|
|
١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک |
|
|
|
|
|
بانگەواز به‌ره‌و "سه‌ده‌ی زیره‌ک"
"سەدەی زیرەک" ناوی پرۆژه‌یه‌که، که لە ڕۆژی ٢٦/٠٦/٢٠٢٠ ەوە دەست پێدەکات و ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ (سەدساڵەی حەسەن زیرەک) دەگاتە ئەنجام. مه‌به‌ستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆکان، وەک دەستپێشخەری پڕۆژەکە، تۆمارکردن و بڵاوکردنه‌وه وی زانیاریی ڕاست و باوه‌ڕپێکراو سەبارەت بە ژیانی تاکەکەسی، بنەماڵەیی، کۆمەڵایەتی و هونەریی هونەرمەندی ناوداری کورد حەسەن زیرەکە، له ڕێگای نووسین و گوتن و لێکۆڵینه‌وه، هەروەها فیلم و شێوه‌کانی تری ڕاگەیاندنە گشتیەکانەوە. مخابن له سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی زیره‌ک و که‌سایه‌تی ئه‌و، گه‌لێک شتی ناڕاست گوتراوه و ده‌گوترێت. هه‌ڵوه‌ژاردنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه و له بێژنگدان و ساغکردنه‌وه‌یان کارێکی دژواره. هیوای ئێمە وەک پێشنارکارانی ئەو پڕۆژەیە ئه‌وه‌یه که‌سانی شاره‌زا و لێزان بۆ ده‌رخستنی ڕوخسار و شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی زیره‌ک له بەستێنی مۆسیقا، ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا به‌شداریی ئه‌م پرۆژه‌یه بکه‌ن. مه‌به‌ست لە پرۆژەکە ئه‌وه نییه، وێنه‌ی دڵخواز و بێگه‌رد و دوور له ڕه‌خنه له زیره‌ک بکێشرێت. زیره‌ک مرۆڤێکی ئاسایی کورد و به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له ناکۆکیی کوردستان بوو، ئەو ناکۆکییانە له ژیان و بەرهەمە هونەرییەکانی ئە‌ودا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. هەر هەوڵێک لە پێناو ڕوونکردنەوەی که‌سایه‌تی زیره‌ک و کۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌می ئەو و بەرهەمە هونەرییەکانی، له‌م پرۆژه‌یه‌دا جێگای ده‌بێته‌وه. هیچ به‌ربه‌ستێک له سەر ڕێگای شێواز و ناوه‌رۆک ی نووسین و شێوەی هه‌ڵسه‌نگاندنی هیچ کەسێک له ئارادا نابێت، ته‌نیا مه‌رج سه‌لماندن و ڕاستگۆیییه. پرۆژه‌ی "سه‌ده‌ی زیره‌ک" بەو هیوایە دانراوە کە لە بواری جیاوازی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، موسیقایی، زمانی و ئەدەبی هەروەها ناساندنی کتێب و سەرچاوە، به‌ڵگه‌نامه، فیلم، وێنه، به‌رنامه‌ی ڕادیۆ یان ته‌له‌فیزیۆندا توێژینەوە و ڕاگەیاندنی زانستییانە سەبارەت بەو هونەرمەندەی کورد بەڕێوەبچێت و بکەوێتە بەردەم کۆمەڵانی گەلەکەمان و خەڵکانی بیانیش. ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات- بۆکان ئالیکاریی هەموو چەشنە پڕۆژەیەکی پەیوەندیدار دەکات، لەوانە پێکهێنانی سمینار، چاپی کتێب، چێ‌کردنی کورتە فیلم و بەرنامەگەلی هونەریی بۆ ڕادیۆ و تەلەویزیۆن. هیوای ئێمە بە تایبەت ئەوەیە فستیواڵی سەدەی زیرەک لە شاری بۆکان و شارەکانی دیکەی کوردستان و دەرەوەی ووڵات بە هاوکاری دام و دەزگا مەدەنییەکان و تاکی شارەزای بواری هونەری بەڕێوە بچێ، بۆ ئەوەش ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات-بۆکان ئامادەی هاوکارییە. هەروەها ئێمە ئامادەی هاوکاری هەموو سایت و وێبلۆگە ئینترنێتی و لاپەڕەکانی فەیسبووکی گرووپ و تاکی کوردی دەبین لە ناوخۆ و دەرەوەی ووڵات. ئێمە هەروەها هیوادارین دام‌و دەزگا هونەری و کەلەپوورییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وولات و زانکۆ و وەزارەتخانەکانی پەیوەندیدار لە ناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەم بانگەوازەوە بێن و لە بواری ڕاگەیاندنی بابەتەکە و بەڕێوەبردنی سمینار و فستیڤاڵ لە باشووری ووڵات، ڕێز لەو بۆنە گرنگە و یادەوەریی سەدساڵەی ئەو هونەرمەندەی کورد بگرن. لە هەموشارەزایانی بواری مۆسیقا و هونەر و مێژوو داوای هاوکاریی دەکەین. هەر بابەتێکی نووسراو و پێشنیار و ڕێ پیشاندەرییەکتان هەبێت، لەسەر ئادەرەسی ماڵپەڕەکە بۆمانی بنێرن. ڕاستە دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕەکە و گرووپێکی سێ کەسی ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژەیان لە ئەستۆیە، بەڵام ئەوە بازنەیەکی داخراو نییە و لەو بوارەدا بە پێشوازی هەموو کەسێک و ئیدە و پێشنیار و هاوکارییەکەوە دەچین و دەستی هاوکارییان دەگوشین. به‌و هیوایەی له کۆتایی پڕۆژەکە، واتە مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٢٠٢١ دا فستیڤاڵی سه‌ده‌ی له دایکبوونی زیرەک له سه‌ر گرده‌که‌ی قه‌ڵای سه‌ردارو داوێنی ناڵەشکێنه‌ی شاری بۆکان و زۆر شوێنی‌تر به‌ڕێوه بچێت.
redaktion@rojhalat.de www.rojhalat.de +++ www.bokan.de
سپاسی زۆری گشت ئەو تاک و لایەن و مێدیا و دام و دەزگایانە دەکەین کە یارمەتی بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە دەدەن. ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات - بۆکان بەهاری ٢٠٢٠
چەند پرسیار سەبارەت بە
|
لینکی لاپەڕەی مامۆستا حەسەن زیرەك لەسەر فەیسبووك