"انجمن سخن" ناوی ئەنجومەنێک بوو کە لە ساڵانی کۆتایی سەدەی بیستەم لە لایەن چەند کەسێکی ئێرانییەوە لە لەندەن دانرابوو کە لە هەندێک بۆنەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دا لە هۆڵی زانکۆی لێکۆڵینەوە ئاسیایی و ئەفریقییەکان (سواس)ی زانکۆی لەندەن کۆبوونەوەیان ڕێکدەخست بەڵام ئێستا چەندساڵێکە دەنگیان نییە و واهەیە هەڵسووڕانیان نەمابێت.

ئەنجومەنی سوخەن ڕۆژی ٦ ی ئوکتۆبری ٢٠٠٢ (١٩ ساڵ پێش ئەمڕۆ)، سەعات ٤ تا ٩ ی ئێوارە، کۆبوونەوەیەکیان لە ژێر ئەم سەردێڕەدا بەڕێوەبرد:

"شەوی ڕێزگرتن لەوانەی وا دەیان ساڵ لە پشت میلەی زینداندا مانەوە- سزادان بەهۆی باوەڕەوە،

سەفەر قەهرەمانیان، زوهرە تونکابونی، عەبباس ئەمیر ئینتیزام، غەنی بلووریان،..."

بە ئامادەبوونی مامەغەنی بلووریان
و پەیامێک لە ئەمیر ئینتیزامەوە

وتاردەران: دوکتۆر عەبدولکەریم لاهیجی، خانم عیففەت ماهباز
عەلیڕەزا نووریزادە، فەڕوخ نیگەهدار

ئەنوەر سوڵتانی سەبارەت بە ژیان و هەڵوێستی سیاسیی مامەغەنی دەدوێت

فیلمێک سەبارەت بە سەفەر قەهرەمانیان، درێژماوەترین زیندانیی عەقیدەتی

مۆسیقای کوردی و ئازەری
بەڕێوەبەری بەرنامە: دوکتۆر حوسەین باقرزادە

ئەوەی لێرەدا دەبینرێت، وتاری ئەنوەر سوڵتانی و قسەکانی مامەغەنییە کە ئەودەم هاتبووە لەندەن، یادی بەخێر بێت!

وتاری  مامە غەنی بلوریان

وتاری مامە غەنی و کاك ئەنوەر سوڵتانی