دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
وا خەریکە کار لەسەر شیعرە کوردییەکانی ئاوات دەگاتە کۆتایی. بەڵام پێش تەواوبوونی بەشی شیعری کوردی و دەسپێکی شیعرە فارسییەکان، دەبینم سەرجەم ٥ پارچە شیعر ماون کە تا ئێستا لەم زنجیرە وتارەدا بڵاو نەکراونەتەوە.
هەروەها پێنج خشتەکییەکی نەمر قازی کاکە حەمەی قزڵجی لەسەر غەزەلێکی ئاواتیش لە دیوانی 'شاری دڵ'دا هاتووە کە باوەکوو هی قازی کاکە حەمەیە بەڵام بەشێکی ئاواتیشی پێوەیە!
هەر بەو بۆنەیەوە، لە شەش بەشی داهاتوودا ئەو پێنج غەزەلەی ئاوات لەگەڵ پێنج خشتییەکەی قازی کاکە حەمە ڕادەگەیێنم و کۆتایی بە بەشی شیعرە کوردییەکان دەهێنم.
شیعری ژمارە ٢٥٦
سات وسەودا
عاشقی ڕووی دڵبەری بێگەردی وەک مینایە دڵ دای لەدەس هەرچی کە بووی بەو سات و بەم سەودایە، دڵ
عەقڵ و
فکر و بیروڕای تێکڕا
لەقیسچوو ئەوکەڕەت جەمیان، ١٣٢٩ ی هەتاوی (لاپەڕە ١٠٥ لە هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەردا) ________________________________
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا 'پارچە گۆشتی دڵ'ە.
قەتعەیەکی سێ فەردیی ئاواتە لە هەمان باسی پەیوەندی خۆی و دڵیدا, کە ئێمە لە چەندەها شیعری دیکەشدا ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەمان چاوپێکەوتووە. ئاوات لە هەموو ئەو شیعرانەدا دڵی خۆی وەک مەلێکی بازرەبوو دەناسێنێت کە لەمێژە بەجێی هێشتووە و ئاوڕی لێ ناداتەوە. لەو چەشنە شیعرانەدا دڵی شاعیر سێهەم کەسێکی جیا لەخۆی و زۆرجار بەرگۆی قسەکانیەتی، هەندێک جاریش لەگەڵیدا دەکەوێتە گوفتوگۆوە. لێرەدا دڵی شاعیر لەدەست چووە هیچ، بەڵکوو عەقڵ و فیکر و بیر و ڕایشی بۆ نەماوە و دڵ بۆتە بوونەوەرێکی ‘دێوانە و بێچارە و بێ سەرمایە’. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێز لە خواستی دڵی خۆی دەگرێت و بە خوێنەر دەڵێت دڵم پارچە گۆشتێکی ڕەشی بێکارە نییە بەڵکوو زۆریش بە شان و شەوکەتە. باوەکوو دڵ، داڵدەی عیشق و شوێنی پەیوەندیگرتنی ڕاستەوخۆی سۆفییان لەگەڵ خودایە و دەکرێ ئاواتیش لە هەمان واتادا سەیری کردبێت، بەڵام لێرەدا من وەک هێلانەی ئەوینێکی زەوینیشی دەبینم. باوەکوو شاعیر لە ساڵی هۆندنەوەی شیعرەکەدا ٤٧ ساڵان بووە بەڵام دوور نییە لە ئەوینێکی بێ گرێ وگۆڵی بە قەولی سۆفییان، 'مەجازی' و زەوینی دوابێت نەک ئەو ئەوینەی وا ئەوان بە 'حەقیقی' دادەنێن و تایبەتە بە عیشقی خودا. ناوەرۆکی شیعرەکە هەندێک ناتەواو دێتە پێش چاو و هەست دەکرێت شاعیر قسەی زیاتری پێ بووبێت بیکات بەڵام نەیکردووە و هەر ئەوەش گومانی ناتەواو بوونی شیعرەکە لای من بەهێز دەکات. بەڵام هەردوو چاپی دیوانەکە هەر ئەو سێ فەردەیان تۆمار کردووە و ئێمە بە ناچاری دەبێ وەک 'قەتعە' سەیری بکەین نەک غەزەل.
رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
|