نیگار عنایه‌تی: له کوشتنی کوردا ئه‌وروپاییه‌کان له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بی ده‌نگی ههڵدهبژێرنمانگرتوانی شاری ستراسبۆرگ له فه‌ره‌نسا وا پێ ده‌نێنه 40 مین رۆژیان و به پێ ده‌نگ و باسه‌کان وا دیاره هێدی هێدی ماندوییان لێ دیار ده‌بێت و باری ته‌ندروستیان به‌ددتر ده‌بێته‌وه. نیگار عنایه‌تی یه‌کێک له مانگرتوان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له نه‌خۆشخانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ بار‌و دۆخی ته‌ندروستیمان هه‌ر رۆژ به‌ددتر ده‌بێت و هه‌ندێکمان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوین و من له رووی ته‌ندروستیه‌وه بڵێم باشم یان باش نییم ده‌مه‌وێ ته‌نها ئه‌وه‌تان پێ بڵێم ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئیش و ئازاردا ڕا هاتوین، کاتێک باش ده‌بین ئه‌و کاته گومان دامان ده‌گرێت و پرس ده‌که‌ێن خه‌ێره چی بوه، بۆ ئه‌مرو باشین ئاخۆ چی روی داوه. نیگار له مانگرتن و له نه‌خۆشخانه‌دا له‌گه‌ڵ کێژوله‌یه‌کی کورد له کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاو سالاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه م‌و سپیه که ده‌یویست مناڵه‌که‌ی له کاتی پیریدا ده‌ستی بگرێت و ببێته گۆچانی ده‌ستی، له‌گه‌ڵ داێکه جه‌رگ سوتاوه‌کان، له گه‌ڵ ئازاری جوتیاره‌کان که له ماندویه‌تی و ئازار شه‌و خه‌وی لێ ناکه‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی توشی ماده هوشبه‌ره‌کانن ، مناڵه برسیه‌کان وه یاخود ماندویه‌تی ئه‌و کچه گریلانه‌ی که دوو شه‌و رۆژ له سه‌ر چیاکانی کوردستان رێگا ده‌پێون هاوده‌ردی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
|