شانۆ
50 ساڵ نمایش و شانۆله بۆكان
برایم فه‌رشی به‌هاری ساڵی 2701 (2001)
ده‌ستپێكی نمایش له بۆكان
هۆی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ستپێكردنی كاری شانۆ له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بوونی ئیداره‌كانی فێركردن و بارهێنان، فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر، رادیۆ‌و ته‌له‌وزیۆن،ستانداری، فه‌رمانداری و شارداری بوه! له‌و شارانه‌ی كه ته‌نیا ئیداره‌ی ,, فێركردن و بارهێنانی,, هه‌بووه. چه‌شنه نمایشاتێك پێك هاتووه به ناوی ,, نمایشات ملی و میهنی,, كه له رۆژانی ,, چواری ئابان,, ، ,, شه‌شی به‌همه‌ن,, ، ,, 28مورداد,, ، ,, 23 ئه‌سفه‌ند,, ، ,, 21ئازه‌ر,, پێشكه‌ش ده‌كران. بۆكانیش له ناو ئه‌م شارانه‌دا بوو! هه‌رچه‌ند قوتابخانه به شێوه‌ی نوێ له بۆكان له سه‌ره‌تای حكومه‌تی ڕه‌زاشادا دامه‌زراوه،به‌ڵام ئه‌م چه‌شنه نمایشاته ده‌بێ له ساڵانی 1951زایینی به‌و لاوه ده‌ستی پێكرابێ. چ كه‌سانێك ده‌ستپێشخه‌ر بوون ته‌واو روون نیه. ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌تا ساڵی1972ناویان هاتووه ئه‌مانه‌ن:
غه‌فور حاجی غه‌فوری،حوسێن مرادبه‌گی،محه‌مه‌د ئازه‌ری،ئه‌بوبه‌كر غه‌فوری،حوسێن سه‌عیدی،عه‌لی جه‌لالی،حوسێن دهبه‌ندی،عوسمان فه‌تحی،جه‌وادی جه‌واهیری(خه‌لكی سابلاخ)،ماجد حه‌مزه(خه‌لكی سه‌قز)،خالید ره‌زایی،محه‌مه‌د ئه‌مین شێرخانی،ره‌شید ئازادیخواه،حوسین مه‌له‌ك پوور،مه‌حمود وه‌یسی، محه‌مه‌د كه‌ریمی،نادر قادری،جه‌عفه‌ر مه‌ردانبه‌گی، مه‌نسور فه‌روخی،عه‌زیز مه‌ردانبه‌گی،جوجی ئێرانی،دولبه‌ر فه‌تحی ،عه‌بدوڵا ئه‌مینی،فه‌تاح ئیسماعیل پوور،فه‌تاح سوورخی،حوسێن سه‌ركار،عوسمان ئیسماعیلی،مه‌نسور حه‌له‌بی،ئه‌حمه‌د سامبه‌گی، حوسێن محه‌مه‌دیان،یۆسف وه‌ته‌ن په‌ره‌ست،جه‌عفه‌ر شه‌كه‌رانی،فایق ئاده‌می(خه‌لكی سه‌قز)،مێحێدین كه‌ریمی و كه‌سانی تر!
به‌رنامه‌ی ئه‌م جێژنانه بریتی بووه له گۆرانی،شیعرخوێندده‌وه،نمایشی كۆمێدی و ,,میللی ومیهه‌نی,, !ماقوڵه‌كانی شار‌و حكومه‌ت به كارتی دعوه‌ت و كارتی هیمه‌تی عالی(به پێی هیمه‌ت پاره‌دان) بانگ ده‌كران و له ریزی به‌ره‌وه داده‌نیشتن. كه‌سانی تر وه‌ك خه‌لكی ئاسایی و قوتابیان گه‌ره‌ك بوو 5قران یا تمه‌نێك بابه‌تی بلیت بده‌ن! به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م به‌رنامانه كه‌سانێك بوون وه‌ك فایق ئاده‌می(مامۆستای ده‌بیرستان)، مه‌حمود حیسامی (به ناوبانگ به مه‌حمود قشقه‌ره،ماموستای ده‌بیرستان خه‌ڵكی مه‌هاباد)،سیروس ته‌وفیق(ده‌بیری شیمی و رییسی ده‌بیرستان خه‌ڵكی مه‌راغه) و ره‌شیدئازادیخواه(ده‌بیری ئه‌ده‌بیات و جێگری رییسی ده‌بیرستان،یه‌ك له به‌رپرسانی حیزبی پان ئیرانیست و حیزبی ره‌ستاخیز)كه نووسه‌ری زۆربه‌ی زۆری نمایشه‌كان بوو، وه‌ك ,, خون و خاك,,(ئه‌مه‌یان له ئارشیوی مندا هه‌یه)!
له بۆكان تیپی شانۆ له گۆرێدانه‌بووه، هه‌ر ساڵ كه‌سانێك له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه یا له لایه‌ن ,, حیزبی پان ئیرانیست,, و پاشان ,, حیزبی ره‌ستاخیز,, ه‌وه هه‌ڵده‌بژێردران و یا خۆیان ده‌چوون داوای هاوكاریان ده‌كرد. ئه‌م كه‌سانه ئێواران دووای ده‌رسی رۆژانه له یه‌كێك له هۆده‌كانی مه‌دره‌سه ته‌مرینیان ده‌كرد. ناوه‌رۆكی ئه‌م نمایشاته پێداهه‌ڵگوتن بووه به سه‌ر فه‌رهه‌نگ و مێژوو و حكومه‌تی شاهه‌نشاهیدا.كورد له‌م نمایشاتانه‌دا به جل وبه‌رگی كوردی و خه‌نجه‌ر له به‌ر پشتین به ناوی ,,غه‌یور,, و ,,مه‌رزداری,, به ڕه‌گه‌ز ئێرانی نیشان ده‌درا كه به زمانی فارسی هه‌ستی ئێرانی بوون و شاپه‌رستی خۆی ده‌رده‌بڕی و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه به چه‌پڵه‌رێزان پێشوازی ده‌كرا!!؟؟
زۆرجار ته‌رمی ئه‌م مه‌رزداره غه‌یورانه له به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمن‌دا كه ئه‌وانیش گه‌لێك جار هه‌ر كورد بوون ده‌كه‌وته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كه لێره‌دا ماقوڵه‌كان ده‌ستیان ده‌كرد به چه‌پڵه لێدان !! هێندێك جار كاری به‌پێز له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه وه‌ك خالید ره‌زایی،محه‌مه‌د ئه‌مین شێرخانی،غه‌فور حاجی غه‌فوری،حوسێن مرادبه‌گی و كه‌سانی تره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرا كه دور له نمایشاتی ,, میللی و میهه‌نی,, بوون وه‌ك ,,ماشین مشتی مه‌م ده‌لی,, ، ,, ژیانی فیرده‌وسی توسی,, و یا دیكله‌مه‌ی شیعری ,, ئاره‌شی كه‌مانگیر,, سیاوه‌ش كه‌سرایی. ده‌ورگێرانی نمایشاتی كۆمێدی ئه‌م كه‌سانه بوون: حوسێن مه‌له‌ك پوور،عوسمان فه‌تحی، ماجد حه‌مزه، جه‌واد جه‌واهری، محه‌مه‌د كه‌ریمی و كه‌سانی تر! بابه‌ته‌كان یان ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی ده‌گرته‌وه یان گاڵته به خه‌ڵك كردن كه نه‌وعێك گاڵته‌جاڕی بوو ، جاروباریش له چوارچێوه‌ی هه‌واڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌له‌وزیۆنی دا بوو، گۆرانی كوردی و فارسی پێشكه‌ش ده‌كراو شیعری فارسی بۆ عه‌زه‌مه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی ده‌خوێندرایه‌وه.
تیپی شانۆی لاو (گروه تئاتر جوان بوكان)
سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ر ساڵی 1973 له ,, ده‌بیرستانی كورش كه‌بیر,, تیپی شانۆی لاو به به‌شداری ئه‌م كه‌سانه دامه‌زرا: سارا رۆسته‌مزاده،شه‌هین میری، جه‌غفه‌ر مه‌ردانبه‌گی,عه‌وڵا ئه‌مینی, نادر قادری, برایم فه‌رشی!
,, محه‌مه‌د ره‌زا ئه‌فزه‌ل,, مامۆستای ,, وه‌زیفه,, خه‌ڵكی تاران كه پێشتر كاری شانۆی كردبو وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر, كاری له گه‌ڵ تیپه‌كه ده‌كرد. پرۆبه‌كردن له یه‌كێك له هۆده‌كانی ده‌بیرستانی كورش كه‌بیر بوو, به‌م چه‌شنه تیپی شانۆی لاو سه‌ری هه‌ڵدا و یه‌كه‌م شانۆی به ناوی ,, حفره,, كوونه ئه‌شكه‌وت بۆ مانگی سه‌رماوه‌ز ساڵی 1974ئاماده‌ی پێشكه‌شكردن كرد.
دیكۆر ئه‌شكه‌وتێك بوو, كه له كاغه‌زی كۆنه‌ی چیمه‌نتۆ(به‌ڕه‌نگ كردنی ڕه‌نگی ڕه‌ش و قاوه‌ی) و ته‌خته و دار به ڕێنمونی و ره‌نجكێشانی كاك ئه‌فزه‌ل پێك هات. پلاكات نووسراو به شووشه‌ی دووكاناندا هه‌ڵواسرا, هه‌روه‌ها قوتابخانه‌كانیش به‌م پلاكات داپۆشران.
,, تیپی شانۆی لاو پێشكه‌ش ده‌كا, شانۆی كوونه ئه‌شكه‌وت, نووسه‌ر ناسر ئێرانی، ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د ره‌زا ئه‌فزه‌ل, ده‌ورگێره‌كان: عه‌بدوڵا ئه‌مینی(پیره پیاو), جه‌عفه‌ر مه‌ردانبه‌گی( مورته‌زا), نادر قادری (حه‌سه‌ن), برایم فه‌رشی (كازم).
گریم و دیكۆر(ئه‌فزه‌ل), شوێنی پیشكه‌شكردن(كتێبخانه‌ی شار/پاركی منداڵان روبه‌روی قوتابخانه‌ی شاپوور), رۆژی پێشكه‌شكردن (25و26 /09/1353 سه‌عات 7ی پاش نیوه‌رۆ)، هاتنه ژوور به خۆرایی!
شه‌وی یه‌كه‌م ته‌نیا سی كه‌س بینه‌ری یه‌كه‌م شانۆ له بۆكان بوون. شه‌وی دووهه‌م 700كه‌س رژانه هۆڵه‌كه‌وه! پیرو لاووكچ و كوڕ داراو نه‌دار, ماموستا و قوتابی له ته‌نیشت یه‌ك دانیشتبوون, و یا به‌پێوه راوه‌ستابوون.بۆ یه‌كه‌م جار له‌م شاره‌دا دوو كچ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه بوون.سارا رۆسته‌مزاده به‌خیرهاتنی بینه‌ران ده‌كا و شه‌هین میری شیعر ده‌خوێنێته‌وه!(به هه‌ڵكه‌وت پێشكه‌شكردنی ئه‌م شانۆیه هاوكات بوو له گه‌ڵ په‌ره‌گرتنی جوڵانه‌وه‌ی باشوری كوردستان كه بنكه‌یان له ئێرانیش هه‌بوو). مورته‌زا و كازم و حه‌سه‌ن سێ سه‌رباز بوون كه له به‌ره‌ی شه‌ڕ ڕایان كردبوو و له شوێنێك ده‌گه‌ڕان خۆیان حه‌شار ده‌ن. ئه‌م شوێنه كه هاتونه ناوی, جێگآی پیره پیاویكه! چیرۆكی ژیانی ئه‌م پیره له ته‌ك ئه‌م سه‌ربازانه تێمی شانۆكه‌یه. له‌م ڕێگایه‌وه شه‌ڕ و نیشتمان خۆشه‌ویستی ده‌كه‌وێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه! شانۆ له بۆكان و ناوچه ده‌نگی دایه‌وه, رادیۆ و ته‌له‌وزیۆنی مه‌هاباد به هه‌ڵه‌داوان خۆیان گه‌یانده بۆكان, له گه‌ڵ تیپه‌كه دانیشتن و وتووێژ كرا, ئه‌م گفتوگۆیه به دووزمانی كوردی و فارسی له رادیۆ بڵاوكرایه‌وه! ئه‌وه‌ی لێره جێگه‌ی باسه ده‌ربڕینی بیر‌و ڕای ئه‌م دووكچه قوتابیه بوو,كه دژی به‌رگریكردنی دایك و باوكه‌كان له كاری هونه‌ری كچان قسه‌یان كرد. پاشان رۆژنامه‌ی ,,اطلاعات,, وتووێژێكی له گه‌ڵ تیپه‌كه سازكرد.
دووای ئه‌م شانۆیه له تیپه‌كه ته‌نیا عه‌وڵای ئه‌مینی و برایم فه‌رشی مانه‌وه! كچه‌كان پاش شانۆ و وتووێژ له رادیۆ و رۆژنامه‌كاندا نه كه زۆر ده‌نگی دایه‌وه، ئیزنی كاری شانۆكه پێشتریش نه‌یان بوو لێیان وه‌رگیرایه‌وه!
شانۆی ئازاد
جه‌عفه‌ر مه‌ردانبه‌گی و نادر قادری، محه‌مه‌د كه‌ریمی و مه‌حمود وه‌یسی تیپی شانۆی ئازادیان پێك هێنا، كه هه‌م ئیشی میللی و میهه‌نیان ده‌كرد و هه‌م شانۆ،بۆوێنه
,, دیكته‌وزاویه,, نووسینی غوڵام حوسێن ساعدی كه له فستیوالی شانۆ له مه‌هاباد پێشكه‌ش كرا.
دیسان تیپی شانۆی لاو
تیپی لاو له گه‌ڵ كه‌سانی تر قه‌ره‌بوكرایه‌وه و له كێبه‌ركێی ستانی له ورمێ باشترین پله‌ی هێنایه‌وه و چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامان بۆ ماوه‌ی حه‌وتویك ڕه‌وانه‌ی رامسه‌ر له قه‌راخ به‌حری خه‌زه‌ر كران!
كه‌لاسی شانۆ
ساڵی دووایه له لایه‌ن ئیداره‌ی فێركردن و بارهێنانه‌وه له قوتابخانه‌ی شاپوور،هۆده‌ێكیان نایه ئیختیاری تیپه‌كه‌وه. له هه‌وه‌ڵی پۆشپه‌ری 54(1975)كه‌لاس به‌به‌شداری 25كه‌س درێژه‌ی به كاری خوی دا. عومه‌ری حه‌میدی ئیداره‌ی كه‌لاسه‌كه‌ی ده‌كرد! عومه‌ر حه‌میدی ماموستای خویدگه‌كان بوو، هه‌روه‌ها ده‌ستی له ئه‌ده‌بیات و شیعردا هه‌بوو. ئه‌م 25كه‌سه,گشتیان بۆ شانۆ نه‌هاتبوون چه‌ند خانمی تازه ماموستا له‌م كه‌لاسه‌دا بوون كه قه‌ت توخوون شانۆ نه‌كه‌وتن، چه‌ند كه‌سی سه‌قزیش خه‌تی سیاسی و دۆستایه‌تی له ته‌ك عومه‌ر حه‌میدی ئه‌وانی كێشابووه ناو ئه‌م كه‌لاسه‌وه!
باڵته
شانۆنامه‌ی باڵته‌ی گۆگۆل ته‌مرین كرا‌و له مانگی خه‌رمانان بۆ ماوه‌ی دووشه‌و له هۆڵی كتێبخانه‌ی شار پێشكه‌ش كرا كه له گه‌ڵ پێشوازی زۆری خه‌ڵك رووبه‌رو بوو. ده‌رهێنه‌ر عومه‌ری حه‌میدی و شانۆگێره‌كان بریتی بوون له:
عه‌وڵای ئه‌مینی(ئه‌له‌كسی پترۆویچ)، برایم فه‌رشی (ئاكاكی ئاكاكی ویچ)،عه‌لی عوسمانی(ره‌ییسی ئیداره)،عومه‌ر حه‌میدی, كه‌ماڵ عه‌بباسی, كه‌ماڵ به‌هراموه‌ند(موچه‌خۆر)، سه‌لاح رۆسته‌می(خزمه‌تچی)،برایم عه‌بدوڵاهی(كوڕی خه‌یات).
ناوه‌رۆكی شانۆ له سه‌ر ژیانی ناله‌باری مووچه‌خۆرو خه‌یات بوو،ئه‌م شانۆیه سرنجی زۆركه‌سی بۆلای خۆی ڕاكێشاو ڕه‌نگێكی رامیاری دایه تیپه‌كه. زۆرترین بینه‌ری ئه‌م شانۆیه جگه له خوێندكاران, خه‌یات و مووچه‌خۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون. زۆر له خه‌یاته‌كان كه دوو گۆزه‌ری بازاری بۆكانیان گرتبوو,داوای پێكهاتنی تیپی شانۆی خه‌یاته‌كانیان ده‌كرد! (خه‌یاته‌كان ئه‌و كات تیپی یاری تۆپیان هه‌بوو).
دووا به‌دووای پێشكه‌شكردنی ئه‌م شانۆیه ناوبانگی تیپه‌كه گه‌یشته زانستگاكانی ته‌ورێز،ورمێ و شاره‌كانی تری كوردستان،بۆ وێنه هونه‌رمه‌ندێكی مه‌هابادی بێ ئه‌وه‌ی داوای لێكرابێ هات و ئه‌ركی گریم له شانۆی باڵته‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی!
كوری خاك
پاش شانۆنامه‌ی باڵته،شانۆنامه‌ی كوڕی خاك نووسراو ته‌مرین ده‌ستی پێكرا! چیرۆكی ئه‌م شانۆنامه‌یه به‌سه‌رهاتی گوندێكی لۆرستانه كه مه‌به‌ست هه‌مان كوردستان بوو.گوند له بێ بارانیدا ده‌سووتێ،مه‌لای دێ كه له سایه سه‌ری رژێمی شاوه، ماڵی له شار بوو و منداڵی له‌وێ ده‌چوونه مه‌دره‌سه خه‌ڵك هان ده‌دا كه گوند به‌ره‌وه شار به جێ هێڵن. هێندێك به لایه‌نگری له مه‌لا و بۆكه‌ڵك وه‌رگرتن له نیعمه‌تی شار وه‌ك به‌رق وئاو ومه‌دره‌سه‌و نه‌خۆشخانه و ئیمكانی كاركردن حه‌زیان له جێ هێشتنی گونده‌كه‌یه! كه‌سانێكی تر سه‌ریان لێشێواوه،له‌م ناوه‌دا ماڵی ئه‌حمه‌د به چه‌ند منداڵه‌وه بڕیاری مانه‌وه ده‌ده‌ن! شانۆ به بووكه بارانه‌ی منداڵان ده‌ست پێده‌كا!
ئه‌م شانۆیه له سینه‌ما پێشكه‌شكرا،هه‌ر جار 1500كه‌س بینه‌ری بوون،ئه‌م جاره جگه له كرێكار‌و جوتیارو بازاری وماموستاو قوتابی و گوندی و شاری، ماقوڵه‌كانیش هاتبوون. شانۆ به زمانی فارسی بوو،به‌ڵام رۆح و ئاكار وباس و رووداوه‌كان، جل وبه‌رگ،شوێنی رووداوه‌كه هه‌مووی پێوه‌ندی به كورد‌و كوردستانه‌وه بوو. شوێنی ته‌مرین كردن له فێرگه‌ی ,,نوبنیاد,, له گه‌ره‌كی بازاری حه‌یوان بوو!
كوڕی خاك له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر 1354(1975) پێشكه‌شكرا.نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر عومه‌ری حه‌میدی بوو. ئه‌م شانۆیه له شاره‌كانی بۆكان و مه‌هاباد پێشكه‌ش كرا‌و پێشوازی فره‌ی لێكرا، له بۆكان له هۆڵی سینه‌ما سه‌عدی 3000كه‌س دیتنیان كرد،له مه‌هاباد له ماڵی لاوان(خانه جوانان) له شه‌وێكدا 300كه‌س بینیان!
كاری دیكۆر و گریم و لیباس له لایه‌ن تیپه‌كه‌وه به گشتی ئه‌نجام درا. دیكۆر گوندێكی نیشان ده‌دا،جل و به‌رگ كوردی بوو.
كه‌سه‌كان: ده‌سته‌ی یه‌كه‌می منداڵه‌كان ,, ڕه‌زا شه‌مامی, ڕه‌زا ئیسافی, عه‌لی ئازه‌رگوشه‌سپ.,, ده‌سته‌ی دوو: عه‌لی و ڕه‌حمان ئازه‌رگوشه‌سپ.
(شێت)فه‌تاح ئیسماعیل پوور،(عه‌لی)عومه‌ر حه‌میدی،(ئه‌حمه‌د) برایم فه‌رشی،(عه‌زیز) كه‌ماڵ عه‌بباسی،(ئاخوند) جه‌عفه‌ر رۆسته‌می، (ره‌حیم) كه‌ماڵ به‌هرام وه‌ند.
كوڕی خاك له فستیواڵی شانۆ له شاری مه‌هاباد له نێوان ئه‌م تیپانه دا: تیپی شانۆی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری مه‌هاباد، تیپی رادیۆته‌له‌وزیۆنی مه‌هاباد،تیپی شانۆی ئازاد بۆكان، تیپی هه‌ڵپه‌ركێی شاری مه‌ریوان باشترین پله‌ی وه‌ده‌ست هێنا.
ماوه‌یكی كورت پاش پێشكه‌شكردنی ئه‌م شانۆنامه‌یه زۆر كه‌س له ناوچه‌ی بۆكان ر سه‌قز گیران. له‌وانه عومه‌ر حه‌میدی . ترس كه‌وته دڵی زۆر كه‌س وهه‌روه‌ها ناو تیپه‌كه. هێندێك كشانه‌وه،كه‌سانێك كوردستانیان به‌جێ هێشت، ئه‌م جار كه‌س خۆی نه‌ده‌كرده خاوه‌نی تیپه‌كه!
شانۆی لاو و شانۆی مێرمنداڵ
چه‌ند مانگ دووای ئه‌و كاره‌ساته كه‌لاسی شانۆ دایر كرایه‌وه،ئه‌مجار داواكار هێنده زۆر بوون، به‌ناچار دوو كه‌لاس كرایه‌وه، یه‌ك به‌سه‌رپه‌رستی عآوڵا ئه‌مینی و ئه‌وی تر برایم فه‌رشی.هه‌روه‌ها تیپی شانۆی نه‌وجه‌وان كه منداڵی ژێر 15 ساڵ بوون دامه‌زرا. له‌م ساڵه‌دا پێوه‌ندی زۆرتر له نێوان تیپه‌كانی بۆكان و كرماشان ومه‌هاباد پته‌وتر كرا. به تایبه‌ت پێوه‌ندی شانۆی لاو له ته‌ك نوسره‌ت سه‌یافی و ئاته‌ش ته‌قی پوور به‌هێزكرا. هه‌ر بۆیه شانۆی ,, دوری غه‌ریب,, نووسینی نوسره‌ت سه‌یافی هه‌ڵبژێردرا بۆپێشكه‌شكردن. پاش ئاماده‌بوون ڕه‌سوڵ په‌ناهی(به‌رپرسی ئیداره‌ی فێركردن وبارهێنان)داوای ئیزن وه‌رگرتنی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری مه‌هاباد ده‌كا.ئه‌م ئیداره‌یه ناراسته‌وخۆ ئیزنی ساواكی ده‌دا.
منداڵه‌كان و سه‌گگه‌ل
دوری غه‌ریب ئیزن درا , به‌ڵام منداڵه‌كان وسه‌گه‌كان ئیزن نه‌درا و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه مناڵ له كه‌له‌وایه‌كدا كه پاڵی به عیماره‌تی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێكه‌وه دابوو كایه ده‌كه‌ن! ئه‌م كه‌له‌وایه جێگه مۆڵی سه‌گه به‌ڕه‌ڵا بوو! مناڵ له‌م شوێنه پاشا‌و وه‌زیرێن ده‌كه‌ن و سه‌گگه‌ل تاجی شایی و تاجی وه‌زیریان ده‌كرێته سه‌ر. له ڕوانگه‌ی به‌رپرسی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری مه‌هاباده‌وه, ئه‌مه بێ حورمه‌تی بوو به بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی.
یه‌ك له ئه‌ندامانی تیپی شانۆی نه‌وجه‌وان له نامه‌یكدا ئاوا ده‌نووسێ:
,, تیپی شانۆی نه‌وجوان پاش 9 مانگ ته‌مرین, ئاگاداری قه‌ده‌غه‌كردنی شانۆنامه‌كه كران, شتێك كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا. له به‌ر ئه‌مه هه‌مووجارێك له كاتی ته‌مریندا بینه‌ر بانگ ده‌كران بۆ دیتنی شانۆنامه‌كه. به‌م شێوه 300 كه‌س چاویان به شانۆكه كه‌وت. ئه‌م شانۆیه به هۆی دارشتن و شێوه‌ی گووتن ته‌ئسیری زۆری دانا. شانۆكه زۆر بێ په‌رده باسی كۆمه‌ڵگای ژێرده‌سته‌ڵاتی په‌هله‌وی ده‌كرد, هه‌مووشت له قه‌واره‌ی گچكه‌تردا جوانتر ده‌نوێنێ ئه‌م شانۆیه‌ش, چكۆله‌كراوه‌ی كۆمه‌ڵگاكه بوو, كه له ژیانی رۆژانه‌ماندا زۆر نزیك بوو. هۆگری ئێمه به‌م شانۆیه به چه‌شنێك بوو كه دووای قه‌ده‌غه‌كردنی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هێندێك له ئێمه فرمێسك رژانه چاوانمان. ئه‌م شانۆیه په‌نجه‌ره‌یك بوو بو ئێمه كه له زوڵم و زۆر و ترسی حكومه‌ت, ئه‌ویش له ئێمه‌ی بۆ روون كردینه‌وه. به‌شدارانی ئه‌م شانۆیه ئه‌م كه‌سانه بوون : محه‌مه‌د ئیفتخاری, عه‌لی مه‌حموودی, عه‌لی ئازه‌رگوشه‌سپ, ڕه‌حمان ئازه‌رگوشه‌سپ, سه‌لام مه‌جیدپوور, سوله‌یمان فه‌رشی, سوله‌یمان فه‌رامه‌رزی, غوڵامره‌زا موقه‌ده‌م(خه‌ڵكی شمالی ئێران), سه‌لاح رۆسته‌می, نادركه‌رێزه, ڕه‌زاشه‌مامی.
هاوكاران: سمایل فه‌رامه‌رزی, موجته‌با ئازارشی. ,,
دوری غه‌ریب
دوری غه‌ریب به‌سه‌رهاتی گوندێكی كرماشان ده‌گێڕێته‌وه .ئه‌م شانویه به قوڵایی فه‌رهه‌نگ و فولكلۆروگیروگرفته‌كانی ناوچه‌كانی كوردستاندا ده‌چێته خۆار, زاراوه‌ی شانۆ فارسی كرماشانه بوو كه فره ته‌ئسیری له سه‌ر خه‌ڵك دانا.
فستیوالی شانۆی شارستانه‌كان
به‌شداری ئه‌ندامانی تیپی شانۆی لاو له ,, جشنواره تئاتر شهرستانها,, له تاران, ده‌رفه‌تێكی ڕه‌خساند كه له گه‌ڵ زۆر له تیپه‌كانی شانۆی شاره‌كانی تری ئێران ئاشنا ببن. هه‌رچه‌ند تیپی لاو ئیزن نه‌درا وه‌ك تیپ به‌شدار بێ و شانۆ پێشكه‌ش بكا به‌ڵام تێكه‌ڵ ته‌ك تیپه‌كانی كرماشان و مه‌هاباد و ورمێ له ژێر سه‌رپه‌ره‌ستی نووسره‌ت سه‌یافی و ئاته‌ش ته‌قی پوور و غوڵامڕه‌زا عه‌زیزی(كه ئه‌ویش هه‌ر كرماشانی بوو به‌ڵام به‌رپرس و ده‌رهێنه‌ری تیپی شانۆی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ورمێ بوو) به‌شدار بوو. ئه‌م پێوه‌ندیه بۆكانی خسته رێزی ئه‌و شارانه‌وه كه شانۆیان باسی لێوه ده‌كرا, هه‌روه‌ها له‌و ساڵه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار تیپه‌كانی شانۆی شاره‌كانی تری ئێران هاتنه بۆكان بۆ پێشكه‌شكردنی شانۆ, ئه‌م هه‌نگاوه بوو به هۆی تێكه‌ڵاوی زۆرتر نێوان شانۆی بۆكان و شاره‌كانی تری ئێران.
ده‌وره‌ێكی نوێ
به‌هاری ساڵی 1355(1976)زۆر له ئه‌ندامانی تیپه‌كه به هۆی وه‌رگرتنی دیپملۆم, وه‌شوێن كاركه‌وتن و یان بۆسه‌ربازی وازیان له كاری شانۆ هێنا.نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه هه‌ر له‌و ده‌بیرستانه كه ده‌رسی ده‌خوێند دامه‌زرا و كاری شانۆ به‌رده‌وام مایه‌وه! له‌م ساڵه‌وه جگه له كاری شانۆ ده‌ست كرا به كۆكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری كوردی. كه‌سانُك له ئه‌ندامانی تیپه‌كه هان دران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌یت و حه‌یران و فولكلۆری كوردی و هه‌روه‌ها موتاڵاكردن له سه‌ر فه‌رهه‌نگ وزمانی كوردی.!
سه‌گێك له جێ خه‌رماندا
شانۆنامه‌ی ,,سه‌گێك له جێ خه‌رماندا,, له نووسه‌ری به ناوبانگی ئێران,كوردی كرماشان نوسره‌ت وڵا نه‌ویدی بۆپێشكه‌شكردن هه‌ڵبژێردرا, چیرۆكی ئه, شانۆیه به‌سه‌رهاتی خه‌ڵكی دێهاته كه داهات و حاسڵاتیان له لایه‌ن حاجی سه‌له‌م خۆر ر شێخ ومه‌لا و سواڵكه‌ر و ده‌رویش و ده‌وڵه‌ته‌وه به‌تاڵان ده‌چێ.
وه‌ختی خه‌رمانه وهه‌مو ئه‌وانه ده‌رژێنه سه‌ر خه‌رمان و ژنی جووتیار وه‌ك سه‌گێك نیشان ده‌درێ كه ناهێڵێ دانی زستانی منداڵه‌كانی بڕفێندرێ! شایسته مه‌عروفی له سه‌ر شانۆ كارێكی كه‌م وێنه‌ی نیشان دا كه بوو به هۆی سرنجی خه‌ڵكی شاره‌كه, سوره‌یا به‌هنام و حه‌سه‌ن قودره‌تی وه‌ك دوومنداڵ, مه‌نسور مه‌رزه‌نگی وه‌ك مێردی ژنه‌كه, ئه‌بووبه‌كه‌ری عه‌بدوڵا پوور وه‌ك (مورشد), هاشم ڕه‌سوڵزاده وه‌ك (مه‌لا), سوله‌یمان فه‌رشی وه‌ك (دوكانداری شار), محه‌مه‌د معمارزاده وه‌ك(حاجی سه‌له‌م خۆر), هومایون مه‌نسوری وه‌ك (مه‌ئموری ده‌وڵه‌ت) ده‌وریان گێرا. ده‌رهێنه‌ر برایم فه‌رشی بوو.
مامه‌ی زدجیر هۆنه‌ره‌وه
دوو مانگ پاشان شانۆی ,, مامه‌ی زدجیرهۆنه‌ره‌وه,, پێشكه‌شكرا! ساڵی 1977 پاش ساڵی 75 كه دوو شانۆی ,, باڵته,, و,, پسر خاك,, پێشكه‌شكرا ئه‌وه جاری دووهه‌م بوو كه له ساڵێكدا دوو شانۆ پێشكه‌ش بكرێ. ,, عمو زنجیرباف,, چیرۆكی كۆمه‌ڵگایكی پڕ له شێت و دێوانه‌یه, شێتخانه پڕه له دوكتور وموهه‌ندیس و نووسه‌ر و مرۆڤی لێزان. ئه‌م كه‌سانه به‌شدار بوون: قادر فه‌تحی (رووخۆش), برایم فه‌رشی(نووسه‌ر),محه‌مه‌د فاروقی(كاشف),عوسمان قادریان(بێ خه‌به‌ر), هومایون مه‌نسورپوور(عاشق),هاشم ڕه‌سوڵزاده(پرۆفسۆر),سمایل یۆسفی(سه‌رگه‌ردان), محه‌مه‌د معمارزاده(زه‌نجیری), عه‌بدوڵا پوور(ده‌غه‌ڵ), مه‌نسور مه‌رزه‌نگی (حه‌كایه‌تخوان). ده‌رهێنه‌ر برایم فه‌رشی.
ئه‌م شانۆیه دووا به‌رهه‌می تیپی شانۆی لاو بوو كه به زمانی فارسی پێشكه‌شكرا.
له ساڵی 55(1976) نمایشاتی میللی ومیهه‌نی بۆ هه‌میشه دووایی پێهات. تیپی شانۆی ئازادیش هه‌ر له‌م ساڵه‌دا به داخه‌وه له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له‌و ساڵه به دوواوه هه‌ر كه‌س له بۆكان كاری شانۆی كردبێت ئه‌وه ئه‌ندامی تیپی شانۆی لاو بووه. شانۆی عمو زنجیرباف دووا به‌رهه‌می تیپی شانۆی لاو بوو له رژێمی شاهه‌نشاهیدا!
ژیانی نوێ
ژیانی نوێی تیپه‌كه له هاوینی 57(1978) ده‌ستی پێكرد. له‌و ساڵه‌دا جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران دژی رژێمی په‌هله‌وی په‌ره‌ده‌ستێنێ.له‌كه‌لاسه‌كانی تیپی شانۆی لاودا باسی زۆر بابه‌تی فه‌رهه‌نگی,كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و فه‌لسه‌فی ده‌كرا. هه‌ر ئه‌ندامێكی نۆێ جگه له موتاڵاكردن له سه‌ر هونه‌ر ده‌بوو ڕێ و شوێنی شانۆیی فێربێ. له‌م كه‌لاسانه‌دا ده‌رسی به‌شه جوربه‌جوره‌كانی شانۆ, تیئۆری و پراكتیك ده‌گوتراوه. ده‌نگ, نه‌فس, میمیك, كاری له‌ش, رۆڵ تاقیكردنه‌وه و زۆرشتی تر. هه‌ر شانۆگێریك به به‌شداری كردن له‌م كه‌لاسانه‌دا له ڕاستیدا ده‌وره‌ێكی شانۆیی ده‌بینی!
شانۆی لاو له ناو خه‌ڵكدا
ئێواره درانگانێگ كه له یه‌كێك له‌م كه‌لاسانه له‌سه‌ره‌تای هاوینی 1357 ده‌ركه‌وتین, ده‌نگه ده‌نگێك گه‌یشته گوێمان. ئێمه له فێرگه‌ی راهنمایی له شه‌قامی ,, اموزش وپرورش,, بووین. به‌ره و ده‌نگه ده‌نگ كه له لای شارداری یه‌وه ده‌هات ڕێ كه‌وتین. له به‌ر ده‌ركی شارداری خه‌لكێكی 50,40 كه‌سی كۆببوونه‌وه و داوای ئاو وكاره‌بایان ده‌كرد و گه‌ره‌كیان بوو له گه‌ڵ شاردار قسه بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ئێواره‌یه كه‌س له شارداری نه‌بوو. له شاره‌بانیه‌وه كه رووبه‌روی شارداری بوو, ووتیان هه‌موو به‌رپرسانی شار له ماڵی محه‌مه‌دی نوری نوێنه‌ری پارله‌مانن. تیپه‌كه كه زیاتر له 20 كه‌س ده‌بوون له گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه ڕێ كه‌وتن, ماڵی كاكی نوێنه‌ر له به‌ر رۆشنایی چرا وه‌ك رۆژ رووناك بوو. پۆلیس ده‌وری ماڵه‌كه‌یان دابوو. خه‌ڵكه‌كه داواكانی خۆیان ده‌ربڕی. به‌ڵام نه ته‌نیا ئاغای شاردار و كاكی نوێنه‌ر نه‌هاتنه ده‌ر به‌ڵكوو كه‌س وكاری كاكی نوێنه‌ر و پۆلیس خۆیان له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكدا راگرت. ده‌نگ و هه‌را خه‌ڵكی زۆرتری كۆ كرده‌وه, ژاندرمه‌كان كه تازه خۆیان گه‌یاندبووه شوێنه كه حه‌ولی بڵاوه پێكردنی جه‌ماوه‌ریان ده‌دا. به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه داوای وه‌ڵامیان ده‌كرد.سه‌ر ئه‌نجام به فه‌رمانی رییسی ژاندارمه‌كان ته‌قه كرا, شه‌ودرانگان ته‌قه‌ی پۆلیس و ژاندارم بڵاوه‌ی به خه‌ڵكه كه‌كرد. رۆژی دووایه زۆر له باوكانی ئه‌ندامانی تیپی شانۆی لاو به عینوانی ,,محرك,, بانگ كرانه شارداری. پێیان راگه‌یاندن پێشی منداڵه‌كانیان بگرن تا وه‌شوێن ئاژاوه‌چی بێگانه نه‌كه‌ون. چه‌ند رۆژ دووای ئه‌و شه‌وه به هۆێكی تره‌وه خۆپێشاندانێكی گه‌وه‌ره له شار سازكرا.
ئه نجومه نی عیلمی و ئه ده بی
پاییزی 57 تیپی شانۆی لاو له گه ڵ ماموستایان و خوێندكاران
ئه نجومه نی عیلمی وئه ده بیان “ دامه زر اند. رۆژانی پێنج شه ممه و هه ینی كۆبوونه وه ده كرا . پێنج شه ممه تایبه تی خوێندكاران و رۆژی هه ینی هه موو كه س به شداریان ده كرد. زۆربه ی بابه ته كانی كه پێشكه‌ش ده‌كران, شێعر, چیرۆك,نووسراوه, شانۆ,گۆرانی و بابه‌تی تر هه‌مووی باری سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بوو دژی رژێمی په‌هله‌وی! ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌تا رووخانی رژێمی شا ده‌وامی هێنا و دووایه له به‌ر یه‌ك بڵاو بوو.
شانۆنامه‌ی بێده‌نگ
له ماتگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 57شانۆی لاو, شانۆنامه‌ێكی بێ ده‌نگی له نووسین و ده‌رهێنانی عه‌بدوڵا ئه‌مینی پێشكه‌شكرد.له‌م شانۆیه‌دا ئه‌م بیره سیاسییه خۆی ده‌نوواند: “ عه‌موو سام له سه‌ره‌وه, ده‌وڵه‌تی بازرگان له بنه‌وه و سێبه‌ری خۆمه‌ینی له پشت عه‌مووسامه‌وه“ به‌م جۆره خه‌تێكی سیاسی زه‌ق كه‌وته ناو تیپه‌كه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه تیپه‌كه به گشتی ته‌قه‌لای كاری شانۆیی ده‌دا, هه‌رچه‌ند خه‌تی جیاوازی سیاسی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له ناو تیپه‌كه‌دا هه‌بوو!
مانگرتن یه‌كه‌م شانۆ به زمانی كوردی
ساڵی 58(هاوینی1979) یه‌كه‌م شانۆی كوردی مانگرتن نووسینی عه‌بدومڕه‌حمان زه‌نگه‌نه ( به پێی وته‌ی كاك ئه‌نوه‌ر ڕه‌شید له ئاڵمان نووسه‌ری شانۆنامه‌ی مانگرتن نووسه‌رێكی عاره‌به به‌ناوی جه‌عفه‌ر عه‌لییه وه‌رگێڕ فازل جاف و ڕه‌حمان زه‌نگه‌نه بوون) ئاماده‌ی پێشكه‌شكردن كرا!. مانگرتن به‌سه‌رهاتی كرێكارانی نه‌وتی شاری كه‌ركوك ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م شانۆنامه‌یه بۆماوه‌ی چه‌ند شه‌و له شاره‌كانی سنه, سه‌قز,بۆكان,مه‌هاباد,پیرانشار(خانێ) پێشكه‌شكرا.پێشكه‌شكردنی مانگرتن له شاری سنه هاوكات بوو له گه‌ڵ هاتنی ئه‌رته‌ش له رۆژی 27/05/1358 كه رۆژی دوایه جیهاد دژی خه‌ڵكی كورد له لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه ڕاگه‌ێندرا. به‌م جۆره پێشی كاری شانۆش گیرا.
ده‌رهێنه‌ری شانۆی مانگرتن برایم فه‌رشی بوو, ده‌ورگێڕه‌كان بریتی بوون له: محه‌مه‌د معمارزاده, مه‌نسور مه‌رزه‌نگی, عه‌لی مه‌حموودی, قادر سه‌رشین, جه‌عفه‌ر مه‌ولودپوور, ره‌حیم به‌هرامزاده, سمایل یۆسفی, سالح سالحی, ئه‌بو عه‌بدوڵاپوور, ئه‌سعه‌د حوسێنی, محه‌مه‌د فاروقی, خالید حه‌یده‌ری, جه‌عفه‌ر بابامیری, سوله‌یمان فه‌رشی و كه‌سانێك له شانۆگێڕانی شاره‌كانی تری كوردستان. شانوی مانگرتن پاش دایكی نیشتمان له ساڵی 1323(1944) له مێژووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دووهه‌م شانۆ بووكه به زمانی كوردی پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م شانۆی كوردی بوو كه له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاته سه‌ر سه‌كۆی شانۆ.پێشوازی له‌م شانۆیه له هه‌موو شاره‌كان وێنه‌ێكی گشتی خۆاست و ویستی خه‌ڵكی ده‌رده‌خست به رانبه‌ر به كولتورو زمانی خۆیان.له شاری سه‌قز كاتێك داوای لێبوردنمان له بینه‌ران ده‌كرد له مه‌ر كه‌م وكورتی شانۆكه , كابراێكی ته‌مه‌ن ساڵ هه‌ستایه سه‌رپێ و چاو پڕ له فرمێسك وتی: “ نا ڕۆله‌كانم ئێوه نابێ داوای لێبووردن بكه‌ن, ئێمه به دڵ سپاسی ئێوه ده‌كه‌ین, ئێوه هه‌ستێكتان له ئێمه‌دا زینددوكرده‌وه كه زۆر ساڵه پێشێل كراوه. ئه‌من زیاتر له سی ساڵه ماموستای فێرگه‌كانم,له خۆشم شه‌رم ده‌كه‌م كه ناتوانم به كوردی بنووسم و بخوێنمه‌وه!“ ئه‌م هه‌سته له هه‌موو شاره‌كان به‌رچاو بوو. له‌و شارانه زیاتر له ده‌هه‌زار كه‌س بینه‌ری مانگرتن بوون.
خودموختاری یانی چی؟ دووا به‌رهه‌م
دووا به‌رهه‌می شانۆی لاو شانۆنامه‌یك بوو به ناوی “ خودموختاری یانی چی؟ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر برایم فه‌رشی بوو كه له زستانی 1980 له شاره‌كانی سنه, سه‌قز,بۆكان, مه‌هاباد و پیرانشار پێشكه‌ش كرا. خودموختاری یانی چی له سه‌ر ڕێ و شوێنی به‌یتی كوردی نووسرابوو و فورم و دارشتن و شێوه‌ی ئاخافتن و پێشكه‌شكردن به له به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌یت بوو, ڕاوی له گه‌ڵ بینه‌ران ده‌كه‌وێته گفت و گۆ, ئه‌م شانۆنامه‌یه, كوردێك ده‌نوێنێ كه له‌و هه‌موو خودموختاریه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌ی گروپه‌كانی سیاسی سه‌ره‌گێژه‌ی گرتووه! ئه‌م شانۆیه به گرمی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌رگیرا و ده‌كرێ خۆدموختاری یانی چی به یه‌كه‌م تێكستی شانۆیی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌ی نوێ و له سه‌ر پایه‌ی درامای كۆنی كوردی چاولێكرێ. هه‌موو به‌شه‌كانی شانۆ وه‌ك موسیقا,جلوبه‌رگ كوردی بوون و شێوه‌ی كایه و جوله‌ی شانۆگێڕه‌كانیش به پێی له به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی كورده‌واری بوو. خودموختاری یانی چی سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌یكی نوێی شانۆی كوردی بوو له رۆژهه‌ڵاتی وڵات كه دامركایه‌وه.
شه‌ڕ و شانۆ
دووا به دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌م شانۆیه كوردستان له شه‌ڕ گلاو هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ جێ به جێكردنی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی رژانه كوردستان جگه له وێرانكردنی وڵات, فه‌رهه‌نگ وهونه‌ر و پێناسه‌ی كوردیان به ناو خوا و ئیسلام نایه ژێر پێ. دووبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی كه‌وته ناوهێزه‌كانی كورد و ئێرانی به‌رهه‌ڵستكار! جیاوازی سیاسی, ئیدئۆلۆژیك ورێكخراوه‌یی فره‌تر په‌ره‌ی ساند و له‌م لا و ئه‌ولا ورده شه‌ڕ كه‌وته ناو پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كان. هێزه‌كانی رژێم جێ پێیان له كوردستان كرایه‌وه و شار‌و گوند كه‌وته ژێر ركێفیان. هێزه‌كانی به‌رهه‌ڵستكار كه‌وتنه پاشه‌كشه هه‌تا له‌و به‌ری سنوره‌كان گیرسانه‌وه. شانۆی لاو له به‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبه‌كان به تایبه‌تی ده‌ست تێوه‌ردانی به‌رپرسایه‌تی “ شاخه‌ی كوردستانی سازمانی چریكهای فیدایی - ئه‌كسه‌ریت“ له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
وته‌یك بۆ مێژوو
شانۆی لاو بێ گوومان یه‌كیك له پاكترین هه‌نگاوه‌كانی كاری شانۆیی , كاری فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری بووه له رۆژهه‌ڵاتی وڵات له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1973هه‌تا 1980. هه‌نگاوێك كه له رژێمێكی ڕه‌شدا سه‌ری هه‌ڵداو له رژێمێكی ڕه‌شتردا سه‌ری نایه‌وه. هه‌رچه‌ند ماوه‌ی ته‌مه‌نی شانۆی لاو ته‌نیا حه‌وت ساڵ بوو به‌ڵام كار‌و چالاكیه‌كانی هونه‌ری و كارتێكردنی كاری شانۆیی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و 55 كه‌سه زۆر به‌رزتر له باڵای خۆیان و ته‌مه‌نیان بوو. له كاتێكدا كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندێكی كوردی یاساغ بوو شانۆی لاو جگه له كاری شانۆ به له‌به‌رچاوگرتنی كارێكتێری كورد و فه‌رهه‌نگ و زمانه‌كه‌ی به‌رهه‌می شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرد. له كاتێكدا فه‌رهه‌نگی كورد له لایه‌ن خودی كورد به تایبه‌ت رۆشنبیرانیه‌وه به چاوێكی نزم سه‌یری ده‌كرا ده‌ستی دایه كۆكردنه‌وه‌ی به‌یت و باو فۆلكۆروكایه كوردیه‌كان. ئه‌ندامانی شانۆی لاو له ساڵانی 1971 به‌م لاوه هه‌ڵستان و دانشتنیان زۆرتر له گه‌ڵ كه‌سانێكی وه‌ك قاله مه‌ڕه و حه‌مه‌جان و عه‌لی كه‌ردار و ده‌یان كه‌سی تر وه‌ك ئه‌وان بوو. كاتێك كه جوڵانه‌وه‌ی سیاسی گه‌رم بوو ئه‌ندامانی تیپی شانۆ هاوڕێی نزیكی جوڵانه‌وه‌كه بوون. یه‌كه‌م لاوی بۆكانی كه سینگی وه‌به‌ر گولله‌ی پولیسه‌كانی رژێمی شا كه‌وت كه‌ماڵی حه‌میدی ئه‌ندامی شانۆی لاو بوو. ئه‌وه جگه له‌و ئه‌ندامانه‌یه كه چێژی زیندانه‌كانی رژێمی شایان چێشت. یه‌كه‌م گولله‌كانی رژێمی كۆماری ئیسلامیش سینگی چه‌ند له ئه‌ندامانی شانۆی لاوی هه‌ڵدڕی موته‌لیب چابوك و ئه‌سعه‌د حوسێنی له وانه بوون! كاتێك گڕی فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی بڵێسه‌ی ساند دیسان ئه‌ندامانی شانۆی لاو له ئه‌نجومه‌نی عیلمی و ئه‌ده‌بی وله كانوونه‌كانی خوێندكاران و ماموستایان ده‌نگیان به‌رز بوو. پاشان هه‌ر ئه‌وان ده‌نگی شانۆیان به زمانی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رز كرده‌وه ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه ئه‌ندامانی تیپی شانۆی لاو هه‌ر كام لایه‌نگری سیاسی لایه‌نێك بوون. به‌ڵام كاری شانۆ و كاری فه‌رهه‌نگی كاری هاوبه‌شی هه‌موویان بوو. بێ گوومان ده‌كرێ هه‌موو به‌شه‌كانی ژیانی شانۆی لاو بكه‌وێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه كه لێره‌دا ناگونجێ.
حیزب وشانۆ
پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی تیپی شانۆی لاو هێزه‌كانی سیاسی تیپی شانۆی خۆیان پێك هێنا. زۆربه‌ی ئه‌وكارانه كه له نێوان ساڵانی 1359(1980)و 1361(1982)له بۆكان پێشكه‌ش كراون پێوه‌ندی به بارودۆخی سیاسی ئه‌و ده‌مه و هه‌ڵوێستی سیاسی هێزه‌كانی نیشته‌جێی ناو شار‌و ناوچه‌كه‌وه بووه. ناوه‌رۆك و فۆرمی نمایشه‌كان وكاری ده‌ورگێڕان وده‌رهێنان وگشت لایه‌نه‌كانی ته‌كنیكی كاره‌كان گرێدراوی هه‌ست و بیر‌و زانستی هونه‌ری ئه‌و تیپانه و هه‌ڵسووڕێنه‌رانیان بووه! بوونی به‌ڵگه‌نامه و نووسراوه‌ی كاره‌كانی ئه‌و ساڵانه ده‌توانێ زانیاری زۆرتر ده‌ربخا!
شانۆ له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی چه‌ك و ئاییندا
پاش ده‌سته‌ڵات په‌یداكردنی هێزه‌كانی نیزامی ئێران به سه‌ر شاره‌كه‌دا له ساڵی 1361(1982), سه‌كۆی شانۆ و نمایش چۆڵ ده‌مێنێته‌وه! ساڵانی دووایه كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له ڕێگای جۆراجۆره‌وه زاڵ و سه‌قامگیر ده‌بێ, دایره‌كانی حكومه‌تی كۆڕوكۆمه‌ڵی خۆیان له كورده‌كان له ژێر سه‌رپه‌ره‌ستی و چاوه‌دێری وكونتروڵ كردنی خۆیاندا داده‌مه‌زرێنن. یه‌كێك له‌م دایرانه سازمانی تبلیغات ئیسلامی بوو كه بۆ بۆنه‌كان وه‌ك ده‌هه‌ی فه‌جر,شه‌ڕی ئێران و عێراق و جێژنه‌كانی حكومه‌تی به‌رنامه و پڕوگرامیان پێشكه‌ش كردووه, كه بنه‌مای هه‌مووی ئه‌وانه به سه‌راهه‌ڵگوتنی ده‌سته‌ڵاتداران و زه‌م كردن و دژایه‌تی كردنی هه‌موو ئه‌وشتانه بووه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئایینی شیعه و ده‌سته‌ڵاتی رۆحانیه‌ت و فه‌رهه‌نگی حاكم به‌سه‌ر ئێران‌دا قه‌راری ده‌گرت. به‌و ته‌ی تر جارێكی تر ده‌وره‌ی شانۆی میللی و میهه‌نی ئه‌وجار له چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی ئایینی‌دا داسه‌پێندارا و شانۆ‌و فه‌رهه‌نگ گه‌ڕایه‌وه بۆ دوواوه, له‌م ڕێگایه‌وه خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا گه‌رێندرانه‌وه دوواوه كه ئه‌م سیاسته‌ش به هێزوتوانای كورد به ڕێوه ده‌چوو. به‌شێك له‌م به‌رنامانه به ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه به‌ڕێوه ده‌چوو كه رۆژێك له رۆژان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی نمایشاتی شاهه‌نشاهی بوون. ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه چه‌نده دورر یان نزیكی هۆنه‌ری شانۆ و كاری فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن. له‌م ناوه‌دآ كه‌سانێك بوون كه خه‌ونی شانۆ ده‌یانگه‌رێنێته‌وه سه‌ر سه‌كۆ و كه‌سانێكی تر به خه‌ونی تازه‌وه دێنه ناو مه‌یدانی شانۆوه. ئه‌وه‌ی ئه‌وخه‌ونانه چه‌نده هاتوونه دی دركاندنی ڕاستیه‌كان له لایه‌ن خاوه‌نی خه‌ونه‌كانه‌وه ده‌توانی ده‌ركه‌وێ ئه‌وه‌ش كه كه‌نگێ خاوه‌ن خه‌ونه‌كان له ده‌رگای ڕاستیێه‌كان ده‌ده‌ن هه‌ر خۆیان ده‌زانن.
كه‌له سپی
- له زستانی ساڵی 1367(1988) شانۆنامه‌ی “ كه‌له سپی“ له نووسینی ئیبراهیم مه‌كی و ده‌رهێنانی خالد حه‌یده‌ری له ژێر ناوی “ تیپی شانۆی سازمان تبلیغات ئیسلامی“ به‌شی لاوانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری شارستانی بۆكان له هۆڵی سینه‌ما وه‌حده‌ت پێشكه‌ش كراوه. له نووسراوه‌یكدا سپاسی“ شركت تعاونی روستایی بۆكان“ , “ واحد بسیج موسته‌زعه‌فین“ , “ تبلیغات سپاه پاسداران بوكان“ و “ مدیریت و كاركنان سینه‌ما وه‌حده‌ت بۆكان“ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به چه‌شنێك یارمه‌تیان داون, كراوه! به وته‌ی خالد حه‌یده‌ری ئه‌وه یه‌كه‌م نمایشی پاش شۆرش بووه! ده‌ورگێڕه‌كان بریتی بوون له: ئه‌میر ئه‌مینی خواه, سه‌لاحه‌دین حه‌یده‌ری, برایم شه‌ریفی, كوروش شه‌مامی, لوقمان سوڵتانی, ئه‌سعه‌د ئاسیابان, مه‌زهه‌ر ئه‌سراری! چیرۆكی ئه‌م شانۆنامه‌یه باس “له شه‌ڕو ئیمانی شه‌ڕكه‌رانی نه‌به‌زه!“ له‌و بروشوره‌دا باس له شه‌ڕی ئێران و عێراق و ئا‌مریكا و شه‌یتانی گه‌وره و رزگاری میلله‌تان كراوه! هه‌ر له‌و بروشوره‌دا ناوی شانۆنامه‌یكی تر هاتووه به ناوی “ بگو كجاست“ له نووسینی محه‌مه‌دڕه‌زا جباران كه هیچ زانیارێكی له سه‌ر نه‌دراوه, دیاریش نیه كه ئایا ئه‌م دووانه هه‌ر یه‌كن یان دووانن؟ بۆ جاری دووهه‌م ئه‌م شانۆنامه له سێهه‌م فستیوالی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له ساڵی 1371 پێشكه‌ش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مجاره مه‌زهه‌ر ئه‌سراری ده‌رهێنه‌ر و سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده یاریده‌ده‌ر بووه و ئه‌م كه‌سانه ده‌وریان گێراوه: مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ئه‌سعه‌د ئاسیابان.
كۆمێدی شاهنشاهی به شێوه‌ی ئیسلامی
- چایخانه‌ی ئازادی مام قه‌نبه‌ر! نووسه‌ر…؟ ده‌رهێنه‌ر…؟
به بۆنه‌ی ده‌هه‌ی فه‌جر به‌رنامه‌یه‌ك له لایه‌ن “ مركز بهداشت ودرمان بوكان“ له هۆڵی سینه‌ما وه‌حده‌ت سه‌عات 6ی پاش نیوه‌ڕۆ 15/11/1368 پێشكه‌ش كراوه. له نووسراوه‌یكدا كه كاریكاتۆری م-قوره‌یشی رازاوه‌ته‌وه و وێنه‌ی محه‌مه‌د كه‌ریمی و كه‌سانی تری تێدا نیشاندراوه هاتووه: “ به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی پایه به‌رزی سرود و موزیكی سه‌دا و سیمای جمهوری ئیسلامی ئێران ناوه‌ندی مه‌هاباد- فه‌رهه‌نگ و ئه‌رشادی ئیسلامی (ئه‌حمه‌دی ئیسلامی, محه‌مه‌د دانش) و شانۆی كۆمێدی و ڕه‌خنه‌گرانه به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد و بۆكان“!
- “ نمایشگاه“ نووسینی سه‌عید شاپوری, ده‌رهێنه‌ر خالد حه‌یده‌ری.
ده‌ورگێڕه‌كان: مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ره‌زا شه‌مامی, موحسین شوجاعی! كات 9/7/1369سه‌عات 4ی پاش نیوه‌ڕۆ. شوێن: هۆڵی هیلال ئه‌حمه‌ر له شاری ورمێ. ئه‌م شانۆنامه‌یه له یه‌كه‌م فستیوالی شانۆی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا,له ورمێ پێشكه‌ش كراوه.
- “ رسم بر این است“ نووسه‌ر: سه‌ید مه‌هدی شوجاعی. ده‌رهێنه‌ر: موحسین شوجاعی. ده‌ورگێڕه‌كان: موحسین شوجاعی, مه‌نسور قادرزاده‌ۆ ئسماعیل ئه‌حمه‌دیان, قه‌ره‌نی قاره‌مانی, مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, نادر قاره‌مانی, سه‌عد قاره‌مانی, سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده. كات و رۆژ و شوێن: 30/5 8/7/1370 هۆڵی هیلال ئه‌حمه‌ر ورمێ. ئه‌م شانۆنامه‌یه له دووهه‌مین فستیوالی شانۆی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له لایه‌ن سازمان تبلیغات ئیسلامی بۆكانه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
- “گم“ نووسینی ئیبراهیم مه‌كی. ده‌رهێنه‌ر خالد حه‌یده‌ری. ده‌ورگێڕه‌كان: مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, به‌ختیار شه‌مامی. كات و شوێن و رۆژ: 30/5 11/7/1370 خانه فه‌رهه‌نگ ورمێ. ئه‌م شانۆنامه له دووهه‌مین فستیواڵی شانۆی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له لایه‌ن سازمان تبلیغات ئیسلامی بۆكانه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
- “ بهار در بهاران“ نمایش, سرود, موسیقی, نێوان په‌رده‌ی كۆمێدی! ئه‌مه به‌رنامه‌یك بووه كه له لایه‌ن تیپی هونه‌ری سازمان تبلیغات ئیسلامی بۆكانه‌وه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1371 له هۆڵی شه‌هیدان پێشكه‌ش كراوه. پێك هێنه‌ری به‌رنامه خالد حه‌یده‌ری بووه! له‌م پرۆگرامه هه‌مه ڕه‌نگه‌دا شانۆنامه‌ی “ پیك نی‌ك له مه‌یدانی شه‌ڕدا“ نووسینی فرناندۆ ئاراباڵ له ده‌رهێنانی خالد حه‌یده‌ری له ته‌ك شانۆێكی تر به ناوی “ ده‌مه‌ته‌قه‌ی خاوه‌ن ماڵ و كرێگرته“ و “ ده‌رهێنه‌ری له فه‌ره‌نگه‌وه هاتوو“ له شاری میاندواوه‌وه, و “ ویدیۆ و پێوه‌ندی“ و “ بونگای موعاملاتی“ و “ فه‌ته و عه‌زه“ له بۆكانه‌وه پێشكه‌ش كراون! ناوی ده‌ورگێڕه‌كان به تێكڕا ئاوا هاتووه: مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, سمایل ئه‌حمه‌دیان, ئه‌سعه‌د ئاسیابان, محه‌مه‌د سالح بكره‌ك, برایم فه‌تاحیان, جه‌ماڵ فتحی, جه‌عفه‌ر قادری, سوهراب قاره‌مانی, مه‌جید پاڵه‌وانیان, توبا عه‌بدی, ئه‌سعه‌د قاره‌مانی, حه‌سه‌ن عه‌لیزاده, مه‌ولود مه‌جیدی, ئه‌فشین ناسری, ئاره‌ش ناسری, لوقمان نه‌نجاری, ڕه‌زا پاڵه‌وانیان, ئیره‌ج, ڕه‌زا عه‌بدولڕه‌حیم زاده. ده‌رهێنه‌ر خالد حیده‌ری و یاریده‌ده‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری. گۆرانی بێژ كه‌ماڵ محه‌مه‌دی! له بروشوری ئه‌م به‌رنامه‌دا نووسینێك له سه‌ر كۆمێدی هه‌یه. به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش “ عه‌زیز مه‌ردانبه‌گی“ كراوه.““ عه‌زیز مه‌ردانبه‌گی وه‌ك ده‌نگ خۆش و شانۆگێڕ ساڵانێك له سه‌ر سه‌كۆی شانۆی بۆكان بووه و به سه‌كته گیانی له ده‌ست دا.““
- “باز باران“ نووسینی محه‌مه‌د چرمشیر, ده‌رهێنه‌ر خالد حه‌یده‌ری. ده‌ورگێڕه‌كان مه‌زهه‌ر ئه‌سراری وره‌زا شه‌مامی بوون. ئه‌م شانۆنامه‌یه له فستیوالی ساڵی 1372دا له ورمێ پێشكه‌ش كراوه. ده‌رهێنه‌ری شانۆكه له بروشوری شانۆنامه‌كه‌دا ئاوا ئه‌ڵێ: “ لێره كۆ بووینه‌ته‌وه هه‌تا فستیوالی شانۆ به‌ڕێوه به‌رین كه هاوكاته له ته‌ك جێژنه‌كانی شۆرش, شۆرشێك كه به لانی كه‌مه‌وه توانی ببێته هۆی خۆنیشاندانی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتانه‌ی كه وون ببوون. له‌م سه‌رزه‌ویه به‌ربڵاوه‌دا زۆر گووتنی نه‌گوتراو هه‌یه كه له بیره‌وه‌ری و سینگه‌كاندا ماوه‌ته‌وه كه به شانازییه‌وه ده‌توانین بڵێن ئه‌گه‌ر بكردرێنه شانۆنامه ده‌كرێ له به‌رانبه‌ر شانۆنامه‌كانی جیهانی دایانبنێین.“
له سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌م شانۆنامه‌یه له ڕه‌خنه‌گرتنێكدا ئاوا نووسراوه:“ دیكۆر له جێگای خۆیدا بوو, رووناكی باش بوو, ئیفێكت له جێگای خۆیدا نه‌بوو, له مه‌ر ده‌رهێنان ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین له ساڵانی داهاتوودا كاری باشتر له‌و گروپه ببینین, ده‌بێ بڵێین سه‌ره‌ڕای ده‌رهێنانی باش به‌ڵام كایه‌كردنی شانۆگێڕه‌كان به‌هێز نه‌بوون.“ بیر‌و ڕای بینه‌ران هه‌ر له‌م نووسراوه‌دا ئاوا هاتووه:“ تێكست و پێشكه‌شكردن یه‌كتر ناگرنه‌وه. كارمه‌ندی یه‌كه‌م له لایه‌نی هه‌سته‌وه كز بوو. تێكست و جوله و میزان سێن پر له هه‌ڵسوران بوون. سه‌رم سوورما له‌م شێوه رووناكیه, ئه‌و هه‌موو كوژانه‌وه و هه‌ڵكردنه‌وه بۆ چ بوو؟؟“.
ئه‌م تیپه سه‌ر به فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و كتێبخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی بۆكان بووه و سپاسی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ی كردووه: ئیرشادی ئیسلامی ئازه‌ربایجانی رۆژاوا, فه‌رمانداری بۆكان, زانستگای په‌یام نوری بۆكان, ئه‌نجومه‌نی نه‌مایشی شاریتانی میاندواو.
- “ پنجره‌ای بر بادها“ نووسینی دوكتور فه‌رهاد زاده‌كرمانی, ده‌رهێنان ئه‌سعه‌د ئاسیابان. ده‌ورگێڕه‌كان: ئه‌سعه‌د ئاسیابان, مینا فه‌یزی. ئه‌م شانۆنامه‌یه له لایه‌ن تیپی شانۆی ئه‌نجومه‌نی نمایش, به هاوكاری “مجتمع فرهنگی هنری“ له یه‌كه‌مین فستیوالی شانۆی بۆكان له رۆژی 3/11/73 پێشكه‌ش كراوه.
- “دام“ نووسه‌ر ئالفرد فرج, ده‌رهێنه‌ر سوهراب قاره‌مانی,یاریده‌ر ڕه‌زا عه‌بدولره‌حیم زاده.ده‌ورگێڕه‌كان:سوهراب قاره‌مانی,قوربان ئه‌خه‌وان, خوسره‌و قانعی, محه‌مه‌د ره‌حیمی,عه‌بدولره‌حمان چاوشینی,كامران قه‌له‌كوهی. ئه‌م شانۆنامه‌یه له لایه‌ن تیپی شانۆی ئازاده‌وه به هاوكاری “ مجتمع فرهنگی هنری“ له یه‌كه‌مین فستیوالی شانۆی بۆكان له رۆژی 4/11/1373پێشكه‌ش كراوه.
- “ مه‌سیح هرگز نخواهد مرد“ نووسه‌ر محه‌مه‌د چرمشیر. ده‌رهێنه‌ر ڕه‌زا شه‌مامی.ده‌ورگێڕه‌كان : ڕه‌زا شه‌مامی و كورش شه‌مامی. له یه‌كه‌مین فستیوالی شانۆی بۆكان له رۆژی 4/11/73 پێشكه‌ش كراوه.
- “ در حزوری باد“ نووسه‌ر به‌هرام به‌یزایی.ده‌رهێنه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیزی.ده‌ورگێڕه‌كان: عه‌بدولره‌حمان عه‌زیزی, سمایل ئه‌حمه‌دیان, سمایل به‌هرامی. شانۆنامه‌كه كاری ئه‌نجومه‌نی نه‌مایش بووه به هاوكاری “ مجتمع فرهنگی هنری“ و له یه‌كه‌مین فستیوالی شانۆی بۆكان له رۆژی5/11/73 پێشكه‌ش كراوه.
- “محرمانه“ نووسه‌ر نه‌سرولا قادری. ده‌رهێنه‌ر سمایل ئه‌حمه‌دیان.ده‌ورگێڕ: مه‌زهه‌ر ئه‌سراری. ئه‌م شانۆیه له لایه‌ن تیپی “سوسا“ به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی نه‌مایش و“ مجتمع فرهنگی هنری“له یه‌كه‌مین فستیوالی شانۆی بۆكان له رۆژی 5/11/73 پێشكه‌ش كراوه. بۆ ئه‌م فستیواله سپاسی “ اداره كل فرهنگ و ارشاد اسلامی, فرمانداری بۆكان, سازمان تبلیغات اسلامی بۆكان كراوه. به‌رنامه‌ی ئه‌م فستیواله به “ سخنرانی“ , پێشكه‌شكردنی موسیقا, به‌یانامه‌ی داوه‌ران, پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات, میوانداری دووایی هاتووه. رۆژی 3ی ڕێبه‌ندان ده‌ستی پێكراوه و 6ی ڕێبه‌ندان كۆتایی هاتووه. له چوارچێوه‌ی فستیواله‌كه‌دا سێ ژماره نامیلكه به ناوی “نشریه ویژه جشنواره“ ده‌رچووه كه ئه‌م كه‌سانه به‌رپرسیار بوون : مودیری كاروبار توره‌ج سه‌عیدی كیا, سه‌رده‌بیر خالد حه‌یده‌ری, ده‌بیری نووسین ڕه‌زا شه‌مامی, ڕازاندنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كان سمایل ئه‌حمه‌دیان, چاپ و بڵاوكردنه‌وه عه‌وڵا چووپانی, وێنه‌گر و رێپۆرتێر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری.سپاسی ناسری و قاسم مه‌هدی زاده كراوه. ئه‌م نامیلكه به به‌رگه‌وه 12 لاپه‌ره‌ی A5 بووه كه كۆپی كراوه و بابه‌ته‌كانی وتووێژ‌و و باسی هونه‌ر و شانۆ و رووداوی سه‌ر به فستیواله‌كه‌یه, زمانی نامیلكه‌كه وه‌ك زمانی هه‌موو شانۆنامه‌كان فارسی بووه.
- “ شب و گربه زیر طاقی“ نووسه‌ر محه‌مه‌د چرمشیر,ده‌رهێنه‌ر, خالد حه‌یده‌ری.ده‌ورگێڕه‌كان: هادی ئه‌سعه‌دی و سمایل ئه‌حمه‌دیان. ئه‌م شانۆنامه به‌شداری حه‌وته‌مین فستیوالی شانۆی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بووه و له 2/8/1374له خانه‌ی فه‌رهه‌نگ پێشكه‌ش كراوه. بروشوری شانۆنامه‌كه كاری محه‌مه‌د رۆسته‌مزاده یه, وێنه‌ی تاقه‌دارێكی پڕوچڕه كه دوو گه‌ڵای كه‌وتۆته سه‌ر عه‌رد له پاڵیدا ئه‌م شێعری سه‌عدی ده‌بیتدرێ:
“ بنی ا‌دم اعزای یكدیگرند كه در افرینش ز یك گوهرند ”
خالد حه‌یده‌ری له چوارچێوه‌ی وتووێژه‌كانی ئه‌م فستیواله‌دا ده‌بێژێ: ساڵی 1354 له شانۆنامه‌ی (بامها و زیر بامها)ی دوكتور ساعدی وه‌ك شانۆگێڕ ده‌وری بینیوه و به‌و چه‌شنه هاتۆته جیهانی شانۆوه. وه‌ك شانۆگێڕ وده‌رهێنه‌ر له شانۆ و ته‌له‌وریۆنه‌كاندا كاری كردووه“ ! سه‌باره‌ت به گیروگرفتی شانۆ له بۆكان ده‌ڵێ: “ سه‌ره‌كیترین گیروگرفت ڕه‌نگه نه‌بوونی زانیاری هونه‌ریی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بێ“ ئه‌و گله‌یی له بۆچوونی خه‌ڵك ده‌كا كه تالبی كاری به ڕواڵه‌ت كۆمێدین و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی وئه‌وه نادا په‌یامی پڕباری فه‌رهه‌نگی كه پێداویستی كۆمه‌ڵگایه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌رگیرێ.“ ئه‌و ده‌ڵێ:“ له ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌بێ له فكری سه‌رمایه‌ی شانۆ یانی بینه‌راندا بین, پێشكه‌شكردنی نمایشی سوننه‌تی و فولكلۆر كه ویستی خه‌ڵكه ده‌توانێ ده‌ورێكی باش بگێڕێ. پاشان فێركردن و بارهێنانی ئه‌و لاوه لێهاتووانه كه بتوانن ره‌ونه‌ق بده‌نه هۆڵه‌كانی شانۆ“.
- “ قسری خورشید“ نووسه‌ر ڕه‌زا شه‌مامی. ده‌رهێنه‌ر خالد حه‌یده‌ری.ده‌ورگێڕه‌كان : ئێران ئه‌حمه‌د پوور, ئه‌سعه‌د ئاسیابان,زێنه‌ب سادقیان,ڕه‌زا شه‌مامی,كورش شه‌مامی,حوسێن سادقیان, مه‌نسور حوسێن زاده,سوهراب قاره‌مانی, موحسین شه‌ره‌فی, حه‌سه‌ن سالحی, قوربان ئه‌خه‌وان,یۆسف حه‌یده‌ری, مه‌سعود سه‌ناعه‌تی, هه‌ڵاڵه ڕه‌حمانی, شلێر ئه‌سماعیلی, محه‌مه‌د عه‌بدوڵاپوور, فه‌ره‌یدون فه‌ره‌حناك,حوسێن خزری, سوسه‌ن شه‌ره‌فی. ئه‌م شانۆنامه‌یه له ڕێبه‌ندانی 1375دا پێشكه‌ش كراوه.له كۆتایدا سپاسی ئه‌م لایه‌نانه كراوه:“ مركز هنرهای نمایشی ایران, اداره كل فرهنگ و ارشاد اسلامی, سازمان تبلیغات اسلامی, فرمانداری, شهرداری, اموزش وپرورش, بهزیستی,دانشگاه په‌سامی نور, دفتر نمایندگی مجلس, خبرنگار روزنامه ایران, سه‌دا و سیمای ورمێ و مه‌هاباد,كارخانه اردشازی ماه منیر, كارگاه دكوراسیون چوبین, كارگاه نور و سه‌دا و كارگاه خوشنویسی عبدالله‌بیگی“
- “ حكایت دخمه‌ای برسكو“ نووسه‌ر ڕه‌زا شه‌مامی. ده‌رهێنه‌ر خالد حه‌یده‌ری.ده‌ورگێڕه‌كان: محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدولاپوور, ڕه‌زا شه‌مامی, سروه شێخی, هادی ئه‌سعه‌دی, عه‌لی ڕه‌زایی, مریه‌م عه‌بدولره‌حیمزاده, كورش شه‌مامی, نازدار مه‌عرووفی, مه‌سعود سه‌ناعه‌تی, جه‌مشید قه‌له‌كوهی,ئه‌میر موقته‌دری, جه‌ماڵ خداكه‌ریمی, سمایل نۆموسلمان, كاوه محه‌مه‌دزاده, سیاوش ئه‌خه‌وان. ئه‌م شانۆنامه له مانگی گه‌ڵاڕێزان 1376(1997)له نۆهه‌مین فستیوالی شانۆ له ورمێ پێشكه‌ش كراوه. له سه‌ر به‌رگی بروشوره‌كه وێنه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌رچاوه, شانۆنامه‌كه ده‌بێ پێوه‌ندی به‌م رووداوه‌وه هه‌بێ.