۆل لە دیوانی شاری دڵ دا چاپ کراوە و هیچ شیعرێکی شەپۆل بۆ ئەو
مامۆستا محەمەد ساڵح ئیبراهیمی مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی بۆکان و سەرنووسەری گۆڤاری گرشەی کوردستان بوو کە لە یەک دوو ساڵی دوای ڕاپەڕینی ١٣٥٧ دا لە تاران دەردەچوو. بە حیسابی شیعرەکەی ئاوات، وا وێدەچێت لەنێوان ئاوات و شەپۆلدا دۆستایەتی و نامە گۆڕینەوە هەبووبێت. لە لاپەڕە ٣٤١ ی دیوانی شاری دڵ، چاپی جەعفەردا یەک غەزەلی ٥ فەردی لە ژێر ناوی 'بۆ محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)' دا تۆمار کراوە. ئەو شیعرە لە بەشی نامەگۆڕینەوەکاندا نییە و من تەنیا بەهۆی ناوەرۆکی نامەی شیعری ناردنی ئاواتەوە هێناومەتە ئەم بەشە. ئاوات لە نامەکەیدا سپاسی گەیشتنی نامەیەک دەکات کە شەپۆل بۆی ناردووە و بەهۆی ئەو ڕاستییەوە کە بە شیعر وەڵامی داوەتەوە، دەتوانین بڵێین نامەکەی شەپۆلیش هەر بە شیعر بووە، بەڵام بە داخەوە دەقی ئەو نامەیە لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە. هەروەها ڕێکەوتی نامەکانیش نازانرێن، بەڵام بەهۆی ئەو بەشەی شیعرەکەی ئاواتەوە کە دەڵێ "گرێی چەندساڵەی دڵم کراوە" دەکرێ ئەو گرێیە تەنگ و چەلەمەی ساڵانی دوای ڕاپەڕینی ١٣٥٧ ی گەلی کورد بە دەست ڕژیمی مەلاکانەوە بووبێت، جا دوور نازانرێت نامەکان هی ساڵانی دەوروبەری ١٣٦٠ ی هەتاوی بووبێتن. ئەوە شیعرەکەی ئاواتە:
٢٥٥
بۆ محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
شەپۆل! بە نامەت ئاوات ژیاوە گرێی چەندساڵەی دڵی کراەوە
شەپۆلی ژین بوو یا ڕێژنەی باران؟ یا شنە و کزەی مەیلەکەی یاران؟
یا بۆنی خۆشی گوڵی بەهاران، نەسیم هێناویە لە کۆهساران؟
بارانی ئەوساڵ بە ئەمری باری هەموو ڕەحمەت بوو بۆ کوردەواری
نەڕزێ ئەو دەستەی نامەی نووسیوە "ئاوات" سەربەرزە کە لێت پرسیوە[1]
******** [1] تێرمی "ئاوات" لە فەردی یەکەمدا ئیهامی تێدایە. واتای نزیکی وشەکە بریتییە لە ناسناوی شیعریی شاعیر خۆی و واتای دووریشی ئارەزوو و خواستە.
|