دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات) نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی |
پارچە شیعری ژمارە ٢٩ بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ڕوح ئه‌وا که‌وتۆته په‌رواز بۆ حزووری دڵبه‌رم بێنه جێ ئه‌سبابی په‌روازم، که بێ باڵ وپه‌ڕم بۆ مه‌دینه باڵی لێک دا ته‌یری دڵ ڕۆیی، کوتی گه‌ر قه‌بووڵم کا به ئالاکه‌ی، سه‌گی پێغه‌مبه‌رم هه‌ر خه‌یاڵم کرد بچم بۆ زیاره‌تی ئه‌و سه‌روه‌ره هات نه‌سیمی ڕۆح په‌روه‌ر، عه‌تری عوود و عه‌نبه‌رم گه‌ر له ژێر چه‌تری شه‌فاعه‌ت جێم نه‌که‌ی، چ بکه‌م ئه‌من؟ کوێ بچم کوێر و فه‌قیر، ناشاره‌زایی مه‌حشه‌رم نامه‌یی ئه‌عمالی من مه‌خوێنه‌وه، تێیدا نییه یه‌ک که‌لیمه‌ی چاکه، سه‌رتا پا ڕه‌شه خۆ ده‌فته‌رم نێمه غه‌یری حوببی ئالی تۆ، به ئالی تۆ قه‌سه‌م! چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه، شه‌فیع المذنبین! چاوی ته‌ڕم وا گه‌رووم وشکه له تاو و حه‌سره‌تی ڕۆژی جه‌زا موسته‌حه‌ققی قه‌تره ئاوی زه‌مزه‌مم یا که‌وسه‌رم لاپەڕە 7 و 8 ی دیوانی چاپی ئەنیسی ____________ __________________________ ئه‌وه‌ش یه‌کی دیکه له شیعره ئایینییه‌کانی ئاواته و ڕوو له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام گوتراوه. من ئاگاداری ئه‌وه نیم سه‌ید کامیل سه‌فه‌ری حه‌جی کردبێت به‌ڵام له‌م شیعره‌دا وا ده‌نوێنێت که له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بووبێت. شاعیر له شیعره‌که‌دا داوای به‌جێ هێنانی ئه‌سبابی سه‌فه‌ر له پێغه‌مبه‌ر ده‌کات و ده‌ڵێ خۆم توانای ئه‌نجامی سه‌فه‌ره‌که‌م نییه ئه‌گه‌ر تۆ بۆمی ڕێک نه‌خه‌ی. هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئیماندارێێکی راسته‌قینه‌ی موسوڵمان له‌و شیعره‌ی شاعیردا ده‌بینرێت: ئاوات خواستنی زیاره‌تی مه‌دینه و قه‌بری پێغه‌مبه‌ر، پاڕانه‌وه له پێغه‌مبه‌ر که وه‌ک سه‌گی ده‌رگانه‌ی خۆی قه‌بووڵی بکات و به هۆی گوناهی زۆر و ڕه‌ش بوونی ده‌فته‌ر یان نامه‌ی ئه‌عمالیه‌وه، لای خودا شه‌فاعه‌تی بۆ بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تکاکاری گوناهبارانه و ئه‌میش جگه له خۆشه‌ویستیی ئالی نه‌بی هیچی له دڵدا نییه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گه‌رووی ویشکی به ئاوی زه‌مزه‌م یان که‌وسه‌ر ته‌ڕ بکات. ئه‌وه کورته‌ی هه‌موو حه‌وت فه‌ردی شیعره‌که‌یه. وشه‌ی ئه‌سته‌م له غه‌زه‌له‌که‌دا نییه، ئه‌وه نه‌بێت نازانم وشه‌ی ئاڵا له فه‌ردی دووهه‌مدا به چ واتایه‌ک هاتووه. بۆچوونم ئه‌وه‌یه شاعیر له پێغه‌مبه‌ر بخوازێت بیهێنێته ژێر ئاڵای خۆی واته به ئۆممه‌تی خۆی قه‌بووڵی بکات. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، "ئالا" له تورکیدا واتای لیوا و تیپی سوپاییشی هه‌یه که ئه‌گه‌ر وابێت، ده‌بێته سیایی له‌شکر و "ابواب جمعی" سوپای که‌سێک، ئه‌و که‌سه‌ش لێره‌دا "پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست" ه. هات نه‌سیمی.... واته له ڕێگای ئه‌و نه‌سیمه‌وه که له لای قه‌بری پێغه‌مبه‌ره‌وه هات، هه‌ستم به بۆنی عوود و عه‌نبه‌ر کرد. عوود چه‌شنێک داری بۆن خۆشه و عه‌نبه‌ریش له ناوزگی چه‌شنێک ماسی دێته ده‌رێ و بۆ عه‌تر دروست کردن که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت. من له ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رده‌وه هه‌ستێکی دیکه‌شم سه‌باره‌ت به شیعره‌که تێدا دروست ده‌بێت: بڵێی ئاوات شآیعره‌که‌ی به بۆنه‌ی چوونه حه‌جی که‌س وکار یان دۆست و براده‌رێکی نزیکی خۆیه‌وه نه‌گوتبێت و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ کوردستان، بۆنیعوود و عه‌نبه‌ری قه‌بری پێغه‌مبه‌ری له‌وه‌وه بۆ هاتبێت؟ آل نبی، کچ و زاوا و نه‌وه‌کانی پێغه‌مبه‌ر. ئه‌وه، به‌گشتی، زاراوه‌یه‌که موسوڵمانانی شیعه‌ی لایه‌نگری ئیمامه‌ت (به‌رانبه‌ر به خه‌لافه‌ت) که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن به‌ڵام، وه‌ک ده‌بینین، سه‌ید کامیلی سوننه‌ش خستوویه‌ته شیعره‌که‌یه‌وه. شفیع المذنبین، تکاکاری گوناهباران. زه‌مزه‌م، چاڵی ئاوی ناو مسجدالحرام له مه‌ککه؛ حاجییان ئاوه‌که‌ی به دیاری ده‌به‌ن. که‌وسه‌ر، ده‌گوترێت حه‌وز یان سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاو بێت له به‌هه‌شت که دوو ڕووباری به هه‌مان ناو لێ جیا ده‌بیته‌وه؛ به گوێره‌ی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ئیسلامیی، ته‌نیا موسوڵمانان ده‌توانن له ئاوی که‌وسه‌ر بخۆنه‌وه و په‌یڕه‌وانی ئایینه‌کانی تر، ئه‌گه‌ر ڕێگایان بکه‌وێته به‌هه‌شت و توونییان بێت، ده‌بێ بچنه سه‌ر حه‌وز وئاوی تایبه‌ت به خۆیان که به‌و ڕاده‌یه سازگار و خۆش تام نییه! وێده‌چێت شێوازی ئاو خواردنه‌وه‌که‌ش به له‌پی ده‌ست بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ئه‌و که‌سانه‌ی وا له سه‌حرای مه‌حشه‌ر ڕزگارییان بوو، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵ چاوه‌ڕوانی و توونیه‌تییه، کاتێ ده‌گه‌نه ناو به‌هه‌شت خێرایه‌ک ده‌چن له ئاوی که‌وسه‌ر ده‌خۆنه‌وه، دیاره ئه‌وانیش نابێ هیچ که‌ره‌سه‌یه‌کیان پێ نییه چونکوو هه‌موو له قه‌بر ڕابوونه‌ته‌وه و ساڵانێکی زۆر به کفنه‌وه له سه‌حرای مه‌حشه‌ردا وه‌ستاون تا نۆره‌یان بگاتێ و به سه‌ر پردی سیڕاتدا بڕۆن. ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ به‌شێک له‌و هه‌واڵه: http://ar.islamway.net/fatwa/4097
|