دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
پارچە شیعری ژماره ٦٠
لێبووردن
بێ پاس و وه‌ڕ و خوێڕی، وه‌ک سه‌گ له قه‌سابخانه بێ هۆش و سه‌راسیمه، وه‌ک مه‌ستێ له مه‌یخانه[1] بێ مه‌نزڵ و بێ جێگا، شێواو و په‌رێشانم دانیشتوو له جێگه‌ی چۆڵ، وه‌ک کوندێ له وێرانه[2] بێکاره و بێچاره، په‌تیاره و ئاواره‌م ههرتاوه له لایێکم، بێ جێگه و بێ لانه بێ زکر و به بێ تاعه‌ت، بێ فکر و خه‌یاڵم من ده‌خولێمه‌وه ڕۆژ و شه‌و له‌و چۆڵ و بیابانه بۆ پیری له‌کار که‌وتوو لێبووردن و به‌خشینه بۆ 'کامیل' ی بێچاره چاوپۆشییه ده‌رمانه (قاقڵاوا، 1360 ی هه‌تاوی) لاپەڕە 197 ی چاپی جه‌عفه‌ر ولاپه‌ڕه 82 ی چاپی ئه‌نیسی
|
عینوانی شیعره‌که له چاپی ئه‌نیسی دا چاوپۆشی' یه و هه‌ردوکیان له دوایین فه‌ردی شیعره‌که وه‌رگیراون.
شیعرێکی عیرفانی – ئایینییه، شاعیر 8 ساڵێک پێش کۆچی دوایی خۆی هۆنیویه‌ته‌وه.
شاعیر لێره‌دا وه‌ک که‌سێک ده‌نوێنێت که به خلووس و باوه‌ڕی ئایینییه‌وه له ماڵ و باره‌گای خودا، یان میحڕابی مزگه‌وتدا وه‌ستا بێت و به‌وپه‌ڕی عهبدایهتییهوه له خودا بپاڕێته‌وه خه‌تا و گوناهه‌کانی پێ ببه‌خشێت.
په‌یوه‌ندی خودا و مرۆڤ له ئیسلامدا گه‌لێک جیاوازه له مه‌سیحییه‌ت که تێیدا مرۆڤێک ده‌توانێ ببێته کوڕی خودا و ته‌نانه‌ت به گوێره‌ی 'تثلیث' که شوێنی باوک و کوڕ و روح القدس دیار نییه و هه‌رکامیان ده‌توانێ له شوێنی ئه‌ویتر دابنرێت، مرۆڤی کوڕ ده‌توانێ ببێته خودای باوک یان فریشته‌ی جبڕهئیل.
له ئیسلامدا مرۆڤی 'ئه‌شره‌فی مه‌خلوقات' ته‌نیا عه‌بد واته کۆیله‌ی خودایه و هه‌تا له‌و کۆیلایهتییهدا زیاتر و باشتر بچێتە پێشەوه، په‌سندی زیاتری خودای له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له مردن‌دا پله و مه‌رته‌به‌یه‌کی باشتری له به‌هه‌شت ده‌ست ده‌که‌وێت.
له‌م شیعره‌دا خۆ بچووک کردنه‌وه‌ی مرۆڤی 'مه‌خلوق' له‌به‌رانبه‌ر 'خالق' دا به باشی خۆ ده‌نوێنێت به‌ڵام له عه‌ینی کاتدا، ئه‌و باوه‌ڕه تێکه‌ڵاو بووه لەگەڵ عیرفانی ئیسلامی، که له‌وێشدا مرۆڤی خاوه‌ن بڕوا له عه‌ینی بێ نیازیی به خه‌ڵک، زیاتر له‌و عهبدایهتییهدا ده‌چێته خواره‌وه و خۆی له به‌رانبه‌ر خودادا به که‌متر له هیچ داده‌نێت.
ئه‌وه‌ی شاعیر خۆی به سه‌گی قه‌سابخانه داناوه، ده‌کرێ وه‌ک نیشانه و ئاماژه‌یه‌ک بزانرێت به باوه‌ڕی سۆفیایهتیی شاعیر. سۆفیانی سافی هه‌موو مه‌وجوودێکی ئه‌م جیهانه‌یان به ئیشراق و نووری خودا زانیوه و بووه سۆفی ئه‌وتۆ که ده‌ستی کردۆته ملی سه‌گ و پێی گوتووه "السلام علیک یا الله".
پاس و وه‌ڕ، یان وه‌ڕین، دوو سیفه‌تن که سه‌گی پاسه‌وانی به‌رده‌رگای ماڵان ده‌بێ بیانبێت واته پاسی ماڵه‌که بدێرن و به بێگانه و نه‌ناسراو بوه‌ڕن. به‌ڵام سه‌گی بێ خاوه‌نی به‌ر ده‌رگای قهسابخانان وا نین و نه پاسی شوێنێک ده‌دێرن، نه به که‌س ده‌وه‌ڕن.
کوندی ناو وێرانه، ئه‌و بڕوا خورافییهیه که له ناو ئێمه‌دا هه‌یه و به گوێره‌ی ئه‌وه، باڵنده‌ی کونده به‌بوو ته‌نیا له وێرانه ده‌نیشێت، یا ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئاوهدانییهکیش بنیشێت، ئه‌و شوێنه دواتر وێران ده‌بێت. به پێچه‌وانه، کوند له فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاواییدا باڵنده‌یه‌کی زیره‌ک و عاقڵه و بە شووم دانانرێت.
په‌تیاره، گه‌للایی و گوێنه‌ده‌ر به هیچ شت (هه‌نبانه بۆرینه)
به‌حری عه‌رووزیی شیعره‌که:
هزج مثمن اخرب: مفعول مفاعیلن // مفعول مفاعیلن