دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
پارچە شیعری ژماره ٥٩
نان و خوان
دڵی من موبته‌لای باڵا بڵندی نۆجوانێکه[1] له‌ده‌وری دێ و ده‌چێ دایم، عه‌جایب پاسه‌وانێکه![2] برۆی چه‌شنی که‌وان، برژۆڵی تیره، بسکی زنجیره ئه‌سیری تهپکهیی بسک و کوژه‌ی تیروکهوانێکه له ئێش و ئۆف و ناڵین و هه‌ناسه‌ی خۆی هه‌راسانه هه‌میشه گوێ به ئاوازی شنه‌ی کاتی به‌یانێکه هه‌موو گیانم وه‌کوو قامیش هه‌ڵۆڵ و کون کونه، کاکه! ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێ ئاماده بۆ بلوێری شوانێکه! کزه‌ی کاتی به‌یان هه‌ر وه‌ک کزه‌ی جه‌رگی برینداره که‌چی دڵ واده‌زانێ مه‌ڵحه‌می هه‌ر ئێش و ژانێکه! وه‌ریوه مووی سه‌ر وڕیشم له‌به‌ر پیری و خه‌مباری[3] له باغی عه‌مری فه‌وتاوم، ئه‌ویش بۆخۆی خه‌زانێکه[4] 'ئیمامی' جه‌رگی برژاوی مه‌زه‌ی فرمێسکی چاوی بوو[5] ئه‌ویش وا خاوه‌نی سفره و که‌باب و نان و خوانێکه (قاقڵاوا، 1359 ی هه‌تاوی) لاپەڕە 190 ی چاپی جه‌عفه‌ر ولاپه‌ڕه 31 ی چاپی ئه‌نیسی [1] . چاپی ئه‌نیسی: باڵا بڵندی، نهوجوانێکه. بێگومان ئه‌و نیشانه‌ی خاڵبه‌ندییه‌ی نێوان وشه‌کان زیادی و ناپێویسته. [2] . له هه‌ردوو چاپه‌که‌دا: داییم نووسراوه و نازانم ئه‌و پیتی /ی/ زیادییهیان بۆ داناوه. من قرتم کرد. [3] . چاپی ئه‌نیسی: له‌به‌ر پیری ی‌و خه‌مباری [4] . گۆڕینی وشه‌ی 'عومر' بۆ 'عه‌مر' ده‌بێ له‌ژێر کارتێکه‌ریی قسه‌ی ئاپۆره‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا کرابێت. [5] . چاپی ئه‌نیسی: چاوی بو. به‌گشتی مامۆستا ئه‌نیسی هه‌میشه یان زوربه‌ی کات واوی درێژ به یه‌ک واو ده‌نووسێت و هه‌ست ده‌که‌م شاعیر خۆیشی هه‌ر وای نووسیبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو واو نووسین شێوازێکی تازه‌تره. مامۆستا هه‌ژاریش که‌ڵکی له دوو واو وه‌رنه‌ده‌گرت و له سه‌ر یه‌ک واو، بۆر یان ضمهی داده‌نا.
|
عینوانی شیعره‌که له هه‌ردوو چاپی ئه‌نیسی و جه‌عفه‌ردا 'نان وخوان' ه، که له دوایی دوو وشه‌ی دوایین فه‌ردی شیعره‌که وه‌رگیراوه.
شیعرێکی ئه‌ویندارییه، شاعیر له ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا هۆندوویه‌ته‌وه.
وشه و ته‌عبیری ئه‌سته‌م و دوور له زیهنی تێدا نییه به‌ڵام وشه‌ی جوانی کوردیی تێدا کۆکراوه‌ته‌وه: کوژه، گوێ به‌ئاواز، هه‌ڵۆڵ، بلوێری شوان، کزه‌ی کاتی به‌یان و...
کوژه: ئێستا به گشتی له هه‌موو شوێنێک که‌ڵک له شێوازی فارسی ئه‌و وشه‌یه وه‌رده‌گیرێت و ده‌گوترێت 'کوشته'؛ ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که شێوازه کوردییه‌که‌ی واته 'کوژه' گه‌لێک جوانتره.
ئه‌سیری تهپکهیی.... ئه‌وه دڵی شاعیره که ئه‌سیره و به‌گشتی هه‌موو شیعره‌که وه‌سفی حاڵاتی دڵی شاعیره.
کاکه! لام وایه له خیتابی 'کاکه!' دا، ده‌بێ ڕووی قسه‌ی شاعیر له خوێنه‌ر بێت که خیتابێکی گشتییه، به‌ڵام شیعری دیکه‌ی شاعیر هه‌ر له‌م دیوانه‌دا هه‌ن که ڕوویان له کاکی خۆی واته سه‌ید موحه‌ممه‌دی نوورانی شێخی زه‌نبیله و به 'کاکه' بانگی ده‌کات.
وه‌ریوه مووی سه‌ر و ڕیشم.... وه‌رینی مووی له‌ش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئاساییه، له نێو خه‌ڵکیشدا ئه‌و قسه‌یه باوه که ده‌ڵێن موو به خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌وه‌رێت، به‌ڵام نازانم ڕاستییه‌کی زانستی له پشته یان نا؟
سێ له‌فزی برۆ و برژۆڵ و بسک هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ واتای ته‌پکه و تیر و که‌وان له فه‌ردی دووهه‌مدا، نموونه‌ی ته‌واوی له‌فف ونهشری موشهووهشن: یه‌که‌م به واتای سێهه‌م و سێهه‌م به واتای یه‌که‌م. به هه‌مان شێوه وه‌رینی مووی سه‌ر و ڕیش له‌گه‌ڵ پیری و خه‌مباری له فه‌ردی شه‌شه‌مدا، له‌فف و نهشرن به‌ڵام موڕه‌تته‌ب.
هه‌موو ئه‌وانه و هێنانی هه‌ندێک وشه‌ی هاوچه‌شن (مراعات النظیر) یا دژ به‌یه‌ک (سه‌نعه‌تی تضاد یان مقابله) وه‌ک قامیش و هه‌ڵۆڵ و کون کون و بلوێری شوان له فه‌ردی چواره‌م، کزه‌ی جه‌رگی بریندار و مه‌ڵحه‌می ئێش و ژان له فه‌ردی پێنجه‌م و باغ و خه‌زان له فه‌ردی شه‌شه‌م، هه‌روه‌ها جه‌رگی بر‌ژاو و مه‌زه‌ی فرمێسک و که‌باب و نان وخوان له فه‌ردی کۆتاییدا، به ته‌عبیری کلاسیکه‌کان پیشانده‌ری توانای شیعری شاعیره‌که‌یه‌تی.
نالی شیعرێکی هه‌یه که کێش و ته‌نانه‌ت سه‌رواکه‌ی له‌م شیعره جیاوازه، به‌ڵام خوێنه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م، واهه‌یه بکه‌وێته بیری ئه‌و:
"سه‌ری هه‌ر مووی به‌ده‌نم چه‌شنه ته‌مه‌ننایێکه
گه‌ردشی تووکی سه‌رم دووکه‌ڵی سه‌ودایێکه
وه‌ره سه‌ر سه‌یری سهفاگاهی نه‌زه‌رگه‌ی چاوم
که عه‌جه‌ب مهنزهرهیێ سه‌یر و تهماشایێکه...
حه‌ڵقه حه‌ڵقه‌ی چ ده‌که‌ی داوی که‌مه‌ندی زولفت
بۆ دڵی خه‌سته که وا به‌سته‌یی ههودایێکه؟..."
به‌حری عه‌رووزیی شیعره‌که:
هزج مثمن سالم: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن