Kurdish Epub
epub فۆرمێکی نوێی کتێبی ئه‌لکترۆنیکییه که بۆ زۆربه‌ی ئامێره دیجیتالییهکانی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی ئه‌لکترۆنیکی وه‌ك: ئایفۆن، ئایپێد و Ebook reader Sony.... و کهرهسهکانیتر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرترێ. بۆ دروستکردنی ئه‌و چه‌شن فۆرماته له به‌رنامه‌ی "sigil "که‌ڵك وه‌رده‌گرین. ئه‌و به‌رنامه‌یه به خۆراییه و ده‌کرێ بۆ وێنه له ژێر ئادره‌سی (http://www.computerbild.de/download/Sigil-5536742.html) دانلود بکرێ.
دوای دامه‌زراندن و کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که، ده‌بێ ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی ده‌مانهه‌وێ بیکه‌ین به فۆرمی epub له لای ڕاستی به‌رنامه‌که‌دا بیگونجێنین. (دیاره چونکه نووسینی کوردی له چه‌پ بۆ راسته‌وه‌یه، ده‌بێ پێشتر "کۆرزوورهکه" بێنینه لای چه‌پ). نووسراوه‌کان ده‌بێ به فۆرمی txt ، word یا html بێت. به داخه‌وه له فۆرمی pdf ه‌وه ناکرێ ئه‌و چه‌شن کتێبه دروست بکرێ.
ئه‌گه‌ر نووسراوه‌که‌مان زۆر دوور و درێژ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به فۆرمی epub به راحه‌تی بتوانین کاری پێ بکه‌ین و کاتێکی که‌می بۆ کردنه‌وه بوێ، نووسراوه‌که به‌ش به‌ش ده‌که‌ین و هه‌ر به‌شه‌ی به جیا داده‌نێین. بۆ ئه‌و کاره له ده‌ستی چه‌پی به‌رنامه‌که و له‌ژێر Txt به دوگمه‌ی ڕاستی مشکی کامپیوترهکهمان داوای Add New Item ده‌که‌ین و به دووجار کلیك کردن له‌سه‌ر چاوه تازه‌که به‌شێکیتری نووسراوه‌که ده‌گونجێنین و به‌و شێوه‌یه ده‌توانین کتێبه‌که به‌سه‌ر چه‌ندین به‌شدا دابه‌ش بکه‌ین.
بۆ گونجاندنی به‌رگی یه‌که‌م یاخود وێنه ده‌بێ گه‌وره‌یی وێنه‌کان 188 له 267 بێ. بۆ هێنانه ناو وێنه له فایلێکی تایبه‌تی کامپیۆترهکهمانهوه هه‌ر وه‌ك پێشتر، له لای چه‌پی به‌رنامه‌که به دوگمه‌ی ڕاستی مشکی کامپیوترهکهمان ده‌چینه سه‌ر ناوی images یا add existing items .
بۆ نووسینی ناوی کتێب یا ناوی
نووسه‌ره‌که‌ی له ژێر به‌رنامه‌که‌دا دوگمه‌ی
"F8"
لی بده‌ن و راسته‌وخۆ ناوه‌کانی تێدا بنووسن.
له کۆتاییدا کتێبه‌که ده‌بێ له‌ژێر ناوێکی دڵخوازدا
Save بکرێ.
بۆ کردنه‌وه‌ی کتێبی Epub له‌سه‌ر کامپیۆتر ده‌توانن له به‌رنامه‌ی "calibre" که‌ڵك وه‌ربگرن که ئه‌ویش هه‌ر به خۆڕاییه و ده‌توانن له‌سه‌ر ئینترنێت دایبه‌زێنن.
هیوادارم هیچ کێشه‌یه‌کتان بۆ پێش نه‌ێیت!
ئه‌گه‌ر پرسیارێكتان سه‌باره‌ت به‌وه هه‌ببێت، ده‌توانن به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بگرن.
له زووترین کاتدا وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.
2005ی زایینی
سه‌رکه‌وتوو بن ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات / بۆکان شوانه
Email: redaktion@rojhalat.de
ئه‌وه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ك له کتێبی epub ی کوردی