دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات) نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
پارچە شیعری ژماره ٣٥ ڕۆژی هه‌ل
سه‌د شوکر کورده! ئه‌وڕۆ ڕۆژی هه‌له هه‌له هه‌ڵکه‌وتووه، فه‌رموو به په‌له وه‌ره مه‌یدان و له‌خوێن سوورکه وڵات وا، که له‌و خوێنه ته‌رم بێنه مه‌له گه‌رچی ئێستاکه به چاو ده‌یبینی دوژمنت شیک و جوان، قیت و به‌له دێ زه‌مانێکی له‌به‌ر ده‌ست و په‌لت خۆ بکا پان، بکه‌وێ چه‌شنی سه‌له ئه‌وده‌مه تۆڵه به ده‌ست بێنه ئه‌گه‌ر پیاوی، بگره نه‌ته‌ویی[1] خۆت به په‌له (قاقڵاوا، 1342 ی هه‌تاوی) لاپەڕە 193 ی چاپی جه‌عفه‌ر. له چاپی ئەنیسیدا نه‌مدۆزییه‌وه ______________________________________________ ئه‌م پارچه شیعره له دیوانی چاپی ئه‌نیسی دا نه‌هاتووه.
غه‌زه‌لێکی پێنج فه‌ردیی سیاسی نیشتمانییه، هانی خه‌ڵک ده‌دات ده‌ستوبرد بکه‌ن و خێرا بچنه ناو شۆڕشه‌وه؛. به‌ڵام کام شۆڕش؟ من هیچ گومانێکم له‌وه‌دا نییه که ده‌بێ شۆڕشی ئهیلوول بێت له باشووری کوردستان، شۆڕشێک که له سهروحهددی گوترانی شیعره‌که‌ی ئاوات واته له 1961 دا ده‌ستی پێ‌کردبوو و وه‌ک ده‌زانین به هه‌ره‌سی 1975 یش کۆتایی پێهات.
شاعیر له‌م شیعره‌دا گه‌لێک توند وتیژ وجهسوورانه له به‌رانبه‌ر دوژمن‌دا وه‌ستاوه و هانی خه‌ڵک ده‌دات له خوێنی دوژمن ڕشتن سڵ نه‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌نده خوێنیان بڕێژن که لافاوی خوێن ته‌رمه‌کانیان ببات. ئه‌و چه‌شنه هه‌ڵوێست گرتنه بۆ که‌سایه‌تی نه‌رم و هێمنی سه‌ید کامیل و سۆفیایهتییهکهی ئه‌و، گه‌لێک نامۆیه به‌ڵام ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه، کۆی ناته‌باییه‌کانه و نه که‌سێک و نه گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه نه‌ته‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌بینرێت ته‌نیا یه‌ک 'بوعد' ی هه‌بێت و له منداڵییه‌وه تا پیری له سه‌ر ڕه‌وتێک و کردارێک و باوه‌ڕێک بڕوات. ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتی کۆتایی شیعره‌که واته ساڵی 1342 ی هه‌تاوی (1963 ی زایێنی) ڕاست بێت، که من زۆریش لێی دڵنیا نیم، شاعیر له ساڵی گوترانی ئه‌م شیعره‌دا بێ ئه‌ملا وئه‌ولا 60 ساڵی ته‌مه‌ن بووه و ئه‌و بۆچوونه‌ی وا بۆنی خوێنی لێ دێت بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه هه‌ندێک بێگانه ده‌نوێنێت.
به‌ڵام شاعیر وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی دیکه په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌ی خۆیه‌تی و ژینگه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی کوردستان له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ژینگه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه بوو. له ئێرانیش 'ئیسلاحاتی ئه‌رزی' شا مڵک و زه‌ویوزاری ئاغاواتی به سه‌ر خه‌ڵکی گونده‌کاندا دابه‌ش کردبوو و ڕۆژانه له سه‌ر شه‌قامی شاره‌کان، بۆ نموونه له سه‌قز و بۆکانی نزیک قاقڵاوای شاعیر، خۆپیشاندان بوو دژ به سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پشتیوانی کردنی ئه‌و ئیسلاحاته، جا به خواست و مه‌یلی خه‌ڵکه‌که بووبێت یان به زه‌بر وزۆری ئیداره‌ی ئیسلاحاتی ئه‌رزی و ژاندارمری و ساواک. که‌سانێک که ئه‌و ڕۆژانه‌یان له‌بیره ده‌زانن چ فه‌زایه‌کی ئاڵۆز و نادیار به‌سه‌ر شار و گونده‌کانی کوردستان و به‌شێک له ئێران‌دا حاکم بوو، له شیراز قه‌شقاییه‌کان دژ به حکوومه‌ت ڕاپه‌ڕیبوون، له کوردستان هه‌ندێک له ئاغاواتی ده‌ست ڕۆیشتوویان گرتبوو و ناردبوویاننه زیندانی فلک الفلاک له خورماوا (خرم آباد) و ته‌نانه‌ت تاقمی چه‌ته‌ی ئاغاکانیش له چوارکوچکه‌ی سه‌رده‌شت – سه‌قز- بۆکان – مه‌هاباد په‌یدا ببوون و له‌ترسی هێرشی چه‌ته، ڕێگای نێوان بۆکان و سه‌قز هه‌روه‌ها بۆکان و مه‌هاباد له ئێواره به‌دواوه هاتوچۆی که‌می پێدا ده‌کرا. من خۆم مامۆستای گوندی بوغده‌که‌ندی بووم له بن گوێی قاقڵاوای ئاوات و به چاوی خۆم دیتم که چه‌ته چۆن سێ شه‌و دوابه‌دوای یه‌ک هێرشیان کرده سه‌ر گونده‌که و دوو تایه وێنجه‌ی خه‌ڵکه‌که‌یان ئاگر تێبه‌ردا و داوای 10 هه‌زار تمه‌ن باجی سمێڵیان له خه‌ڵکه‌که ده‌کرد و به ده‌ست کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک یه‌ک له چه‌ته‌کانیش له قه‌راغ چۆمی گونده‌که کووژرا.
واهه‌یه هۆکارێکی دیکه‌ی ئه‌و توندوتیژی نواندنه‌ی ئاوات کارتێکه‌ریی هه‌ندێک شاعیری فارسی وێژی ئێران بێت له سه‌ری.هه‌م میرزاده‌ی عیشقی هه‌مه‌دانی و هه‌م ئه‌بولقاسمی لاهووتی کرماشانی به ڕه‌گه‌ز کورد بوون و شیعریان له نێو شاعیرانی دوای مه‌شرووته‌ی ئێران (1906) دا له هه‌موان توند‌وتیژتر بوو و بۆنی خوێنی لێ ده‌هات عیشقی ئاوا باسی شۆڕش و خوێنڕشتن ده‌کات: "اين ملك يك انقلاب مىخواهد و بس / خونريزى بىحساب مىخواهد و بس امروز دگر درخت آزادى ما / از خون من و تو آب مىخواهد و بس..." لاهووتیش له ده‌یان پارچه شیعریدا ڕشتنی خوێنی چه‌وسێنه‌ران و خائینان پیرۆز ده‌کات: "قربان آن دمی که ز خون ستمگران / دریای انقلاب شود پر حباب سرخ در خون خائنان وطن واجب است غسل / در شرع انقلاب به نص کتاب سرخ..." من لام وا نییه شێعره‌که‌ی ئاوات وه‌رگێڕاوی هیچ شیعرێکی ئه‌و دوو شاعیره یان که‌سێکی دیکه بێت به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌و بیری خوێن هاتن و ته‌رم بردنه واهه‌یه خۆماڵی نه‌بێت و هاورده‌ی لاوه‌کییه‌کان بێت بۆ ناو زیهنی ئه‌هوه‌ن و ئارامی ئاوات.
ئه‌وه‌ش لێکدانه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌ی ناو شیعره‌که:
هه‌ل، ده‌رفه‌ت شیک، جوان و ڕازاوه، ده‌بێ وشه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی بێت به‌ل، جوانی قه‌د باریک (هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژار) سه‌له، نانه‌شان، سه‌وه‌ته‌ی پان (هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژار) تۆله به ده‌ست هێنان، تۆڵه سه‌ندنه‌وه نه‌ته‌وی، نه‌ته‌ویست، دوژمن له دوایین فه‌رد دا، ده‌بێ کۆتایی میسراعی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای میسراعی دووهه‌م به سه‌ر یه‌که‌وه بخوێنرێنه‌وه: ئه‌گه‌ر پیاوی...، واته ئه‌گه‌ر پیاوی تۆڵه‌ی خۆت له دوژمنت بکه‌وه. ئاماژه به "پیاو بوون" به واتای ئه‌رێنیی ئازا بوون، ته‌عبیرێکی کۆنی سه‌ر زمانی خه‌ڵک و ناو ئه‌ده‌بی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه و له شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان ته‌نانه‌ت له ئوروپاش له ڕابردوودا وێنه‌ی بووه. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا بیرۆکه‌یه‌کی دواکه‌وتوانه‌یه و جێی خۆیه‌تی هه‌موومان خۆی لێ دوور بخه‌ینه‌وه. ده‌کرێ له جیاتی ئه‌گه‌ر پیاوی بگوترێت ئه‌گه‌ر مرۆڤی، یان ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی به‌رپرسی و ... شتی له‌و چه‌شنه.
به‌حری عه‌رووزی: رمل مسدس مخبون محذوف: فعلاتن فعلاتن فعلن [1] . نه‌ته‌وی خۆت له ده‌قی چاپی جه‌عفه‌ردا. من ئه‌و یائی ئیزافهیهم بۆ خوةیندنهوهی دروستتری شیعره‌که لێ زیاد کردووه.
|