دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات) نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
پارچە شیعری ژماره ٣٧ شاری موحه‌ببه‌ت
باش خه‌سته و بێچاره و ئاواره‌یه بابت چاک شێتی قه‌د و زولفییه، په‌تیاره‌یه بابت ترساوه له ڕه‌شماری وه‌کوو زولفی درێژی دایم[1] که به فکر و غه‌می ئه‌و ماره‌یه بابت نه‌ردی ده‌گه‌ڵی کرد، له ئه‌و ماچ و له‌میش ڕۆح دۆڕاندی، ئه‌وا ڕۆحی چوو، بێچاره‌یه بابت دایناوه سه‌ری، ڕۆیوه بۆ شاری موحه‌ببه‌ت[2] چونکه به‌خودا شوهره‌یی ئه‌و شاره‌یه بابت (کانی به‌ن، 1331 ی هه‌تاوی) لاپەڕە 77 ی چاپی جه‌عفه‌ر و 103 ی چاپی ئەنیسی ______________________________________________ سه‌ید کامیل وێده‌چێت ئه‌م شیعره‌ی ڕوو له منداڵێکی خۆی گوتبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌دیفی هه‌ر چوار فه‌رده‌که "بابت"ه. به‌ڵام کام منداڵ، ڕوون نییه و سه‌د بریا ئه‌نیسی و به تایبه‌ت جه‌عفه‌ر که کوڕی شاعیره، ئه‌وه‌ی له خوێنه‌ر ڕوون بکردایه‌ته‌وه.
پرسیار: کاتێ شاعیر ده‌ڵێ "چاک شێتی قه‌د و زوڵفییه، په‌تیاره‌یه بابت" دیاره ده‌بێ شێتی قه‌د و زوڵفی که‌سێک بێت و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خۆی بۆ که‌سێکی دیکه بگێڕێته‌وه؛ واته باسی ئه‌وینداریی خۆی ده‌کات لای کوڕ یان کچێکی خۆی. ئه‌م مه‌ته‌ڵۆکه‌یه هه‌ڵهێنانی ئه‌سته‌م نییه: ڕووی قسه‌ی سه‌ید کامیل له یه‌ک له منداڵه‌کانی خۆیه‌تی و ده‌ردی ئه‌وینی خۆی بۆ ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه. من وای بۆ ده‌چم که به‌رگۆی قسه‌کان یه‌ک له کوڕه‌کانی بێت نه‌ک کچه‌کانی.
پرسیارێکی دیکه ئه‌وه‌یه شاعیر لای کوڕ یان کچه‌که‌ی خۆی باسی ئه‌وینی کێ ده‌کات؟ واته شاعیر شێتی قه‌د وبالای کێیه و له ڕه‌شماری زوڵفی کێ ترساوه، ماچی له کێ خواستووه و ڕۆحی به کێ دۆڕاندووه؟ ئه‌و که‌سه بێگومان کچ یان ژنێکه به‌ڵام کێ؟ گراوییهک یان یه‌ک له کچه‌کانی خۆی یان ته‌نانه‌ت هاوسه‌رێک له هاوسه‌رانی خۆی؟ بابزانین له‌و سیانه کامیان گونجاوتره:
ئه‌گه‌ری سێهه‌م واته ئه‌وه‌ی له شیعره‌که‌دا باسی هاوسه‌رێکی خۆی بکات له ڕاستی گه‌لێک به‌دووره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیرانی هاوته‌مه‌ن و هاوبیری ئاوات له ناوچه‌که (هه‌ژار، هێمن، خاڵه‌مین، حه‌قیقی، نووری و...) هیچکامیان کاری وایان نه‌کردووه و به گوێره‌ی ئه‌خلاقیاتی نه‌ریتیی ئه‌وه کارێکی په‌سند نه‌بووه ئه‌ویش له شێخ و شێخزادهیهکی وه‌ک سه‌یدکامیل.
با له ئه‌گه‌ره‌کانی دیکه بکۆڵینه‌وه:
شیعره‌که له ساڵی 1331ی هه‌تاویدا گوتراوه که ده‌کاته ساڵی 1952 و 53 ی زایێنی و به‌گوێره‌ی ژیننامه‌ی شاعیر له هه‌ردوو چاپی دیوانه‌که‌دا، ده‌بێ سه‌ید کامیل له‌و ساڵه‌دا 49 ساڵان بووبێت؛ که‌وابوو ئه‌گه‌ری یه‌که‌م له‌و ته‌مه‌نه‌دا لاوازه و دوور ده‌بینرێت که‌وتبێته داوی ئه‌وینی کچێکه‌وه.[3] گه‌رچی له‌ڕێگه‌ی ژیننامه‌ی دیوانی چاپی جه‌عفه‌ره‌وه ده‌زانین سه‌ید کامیل چوار ژنی هێناوه به‌ڵام چواره‌م که‌سیان واته خه‌جیجه خانمی له ساڵی 1323 واته 8 ساڵێک پێش گوترانی ئه‌و شیعره ماره کردووه. به‌م پێیه، ئه‌گه‌ری ئهویندارییش زۆر لاوازه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێکی وا بشبوایهت واهه‌بوو بۆ منداڵه‌کانی خۆی نه‌گێڕێته‌وه! که‌وابوو، ده‌بێ بیر له ئه‌گه‌ری دووهه‌م بکڕێته‌وه و ئه‌وه‌ی که شیعره‌که هه‌ر بۆ یه‌ک له منداڵه‌کانی خۆی گوترابێت. ئه‌م شێوازه پێداهه‌ڵگوتنی قه‌د و زولفهش له لایه‌ن شاعیرێکه‌وه بۆ کچێکی خۆی نا ئاسایی نییه و شاعیریش وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی دیکه ده‌توانێ ڕه‌شماری زولفی کچی خۆی به جوان ببینێت و به ته‌مای ماچکردنیشی بێت. که‌وابوو، به حیسابی ئه‌م ڕیس وگوریسهی من، ده‌بێ شیعره‌که بۆ یه‌ک له کچانی شاعیر گوترابێت، بابزانین کامیان:
به گوێره‌ی ژیننامه‌ی سه‌یدکامیل که له دیوانی چاپی جهعفهردایه، سه‌یدکامیل چوار کچی بووه: یه‌که‌میان زبێده و چواره‌میان ئایشێیه. کچی دووهه‌م و سێهه‌م دوانه بوون و هه‌ر له ته‌مه‌نی دوو سێ ساڵاندا مردوون ناویشیان له ژیننامهکهدا نه‌هاتووه. له ساڵی گوترانی شیعره‌که‌دا زبیده خانم 20 ساڵان بووه و 5 ساڵ دوای شیعره‌که وه‌فاتی کردووه. ئایشێ خانم له‌دایکبووی ساڵی 1315 یه و له 1331 دا 16 ساڵان بووه. به‌داخه‌وه به بێ یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شاعیر نازانرێت ڕووی شیعره‌که له زبێده‌خانمی ئه‌وده‌م 20 ساڵانه یان ئایشێ خانمی 16 ساڵان که هه‌ردوکیان له ڕوانگه‌ی منه‌وه گونجاون. بێ ئه‌وه‌ی هۆکارێکم بۆی هه‌بێت هه‌ست ده‌که‌م واهه‌یه یه‌ک له کچه‌کانی ساعیر نه‌خۆش که‌وتبێت و ئه‌ویش به‌و شیعره لاواندبێتیهوه.
گه‌رچی هۆکارێکی ڕوونم بۆی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کانم تا ئێستا ڕاست بن، له "فهحوا"ی ئه‌و سێ چوار دێڕه وا هه‌ست ده‌که‌م که کچی شاعیر نه‌خۆش که‌وتبێت و ئه‌ویش به‌و شیعره لاواندبێتیهوه یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا مێردی کردبێت و ویستبێتی به میوانی بێته‌وه ماڵی باوان به‌ڵام سه‌ید کامیل له‌و ڕۆژه‌دا سه‌فه‌ری شاری کردبێت و ئه‌م شیعره‌ی بۆ به‌جێ هێشتبێت. دیاره هه‌موو ئه‌وانه حهدسیات و مه‌زنده نه‌بن هیچ نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرێت شاعیر وه‌ک زۆر شاعیری دیکه عاشقی عیشقێکی مه‌جازی بێت و ئه‌و گراوییه ته‌نیا له مێشکی ئه‌ودا بێت و بوونی ده‌ره‌وه‌یی نه‌بێت!
ئێستا بزانین شاری موحه‌ببه‌ت که شاعیری ده‌چێتێ کوێیه؟ به گوێره‌ی جوغرافیای ناوچه‌که، ده‌بێ شاری سه‌قز یان بۆکان بێت. کانی به‌ن گوندێکی سه‌قزه و به ئه‌گه‌ری زیاتر ده‌بێ شاری موحه‌ببه‌تی شاعیریش هه‌ر سه‌قز بێت به‌ڵام شوهره بوون و ناو به‌ده‌ره‌وه‌بوونی شاعیر زیاتر له بۆکان بووه و به‌م پێیه، دوور نییه شاری جێی ئاماژه‌ی ئاوات بۆکانیش بێت.
شیعره‌که وشه‌ی نامۆی تێدا نییه. · په‌تیاره: پهتهری، گه‌للایی (هه‌نبانه بۆرینه)؛ مخلوق اهریمنی، دیو، زشت (فرهنگ فارسی معین)؛ شاعیر ئه‌و سیفه‌ته‌ی به خۆی داوه و ده‌بێ واتای شێت و بێ سه‌روپێی لێ وه‌رگرتبێت. · "دایناوه سه‌ری"، که سه‌ره‌تای فه‌ردی چواره‌مه، ده‌بێ له درێژه‌ی فه‌ردی سێهه‌مدا بخوێنرێته‌وه.
به‌حری عه‌رووزی: هزج مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول مفاعیل مفاعیل فعولن. [1] . داییم، چاپی ئه‌نیسی [2] مه‌حه‌ببه‌ت، چاپی ئه‌نیسی [3] . به‌گشتی ئه‌وان عاشقی 'سێبه‌ر' بوون و گراوییهکانیان مه‌جازی نه‌بێت هیچ نه‌بوون، یان ئه‌گه‌ر بوون له سه‌رده‌می لاویه‌تی و تازه پێگه‌یشتووییدا بوون و دره‌نگتر لای که‌م له "ملاء" و له ناو ده‌فته‌ر و دیوانیاندا باسیان لێوه نه‌کردوون. شیعرێکی مامۆستا هه‌ژار هه‌یه که خۆی ده‌ڵێ له سه‌رده‌می نه‌خۆشی و غه‌ریبایه‌تی وڵاتی سۆڤیه‌تدا بۆ مه‌عسوومه خانمی هاوسه‌ری گوتووه به‌ڵام به 'نه‌سرین' ناوبرده‌ی کردووه.
|