دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٥٨
کاروانی نەمان
کاروانی نیستی، تۆزێ سەبر تەشریف بەرە! نێو کەژاوەی دڵڕفێنت جێ خەوی نازپەروەرە
بۆ هەموو
دەروێش و سۆفی، قەوم و
خوێش، خەڵکی وڵات قاقڵاوا، ١٣٥٣ ی هەتاوی (لاپەڕە ١١٦ و ١١٧ ی چاپی ئەنیسی و ١٨٦ ی چاپی جەعفەر) ___________________________________ عینوانی شیعره‌که له چاپی ئه‌نیسیدا 'کاروانی نیستی' یه، که له دوو وشه‌ی ناو شیعره‌که وه‌رگیراوه. له چاپی جه‌عفه‌ردا وشه‌ی فارسیی نیستی کراوه‌ته 'نه‌مان' ی کوردی. من لام وایه ئه‌و گۆڕانکارییه زۆر پێویست نه‌بێت چونکو شاعیر خۆی سڵی له‌وه نه‌کردۆته‌وه وشه و ته‌عبیری فارسی و عه‌ره‌بی بخاته شیعره‌کانیه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو یان زوربه‌ی شیعره‌کانی ئاوات بێ عینوانن و واهەیە ئه‌نیسی و جه‌عفه‌ر ئه‌و عینوانانهیان به سه‌لیقه‌ی خۆیان له ناو شیعره‌کان کێشابێته ده‌ره‌وه، ده‌کرێ ئه‌م عینوان دانانه‌ی ئێره‌ش له جه‌عفه‌ر قەبووڵ بکرێت. له په‌راوێزی شیعره‌که له چاپی جه‌عفه‌ردا نووسراوه: "بۆ کۆچی دوایی کاکی" واته کاکی شاعیر. به‌م پێیه ئه‌وه‌ش شیعرێکی دیکه‌یه کە ئاوات به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی سه‌ید محه‌ممه‌دی نوورانی (شێخی زه‌نبیل) نووسیویه. ئحەو ڕووداوە، به گوێره‌ی ماده ته‌ئریخی مه‌قته‌عی شیعره‌که، دەبێ لە ساڵی ١٣٥٣ ی هه‌تاوی [= ١٩٧٤ ی زایێنی]دا ڕوویدابێت. شاعیر له‌گه‌ڵ کاروانی نه‌مان زۆر نه‌رم و به ئیحتیرامه! جارێک پێیده‌ڵێت سه‌بر ته‌شریف به‌ره و جارێکیش که‌ژاوه‌ی نه‌مان به 'دڵڕفێن' ده‌ناسێنێت. ئه‌وانه هه‌ندێک نامۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیران له کاتی مردنی عهزیزیاندا گله‌یی له کاروانی ئه‌جه‌ل ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت جنێوی پێده‌ده‌ن بۆچی خۆشهویستهکهیانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئاوات نیشانه‌یه‌که له ته‌بعی نه‌رم و له‌تیفی ئه‌و و وه‌ک پاڕانهوهیهکیشه له مه‌رگ که له‌گه‌ڵ کاکیدا میهره‌بان بێت. ئه‌و هه‌سته له فه‌ردی سێهه‌مدا به باشی ده‌رده‌که‌وێت کاتێ به سه‌رقافله‌چی ئه‌جه‌ل ده‌ڵێ خێرا ڕێگا نه‌بڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگاکه، واته ڕێگای مه‌رگ، پڕ له چاڵ و چؤڵی و ناله‌بارییه و خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌و ماندوو ده‌کات. چوو، ئیشاڕه‌یه به ڕؤیشتن و مردنی کاکی شاعیر بێ وچان، بێ وه‌ستان هه‌ر ده‌ڕۆم، پێناگهم: بێزارییه له ژیان و ئاواتی کۆتایی هاتن به ڕێگه‌ی دوور ودرێژی ژیان. مه‌خسه‌ره، مه‌سخه‌ره‌ی عه‌ره‌بییه به کوردی کراوه. قیامه‌ت بۆ که‌سێک هاتن، ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌حه‌تی و وه‌ڕه‌زیی ئه‌و که‌سه دەگەیێنێت. قووڕاندن، لێرەدا گریان و هاوار کردنە. بەڵام وشەکە بەواتای بۆڕاندنی ڕه‌شه‌وڵاخ (هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هەژار) یش هەیە. شاعیر ئه‌م ته‌عبیره‌ی ده‌بێ به ده‌سته قه‌سد هێنابێت بۆ ئه‌وه‌ی کاکی و سه‌روه‌ری خۆی گه‌وره بکاته‌وه و خۆی چکۆله بنوێنێت. تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌دوایدا ده‌ڕۆم و ده‌گریم. پیری مه، پیری ئێمه: تهعبیرێکە و نیاز له کاکیه‌تی. غفران ایزد: ئه‌وه ماده ته‌ئریخی مه‌رگی کاکیه‌تی. هه‌ردوو چاپی جه‌عفه‌ر و ئه‌نیسی به 'غفرانی ایزد' یان نووسیوه، واته پیتێکی /ی/ یان لێ زیاد کردووه و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه. یاء له حیسابی ئهبجهددا ژماره ١٠ یه و ئه‌گه‌ر له جیاتی 'غفران' بنووسین 'غفرانی'، سووک و سانا ١٠ ساڵمان له‌و ماده ته‌ئریخه زیاد کردووه و کردوومانەتە ١٣٦٣ له کاتێکدا کاکی شاعیر ١٠ ساڵ پێش ئه‌و ته‌ئریخه له ساڵی ١٣٥٣ دا کۆچی دوایی کردووه و شیعره‌که‌ش هه‌ر لەو ساڵەدا گوتراوه. که‌وابوو ئێمه ده‌بێ وه‌ک 'غفران ایزد' ی بنووسین، جا ئه‌گه‌ر له خوێندنه‌وه‌دا شێوازی کوردیمان پێدا و گوتمان غوفرانی ئیزه‌د، قه‌یدی ناکات، به‌ڵام له نووسیندا مافی ئه‌و گۆڕانکارییه‌مان نییه ده‌نا حیسابه دانراوه‌کانی 'ئه‌بجه‌د' تێک ده‌چن. به حیسابی من پیته‌کانی 'غفران ایزد' ئاماژه به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌ن: غ= ١٠٠٠؛ ف= ٨٠؛ ر=٢٠٠؛ ا= ١؛ ن= ٥٠؛ ا=١؛ ی= ١٠؛ ز= ٧؛ د= ٤. غفران = ١٣٣١؛ ایزد = ٢٢؛ غفران ایزد = ١٣٥٣ (که ئه‌ویش دیاره ساڵی هه‌تاوییه و به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ١٩٧٤ ی زایێنی). واتای دوو وشه‌که‌ش داواکاریی شاعیره له خودا بۆ به‌خشین و لێبووردوویی گوناهانی مردوو، که کاکی بێت. به‌حری عه‌رووزیی شیعره‌که:رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن.
|