کۆڵانی ژیان و بێدەنگی!

 

هەر بەیانی و ئێوارە لەم کۆڵانەوە تێدەپەڕەم، پتر لەو ساڵانەی بە کۆڵانەکانی شارەکەمدا تێدەپەڕیم، گووم دەبووم و ڕێگای ماڵم نەدەدیتەوە.

هەر بەیانی و ئێوارە، ژیان لە جەستەی پیر ولاو و منداڵ لەم کۆڵانە دەبینم، لە ئامێزگرتنیان، دەنگ داگۆڕینیان، دەنگی گۆرانی و نەوای سازیان، ڕاوێژی ڕۆژانەیان.

 

هەر بەیانی و ئێوارە هێدی هێدی دەنگەکان لە کەمی دەدەن.

ئەم بەیانییە کزەی پاییزێکی پێشوەخت، لەشی ڕێبوار بەڕێ دەکات، کۆڵان بێدەنگی بێدەنگە، مەلەکان و قاڵاوە ناسیاوەکەش بێدەنگن، کورسییەکەی ماڵبەکۆڵی هەر بەیانی، چۆڵە!

کتێب و sudoku  و بیرە-شووشەکانی بەجێماون!

 

 

 

ڕۆژێک لە ڕۆژان

برایم فەڕشی