شانۆ


تیپی شانۆی كانی (ئه‌هورا)

ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌ به‌رپرسی تیپی شانۆی كانی له‌ نامه‌یه‌كدا ئاوا باسی شانۆی كانی ده‌كات:

گرووپی شانۆی ئه‌هوراش كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 99وه‌ ده‌ست به‌كار بووه‌, گرووپێكه‌ كه‌ حه‌ولی هه‌رچی زیاتر ناسین و له‌ هه‌مان كاتدا هه‌رچی زیاتر نوێ بوونه‌وه‌ی هه‌یه‌.نوێ بوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌ به‌ كه‌شفێكی زیاتر له‌ خۆمان, ئه‌وڕۆی خۆمان و ده‌ورو پشتمان بگه‌یینێ

ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌ له‌ درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێ :

گرووپی شانۆی ئه‌هورا له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا ئه‌م كارانه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ و له‌م شارانه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ن

1.  ژێرداری به‌ڕو  نووسه‌ر خالد حه‌یده‌ری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌, سنه‌/بۆكان.

2.  ژیله‌مۆ        نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌,بۆكان/ورمێ.

3.  كیارا          نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌,بۆكان/ورمێ.

4.  پیاوی ژێردارتێله‌كه‌ نووسه‌ر مه‌ولوود مه‌جیدی, ده‌رهێنه‌ر مه‌نسوور حوسێن زاده‌,بۆكان/سه‌قز.

5.  هه‌واری هه‌راوی هه‌را نووسه‌ر گشتی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌,بۆكان/مه‌ریوان.

6.  خۆرنشین نووسه‌ر مه‌ولوود مه‌جیدی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌,بۆكان/سنه‌.

7.  غه‌زه‌لێك له‌ ناتوانی دا  نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر:  ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌,بۆكان.

8.  ماڵ له‌ ناوماڵدا  نووسه‌ر وده‌رهێنه‌ر: مه‌زهه‌ر ئه‌سراری , بۆكان.

9.  خه‌وی هاوریشم نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری ده‌رهێنه‌ر: محه‌مه‌د حاجی محه‌مه‌دی,بۆكان.

10. نه‌ها مروڤ به‌ پێی شێعرێكی مه‌وله‌وی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌,تاران.

11. مارزاده‌خاتون نووسه‌ر فه‌ره‌یدوون پێنجۆنی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌.بۆكان

12. هه‌شته‌مین سه‌فه‌ری سه‌نباد نووسه‌ر به‌هرام به‌یزایی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌.ورمێ/بۆكان/زه‌نجان/ ئه‌هواز

13. بازنه‌كانی بێ ناوه‌راست نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌. بۆكان

هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی بڕیاره‌ ئێجرا كرێن  و ته‌مرینیان له‌ سه‌ر ده‌كرێ:

1. كورسی له‌ قه‌راغ په‌نجه‌ره‌ دابنێین و دانیشین و سه‌یری شه‌وی تاریك وبێ ده‌نگ و ساردی بیاوان بكه‌ین. نووسه‌ر عه‌بباس نه‌علبه‌ندیان, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌

2.  به‌رزه‌خ نووسه‌ر ویلیام باتلێرییتس وه‌رگێڕان وده‌رهێنان: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌

(( ناوی به‌شێك له‌ شانۆنامه‌كان له‌ زمانی فارسییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی بۆكانه‌وه‌ هه‌ڵگه‌راندراوه‌ته‌ سه‌ر كوردی))

هه‌روه‌ك به‌رپرس و ده‌رهێنه‌ری تیپی شانوی ئه‌هورا ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌ خۆی نووسیویه‌ ئه‌مه‌ پێناسه‌یه‌كی كورتی تیپی شانۆی ئه‌هورایه‌! پێویسته‌ به‌رپرسان و ئه‌ندامانی تیپی شانۆی ئه‌هورا و ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 23 ساڵی ڕابوردودا  له‌ شانۆی شاری بۆكان و كوردستاندا كاریان كردووه‌ و ئاگاداری جم و جۆڵی شانۆ بوون  زانیارێه‌كانی خۆیان بگه‌ینه‌ ماڵپه‌ڕی بۆكان. ماڵپه‌ڕی بۆكان ئاماده‌ی هاوكاری تیپه‌كانی شانۆیی له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستانه‌ و تێده‌كۆشێ پێوه‌ندی نێوان ئه‌و تێپانه‌ له‌ ته‌ك ناوه‌نده‌كانی شانۆی ئوروپا و هه‌روه‌ها فستیواله‌كانی جیهانی هاسانتر بكاته‌وه‌ به تایبه‌ت فستیواڵ وكونگره‌ی شانۆی ئاماتۆر له‌ وڵاتانی ئاڵمان, باشوری تیروڵ, ئوتریش, سویس, مه‌جارستان, سوئێد, سپانیا, روسیه‌, لێتلاند و فستیواڵی جیهانی شانۆی منداڵان له‌ ئاڵمان.

                    ماڵپه‌ڕی بۆكان