نووسینی :  ح. س.  دیلان

جاران وا نەبوو

 

ئیستا دووژمن

زۆر دووژمن نیێە

تەنانەت کە وردبینەوە

خوێن شیرینە ،بەرەحمە،پشتو پەناێە

لانکەێ کۆرپەێ ساواێە

جاران وانەبوو

ئیستا

زەگی برسی

لەشی سەرمابردو

دەستی زوقمی چەک

ناحەزە

نارەواێە

ئێستا ،کاکی برا

کێوسار و دۆڵ و نشێوی کوردوستان

دابەش دەکا

جاران وانەبوو

دووژمنی باش، دووژمنی خەراپ نەبوو

دووژمن ، دووژمن بوو

دەستو مەچەکی پر لە چەکی پێشمەرگە

سنور بەزێن بوو

سەێر نەبوو ، وابوو

پێڵاو لەسەر چاووان بوو

جاران

نان، ژان، فرمێسک،شادی، فیشەک

بەشدەکرا

زەنگاڵی موکرێان لە بارزان دەپێدەکرا

نانی کۆڵ لە قەندیل تریت دەکرا

ئاڵاێ باکور لە چۆار چرا هەڵدەکرا

جاران وانەبوو

کاووس ئاغا

شینگێری شێخی بابان

لە ئەردەڵان قورپێوان

بەێتبێژی موکرێان تاسەبار

رەشپۆش بۆ بۆتان

ئیستا

کاکی برا تامازرۆێ

دەست خۆش ، سەر خۆشی دووژمەنە

گەز گەز باڵا دەکا

ئێستا

خۆفرۆشی ، کورد کۆژی

پێشکەوتنە

مۆدەێە

تەمەدونە

جاران وانەبوو

,12:16 , 2007/11/18 ,

 


 

دڵم تەنگە نازانم بۆ

گێژاوێکی سێرە لە ناخمدا

وەکو هەوری لۆکەیی نەزۆک

بێدەنگ ، بێ باران ،بێ چەخماخە

نا

وەکو هەوری رەوەکی بەپەلە

جارجار نزیک و جار دوور

مژێکی ئەنگوستە چاووە

           ***

هەست و نەست دەخشی بەلاما بی هست

دەنگ ! وەکو دەگەڵ منی نەبێ

تام بێ تامە

نان بێ بۆ

           ***

دەڵم تەنگە نازانم بۆ

رەنگ! بە داییم زەرد

سوور،سەوز، هەر زەردە

ژەهری شارەزوور

ژاراوی قەلاێ دمدم

زەردی باسکی خانی لەپ زێرین

ێا خۆ

زەردی رووخساری پەرێانی ووڵاتەکەم

قوربەسەر ووڵاتەکەم

بزێ ووشکی سەر لێو

کاڵ و کرچ

خەندە و ‌ئێش پێکەوە

ئێشی نەپساوەی مێژوو

رچەێ شیر و تیر

           ***

دڵم تەنگە و نازانم بۆ

باری لێو

هی خۆم، هی تۆ

هڵقرچاو

سووتاو

قەومی هارووت و مارووت

غەزەبی خودا

بەداییم تونیی

لەسەر بەحری ئاو

           ***

ساویلکە گەل

جاری خۆش بۆ فرییو

روباری خۆێن

هی سیاوەش

           ***

خێانەت لە خۆێنا مەییوە

هارپاگەی دۆێنی ، ئمرۆ

چەواشەی ێکەم ئافەریینی دوژمن

هی کوورش

جەژنی سەرکەوتن بە سەر خۆماندا

سەری بەراوی ئستیێاگ

پەرتووکی سووتاوی ئەهورایی

داڵی دەوری داری بەکۆژی هیوا

           ***

بەهەر گۆڵێک بەهەر هۆێک ، بەهەر ئاوازێک

دەگەشا ناخ

باوەر، هیوا

هیوا، باوەر

جاران

           ***

چ قەوماوە ؟

پەریان دەستییان لێوەشاندین

کە ساحەبی ئاو و شەوە بوونەتە خانەخوێ

           ***

ووشە، باس و خواس بەدەگمەند دەهەژینی هەست

مەم و زین،خەج و سیامەند

دۆازدە سۆارە

خانی لەپ زیرین

هی سەردەمی بوونە

ئیستا داوەڵە، کارتؤنە

           ***

دڵم تەنگە و نازانم بۆ

 پێمان ، بەڵێن

لە دەمی  ساردی شەختە لێدراو

داری هیوا

خیۆن هی شەهیدان،هی همومان

پاییزە لێیداوە

تەنانەت وودمی هەناسەی مەسییحایی

نێ پێکاوە

           ***

هۆ سۆارە، چوکەڵە سۆار

وەگەری بۆ گەرووی پر لەهاۆاری بێژەری پیر

ناهەژێ کەس

بەستەڵەکە خێون

             ***

جارانی جار ئاسمان بەداییم شین بو

زستان ، بەهار ، هاوین ، پاییز

تەنانەت شەوی تاریکی ئەنگۆستەجاوویش

دەست لەملانی گەلاوێژ بو

              ***

ئیستا تۆرە کە بەسەر چاوودا کیشراوە

ئاسمان بۆرە، دەڵی مەلافەێ تازەشۆراوی باش نەشۆراوە

             ***

دڵم تەنگە نازانم بۆ

شاێد بۆ تام ، بۆ پێمان

بۆ وودمی هەناسەێکی گەرم

بۆ چوکەڵە سۆار

بۆ کانییێەکەێ کاک سۆار

بۆ زین

بۆ مەم

شاێد

,17:59 , 2007/11/5 ,

 


 

پاییز

 

دەڵین پاییز بەتەمە

گۆشاری ‌هه سته

بە خه مە 

دەڵین وه رزی جوانتر هه ێه

سەفا و ئاواز و گؤرانی پێیه

عاشقان عاشقتر دەبن

گوڵ عوزاران دڵگیرتر دەبن

نەغمەیە ساز و بەزمە

هەمۆشت جوانتر دەبن

ژیان بەنەزمە

         ***

من کە خەڵکی دیاری پاییزستانم

ژەکی پاییز ئاوێتەیە دەگەڵ هەست و گێانم

هەمو رەنگێک هەرزەردە

هه مو خۆشیک هەر دەردە

                ***

ذەڵێن ساڵ چۆار وەرزە

من دەلێم وانیێە

درۆێە ئەفسانەێە

 

,01:01 , 2007/11/4 ,