دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات) نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی |
|
پارچە شیعری ژماره٤٦ کاسه‌ی به‌تاڵ
______________________________________________ عینوانی شیعره‌که له هه‌ردوو چاپدا هه‌ر یه‌که.
خاوه‌نی هه‌ر دوو چاپه‌که به هه‌ڵه له شیعره‌که گه‌یشتوون و چه‌ند شوێنیان نابه‌جێ بینیوه. شاعیر به درێژایی هه‌موو 7 فه‌ردی شیعره‌که باس له سه‌ری بێ شۆر و شه‌وق و زه‌وق ده‌کات و دڵی بێ عیشق، واته شه‌ش فه‌ردی 2 تا 7 ته‌فسیر یان درێژه‌ده‌ر و ڕوونکه‌ره‌وه‌ی فه‌ردی یه‌که‌من؛ که‌وابوو ده‌بێ هه‌ر واتاکردنهوهیهکی ئه‌و شه‌ش فه‌رده له‌به‌ر ڕووناکایی فه‌ردی یه‌که‌مدا بێت که ئه‌ویش شوبهاندنی سه‌ری بێ شۆر و شه‌وقه به کاسه‌ی به‌تاڵ و دڵێ بێ عیشقیش به خرچهیهکی کاڵ.
هه‌ڵه‌ی چاپی جه‌عفه‌ر و ئه‌نیسی ئه‌وه‌یه به‌و په‌یوه‌نده ئۆرگانیکه‌ی نێوان فهردهکانیان نه‌زانیوه و له‌پڕ له‌فزی 'خونچه'یان له ناو فه‌رده‌کاندا قوت کردۆته‌وه که 'وه‌سڵه‌یه‌کی ناجۆر' ه و به بابه‌ته‌که‌وه ناچه‌سپێت ئه‌ویش له دۆخێک‌دا که شاعیر درێژه به هه‌مان باس ده‌دات و له به‌تاڵ بوونی یه‌که‌م واته کاسه و نه‌گه‌یشتنی دووهه‌م واته خرچه ده‌دوێت و نزای ئه‌وه ده‌کات سه‌رمای پایز له دووهه‌میان بدات و یه‌که‌میش سه‌گ تێی بڕی! بۆ؟ چونکو سه‌ری بێ شۆر بازاڕی که‌ساد و بێ ڕه‌واجه و خاوه‌نه‌که‌ی به سه‌رشۆڕی ده‌مێنێته‌وه، دڵی بێ عیشقیش هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌بێت بیکه‌ی به کاڵه- که پێڵاوی هه‌ژارانه، بۆ ئه‌وه‌ی شوان و گاوان له ناو ده‌شتدا له‌پێی بکه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی پێ بسووڕێنه‌وه هه‌تا له به‌ر بچووکی و ته‌نگی، له لاقیاندا ده‌دڕێت و کون کون ده‌بێت. ئه‌و دڵه مافی خۆیه‌تی وای لێ بێت! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریک بوو منی شاعیری شیعره‌که‌ش له‌و ته‌مه‌نه‌دا (که زۆره)، وه‌ک خۆی لێ بکات و به کاڵ و کرچی بمهێڵێته‌وه، که‌چی له‌پڕ، وه‌ک میوه‌ی نه‌گه‌یو، گه‌یشتم و کامیل بووم و ئێستا که‌وتوومه‌ته ناو ئاگری ئیمتیحان له بۆته‌ی ئه‌ویندا و له‌وێ خه‌ریکم شت فێر ده‌بم.
شۆر، سۆزه‌ی ده‌روون، خه‌می ئه‌ڤین. مه‌حوی ده‌ڵێ: "سه‌ر که شۆرێکی نه‌بێ من زڕکهتاڵم بۆچییه؟"(هه‌نبانه بۆرینه) عه‌بدوڵلا په‌شێویش شۆری له شیعری خۆیدا هێناوه: "من نازانم/ شیرینه‌که‌م/ دڵێ شۆر و سه‌ودای تیا بێ.... ." هه‌روه‌ها سالم له وه‌ڵامی شیعره‌که‌ی نالی‌دا 'شۆر' ی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ به واتایه‌کی نه‌رێ یی هێناوه "شارێکه پڕ له زوڵم و مه‌کانێکه پڕ له شين / جايێکه پڕ له شۆر و وڵاتێکه پڕ له شه‌ڕ" له‌و واتا نیگاتیڤهدا شاعیرانی فارسی وێژ زۆر جار 'شۆر و شه‌ڕ' یان پێکه‌وه هێناوه: "عالم از شور و شر عشق خبر هیچ نداشت / فتنه انگیز جهان غمزه جادوی تو بود" (حافز) "خیزید، عاشقان، نفسی شور و شر کنیم / وز های و هو، جهان همه زیر و زبر کنیم" (عیراقی)
خرچه، گندۆره‌ی پێ نه‌گه‌یشتوو، به فارسی خربزه کال (هه‌نبانه بۆرینه). ئه‌وه‌نده‌ی من دیتبێتم خرچه میوه‌یه‌که له نێوان کاڵه‌ک و ترۆزیدا، که ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتوو بێت تاڵیشه.
سواڵه، سواڵ + ه، بۆ ده‌رۆزه و سواڵ کردن ده‌بێت. گوشاری کێش و سه‌روا شاعیری مه‌جبوور کردووه به یه‌ک وشه واتای ڕسته‌یه‌ک بگه‌یێنێت.
ئه‌و تۆزه خاڵه، ده‌بێ نیازی له بچووک بوونی قه‌باره‌ی دڵ بێت و بڵێ دڵی بێ عیشق، بچووکه.
له گڵ کا، به بۆچوونی من ئه‌نیسی و جه‌عفه‌ر لێره‌شدا هه‌ڵه‌یان کردووه که گوتوویانه 'دڵ ده‌یویست منیش وه‌ک خۆی له‌گه‌ڵ کا'! ئه‌و ڕسته‌یه هیچ واتایه‌کی نییه. 'من وه‌ک خۆی له‌گه‌ڵ کا' یانی چی؟ ئه‌گه‌ر 'وه‌ک خۆی' له‌وێدا نه‌بوایه به‌ڵێ ده‌کرا بڵێی شاعیر گوتوویه‌تی منیش له‌گه‌ڵ خۆی بخات و بمکاته هاوڕێ و هاوبیری خۆی، به‌ڵام له شێوه‌ی ئێستای شیعره‌که‌دا ئه‌وه بێ واتایه. به پێچه‌وانه، کاتێ دوو ته‌عبیری کاڵ و کرچ له‌گه‌ڵ 'بۆته' پێکه‌وه ده‌بینین که له دوو فه‌ردی کۆتاییدا هاتوون، ده‌بێ دڵنیا بین که ئه‌و وشه‌یه‌ی دیکه‌ش 'له گڵ' ه نه‌ک 'له‌گه‌ڵ'. شاعیر ده‌ڵێ دڵ ده‌یویست من به 'گڵ'ی بمێنمه‌وه و وه‌ک خشتی کاڵ بم به‌ڵام به قسه‌م نه‌کرد و چوومه کووره‌ی ئه‌وینه‌وه و له‌وێدا وه‌ک خشتی سور برژام؛ ئیتر نه‌مویست وه‌ک ئه‌و به ناته‌واوی و بێ هه‌ستی و دوور له ئه‌وینداری بمێنمه‌وه؛ ئه‌وه بوو له بۆته‌ی ئه‌ویندا کاڵ نه‌مام و گه‌ییم و تێگه‌یشتم و بووم به که‌سێکی کامڵ! ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ!
بۆته، ده‌فرێ که کانزای تێدا ده‌تاوێننه‌وه (هه‌نبانه بۆرینه).
به‌حری عه‌رووزی: هزج مسدس محذوف: مفاعیلن مفاعیلن فعولن |