دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات) نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
پارچە شیعری ژماره ٣٦ ناڵه‌ی بێدڵان
دڵێکی وام ئه‌من ناوێ به ناڵه‌ی بێدڵان نه‌گری وه‌کوو شه‌ونم له‌سه‌ر خونچه‌ی گوڵان بۆ بوڵبوڵان نه‌گری وه‌کوو بوڵبوڵ نه‌بێته عاشقی گوڵ، دڵ به‌کار نایه ئه‌گه‌ر شێتانه سبحه‌ینان نه‌چێته سه‌ر چڵان، نه‌گری له به‌هره و شه‌وق و زه‌وق و خێر وخۆشی دووره ماڵ کاول دڵی وا بێ ئه‌وین، جارێک به حاڵی عاشقان نه‌گری شه‌وێ تا ڕۆژ ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ته‌یری شه‌وا جووتن دڵی وام بۆچییه بۆ وان، شه‌وێ تا به‌ربه‌یان نه‌گری شه‌وانه مه‌ل ده‌خوێنن بۆ ئه‌وانه‌ی دڵ بریندارن دڵم ناوێ به ده‌نگی پڕله‌سۆزی وان، شه‌وان نه‌گری به هات وچوونی شێت وپێتی دڵ با پێکه‌نین، گه‌ر ئه‌و به ئامۆژگاری زانایانی پیر و عاقڵان نه‌گری له ماڵێ قه‌ت شه‌وانه ئۆقره ناگرێ، ناسره‌وێ تاوێ "ئیمامی" تا سبه‌ینێ زوو نه‌چێته نێو گوڵان نه‌گری (قاقڵاوا، 1347 ی هه‌تاوی) لاپەڕە 238 ی چاپی جه‌عفه‌ر. له چاپی ئەنیسیدا نه‌مدۆزییه‌وه ______________________________________________ ئه‌م پارچه شیعره له دیوانی چاپی ئه‌نیسی دا نه‌هاتووه.
شێعرێکی هه‌ستیارانه و پڕ سۆزه. شاعیره‌که‌ی ده‌بێ که‌سێکی دڵ سووتاوی مه‌ینه‌ت چه‌شتووی به‌تاسه و زه‌روور بێت. هه‌تا فه‌ردی پێنجه‌م شان له شانی شیعرێکی غه‌رامی ده‌دات که شاعیرێکی ئه‌وینداری چاوه‌ڕوانی لوتفی دڵدار گوتبێتی؛ به‌ڵام له فه‌ردی شه‌شه‌مدا ناوه‌رۆکه‌که هه‌ندێک ده‌گۆڕێت و ده‌چێته بوارێکی عاریفانه‌وه کاتێ شاعیر داوا له دڵی خۆی ده‌کات شێت وپێت نه‌بێت و گوێ بداته "ئامۆژگاریی زانایانی پیر و عاقڵ" ئه‌وه‌ش له بۆچوونی کوڕه‌لاوێکی ئه‌وینداری تاسه‌بار دووره. ساڵی گوترانی شیعره‌که‌ش په‌سندی ئه‌و بۆچوونه ده‌کات. کامیل شا له ساڵی 1282ی هه‌تاوی له‌دایک بووه و له 1347 دا 65 ساڵی ته‌مه‌ن بووه- ساڵ و ته‌مه‌نێک که تێیدا کوڵ وکۆی لاوی ده‌بێ دامرکا بێت. له‌و ته‌مه‌نانه‌دا ئاساییه بیری مرۆڤ به‌ره‌وه بابه‌تی گشتی تری فیکری، فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی بچێت. جا ئه‌گه‌ر شاعیر و بنه‌ماڵه‌که‌ی بگرینه به‌رچاو و له‌گه‌ڵ "ئامۆژگاریی زانایانی پیر وعاقڵ" ی ناو شیعره‌که لای یه‌کیان دابنێین ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که بابه‌تی شیعره‌که عیرفانییه نه‌ک غه‌رامی.
دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم فۆڕمولێکی گشتی و کڵیشه‌ییه؛ ده‌شتوانێ وا نه‌بێت و مرۆڤ، به‌تایبه‌ت مرۆڤی هونه‌رمه‌ند و هه‌ستیار، تا کۆتایی ژیانیش ئه‌ویندار بمێنێته‌وه و به ده‌ردی ئه‌وینه‌وه بتلێته‌وه و هه‌رواش سه‌ر بنێته‌وه. به‌و شێوه‌یه، ئیمامیش ده‌کرێ که‌سێکی تاسه‌ر ئه‌وینداربێت به‌تایبه‌ت که فه‌ردی کۆتایی شیعره‌که، و به بۆچوونی من جوانترین فه‌ردی، ئه‌و شه‌یداییه ده‌رده‌خات. شه‌و نه‌خه‌وتن و نه‌سره‌وتن، سه‌ری خۆ هه‌ڵگرتنی سبه‌ینان و فرمێسک ڕشتنی نێو گوڵان هه‌مووی ده‌توانن نیشانه‌ی ئه‌و شه‌یداییه و ئه‌و سه‌ودایه بن. باوه‌ڕ ناکه‌م گوڵ هه‌رگیز بتوانێت ببێته جێگر و نوێنه‌ر بۆ هیچ شتێک و هیچ که‌سێک جگه له خۆشه‌ویست و دڵدار. ئیمامی ئه‌گه‌ر بیویستایه بیر له موڕشید و پیری ده‌ستگیر یان ڕێبه‌رێکی ئایینی و خودا و پێغه‌مبه‌ر بکاته‌وه ده‌بوایه دوای شه‌ونخوونییه‌که‌ی شه‌وی، بچوایه‌ته مزگه‌وت و سوجده‌ی ببردایه، ته‌سبێحی هه‌ڵخستایه و بپاڕایه‌ته‌وه ئینجا بگریایه. چوونی ناو گوڵان و گریان به‌سه‌ریاندا هه‌رگیز ناتوانێ بۆ ئامانجێکی وابێت.
لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێک وشه‌ی ناو شیعره‌که: بێ‌دڵ، ئه‌ویندار و دڵته‌نگ به‌هره، لێره‌دا خاوه‌ن هونه‌ر بوونه "به حاڵی عاشقان نه‌گری" ته‌رکیبێکه له ژێر کارتێکه‌ریی زمانی فارسی‌دا. له کوردی‌دا ده‌کرا بگوترێت بۆحاڵی عاشقان نه‌گری. "شه‌وێ تاڕۆژ ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ته‌یری شه‌وا جووتن" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێدڵانی فه‌ردی سه‌ره‌تا. ته‌یری شه‌و یان مورغی شه‌و یان مورغی حه‌ق باڵنده‌یه‌که له ڕسته‌ی کونده‌بوو که شه‌وانه بۆ ڕاو دێته ده‌ره‌وه، بێده‌نگ و هه‌ست وخوست به ته‌نیا له سه‌ر لقی دار یان دیوارێک هه‌ڵده‌نیشێت و جاروباره ده‌نگێکی لێوه‌دێت که ده‌ڵێن وه‌ک وشه‌ی "حه‌ق" ده‌چێت. (ویکی پێدیای فارسی) "دڵی وام بۆ چییه بۆ وان ...": وان، ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عاشقان که له‌گه‌ڵ ته‌یری شه‌وا جووتن له‌و فه‌رده و فه‌ردی پێشتردا. شه‌وانه مه‌ل ده‌خوێنن ... مه‌ل هه‌ر ته‌یری شه‌وه که چه‌ند دێڕ پێشتر باسی کرا. شێت وپێت، وشه‌ی پێت به ته‌نیایی واتای گڕ و گرپه‌ی ئاگر ده‌دات؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ شێت دا وشه‌یه‌کی موهمه‌له و پێکه‌وه هه‌ر واتای شێت و دین و دێوانه ده‌ده‌ن. زانایانی پیر، نیاز له پیر لێره‌دا به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچووه نه‌ک پیری ده‌ستگیر، گه‌رچی دوور نییه ئاماژه‌یه‌کی دووری بۆ ئه‌ویش تێدا بێت.
به‌حری عه‌رووزیی شیعره‌که:، هزج مثمن سالم: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن
|