دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
پارچە شیعری ژمارە ٩٥
بە یادی تۆ
بە یادی تۆیە دەچنم خونچە وگوڵ
به تیری تۆیه کون بوو دڵ، دەدا چڵ کانیبەن،1330ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٠٣ ی دیوانی چاپی جەعفەر و ٧٧ و ٧٨ ی چاپی ئەنیسی)
______________________________________ عینوانی شیعرەکە لە چاپی جەعفەردا بۆتە 'بەناوی تۆ' لەبەر ئەو ڕاستییەی لە شیعرەکەدا عیبارەتی 'بە ناوی تۆ' نابینرێت، من عینوانی ئەنیسیم پێ وێچووتر بوو و هەر ئەویشم هەڵبژارد. هەر دوو چاپەکە ساڵی ١٣٣٠ ی هەتاوی (١٩٥١ ی زایێنی) یان وەک ساڵی گوترانی شیعرەکە و گوندی 'کانی بەن' یان وەک شوێنەکەی تۆمار کردووە. کانی بەن کەوتۆتە باشووری زەنبیل و گەردیگلان و قاقڵاوا. ساڵی ١٣٣٠ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، وەک پاشماوەی ئێران، نیمچە ئازادی و دڵخۆشییەک هەبوو و بۆ ئەوە دەبوو شیعری عاشقانەی تێدا بگوترێت، کە ئەوەتا ئاواتیش گوتوویەتی! شیعرێکی ساکاری عاشقانەیە لە بەحرێکی ساکاری عەرووزیدا، گرێ وگۆڵی تێدا نییە. دەربڕینی ساکاری هەستی شاعیرە بەرانبەر بە دڵدارێک کە زۆر واهەیە مەجازی بێت. لە پێکهێنانی سەروا بۆ شیعرەکەدا شاعیر دوو پیتی /ل/ و/ڵ/ ی وەک یەک بینیوە و لە شەش فەردی شیعرەکەدا سەروای سێیانی بە /ڵ/ و سێیەکەی تری بە /ل/ هەڵبەستووە. چڵ: زۆر وەستایانە لە دوو فەردی یەکەم و دووهەمدا بە دوو واتای جیاواز هاتووە: لە یەکەمدا چڵدانە وەک لێدانی دەمار و لە دووهەمدا چڵ و لقی دارە. دڵ و چڵ جیناسێکی ناتەواویان پێ دروست کراوە. دەسووڕێم: لە نووسینی پەخشاندا دەبوایە 'دەسووڕێمەوە' بوایەت: بە بۆی شەوبۆی گوڵی کوڵمی تۆوە دەسووڕێمەوە و ئەم دار و ئەو دار دەکەم... بەڵام ئەوە شیعرە و سەروگوێلاک شکاندنی وشە و ڕستە لە شیعری هیچ میللەتێکدا تاوان نییە، بە مەرجێک وەستایانە و پسپۆڕانە بکرێت نەک ڕەمەکی . زوڵف و خەتت و خاڵی تۆ بە حیسابی پێشینیان 'لەفف' ن، بەڵام 'نشر'ەکەیان لەجیاتی سێ دانە، بۆتە چوار (وەنەوشە، سوورەگوڵ، شەوبۆ و سونبول)، هەر بۆیەش لف و نشرێکی پڕبەپێستی لێ دەرنەهاتووە. چراخانە لە خۆشیی تۆ لە نێو گوڵ: لام وایە ئەگەر حەرفی ئیزافەی 'لە' دووپات نەکرابایەتەوە و شێوازێکی دیکە بە دەربڕینی هەستەکە بدرایە، شیعرەکە جوانتر دەبوو. بەحری عەرووزیی شیعرەکە: هزج مسدس محذوف: مفاعیلن مفاعیلن فعولن
|