ئاگاداری بۆ بنکە چاپەمەنییە کوردییەکان

من کتێبی تازەی نووسەری ئەفغانی 'خالید حوسەینی' م لە ئینگلیزییەوە وەرگێراوەتە سەر کوردی.

کتێبەکە پەخشانە شیعرێکی کورتی چەند لاپەڕەییە و ناوی "نزای دەریا" Sea Prayer لە سەر دانراوە. نووسەر کتێبەکەی لە ژێرکارتێکەریی مردنی 'ئالان کوردی' مندالە پەرنابەری کوردی سووری دا نووسیوە، کە مانگی ٩ ی ساڵی  ٢٠١٥ لە  دەریای سپی دا خنکا. باوەکوو کتێبەکە ئەمساڵ بڵاو بۆتەوە بەڵام دەست بەجێ وەرگەڕاوەتە سەر دەیان زمانی دنیا.

هەر بنکەیەکی چاپەمەنی بیەوێت لە ناوخۆ یان دەرەوەی کوردستان چاپی بکات، تکایە لە ڕێگەی ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات- بۆکان'ەوە پەیوەندیم پێوە بکات.

بە سپاسەوە،

ئەنوەر سوڵتانی

١/١٠/٢٠١٨