بانگەواز

 

به‌ره‌و "سه‌ده‌ی  زیره‌ک"

 

 "سەدەی زیرەک" ناوی پرۆژه‌یه‌که‌، که‌  لە ڕۆژی ٢٦/٠٦/٢٠٢٠ ەوە دەست پێدەکات و ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ (سەدساڵەی حەسەن زیرەک) دەگاتە ئەنجام.

مه‌به‌ستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆکان، وەک دەستپێشخەری پڕۆژەکە،  تۆمارکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ وی‌  زانیاریی ڕاست و باوه‌ڕپێکراو سەبارەت بە ژیانی تاکەکەسی، بنەماڵەیی، کۆمەڵایەتی و هونەریی هونەرمەندی ناوداری کورد حەسەن زیرەکە، له‌ ڕێگای نووسین و گوتن و لێکۆڵینه‌وه‌، هەروەها فیلم و شێوه‌کانی تری ڕاگەیاندنە گشتیەکانەوە.

مخابن له‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی زیره‌ک و که‌سایه‌تی ئه‌و، گه‌لێک شتی ناڕاست گوتراوه‌ و ده‌گوترێت. هه‌ڵوه‌ژاردنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ و له‌ بێژنگدان و ساغکردنه‌وه‌یان کارێکی دژواره‌. هیوای ئێمە وەک پێشنارکارانی ئەو پڕۆژەیە ئه‌وه‌یه‌ که‌سانی شاره‌زا و لێزان بۆ ده‌رخستنی ڕوخسار و شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی زیره‌ک له‌ بەستێنی مۆسیقا، ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی کوردیدا به‌شداریی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بکه‌ن.

مه‌به‌ست لە پرۆژەکە ئه‌وه‌‌ نییه‌،  وێنه‌ی دڵخواز و بێگه‌رد و دوور له‌ ڕه‌خنه‌ له‌ زیره‌ک بکێشرێت.  زیره‌ک مرۆڤێکی ئاسایی کورد و به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له‌ ناکۆکیی کوردستان بوو، ئەو ناکۆکییانە له ژیان و بەرهەمە هونەرییەکانی ئە‌ودا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌. هەر هەوڵێک لە پێناو ڕوونکردنەوەی‌ که‌سایه‌تی زیره‌ک و کۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌می ئەو و بەرهەمە هونەرییەکانی، له‌م پرۆژه‌یه‌دا جێگای ده‌بێته‌وه‌. هیچ به‌ربه‌ستێک له‌ سەر ڕێگای شێواز و ناوه‌رۆک ی نووسین و شێوەی هه‌ڵسه‌نگاندنی هیچ کەسێک له‌ ئارادا نابێت، ته‌نیا مه‌رج سه‌لماندن و ڕاستگۆیییه‌.

 پرۆژه‌ی "سه‌ده‌ی زیره‌ک" بەو هیوایە دانراوە کە‌ ‌ لە بواری جیاوازی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، موسیقایی، زمانی و ئەدەبی هەروەها ناساندنی کتێب و سەرچاوە، به‌ڵگه‌نامه‌، فیلم، وێنه، به‌رنامه‌ی ڕادیۆ یان ته‌له‌فیزیۆندا توێژینەوە و ڕاگەیاندنی زانستییانە سەبارەت بەو هونەرمەندەی کورد بەڕێوەبچێت و بکەوێتە بەردەم کۆمەڵانی گەلەکەمان و خەڵکانی بیانیش. ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات- بۆکان ئالیکاریی هەموو چەشنە  پڕۆژەیەکی پەیوەندیدار دەکات، لەوانە پێکهێنانی سمینار، چاپی کتێب،  چێکردنی کورتە فیلم و بەرنامەگەلی هونەریی  بۆ ڕادیۆ و تەلەویزیۆن. هیوای ئێمە بە تایبەت ئەوەیە فستیواڵی سەدەی زیرەک لە شاری بۆکان و شارەکانی دیکەی کوردستان و دەرەوەی ووڵات بە هاوکاری دام و دەزگا مەدەنییەکان و تاکی شارەزای بواری هونەری بەڕێوە بچێ، بۆ ئەوەش ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات-بۆکان ئامادەی هاوکارییە. هەروەها ئێمە ئامادەی هاوکاری هەموو سایت و وێبلۆگە ئینترنێتی و لاپەڕەکانی فەیسبووکی گرووپ و تاکی کوردی دەبین لە ناوخۆ و دەرەوەی ووڵات.

ئێمە هەروەها هیوادارین دامو دەزگا هونەری و کەلەپوورییەکان  لە ناوخۆ و دەرەوەی وولات و زانکۆ و وەزارەتخانەکانی پەیوەندیدار لە ناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەم بانگەوازەوە بێن و لە بواری ڕاگەیاندنی بابەتەکە و بەڕێوەبردنی سمینار و فستیڤاڵ لە باشووری ووڵات، ڕێز لەو بۆنە گرنگە  و یادەوەریی سەدساڵەی ئەو هونەرمەندەی کورد بگرن.

لە هەموشارەزایانی بواری مۆسیقا و هونەر و مێژوو داوای هاوکاریی دەکەین. هەر بابەتێکی نووسراو  و پێشنیار و ڕێ پیشاندەرییەکتان هەبێت، لەسەر ئادەرەسی ماڵپەڕەکە بۆمانی بنێرن. ڕاستە  دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕەکە و گرووپێکی سێ کەسی ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژەیان لە ئەستۆیە، بەڵام ئەوە بازنەیەکی داخراو نییە و لەو بوارەدا بە پێشوازی هەموو کەسێک و ئیدە و پێشنیار و هاوکارییەکەوە دەچین و دەستی هاوکارییان دەگوشین.

 به‌و هیوایەی‌ له‌ کۆتایی پڕۆژەکە، واتە مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٢٠٢١ دا فستیڤاڵی سه‌ده‌ی له‌ دایکبوونی زیرەک له‌ سه‌ر گرده‌که‌ی قه‌ڵای سه‌ردارو داوێنی ناڵەشکێنه‌ی شاری بۆکان و زۆر شوێنیتر به‌ڕێوه‌ بچێت.

 

redaktion@rojhalat.de  www.rojhalat.de +++ www.bokan.de

 

سپاسی زۆری گشت ئەو تاک و لایەن و مێدیا و دام و دەزگایانە دەکەین کە یارمەتی بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە دەدەن.

ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات - بۆکان بەهاری ٢٠٢٠

 

وێنه‌کان
 

فیلم و بڵاوکراوەکانی ئینتێرنێت لەسەر مامۆستا حەسەن زیرەك

١. بەرنامەی کوردسات لەسەر مامۆستا حەسەن زیرەك

٢. وتووێژێک لەگەڵ حسێن زیرەک برای بچوکی مامۆستا حەسەن زیرەک

٣. زیرەك دەنگێکی نەمر

٤. یادێک لە مامۆستا حەسەن زیرەك

٥. مێژووی حەسەن زیرەك بە دەنگی خۆی

٦. شێرکۆ بێکەس لەسەر حەسەن زیرەك

٧. باسێك لەسەر حەسەن زیرەك

٨.   یادی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک-به‌شی ١           وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاك برایم فه‌ڕشی

٩.   یادی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک-به‌شی ٢

١٠. یادی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک-به‌شی ٣

١١. مێدیا زەندی(بەرنامەی "شانشین" ی بارزان شاسوار)

١٢. ڕێپۆرتاژێك لەسەر حەسەن زیرەك (بەرنامەی "شانشین" ی بارزان شاسوار)

١٣. ووت و وێژ لەگەڵ موجتەبا میرزادە

١٤. بەشێک لە فستیواڵی یادی 75 ساڵەی یادی زیرەک

١٥. سەید محەممەدی سەفایی، عەزیز شاڕوخ، قودرەت ئەخەوی، تۆفیق شێخی، قالە مەڕە

١٦. ژیانی مامۆستا حەسەن زئرەك بە زمانی کرمانجی :  بەشی ١      /    بەشی ٢    /    بەشی ٣

 

 

بابەت و نووسراوە لەسەر مامۆستا حەسەن زیرەك

"ئەنوەر سوڵتانی" ١. ناسنامەی فەرمیی حەسەن زیرەک
"ئەنوەر سوڵتانی" ٢. دوو دیدار له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ک
"ئەنوەر سوڵتانی" ٣. دونیای ته‌ماوی و خه‌ماویی حه‌سه‌ن زیره‌ک
"ئەنوەر سوڵتانی" ٤. چله‌ی کۆچی دوایی حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌ تاران
"ئەنوەر سوڵتانی" ٥. حه‌سه‌ن زیره‌ك، ڕوانینێك له‌ ده‌روونه‌وه
"زیره ک بوکانی" ٦. ژیان و بەسەرهاتی گۆرانی‌بێژی مەزنی کورد حەسەن زیرەک
تێکستی گۆرانییه‌کانی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک ٧. "ناڵه‌شکێنه‌"