ئە‌فسانەی سیزیف

(1)

دە‌یڤید ئیگێن

لە‌ فارسییەوە: ئیسماعیل ئیسماعیل زادە‌

بە‌رایی

      ئالبێر كامۆ (1960 1913) رۆماننوسێكە‌ بە‌ مەیلی زۆری فەلسە‌فییەوە، بەلآم فەیلسوف نییە‌. ناوبانگی ئە‌و زیاتر دە‌گە‌رِێتەوە‌ بۆ ئە‌و رۆمانانەی كە‌ پشت بە‌ بیركردنەوە‌كانی دە‌بە‌ستن، لە‌وانە "نامۆ" و "تاعون" كە‌ شوێنی روودانی هە‌ردووكیان ئە‌لجە‌زاییر، نیشتمانی ویشك و برینگی نووسە‌رە‌.

      كامۆ لە‌ زانینگە‌ی ئە‌لجە‌زیرە‌دا فەلسە‌فەی خوێند، خوێندنەوە‌كانی ئە‌وی بە‌ دوو لقی گرینگی فەلسە‌فەی سە‌دە‌ی بیستە‌م واتە‌ ئیگزیستە‌نسیالیزم و دیاردە‌ناسیی نزیك كردەوە. ئیگزیستە‌نسیالیست لە‌و شوێنەوە‌ دە‌ست پێدە‌كا كە‌ واتاكان یان نەزمی لە‌پێشدا دارِێژراو لە‌ دنیادا بوونی نییە‌ و ئێمە بۆ دۆزینەوە‌ی واتا و ئە‌و نەزمەی كە‌ برِیارە‌ بە‌ ژیانی خۆمانی بدە‌ین، دە‌بێ ئە‌رك وە‌خۆ بگرین. كامۆ بە‌تایبە‌تی هۆگری ئیگزیستە‌نسیالیستە‌ ئایینییە‌كانی وە‌كو كییە‌ر كێگارد بوو (ئە‌گە‌رچی ناودێركردنێكی ئە‌وتۆ بۆ كییە‌ركێگارد ‌تە‌واو نییە‌)، فەیلسوفانێكی كە‌ بە‌م دە‌رە‌نجامە دە‌گە‌یشتن كە‌ لە‌ ئە‌زموونی مرۆڤیدا هیچ واتایە‌ك بە‌دی ناكرێ و هە‌ر ئە‌م بابە‌تە‌، بازدان بە‌رە‌و ئیمان پێویست دە‌كا كە‌ ئیمانێكە‌ كوێر (بە‌ بێ بیر لێكردنەوە‌ "و. كوردی") و پشت‌ بە‌ هیچ بینیینێكی‌ ئە‌زموونی نابە‌ستێ.

      ئێدمۆند هۆسرێل بە‌ بە‌رگریكردن لە‌ دیاردە‌ناسیی خود، تایبە‌تی دە‌كات بە‌ بینین و شرۆڤە‌ی ئە‌قڵی خۆمان، بە‌ بێ ئەوەی لە‌‌ پە‌یوە‌ندی و نیشانەكان دە‌رە‌نجامێك وە‌ربگرێت. دیاردە‌ناسییش وە‌كو ئیگزیستە‌نسیالیزم لە‌و سە‌رەوە كامۆی خستە‌ ژێر كاریگە‌ریی خۆیەوە كە‌ هە‌وڵی دە‌دا لە‌ جیهانبیینی خۆیدا چەشنێك پێكهاتە‌ی لۆژیكیی خوڵقاوە‌كان كە‌ زە‌ینی مرۆڤ دە‌توانێ دركیان بكات، بە‌ حە‌تمی دانەنێ.

      ئە‌م باوە‌رِە -‌ كە‌ خوڵقێندراوە‌كان پێكهاتە‌یە‌كی لۆژیكییان هە‌یە‌ بە‌ چەشنێ كە‌ زە‌ینی مرۆڤ دە‌توانێ دركیان بكات‌ - تایبە‌تمەندیی مەیلی كۆنتری فەلسە‌فەی ئە‌وروپایی واتە‌ ئە‌قڵخوازییە‌. سە‌رچاوە‌ی ئە‌قڵخوازیی دە‌گە‌رێتەوە بۆ رێنێ دیكارت و لە‌دایكبوونی فەلسە‌فەی مۆدێرن. زیاتری فەلسە‌فەی سە‌دە‌ی بیستە‌م دژكردەوەیەكی راستە‌وخۆ بووە‌ لە‌ هە‌مبە‌ر ئە‌م سوننەتە‌ دێرینترە‌. هە‌وڵێكی بە‌رە‌وپاش بۆ دۆزینەوە‌ی ئە‌گە‌ری ئە‌م دە‌رفەتە‌ كە‌ خوڵقێندراوە‌كان پێكهاتە‌یە‌كی لۆژیكییان نییە‌ كە‌ زە‌ین دە‌ركی بكات.

      كامۆ "ئە‌فسانەی سیزیف"ی هاوكات لە‌گە‌ڵ یە‌كە‌م رۆمانەكە‌ی "نامۆ" لە‌ سە‌رە‌تاكانی شە‌رِی دووە‌می جیهانیدا نووسی.

      لە‌و سە‌ردە‌مەدا كامۆ لە‌ نیشتمانەكە‌ی واتە‌ ئە‌لجە‌زاییر دوور بوو و لە‌ تە‌ڤگە‌رِی خۆرِاگریی فەرِە‌نسە‌دا چالاكی دە‌كرد. ئە‌گە‌رچی بە‌ستنەوە‌ی راو بۆچوونەكانی بە‌ ژیاننامەكە‌ی بە‌ هیچ چەشنێ ژیرانە نییە‌، بەلآم ناسینی بارودۆخی كۆمەلآیە‌تیی سە‌ردە‌می نوسینی "ئە‌فسانەی سیزیف" یارمەتیی ئەوە دە‌كا كە‌ باشتر لە‌ سە‌ر كە‌شوهە‌وای ‌باتە‌كە‌ تێگە‌یشتن هەبآ. خوازە‌ی هە‌ڵبژاردنی نامۆیی یان شاربە‌دە‌ریی كە‌ كامۆ بۆ شرِۆڤە‌ی گێرە‌وكێشە‌ی مرۆڤیی بە‌كاری دە‌هێنێ و ئە‌م هە‌ستە‌ كە‌ ژیان بێناوە‌رۆك و ململانێیە‌كی بێ ئە‌نجامە، هە‌ستی پیاوێكە‌ كە‌ لە‌ نیشتمانەكە‌ی دوورە‌ و دژ بە‌ حكومەتێكی بە‌ رواڵە‌ت بە‌هێز و بە‌ شێوە‌یە‌كی گە‌مژانە درِندە‌، خەبات دە‌كا.

كورتە‌

      سە‌رقاڵیی سە‌رە‌كیی ئە‌فسانەی سیزیف شتێكە‌ كە‌ كامۆ پێی دە‌ڵآ "بێناوە‌رۆكی". كامۆ بانگە‌شە‌ی ئەوە دە‌كا كە‌ لە‌ نێوان ئە‌و شتە‌ی كە‌ لە‌ خوڵقێندراوە‌كانمان دە‌وێ (چ واتا بێت، چ نەزم یان هۆ) و ئە‌و شتە‌ی لە‌ خوڵقێندراوە‌كاندا دە‌یدۆزینەوە‌ (قە‌یرانێكی بێنەزم)، دژایە‌تییە‌كی بنەرِە‌تیی هە‌یە‌. ئێمە ئە‌و مانایە لە‌ ناو ژیاندا نادۆزینەوە‌ كە‌ بە‌دوایدا دە‌گە‌رِێین‌. چ لە‌ رێگە‌ی ئیمانێكی لە‌ ناكاو و بە‌ پشت بە‌ستن بە‌ خێوێكی كە‌ لە‌وپە‌رِی ئە‌م جیهانەوە‌یە‌‌ واتای جیهان بدۆزینەوە‌، چ ئەوەی بە‌م دە‌رە‌نجامە بگە‌ین كە‌ ژیان بێناوە‌رۆكە‌، كامۆ نامیلكە‌كە‌ی خۆی بە‌ پرسیارێك سە‌بارە‌ت بە‌ دە‌رە‌نجامی دوە‌مەوە دە‌ست پێدە‌كا، ئایا لە‌ رووی ناچارییەوە تاك بە‌رە‌و خۆكوژیی دە‌چێ؟ ئە‌گە‌ر ژیان بێناوە‌رۆك بێت ئایا بە‌م واتایە‌یە‌ كە‌ ژیان بایە‌خی ژیانكردنی نییە‌؟ كامۆ دە‌ڵێ ئە‌گە‌ر وا بێت ئێمە یان دە‌بێ ئیمانێكی لە‌ناكاو بدۆزینەوە‌ یان خۆمان بكوژین. كامۆ بە‌دوای دە‌رفەتێكی سێیە‌مەوەیە: دە‌توانین دنیایە‌كی داماڵدراو لە‌ واتا و یان مەبە‌ست قبوڵ بكە‌ین و تێیدا بژین.

      بێناوە‌رۆكیی دژوازییە‌كە‌ كە‌ ناتوانرێ بیسازێنین، هە‌موو هە‌وڵە‌كان بۆ سازاندنی ئە‌م دژوازییە‌ تە‌نیا هە‌وڵێكە‌ بۆ راكردن لێی: رووبە‌رِووبوونەوە‌ لە‌گە‌ڵ بێناوە‌رۆكیی بە‌ربە‌رە‌كانیكردنە لە‌گە‌ڵ بێناوە‌رۆكیی. كامۆ بانگە‌شە‌ی ئەوە دە‌كا كە‌ فەیلسووفە ئیگزیستە‌نسیالیزمیە‌كان وە‌كو كییە‌ركێگارد، چێستۆف و گاسپە‌ر و‌ دیاردە‌ناسێكی وە‌كو هۆسرێلیش لە‌گە‌ڵ دژوازیی بێناوە‌رۆكیی رووبە‌رِووبوونەوە‌ بەلآم دواتر هە‌وڵیاندا لێی رِابكە‌ن. ئیگزیستە‌نسیالیستە‌كان لە‌ بووندا هیچ واتا و نەزمێكیان نەدۆزییەوە و هە‌وڵیاندا راست لە‌م بێواتاییە‌دا چەشنێك زاڵبوون یان واتا بدۆزنەوە‌.

      كامۆ دە‌ڵێ ژیانكردن لە‌گە‌ڵ بێناوە‌رۆكیی، رووبە‌رِووبوونەوە‌یە‌‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌م دژوازییە‌ سە‌رە‌كییە‌ و پاراستنی وشیاریی هە‌میشە‌ییە‌ لە‌ بە‌رامبە‌ریدا. دە‌رە‌نجامی رووبە‌رِووبوونەوە‌ لە‌گە‌ڵ بێناوە‌رۆكیی بە‌ خۆكوژیی ناگا، بە‌ڵكو بە‌پێچەوانەوە‌ ئە‌و بوارە‌ بە‌ ئێمە دە‌دا كە‌ بە‌ تە‌واوترین شێوە‌ بژین. كامۆ سێ تایبە‌تمەندیی بۆ ژیانی بێناوە‌رۆك دە‌ستنیشان دە‌كا: سە‌ربزێوی (لە‌ بە‌ربە‌رە‌كانیكردندا نابێ هیچ وەلآم یان سازانێك قبوول بكە‌ین)، ئازادیی (ئێمە بە‌ هە‌موو شێوە‌یە‌ك ئازادین هە‌ر بە‌و شێوە‌یە‌ی كە‌ هە‌ڵدە‌بژرین، بیربكە‌ینەوە‌ و بە‌جوڵێینەوە‌) و تامەزرۆیی (ئێمە دە‌بێ بە‌دوای ژیانێكەوە بین لێورِێژ لە‌ ئە‌زموونی جۆراوجۆر).

      كامۆ چوار نموونە بۆ ژیانی بێناوە‌رۆك ئاراستە‌ دە‌كا. فێلآوی، كە‌سێكی كە‌ بە‌ دوای خۆشییە‌كی كاتییەوەیە‌‌. ئە‌كتە‌ر، كە‌سێكی كە‌ خۆشی و مەیلی سە‌دان ژیان لە‌ كارێكی سە‌رشانۆدا كورت و پوخت دە‌كاتەوە، جیهانگیر یان یاخی، كە‌سێكی كە‌ خە‌باتە‌ سیاسییە‌كە‌ی پشت ئە‌ستوورە‌ بە‌ وزە‌كە‌ی. و هونەرمەند كە‌ گشت دنیا دە‌خوڵقێنێ. هونەری پوچی نایهە‌وێ ئە‌زموون شرۆڤە‌ بكا، تە‌نیا وە‌سفی دە‌كا. جیهانبینییە‌كی دیار دە‌ناسێنێ كە‌ بە‌ جێی ئەوەی بابە‌تە‌ جیهانییە‌كان وە‌بە‌رچاو بگرێت دە‌پە‌رژێتە‌ سە‌ر بابە‌تە‌ تایبە‌تە‌كان.

      كتێبە‌كە‌ بە‌ باسێك سە‌بارە‌ت بە‌ ئە‌فسانەی سیزیف كۆتایی پێدێت. ئە‌فسانەیە‌ك كە‌ بە‌پێی ئوستوورە‌ی یۆنانیی سیزیف سزا دراوە‌ كە‌ بۆ هە‌تاهە‌تا تە‌ختە‌بە‌ردێك لە‌ كێوێك بباتە‌ سە‌رێ، ئە‌ویش تە‌نیا لە‌بە‌ر ئەوەی كە‌ گە‌یشتە‌ ئە‌و سە‌رە‌ تە‌ختە‌ بە‌ردە‌كە‌ خللۆر ببێتەوە بۆ خوارەوە. كامۆ بانگە‌شە‌ی ئەوە دە‌كا كە‌ سیزیف پاڵە‌وانی ئایدیالی بێناوە‌رۆكییە‌ و سزادرانیشی نیشانەی بارودۆخی مرۆڤە‌. سیزیف بە‌ردە‌وام بە‌ بێ ئەوەی بە‌هیوای سە‌ركە‌وتن بێ دە‌بێ خە‌بات بكا. كامۆ دە‌ڵێ: بە‌ مەرجێكی قبووڵی بكات كە‌ لە‌ ژیاندا تە‌نیا ئە‌م خە‌باتە‌ بێناوە‌رۆكە‌ بایە‌خی هە‌یە‌‌، ئە‌و كاتە‌‌ دە‌توانێ بە‌ختەوەریی لە‌ نێو بێناوە‌رۆكیدا بدۆزێتەوە.

      كامۆ باسێكی سە‌بارە‌ت بە‌ بە‌رهە‌مەكانی كافكا هاوپێچی ئە‌م نامیلكە‌یە‌ كردووە‌ و لە‌ كۆتاییدا بە‌و دە‌رە‌نجامە دە‌گا كە‌ كافكا ئیگزیستانسیالیستێكە‌‌ وە‌كو كییە‌ركێگارد. بە‌جێی ئەوەی دۆخی بێناوە‌رۆكیی خۆی قبووڵ بكات، بازدان بە‌رە‌و ئیمان(1) هە‌لدە‌بژێرێت. بە‌محالە‌ كامۆ بە‌ بۆنەی دە‌ربرِێنێكی ئاوا دە‌گمەن لە‌ گیروداوی بێناوە‌رۆكبوونی مرۆڤایە‌تیی، رێز لە‌ كافكا دە‌گرێت.

 

پە‌رِاوێز:

      1. Leap of Faith بازدان بە‌رە‌و ئیمان، بازدانی ئیمانی. كییە‌ركێگارد بۆ پێناسە‌ی ئە‌م دە‌ستە‌واژە‌یە،‌ چیرۆكی ئادە‌م و حە‌وا دە‌گێرِێتەوە و بە‌تایبە‌تیی بازدانی لە‌ ناكاوی ئادە‌م بە‌رە‌و تاوان. بازدانی ئادە‌م بە‌ واتای گۆرِانە لە‌ چونایە‌تییە‌كەوە بۆ چۆنایە‌تییە‌كی دیكە‌، واتە‌ لە‌ چۆنایە‌تییە‌كەوە كە‌ هیچ تاوانێكی هە‌ڵنەگرتبوو بە‌رە‌و چۆنایە‌تییە‌ك كە‌ ناچار كرا تاوان بكا. كییە‌ركێگارد دە‌ڵێ تێپە‌رِین لە‌ چۆنایە‌تییە‌كەوە بۆ چۆنایە‌تییە‌كی دیكە‌ تە‌نیا بە‌ بازدان دە‌كرێت و كاتێ تێپە‌رِین روو بدا مرۆڤ راستە‌خۆ لە‌ دۆخێكەوە بۆ دۆخێكی دیكە‌ دە‌چێت و قە‌ت نابێتە‌ خاوە‌نی هە‌ردوو دۆخە‌كە‌. كییە‌ركێگارد ئە‌م بازدانە بۆ مەسیحی بوون بە‌ پێویست دە‌زانێ چونكە‌ ئایینی مەسیحیی هە‌ڵگری دژوازییە‌‌.

***

 

ئە‌فسانەی سیزیف

(2)

دە‌یڤید ئیگێن

لە فارسییە‌وە‌: ئیسماعیل ئیسماعیل زادە‌

 بەڵگە‌هێنانەوە‌یە‌كی بێناوە‌رۆك: بێناوە‌رۆكی و خۆكوژیی  (I)

      "تەنیا پرسێكی بەرِاستی جیدیی فەلسەفی لەئارادایە‌ و ئە‌ویش خۆكوژییە‌". ئە‌گە‌ر برِیار لە سەر گرینگیی پرسێكی فەلسەفی بە‌ سەرنجدان بە‌و دەرە‌نجامانەی كە‌ دە‌یبآ بدە‌ین، بە‌دڵنیایی پرسی واتای ژیان لە هە‌مووان گرینگترە‌. كە‌سێكی كە‌ حوكم دە‌دا كە‌ ژیان بایە‌خی ژیانكردنی نییە‌ خۆكوژیی دە‌كا و ئە‌وانەی وا هە‌ست دە‌كە‌ن واتایە‌كیان بۆ ژیان دۆزیوە‌تەوە‌، دێن بۆ بە‌رگریكردن لەو واتایە‌ خۆ لە مردن و كوژران دە‌بوێرن. باقی پرسە فەلسەفییە‌كان دەرە‌نجامی ئاوا حەتمییان نییە‌.

      كامۆ دەڵێ كە‌ خۆكوژیی یە‌كسانە لەگەڵ ددانهێنان بە‌وە‌كە‌ ژیان بایە‌خی ژیانكردنی نییە‌. ئە‌و ئە‌م ددانپێدانانە لەگەڵ "هە‌ست بە‌ بێناوە‌رۆكی"ى گرێ دە‌داتەوە‌. بە‌ گشتی ئێمە‌ بە‌ تێگە‌یشتنێك لە ناوە‌رۆك و مە‌بە‌ست، بە‌ ئاگاداربوون بە‌وە‌ كە‌ هە‌ر كارێك بە‌ هۆی گونجاو و بنەرِە‌تیی ئە‌نجام دە‌دە‌ین، ژیان بە‌سەردە‌بە‌ین. ئە‌گە‌رچی جاروبارە‌ ئە‌گە‌ری هە‌یە‌ بە‌مە‌ بگە‌ین كە‌ كردە‌وە‌كان و كردە‌وە‌ی دوولایە‌نەی رۆژانەی ئێمە‌ لە بنەرِە‌تدا بە‌ هێزی عادە‌تەوە‌ دادە‌سەپێ، خۆمان بە ‌مرۆڤێكی ئازاد نەزانین و تا ئە‌و جێیە‌ برِۆینە پێش كە‌ خۆمان وە‌ك ماشێنێكی بەهارِەهارِ بزانین. لەم روانگە‌یە‌وە‌ سەرلەبە‌ری كردە‌وە‌ و مە‌یل و هۆكارە‌كان بە‌ بێناوە‌رۆك و بێواتا دێنەبە‌رچاو. هە‌ست بە‌ بێناوە‌رۆكیی پە‌یوە‌ندییە‌كی نزیكی لەگەڵ هە‌ست بە‌ لەخۆرِابوونی ژیان هەیە‌.

      هە‌روە‌ها كامۆ هە‌ستی بێناوە‌رۆكیی بە‌ هە‌ستی شاربە‌دە‌رییە‌وە‌ گرێ دە‌دات. هە‌وێنێكی كە‌ نەتەنیا لەم نامیلكە‌یە‌دا بەڵكو لە زۆربە‌ی چیرۆكە‌كانی كامۆدا گرینگیی هە‌یە‌. ئێمە‌ وە‌ك ئە‌ندامی لۆژیكیی كۆمەڵگای مرۆڤی، وا هە‌ست دە‌كە‌ین كە‌ ژیان چە‌شنێك واتا یان مە‌بە‌ستی تێدا هە‌یە‌. كاتێ بە‌ پێی ئە‌م گریمانەیە‌ دە‌جووڵێینەوە‌، ئە‌رخەیانین، هە‌ست دە‌كە‌ین لە نیشتیمانین. لە ئە‌نجامدا تاكی نیهێلیست لە دنیای داماڵدراو لە هۆكار هە‌ستی بێگانەبوونی هە‌یە‌. هە‌ستی بێناوە‌رۆكیی، ئێـمە‌ لە ئە‌رخە‌یانییە‌كانی نیشتمان وە‌كو بوونی پرِناوە‌رۆك شاربە‌دە‌ر دە‌كا.

      هە‌ستی بێناوە‌رۆكیی پە‌یوە‌ندیی هە‌یە‌ بە‌ ئیدە‌ی لەخۆرِابوونی ژیان و كردە‌ی خۆكوژیی لەگەڵ ئیدە‌ی ژیان بایە‌خی ژیانكردنی نییە‌. هە‌ر بۆیە‌ پرسیاری خێرای ئە‌م نامیلكە‌یە‌ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ ئایا ئە‌م برِوایە‌ كە‌ ژیان بێناوە‌رۆكە‌ تەنیا بە‌م واتایە‌یە‌ كە‌ ژیان بایە‌خی ژیانكردنی نییە‌؟ ئایا خۆكوژی رێچارە‌ی پوچییە‌؟ كامۆ دەڵێ ئە‌م بابە‌تە كە‌ تەنیا دوو دەرە‌نجام ئە‌گە‌ری هە‌یە‌ هە‌بێ (ژیان یان خۆكوژی)، واتە بۆ ئە‌م پرسیارە‌ تەنیا دوو وەلآم هە‌یە‌، نابێ فریومان بدات. زۆریە‌ك لە ئێمە‌ زیاتر لەبە‌ر ئە‌م هۆیە‌ كە‌ بە‌ وەلآمی تەواو بۆ ئە‌م پرسیارە‌ نەگە‌یشتووین، درێژە‌ بە‌ ژیان دە‌دە‌ین. هە‌روە‌ها لە نێوان برِیاردانەكان و كردە‌وە‌كانی ئە‌وان دژایە‌تییە‌كی زۆر هە‌یە‌. كە‌سانێكی كە‌ خۆكوژیی دە‌كە‌ن رە‌نگە‌ لەوە‌ دڵنیا بووبن كە‌ ژیان ناوە‌رۆكی هە‌یە‌. هە‌روە‌ها رە‌نگە‌ كە‌سانێكی كە‌ هە‌ست دە‌كە‌ن ژیان بایە‌خی ژیانكردنی نییە‌، دیسان درێژە‌ بە‌ ژیان بدە‌ن.

      بە‌ رووبەرِووبوونەوە‌ لەگەڵ‌ بێناوە‌رۆكیی هە‌بوون، چ شتێك پێش بە‌ خۆكوژیی ئێمە‌ دە‌گرێ؟ كامۆ دەڵێ لە ئاستێكی بە‌رفراواندا غە‌ریزە‌ی ژیان لە هۆكارە‌كانی خۆكوژیی زۆر بە‌هێزترە‌. "ئێمە‌ پێش ئە‌وە‌ی عادە‌ت بە‌ بیركردنەوە‌ بكە‌ین، عادە‌ت بە‌ ژیان دە‌گرین." . ئێمە‌ لە رێی ئە‌و شتەی كە‌ كامۆ پێی دەڵێ "كردە‌ی خۆگێلكردن" بە‌ شێوە‌ی غە‌ریزی لە رووبەرِووبوونەوە‌ لەگەڵ دەرە‌نجامی تەواوی چییە‌تیی بێناوە‌رۆكیی ژیان خۆدە‌بوێرین. ئە‌م كردە‌یە‌ی خۆگێلكرنە لە بە‌رفرە‌ترین شێوە‌دا خۆی بە‌ فۆرمی هیوا نیشان دە‌دا. بە‌ هیوای ژیانێكی دیكە‌، یان بە‌ هیوای دۆزینەوە‌ی واتایە‌ك هە‌ر لەم ژیانەدا، رووبەرِووبوونەوە‌ لەگەڵ دەرە‌نجامە‌كانی بێواتایی ژیان دوا دە‌خە‌ین.

      لەم نامیلكە‌یە‌دا كامۆ هیواخوازە‌ كە‌ لەگەڵ دەرە‌نجامە‌كانی بێناوە‌رۆكیی رووبەرِوو بێتەوە‌. بە‌جێی قبووڵكردنی تەواوی ئە‌م برِوایە‌ كە‌ ژیان بێناوە‌رۆكە‌، ئە‌و دە‌یهە‌وێ ئە‌م برِوایە‌ وە‌ك خاڵی دە‌ستپێك هەڵبژێرێ هە‌تا ببینآ لە رووی لۆژیكییە‌وە‌ چ شتێكی بە‌دوادادێت. بە‌جێی راكردن لە هە‌ست بە‌ بێناوە‌رۆكیی، چ لە رێگە‌ی خۆكوژییە‌وە‌ یان هیواداریی، ئە‌و دە‌یهەوێ لەگەڵی بژیت و بزانێت ئایا كە‌سێك دە‌توانێ بە‌م هە‌ستەوە‌ بژیت.

راڤە

      كامۆ لە خاڵی دە‌ستپێكدا ئە‌م پرسیارە‌ دێنێتە گۆرِێ‌ كە‌ ئایا‌ ئێمە‌ مرۆڤی ئازاد و خاوە‌نی ژیان و بایە‌خەكانی خۆمانین یان‌ تەنیا ماتریالین، ماتریالێكی كە‌ بە‌ تەكوزییە‌كی بێماناوە‌ دە‌جووڵێتەوە‌. سازاندنی ئە‌م دوو روانگە‌ حاشاهەڵنگرە‌، یە‌كێكە‌ لە پرِۆژە‌كانی ئایین و فەلسەفە.

      یە‌كێك لە ئاشكراترین - و پاشان بیركردنەوە‌، یە‌كێكە‌ لە نارِوونترین - راستییە‌كان سەبارە‌ت بە‌ هە‌بوونی مرۆڤ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ ئێمە‌ بایە‌خگە‌لێكمان هە‌یە‌. هە‌بوونی بایە‌خە‌كان شتێكە‌ زیاتر لە هە‌بوونی مە‌یلەكان، ئە‌گە‌ر من  هۆگری شتێك بم، زۆر بە‌ئاسانی دە‌مهە‌وێ و هە‌وڵ دە‌دە‌م بە‌ دە‌ستی بێنم. بایە‌خەكانی من زیاترن لە هۆگرییە‌كانم. بە‌مجۆرە‌ بە‌ بایە‌خدانان بۆ شتێك، تەنیا وا نییە‌ هۆگری بم، بەڵكو تارِادە‌یە‌ك حوكم دە‌دە‌م كە‌ ئە‌و شتە دە‌بێ باش بێت. بە‌ پێی ئە‌م وتەیە‌ كە‌ شتێك دە‌بێ باش بێت من گریمانەم كردووە‌ كە‌ دنیا دە‌بێ بە‌ شێوە‌یە‌كی تایبە‌ت بێ. هە‌روە‌ها من تەنیا  كاتێ هە‌ست دە‌كە‌م كە‌ دنیا دە‌بێ بە‌ شێوە‌یە‌كی تایبە‌ت بێ كە‌ ئە‌مێستا بە‌ تەواویی وا نەبآ، ئە‌گە‌ر شتگە‌لێكی وە‌كو كوشتن نەبووایە‌ كوتنی ئە‌وە‌كە‌ خەڵك نابێ بكوژن، بۆم بێمانا بوو. بە‌م پێیە‌ هە‌بوونی بایە‌خە‌كان بە‌م واتایە‌یە‌ كە‌ دنیا دە‌بآ لەگەڵ ئە‌و شتەی كە‌ لە ئێستادا هە‌یە‌، جیاواز بێت.

      توانستی ئێمە‌ بۆ دیتنی دنیا بە‌ هە‌ردوو شێوە‌ ـ ئە‌وە‌ی كە‌ هە‌یە‌ و ئە‌وە‌ی دە‌بێ ببێت- ئە‌و بوارە‌مان پێدە‌دا كە‌ بە‌ دوو روانینی زۆر جیاوا‌زە‌وە‌ سەیری خۆمان بكە‌ین. ئێمە‌ زیاتر لە هە‌مووو شتێك وە‌ك مرۆڤگە‌لێكی ئازاد و بە‌ ورە‌ سەیری خۆمان و دیتران دە‌كە‌ین كە‌ دە‌توانن بیربكە‌نەوە‌ و هەڵبژێرن، كە‌سانێكی كە‌ دە‌توانن لە سەر باشترین برِیار بدە‌ن‌ و بە‌دوای مە‌بە‌ستە تایبە‌تییە‌كانیاندا بگەرِێن. ئێمە‌ خاوە‌نی بایخگە‌لێكین و‌ كاتێ ئە‌و بایە‌خانە واتایان دە‌بێت كە‌ ئێمە‌‌ بتوانین وێنایان بكە‌ین. ئە‌گە‌ر ئێمە‌ نەتوانین ئە‌و چۆنایە‌تییانە دە‌رك بكە‌ین بایە‌خدان بۆ‌ چۆنایە‌تییە‌ تایبە‌تەكان بێمانایە‌.

كاتێ ئە‌م روانگە‌یە‌ بە‌گشتی هەڵدە‌بژێرین هاوكات روانگە‌یە‌كی دیكە‌ش هە‌یە‌ و ئە‌ویش روانگە‌ی زانایانە، بە‌م شێوە‌یە‌ كە‌ زۆر سادە‌ سەیری دنیا هە‌ر بە‌و چە‌شنە بكە‌ین‌ كە‌ هە‌یە‌. لە روانگە‌ی زانستییە‌وە‌ دنیا بە‌تاڵە‌ لە بایە‌خەكان. تەنیا لە ماتریال و وزە‌ پێكهاتووە‌ كە‌ رە‌نگە‌ تەڵەزمى بێ مێشك بە‌ شێوە‌یە‌كی لەپێشدا دارِێژراو لە سەر یە‌كتری كاریگە‌ریی دوولایە‌نەیان هە‌بێت. هیچ هۆیە‌ك نییە‌ كە‌ پێمان وابێت مرۆڤ ناچێتە ژێر باری ئە‌م یاسا زانستییانەوە‌. تەنیا ئە‌وە‌ بە‌سە كە‌ سەیری هەڵسوكە‌وتی مێرولەكان بكە‌ین كە‌ تێكدە‌هاڵێن و بە‌بێ بیركردنەوە‌ چە‌شنێك عادە‌تی مكانیكی ئە‌نجام دە‌دە‌ن، ئە‌وكات دە‌توانین مرۆڤە ئاسمانییە‌ زاناكان وێنا بكە‌ین كە لە روانگە‌ی ئە‌واندا ئێمە‌ تێكدە‌هاڵێین و بە‌م دەرە‌نجامە‌ دە‌گە‌ن كە‌ هەڵسوكە‌وتی ئێمە‌ هە‌ر وە‌ك ئە‌و مێروولانە پێشبینی دە‌كرێت و عادە‌ت تەوە‌رییە‌.

      هە‌ستكردن بە بێناوە‌رۆكیی‌ بە‌ كردە‌وە‌ كاتێ ئاوقامان دە‌بێت كە‌ بە‌ ئاستێك بگە‌ین كە‌ خۆمان لە دووە‌م روانگە‌دا ببینین. ئە‌م روانگە‌یە‌ كە‌ هە‌ر بە‌وجۆرە‌ لە هە‌موو شتێك برِوانین كە‌ هە‌ن‌‌، جیهانبینییە‌كی تەواو بێلایە‌نانەیە‌. لەم جیەانبینییە‌دا بایە‌خە‌كان شوێنێكیان نییە‌ و بە‌ بێ هە‌بوونی بایە‌خە‌كان وێدە‌چی هە‌موو ئە‌و كارانەی كە‌ ئە‌نجامی دە‌دە‌ین بێواتان‌ و بێ‌ مە‌بە‌ست. ژیان بە‌ بێ بایە‌خە‌كان هیچ مانایە‌كی نییە‌‌ و هیچ مە‌یلێكمان نابێ بۆ ئە‌وە‌ی بە‌ جێی ئە‌م كارە‌ كارێكی دیكە‌ بكە‌ین.

      سەرەرِای ئە‌مانە هیچكات هە‌وڵمان نەداوە‌ كە‌ ئە‌م هە‌ستە لە روانگە‌ی فەلسەفییە‌وە‌ پاساو بدە‌ینەوە.‌ هە‌ست بە‌ بێناوە‌رۆكیی شتێكە‌ كە‌ هە‌موومان‌ لە چه‌ند قۆناغێكی ژیاندا رووبەرِووی بووینەتەوە‌. لە كاتی خەمۆكی یان نادڵنیایی سەیر نییە‌ كە‌ شانمان هەڵێنین و بپرسین "ئە‌م كارانە بە‌ كەڵكی چی دێن؟" ئە‌م پرسیارە‌ لە بنەرە‌تدا ئە‌رێ كووتنە بە‌ بێناوە‌رۆكیی، ئە‌رێ كووتنێكە‌ بە‌وە‌ كە‌ لانیكە‌م بە‌ تێرِوانینێك گشت كارە‌كان بێ مانان.

      كامۆ زۆربە‌ی جاران هە‌ست بە‌ بێناوە‌رۆكیی دە‌گەرِێنێتەوە‌ سەر خوازە‌ی تاراوگە‌. كاتێ راستبوونی روانگە‌ی جیهانبینیی‌ داماڵدراو لە بایە‌خەكان و ژیانی بە‌تاڵ لە مانامان قبووڵ كردبێ گەرِانەوە‌یە‌ك روو نادات. ئیتر ناتوانین ئە‌م روانگە‌یە‌ فەرامۆش بكە‌ین یان وە‌بە‌رچاوی نەگرین. بێناوە‌رۆكیی نسێی خۆی دە‌خاتە‌ سەر هە‌موو ئە‌و كارانەی كە‌ ئە‌نجامی دە‌دە‌ین. تەنانەت ئە‌گە‌ر برِیار بدە‌ین ژیان بكە‌ین، بە‌جۆرێك كە‌ دەڵێی ژیان واتادارە‌، دەڵێی هۆیە‌ك هە‌یە‌ بۆ ئە‌نجامدانی كارە‌كان‌، بێناوە‌رۆكیی لە نێو بیركردنەوە‌ماندا هە‌ر وە‌كو گومان وازمان لێ ناهێنێت. دوودڵە‌ كە‌ نەكا سودێكی نەبآ.

      بە‌ گشتی ئە‌و گومانە هە‌یە‌ تاراوگە‌ {بێناوە‌رۆكیی} بۆ ژیان نابێت. ئە‌گە‌ر بۆ ئە‌نجامدانی كارێك هۆكارێك نەبێت ئە‌ی چۆن دە‌توانین دە‌ست بۆ كارێك بە‌رین؟ بۆ راكردن لە چنگ هە‌ستی بێناوە‌رۆكیی دوو رێی سەرە‌كیی هە‌یە‌، خۆكوژی و هیواداریی‌.

كە‌سێك كە‌ خۆی دە‌كوژێ بە‌م دەرە‌نجامە‌ گە‌یشتووە‌ كە‌ ژیان بێ مانایە،‌ بۆیە‌ بایە‌خی ژیان كرانی نییە‌. هیواداریی لە رێی برِوای بێ ئە‌ملاوئە‌ولا، بێناوە‌رۆكبوونی ژیان رە‌ت دە‌كاتەوە‌.

      كامۆ مە‌یلی بۆ دۆزینەوە‌ی دە‌رفەتێكی سیهە‌م هە‌یە‌‌. ئایا دە‌توانین بە‌ بێ خۆكوژیی ئە‌وە‌ قبووڵ بكە‌ین كە‌ ژیان بێواتایە‌؟ ئایا لانیكە‌م دە‌توانین هیوادار بین كە‌ ژیان بە‌ مە‌بە‌ستی ژیانكردن هەڵگری واتا‌یە‌؟ ئایا دە‌توانین بە‌ قبووڵكردنی ئە‌مە‌ كە‌ بایە‌خە‌كان بێ مانان بایە‌خگە‌لێكیشمان هە‌بێ. كامۆ لە بنەرە‌تدا دە‌پرسێ ئایا دە‌توانین لە بە‌رامبە‌ر دووە‌مین جیهانبینیدا كە‌ لە سەرە‌وە‌ ئاماژە‌ بە‌ كورتەیە‌كی كرا، تاقە‌ت بێنین؟

 

***

 

ئەفسانەى سیزیف

 (3)

بە بەڵگەكردنێكى بێناوەرۆك: دیوارەكانى بێناوەرۆكى  II

ده‌یڤید ئیگێن

له‌ فارسییه‌وه‌: ئیسماعیل ئیسماعیل زاده‌

كورتە:

      وشەكان دەرەقەتى دەربرِینى ئەو هەستە نایەن كە لەگەلأ بێناوەرۆكییە. هەست بە بێناوەرۆكیى ـ وەكو هەستكردن بە چاوچنۆكى یان دەست ئاوالآیى ـ جۆرى روانینى ئێمە بۆ دنیاى دەوروبەرمان رێكدەخات و روانگەى ئێمە دەست نیشان دەكا. ئەم هەستە تاك جیهانبینییە و بەدەرە لە وشەكان. بەمحاڵە ئەوە قبوولأ دەكا كە پێناسەكردنى "هەست بە بێناوەرۆكیى" ئاسان نییە. ئەو بەجێى پێناسەكردن، چەند گەلآڵەیەك بۆ روونكردنەوەى ئەو ئەزموونە جۆراوجۆرانە ئاراستە دەكا كە دەبنە هۆى سەرهەڵدانى ئەم چەشنە هەستانە. 

      رەنگە لە قوولآیى بێتاقەتیى نەگۆرِدا، لە ئانوساتێكدا لەخەو راپەرِین. سەرسوورِماو بین و لەخۆمان بپرسین كە بۆچى خۆمان دەخەینە زەحمەتەوە، ئەم پرسیارە دەبێتە هۆى هەستكردن بە بێناوەرۆكیى. یان رەنگە لەناكاو وا هەست بكەین كە لە چۆمى زەماندا وەكو كۆلكەدارێك سواراوین: بەهیچ شێوەیەك ناتوانین خۆمان لە پێشكەوتنى ناچاریى زەمان رزگار بكەین. یان رەنگە ئەو كاتە هەست بە بێناوەرۆكیى دەكەین كە دەبینین ئەو شتانەى واتا و مەبەستمان پآ بەخشیون، لە واتا و مەبەست بەتالأ بوونەتەوە. لە كاتى هەستكردن بە بێناوەرۆكییدا ئەو "شتانە" وادەبینین كە داماڵدراون. یان كاتآ كە كەسێك لە پشت شووشەبەندێكەوە دەبینین كە بە گەرم و گورِییەوە قسە دەكا و ئێمە گوێمان لە هیچ شتآ نابێت و جووڵەى دەست و دموچاوى لە پانتۆمیمێكى گەمژانە و بآ مانا دەچآ، هەست بە بێناوەرۆكیى شالآومان بۆ دێنآ. یان كاتآ چاومان بە تەرمێك دەكەوآ و پێدەزانین كە ئەمە ئاكامێكى بآ ئەملاوئەولا و دڵرِەقانە و گەمژانەى ئێمەیە، هەست بە بێناوەرۆكیى دەكەین.

      بابەتەكانى سەرەوە نموونەگەلێكن لە هەست بە بێناوەرۆكیى كردن لە ئاستى ئەزموونیدا. كامۆ ئەوەمان وەبیر دێنێتەوە كە دەتوانین لە ئاستى شعوریشدا لە بەرامبەر بێناوەرۆكییدا راوەستین. پاڵنەرى زەین "توندوتۆڵیى پێكەوەبوون"ە، مەیلێكى بەگورِە بۆ واتادان بە خوڵقێندراوەكان و چرِكردنەوەشییەتى بە گشتبوونێكى تەواو و هاوئاهەنگ. كامۆ بۆ نیشاندانى پرسەكە لە ئاستى لۆژیكیدا، بە پێداگریى لە سەر "هەقیقەت"ێكى تاكانە و یەكدەست، پێناسەكانى ئەرەستو بەكار دەهێنآ. لە ئاستى زانستیدا تیۆرێك دەتوانآ دنیا پێناسە بكا بەلآم لەئاكامدا ناتوانآ شى بكاتەوە.  دنیا وا رەنگاورِەنگە و بەرِادەیەك روانگەى جۆاوجۆر بۆ درككردنى هەیە كە دۆزینەوەى "هەقیقەت"ێكى رەها، شێوەیەكى راست بۆ سەیركردنى دنیا و هاوكات دركى گشتى دنیا، لە بآ ئاكام و بآ سوود دەچآ. ئەو پێكەوەبوونە لۆژیكیەى كە هیوادارین بیخەینە پالأ جیهانەوە خودى جیهان نییە، دنیا لە بنەرِەتدا نالۆژیكییە.

      كامۆ پێى وایە كە هیچ كام لە دنیا و زەینى مرۆڤ بێناوەرۆك نین، بەڵكو بێناوەرۆكیى لە رووبەرِووبوونەوەى ئەم دوانەدا خۆیان نیشان دەدەن. كامۆ لەو شوێنەدا، بێناوەرۆكیى دەدۆزێتەوە كە مەیلەكانى ئێمە بە روونى رووبەرِووى ئەم دركە دەبێتەوە كە دنیا نالۆژیكییە.

      هەمیشە بیرمەندانێك هەبوون كە هەوڵیان داوە هەتا بە جێى رەتكردنەوە، لەگەلأ نالۆژیكى بوونى ئەزموون رووبەرِوو ببنەوە و كامۆ دەڵآ كە سەدەى رابوردوو رێژەیەكى بەرچاوى لەم چەشنە بیرمەندانە هەبووە. هایدگێر كاتآ لەگەلأ بێناوەرۆكیى رووبەرِوو دەبێتەوە، لە ترس دەدوآ، بەلآم پێداگریى دەكا كە لەو ترسەدا لەرادەبەدەر وشیار دەبین. جاسپێر پێداگریى لەسەر ئەوە دەكا ئێمە ناتوانین لەو شتانە تێبگەین كە لە ئەزموونى راستەوخۆى ئێمەوە بەدەرن و كەموكورِیى هەموو ئەو سیستمە فەلسەفیانە ئاشكرا دەكا كە بانگەشەى شتێكى جیا لەوە دەكەن. چێستۆف لێكۆڵینەوە لە سەر نالۆژیكیى بوونى مرۆڤ دەكا و زیاتر هۆگرى ئەوەیە كە ریزپەرِەكان بدۆزێتەوە نەك یاسا و رێسا. كیێركێگارد لە بنەرِەتدا لە بێناوەرۆكیى دەژیت و بوێرانە خۆى فرِێدەداتە نێو دژوازییە جۆراوجۆرەكانى مرۆڤەوە. هۆسرێل هۆگرى جۆراوجۆریى جیهانە و بوار بە زانیاریى تەواو و یەكسان لە سەر تەواوى دیاردەكان دەدا. ئەم بیرمەندانە هەموویان بەوە دەزانن كە تەنیا شتێكى روون و ئاشكرا بەرتەسكیى زانستى مرۆڤییە: درككردنى گشت ئەوانی دى مەحاڵە.  

راڤە:

      لەم بەشەدا دەپەرژێینە سەر كەموكورِییەكانى فەلسەفەى راسیونالیزم و فەلسەفەى نائەقلآنیش كە لە وەلآمدانەوە بە فەلسەفەى راسیونالیزم كەوتە سەر زاران، شى دەكەینەوە. راسیونالیزم بەوجۆرەى كە كامۆ بەكارى دێنآ برِوایەكە تێیدا ئاوەزى مرۆڤ واتا بە دنیایەك دەدا كە تێیدا دەژى. فەیلسوفى ئەقلأخواز هیوادارە كە چەشنێك سیستم بەدى بێنآ كە بەهۆیەوە بتوانآ گشت ئەزموونەكان شى بكاتەوە. ئەو دەیەوآ ئەو توانستەى هەبآ هەتا جارێك و بۆ هەمیشە بڵآ كە شتەكان چۆن و بۆچى هەن. ئاسمان شینە لەبەر ئەوەى..، من هەم چونكە..، بوونەوەران بەمجۆر چالاكن بەو هۆیەى..، كەسێكى ئەقلأخواز دەیەوآ كە دنیا واتاى هەبآ، شتەكان روون بن. راسیونالیزم پشت ئەستوورە بەوە كە توانستى بەڵگەدار كردنى چییەتیى بوونى شتەكان هیوایەكى نالۆژیكیى نییە.

      كامۆ راسیونالیزم رەت دەكاتەوە، بەلآم لەوەناچآ كە هۆى فەلسەفیى بە دژى ئاراستە كردبآ. ئەو زۆرجاران لەم بەشەدا بانگەشە دەكا كە كارێك ناكا بێجگەلە پێداچوونەوە بە باسى ئەو باوەرِانەى كە بۆ هەمووان ئاشنایە. هەولأ نادا ئێمە رازیى بكا كە لە راسیونالیزمدا كەموكورِیى هەیە، چونكە واى دادەنآ كە ئێمە لەسەر ناتەواوبوونەكەى هاورِاین. ئەو راست ئاماژە بەو هۆیانە دەكا كە بۆچى بە راى ئێمە راسیونالیزم خۆش نییە ـ ناسەركەوتووبوونمان بۆ یەكدەستكردنى ئەزموونە جۆراوجۆرەكان و شتى لەم چەشنە ـ  بەلآم ئەم هۆیانە زەحمەتە بتوانن ئەرخەیانمان بكەن. ئاماژەكانى كامۆ مشتومرِ نییە، بەڵكو نموونەى ئەو بابەتانەن كە جیهانبینیى راسیونالیزم بەرگریى لێناكرآ.

      جەیمز ڤود دەڵآ كە نامیلكەى كامۆ پشت ئەستوورە بە ئیمان، هەرچەند جۆرە ئێمانێكى نیگاتیڤ. كامۆ لەوە برِوای بەوە كە خودا نییە و ژیان بآ مانایە، دڵنیایە و ئەم دڵنیابوونەى زیاترە لەو دڵنیابوونەى بۆ بەڵگەداركردنى بآ ماناییەكەى. هەوڵى ئەو زیاتر دۆزینەوەى میتۆدێكى روونە بۆ روانین لە دنیا نەك پێناسەكردنى سیستمێكى فەلسەفى. كامۆ وادیارە نایهەوآ ئەوە بڵآ كە "دیتنى دنیا بە بآ ناوەرۆكیى، شێوەى راستى سەیركردنى دنیایە". بەڵكو بەر لە هەموو شتآ ئەو گوومانى هەیە كە "تەنانەت شێوەى راستى سەیركردنى دنیا" هەبى، و دووەم ئەوەى كە دەڵآ بە "بآناوەرۆك دیتنى دنیا" زۆرجاران حاشاهەڵنەگرە. هەست بە بآناوەرۆكیى كردن لە بنەرِەتدا هەستێكە كە جاروبارە تووشى دەبین كە ـ چ پێمانخۆش بآ یان پێمان ناخۆش بآ ـ هەست دەكەین دنیا بآ مانایە و روون نییە. كامۆ لەسەر ئەوە پێداناگرآ بڵآ كە هەست بە بآناوەرۆكیى كردن بە بآ ئەملاوئەولا "راست"ە، بەڵكو دەڵآ بێناوەرۆكیى بوونى هەیە. ئەو كەمتر فەیلسووفە و زیاتر حەكیمە. زیاتر هۆگرى ئەو شتەیە كە ژیان تێكەلآوى ئەم هەستەیە نەك راستى و درووستى ئەم هەستە.

      كامۆ ئاماژە بە نێوى ئەو بیرمەندانە دەكا كە لە "نائەقلآنى بوون" و لە رەتكردنەوەى "راسیونالیزمدا" هاورِان. لەو شوێنەى كە كامۆ دەستەواژەى "نائەقلآنى" بەكار دێنآ، ئێمە دەتوانین زاراوەى "ئیگزیستەنس" دابنێین. بەكارهێنانى راست و درووستى "ئیگزیستەنسیالیزم" سەختە. زیاتر بەم هۆیە كە رێژەیەكى كەم لە فەیلسووفان راشكاوانە خۆیانى لێ‌ نزیك دەكەنەوە. بەلآم ئەو زاراوەیە زۆربەى ئەو بابەتانەى وەخۆ گرتووە كە كامۆ شى كردوونەتەوە، بەتایبەتیى ئەم برِوایە كە دنیا لە زاتى خۆیدا هەر بوونى هەیە و هەر واتا و چییەتییەكى كە دنیاى واتادار كردووە پاش ئەو هەقیقەتە لە لایەن زەینى مرۆڤەوە بەكار هاتووە. ژان پەول سارتر هاوسەردەم و جارى واشە دۆستى كامۆ پارێزەرى سەرەكیى تەڤگەرِى ئیگزیستەنسیالیزم بوو. هەرچەند ناوەكەى لە فەلسەفەى ئێگزیستەنسى جاسپێر بە قەرز وەرگرتبوو و زۆربەى را و تەگبیرەكانیشى لە هایدگێر، بەلآم هیچ كام لەو دوو بیرمەندە ئەڵمانییە بەخۆیان نەدەكوت ئیگزیستەنسیالیست. ئەگەرچى جاروبارە بە كیێركێگارد یان نیچەیان كوتووە "ئیگزیستەنسیالیستى رەسەن". هەر دوو فەیلەسوف لە سەدەى نۆزدەدا ژیاون و پێش ئەوەى ئیگزیستەنسیالیزم برِشتى هەبآ لە هەمان سەدەدا مردوون. دواتر تەنانەت كامۆش پشتى لەو تەڤگەرِە كرد و سارترى وەك "ئیگزیستەنسیالیست"ێكى بەڵێندەر بەتەنیا بەجێهێشت.

      دەبآ ئاماژە بەوە بكەین كە كامۆ و تەواوى ئەو بیرمەندانەى ببونەتە سەرچاوە، تەواو لە نەریتى فەلسەفى قارِەى ئوروپا (بێجگەلە بریتانیا) ئاو دەخۆنەوە. ئەو نەریتە بە خەستیى لەژێر كاریگەریى هێگێل و نەریتى راسیونالیزمى پیشترى كەسانێكى وەكو دیكارت و لابینیتزە. ئەم نەریتە بە توندى پێداگریى دەكا لە سەر بە بەڵگەداركردنى ئەقلآنیى و توانستى ئێمە بۆدۆزینەوەى رێچارەیەك بۆ هەقیقەتە میتافیزیكییەكان لە رێگەى بەكارهێنانى تیۆرییەوە.

لە بەرامبەردا سوننەتى فەلسەفەى ئینگلیزى زمانان، زۆر زیاتر رێبازى ئەزموونخوازى لاك و هیوم رەچاو دەكەن. ئەم سوننەتە پێداگریى لە سەر توانستى بەڵگەى تیۆریانە لادەبا و لە جێگەیدا پێداگرە كە بۆ مەعریفە دەستەوداوێنى دەركى ئەزموون دەبین.

      بارودۆخێكى كە كامۆ لە لێكۆڵینەوە لە سەر بێناوەرۆكییدا لەگەڵى رووبەرِوویە تەنیا دەتوانآ لە نەریتى راسیونالیزمى نابریتانیاییدا هەبآ. ئەم ئیدەیە كە زەینى ئێمە ناتوانآ لە ئەزموون تآ بگا، بۆ بیرمەندێكى ئەقڵخواز زۆر گرینگترە هەتا فەیلسوفێكى ئەزموونخواز. هێنانەئاراى ئەم بابەتە راگەیاندنى مەحاڵبونى هەڵوێستى كامۆ نییە، بەڵكو ئەو لە شوێنى راست و شایانى خۆى دادەنآ.

    

ئەفسانەى سیزیف

4

بە بەڵگەكردنێكى بێناوەرۆك: خۆكوژیى فەلسەفیى (III)

دەیڤید ئیگێن

‌لە فارسییەوە: ئیسماعیل ئیسماعیل زادە

كورتە

بێناوەرۆكیى دەرەنجامى بەراوردكردن یان پێكەوەبوونى دوو ئەندێشەى ناكۆكە. بۆ نموونە ئەگەر كەسێك بڵآ كە پیاوێكى زۆر بەرِێز و خواپەرستە و بە دزییەوە حەزى لە خوشكەكەى خۆیەتى، ئێمە دەڵێین "بآ مانایە". لێرەدا دوو ئیدەى ناكۆك لە پەناى یەكن، یەكیان پیاوێكى خواپەرەست و ئەویتریان پیاوێك كە مەیلى بە دەست تێكەلآوكردنە لەگەلأ مەحرەمەكانى خۆى. واتاى بێناوەرۆكیى هەر بەوجۆرەى كە كامۆ لێى دەدوآ لە پەناى یەكبوونى ئەوتۆش وەخۆ دەگرآ. ئێمە لە سەرێكەوە لەگەلأ پیاوێك رووبەرِوو دەبینەوە كە دەیەوآ لە بوونەوەراندا هۆكار و پێكەوەبوون بدۆزێتەوە. لە سەرێكى دیكەوە ئەو بوونەوەرانە شتێك بێجگەلە دیاردە بآ مانا و بێدەنگەكان ئاراستەى ئەو ناكەن. ئێمە تەنیا كاتآ تووشى بێناوەرۆكیى دەبین كە پێویستیى بە بەدەستهێنانى وەلآم و بێدەنگیى جیهان لە پەناى یەك دانێین.

بۆ ئەوەى روونى بكەینەوە كە پەیوەندیى بێناوەرۆكیى ئێمە لەگەلأ بوونەوەران چ دەرەنجامێكى دەبآ، نابآ بێناوەرۆكیى رەت بكەینەوە. ئەگەر هەولأ بدەین دژایەتیى نێوان نیاز بە دۆزینەوەى وەلآم و بێدەنگیى جیهان بە یەكەوە ئاشت بكەینەوە، لەگەلأ بێناوەرۆكیى رووبەرِوو نەبووینەتەوە، بەڵكو لەبەرى هەلآتووین. كامۆ، نەبوونى هیوا و بەردەوامبوونى دەركران و هەست بە نادڵخۆش بوون لە تایبەتمەندییەكانى رووبەرِووبوونەوە لەگەلأ بێناوەرۆكیى دەزانآ. ژیانكردن لەگەلأ ئەم دژوازییە نە خۆشە و نە ئاسان، بەلآم هەوڵدان بۆ زاڵبوون بە سەر ئەم دژوازییە بەقەد رەتكردنەوەى هەستى بێناوەرۆكیى، وەلآم ناداتەوە. كامۆ هۆگرى ئەوەیە: "ئایا دەتوانین لەگەلأ هەستكردن بە بێناوەرۆكیدا بژین" و ئەمەشى ناوآ، واتە "ئایا دەتوانین بەسەریدا زالأ بین".

كامۆ ئاماژە دەكا كە هەموو فەیلسوفانى ئیگزیستەنسیال هەولأ دەدەن لە لەگەلأ بێناوەرۆكیى رووبەرِوو نەبنەوە. جاسپێر بانگەشەى ئەوە دەكا كە بەهۆى بازدانێكى تەواو نالۆژیكیى، راست لەو خاڵەدا ئەوپەرِى مەعریفەى مرۆڤیى دۆزیوەتەوە كە بەڵگەهێنانەوە دەدۆرِآ. چێستۆف پێى وایە كە ئێمە تەنیا بۆ تێگەیشتن لە مەحالأ و دەرك نەبوو پێویستیمان بە خودا هەیە بۆیە پێداگریى لە سەر ئەوە دەكا كە بێناوەرۆكیى خودایە. كیێركێگارد بە "بازدانى لە ناكاوى ئیمان" بۆ ناخى خودا بەنێوبانگە. ئەو نائاقلآنەبوون لەگەلأ خودا و ئیمان بە یەكسان دەزانآ. بابەتەكەى هۆسرێل ئاڵۆزترە، لەبەر ئەوەى دیاردەناسیى ئەو كە تەنیا پەیوەندیى بە ئەزموونى راستەوخۆوە هەیە وێدەچآ كە پێشوازیى لە بێناوەرۆكیى بكا بەلآم دواتر دەیەوآ چەشنآ چییەتیى ئەوپەرِى مەعریفەى مرۆڤى بەو دیاردە سادانەوە گرآ بداتەوە كە لێیان دەدوآ.

كامۆ ئەوە دەدركێنآ كە بەتەما نییە ئەندێشەى ئەم فەیلسوفانە بە تەواویى شى بكاتەوە، بەڵكو تەنیا لەبارەى رووبەرِووبوونەوەى ئەوان لەگەلأ بێناوەرۆكیى دەدوآ. هەركام لەم فەیلسوفانە هەولأ دەدەن كە بە چەشنآ دژوازیى نێوان ئەقڵى مرۆڤى و نائەقلآنى بوونى بوونەوەران چارەسەر بكەن. جاسپێر و چێستۆف و كیێركێگارد بە شێوەیەك ئەقڵى مرۆڤ رەت دەكەنەوە و بابەتەكانیان بەتەواویى هەڵگرى بوونەوەرانى نائەقلآنییە كە پێیان وایە پەیوەندییان بە خوداوە هەیە. هەر بەوجۆرەى كە كامۆ پێشتر ئاماژەى پێكردووە، بێناوەرۆكیى تەنیا لە دژایەتیى نێوان ئەقڵى مرۆڤ و بوونەوەرە نائەقلآنییەكانە كە دەتوانآ بوونى هەبآ، ئەم چوار بیرمەندە هەولأ دەدەن بە رەتكردنەوەى یەكێك لەم دژوازییانە زیاتر لە سەر ئەم دژوازییە برِۆن.

فەیلسوفانى ئیگزیستەنسیال هەولأ دەدەن كە لە نێو بێناوەرۆكییدا چەشنآ بالآدەستیى بدۆزنەوە. كامۆ هەولأ دەدا لۆژیكى بێناوەرۆكیى پێویستى بەوە بآ كە هیچ چەشنە سازان یان بالآدەستییەك نەبآ. ئەم فەیلسوفانە هەولأ دەدەن خۆ لەو لۆژیكە بدزنەوە كە بێناوەرۆكیى بەسەریدا سەپاندوون و بە مانایەكى وردتر دەست بۆ "خۆكوژیى فەلسەفیى" دەبەن.

لێكدانەوە

كامۆ فەیلسوف نییە و حەز ناكا لەگەلأ ئەو بیرمەندانە باسوخواسی بیرمەندانە بكا كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێكردن. لە بەشى پێشوودا لەو شوێنەى كە كامۆ راسیونالیزمى رەت كردەوە، دیتمان كە بەتەما نییە ئەم بیرمەندانە رەت بكاتەوە. هۆكارى بەلآرِێداچوونى بیرى ئەوان بۆ ئێمە روون نابێتەوە، بەڵكو تەنیا باسى ئەو هۆكارانە دەكا كە قووڵكردنى برِواى ئەم بیرمەندانە مەحاڵە.

كامۆ ئەو پرسە سادە دەكاتەوە كە هۆگرییەتى و دەیكا بە دوو بابەتى سەرەكیى: یەكەم مرۆڤ چاوەرِوانیى هەیە و هیوادارە كە چەشنآ مانا لە دنیادا بدۆزێتەوە و دووەم هەر واتایەكى كە جیهان هەیبآ لە بەر چاوى مرۆڤ شاراوەیە. شایانى باسە كە كامۆ بوونى خودا یان چەشنآ واتا و مەبەستى زاتیى لە پشت هەموو شتەكانەوە رەت ناكاتەوە. ئەو تەنیا بانگەشەى ئەوە دەكا كە بوارى ئەوەى نییە بزانآ ئایا خودا یان مانا یان مەبەست بوونى هەیە یان نا. لە ئەفسانەى سیزیف دا مەبەستەكەى ئەوەیە كە دەیەوآ بزانآ ئایا بوارى ئەوە هەیە كە لەگەلأ ئەو شتەى دەیزانآ بژیت. واتە ئایا دەتوانآ لەگەلأ ئەو دوو بابەتە بنەرِەتییە بژیت یان پێویستیى بەوە هەیە كە: بە هیواى شتێكى بالآدەست بێت (خودا یان مانا یان مەبەست) یان خۆكوژیى بكا؟ 

بێناوەرۆكیى پردێكى پەیوەندییە لە نێوان ئەم دوو بابەتە سەرەكییەدا. چاوەرِوانیى ماناداربوون لەو بوونەوەرانەى كە بە تەواویى بێدەنگن، بآ مانایە. لەو سەرەوە كە بێناوەرۆكیى پردى پەیوەندیى تەنیا دوو بابەتیى سەرەكییە كە بە دڵنیایى دەیانناسین، كامۆ بە پێداگرییەوە دەڵآ كە بێناوەرۆكیى پەیوەندیى بنچینەیى ئێمەیە لەگەلأ جیهان. بێناوەرۆكیى هەقیقەتێكى بنەرِەتییە و كامۆ بە ئەركى سەر شانى خۆى دەزانآ كە تا سەر بەدواى لۆژیكەكەیدا بچآ.

هەوەها بێناوەرۆكیى لە بنەرِەتدا دژوازییە. ئێمە خوازیارى واتاین بەلآم بوونەوەران هیچ شتێكمان پێنادەن. ئەو نارِەزایەتییەى كە لەبەرامبەر چارەنووسماندا هەمانە، بەراییەكە بۆ بێناوەرۆكیى و هەر هەوڵێك بۆ چارەسەركردنى ئەم نارِەزایەتییە هەوڵدانە بۆ راكردن لە بێناوەرۆكیی.

گلەیى كامۆ لەو چوار بیرمەندەى لەم بەشەدا ئاماژەمان پێكردن ئەوەیە كە هەر كەس بە شێَوازى خۆى هەولأ دەدا لە بێناوەرۆكیى رابكات. بۆ ئەم كارەش هەر كام لەم بیرمەندانە دەبآ یەكێك لەو دوو بابەتە سەرەكییە رەت بكەنەوە كە كامۆ وەك خاڵى دەستپێك هەڵیبژاردووە. جاسپێر و چێستۆف و كیێركێگارد پێویستیى بە لۆژیك و مەبەست لە دنیادا، رەت دەكەنەوە. ئەوە قبوولأ دەكەن كە دنیا نالۆژیكییە و لەم ئیدەیەدا خودا دەدۆزنەوە. هۆسرێل ئەم برِوایە كە ناتوانین لە دنیادا  واتا بدۆزینەوە رەت دەكاتەوە و بانگەشەى ئەوە دەكا كە لە پشتەوەى دیاردە بێدەنگ و متەكانى دنیادا گەوهەرى دۆزیوەتەوە.

كامۆ فەیلسوف نییە و ئەم چوار بیرمەندە تاوانبار ناكا كە بە هەڵە بەڵگە دێننەوە. ئەو تەنیا بەوە تاوانباریان دەكا كە تێگەیشتنەكەیان رازییان ناكا. هەر چوار كەس هەنگاو دەنێنە ئەولاى بابەتە بنەرِەتى و حاشاهەڵنەگرەكانى ئەزموونەوە هەتا بە دڵنیاییەوە بڵێن كە شتێكى زیاتر هەیە ، واتە شتێكى ئەولاى ئەزموون و شتێكى كە بێزاریى بە هۆى بێناوەرۆكیى چارەسەر دەكا. ئەم چوار فەیلسوفە لە هەوڵدانیان بۆ ئەم هەڵوێستە تووشى هەڵە نایەن بەڵكو لەو پرسیارە خۆیان دەبوێرن كە بە بۆچوونى كامۆ سەرەكییە: ئایا پێویستە پێداگریى لە سەر ئەوە بكەین كە بۆ ژیانكردن شتێكى زیاتر هەیە؟ پرسەكەى كامۆ گریمانەیە: ئەگەر لە بوونەوەرە نالۆژیكەكاندا شتێك زیاتر لە مرۆڤە لۆژیكیەكان نەبآ ئایا دەتوانین لە بێناوەرۆكیى ئەو بارودۆخەدا بژین؟

لەم رووەوە كامۆ رێگەیەك هەڵدەبژێرآ هەتا بە فەلسەفەوە نەبەسترێتەوە. واى نیشان دەدا كە تەنیا دەیەوآ بزانآ كە ئایا بابەتێكى وایە كە لێى بێتاقەت نەبین یان نا، وازى لەوە هێناوە كە ئەو بابەتە هەقیقەتى هەیە یان نا. ئەگەر هەوڵى دەدا كە لە سەر شوێن و پێگەى میتافیزیكیى خۆى پێداگریى بكا، ئەگەر هەوڵى دەدا بانگەشەى ئەوە بكا كە بابەتەكە واووایە، بەرپرسایەتیى سەلماندنى بالآدەستیى پێگە میتافیزیكییەكەى لەچاو باقى فەیلسوفان لە سەر شانى قورسایى دەكرد.

تەواوى ئەو بابەتانەى ئاماژەى پێكرا دەكرآ وابن، چونكە كاتآ كامۆ بە دڵنیاییەوە دەڵآ بێناوەرۆكیى پەیوەندیى بنەرِەتیى ئێمەیە لەگەلأ جیهان و پێویستیى ئێمە بۆ دۆزینەوەى هۆكار و بێدەنگیى بوونەوەران، دوو بابەتى سەرەكیى هەبوونى مرۆڤە. بە چەشنێكى مەترسیدار لە میتافیزیك نزیك دەبێتەوە. كامۆ رەنگە لە خۆى بەرگریى بكا كە ئەم پێداگرییانە لەبارەى ناسینى پۆزەتیڤ لە بەرامبەر چییەتى جیهان نییە، بەلآم كاتآ هەموو ناسینێكى پۆزەتیڤ رەت دەكاتەوە هەر ئەمەیان دەمێنێتەوە. بێناوەرۆكیى پەیوەندیى بنەرِەتیى ئێمەیە لەگەلأ جیهان، لەبەر ئەوەى بانگەشەى ئەوە ناكا كە سەبارەت بە جیهان زیاتر لەوە دەزانآ كە دنیا بە ئێمەى داوە.

ئه‌فسانه‌ی سیزیف

5

** بەبەڵگەكردنێكى بێناوەرۆك: رزگاریی بێناوەرۆك VI

كورتە

      مرۆڤى بێناوەرۆك، زیاتر لە هەموو شتێك تامەزرۆی دڵنیابوونە و لەوە تێگەیشتووە كە تەنیا لە شتێك دەتوانآ دڵنیا بآ ئەویش بێناوەرۆكییە. تەنیا هەقیقەتێكى كە سەبارەت بە خۆى هەر وەك خۆى دەمێنێتەوە، مەیلیەتى بە تاكانەبوون و هۆكار و روونبوونەوە و تەنیا هەقیقەتى حەتمیى سەبارەت بە دنیا، وێدەچآ ئەوە بآ كە لەگەلأ هیچ فۆرم و نمونەیەكى دەستنیشانكراودا ناگونجآ. رەنگە ژیان واتاى هەبآ بەلآم، رێیەكى جێمتمانە نییە كە بزانین ئەم واتایە چییە. مرۆڤى بێناوەرۆك دەیهەوآ تەنیا لەگەلأ ئەو شتە بژیت كە لێى دڵنیایە.

      لەم دژوازییەدا بێناوەرۆكیى لە نێوان شعورى مرۆڤ و خوڵقێنراوانى بآ لۆژیك بەدى دێت و تا ئەو كاتەش هەیە كە كەسێك بە شێوەى وشیارانە لێى ئاگادارە. بەمجۆرە بە مەبەستى پشت بەستن بە بێناوەرۆكیى مرۆڤى بێناوەرۆك، دەبآ بە بآ ئەوەى هەولأ بدا بە سەر ئەم دژوازییەدا زالأ بآ، ئاگاداربوونى وشیارانەى لە بێناوەرۆكیى، لە ناخى خۆیدا هەڵگرآ. كامۆ لە هەوڵدان بۆ ژیان لەگەلأ بێناوەرۆكیدا، بە سآ دەرەنجام دەگا:

سەربزێوى و ئیختیار و تامەزرۆیى.

      كامۆ ئەم ئیدەیە كە "تەواو قبوولأكردنى بێناوەرۆكی"ى خۆكوژیى بە دوادادآ، بە تەواوى رەت دەكاتەوە و بە پێچەوانەكەى دەڵآ كە ژیانكردن بە شێوەى تەواو و كاملأ بە قبوولأكردنى بێناوەرۆكیی دەگا: بە تێگەیشتوویى مانەوە سەبارەت بەوە كە ئێمە مرۆڤگەلێكین ژیر و شەرمەزار بە ژیانكردن، لە ماوەیەكى كورت و لە دنیایەكى بآ لۆژیكدا و پاشان دەبآ بمرین. ئێمە لە بەرامبەر دژوازییەكانى نێوان مەیلمان و راستەقینەدا بە ئاگاداریى دەمێنینەوە و بەم پێیە بە بێناوەرۆك ژیان، ژیانكردنە لە بارودۆخى دژوازى هەمیشەییدا. ئەم سەربزێویەیە كە دژ بە بێناوەرۆكیى ژیان و لەئاكامدا ئەو مەرگە سەرهەڵدەدا كە لە سەر رێمانە. خۆكوژیى وەكو هیواداربوون، هەر رێچارەیەكى دیكەیە بۆ راكردن لەم دژوازیە و هیچى دیكە. بێناوەرۆكیى ژیان لە نەهاتییەك دەچآ كە لەبەر دم مرۆڤى شەرمەزار بە مردنە، شەرمەزار بە مردنێك كە بە هەر هەناسەیەكى، دژ بەوە كە دەبآ بمرآ سەربزێوى دەكا.

      ئێمە بە گشتى بە ئیدەى ئیختیارەوە دەژین. واتە ئازادین كە برِیار بدەین و بارودۆخى خۆمان بە پێى كردەوەكانى خۆمان روون بكەینەوە. لە ئیدەى ئیختیاردا بە باوەرِێكى دیكە: ئێمە دەتوانین ئاراستەى ژیانى خۆمان دەستنیشان بكەین و بەرەو مەبەستە دیاریكراوەكاندا هەنگاو بنێین. بەمجۆرە لەم ئیختیارەدا خۆمان بە ژیان لە ئاراستەى مەبەستە دیاریكراوەكاندا سنووردار دەكەین و رۆڵێكى تایبەت وەئەستۆ دەگرین. رەنگە بمانەوآ ببین بە دایكێكى باش، كلآوچییەكى سەرنجرِاكێش یان شارومەندێكى چالاك و كردەوەكانى ئێمە بەو وێنەیە دەستنیشان دەكرآ كە لەخۆمانمان ساز كردووە. ئیدەى ئیختیار ئیدەیەكى میتافیزیكییە: بانگەشەى ئەوە دەكا كە خوڵقێنراوان و زاتى مرۆڤ بەجۆرێكە كە دەتوانآ ئاراستەى خۆى هەڵبژێرآ. مرۆڤى بێناوەرۆك ئامادەیە كە هەموو ئەو شتانە رەت بكاتەوە كە دڵنیا نییە لێیان تێبگات و ئیختیارى میتافیزیكیى بۆ ئەو حەتمیتر نییە لە واتاى ژیان. تەنیا ئیختیارێكى كە مرۆڤى بێناوەرۆك دەتوانآ لێى تێبگا ئیختیارێكە كە بۆخۆى ئەزموونى بكا: ئیختیارى بیركردنەوە و كردە بە پێى هەڵبژاردن. مرۆڤى بێناوەرۆك ئەم باوەرِە وەلادەنآ كە رۆڵێكى بۆ نواندن هەیە و بەم كارە ئیختیارى ژیانكردنى هەر ساتآ لە ژیان كە روو دەدات، بە بآ پێش گریمانە و پێشبێنیكردن بەدەست دێنآ.

      كاتآ ئیدەى واتاداربوونى ژیان وەلابنرێت مرۆڤى بێناوەرۆك تیۆرەكانى پەیوەندیدار بە بایەخیش وەلادەنآ. ئەگەر بۆ ئەو شتەى ئەنجامى دەدەین نە واتایەك هەبآ و نە مەبەستآ، ئیتر هۆیەك نابآ كە بە جێى ئەم كارە ئەو كارەى دیكە بكەین. بە سەرنجدان بەم بابەتە، ئیتر ناتوانین ستانداردێكى چۆنایەتیى بۆ ئەزموونەكانمان دیارى بكەین و تەنیا دەتوانین ستانداردێكى چەندایەتیى وەبەرچاو بگرین: هەرچى ئەزموون زیاتر بآ باشتر. مەبەستى كامۆ لە هێنانەبەرباسى لە چەندایەتیى ئەزموونەكان، ژیانى درێژخایەن نییە بەڵكو، زیاتر لە سەر تامەزرۆیى بە ژیانى قەرەباڵغ و پەیماندا پێداگریى دەكا. كەسێكى كە ئاگادارە لە هەر چركە ساتێكى كە تێپەرِ دەبآ، ئەزموونەكەى زیاترە لەو كەسەی فكرى سەرقاڵە.

لێكدانەوە

      كامۆ چەشنآ لە بە "گومان بیركردنەوە" بەكاردەبا كە لە سەردەمى دیكارتەوە لە فەلسەفەى رۆژئاوادا رەگى داكوتاوە بەلآم، بە شێوازێكى زۆر تایبەت. ئەو لە هەر بابەتێك كە دڵنیا نەبآ گومانكردنى دیكارت رەچاو دەكا، بەلآم بە پێچەوانەى ئەو، بە هەوڵدان بۆ جێگیركردنەوەى زانستى میتافیزیكى لە بوارە حەتمیەكانى تردا بە دواى "بەگومان بیركردنەوە"ى خۆیدا ناچآ. بەڵكو دەبینآ كە فەیلسوفان ناتوانن لەسەر گومانە میتافیزیكییەكان رێك بكەون و پێى وایە كە ئەمەش هۆیەكە بۆ ئەوەى بە گشتیى گومان لە میتافیزیك بكەین. كامۆ بۆ ئەوەى رێى دیكارت بگرێتەبەر، پێویستى بە حەتمى بوون هەیە, بەلآم خۆشى ئامادە كردووە كە لە میتافیزیكدا حەتمى بوونێك دەست نەكەوآ.

      بارودۆخەكە تەواو نافەلسەفییە. كامۆ پێى خۆش نییە كە حاڵەتى راستى رووناكبیریى بەخۆیەوە بگرآ، ئەو مەیلى بە چۆن ژیانكردن هەیە. ئەو پێى گرینگ نییە كە وەلآمى كورت و پوخت بەم پرسیارانە بداتەوە، بەڵكو دەیەوآ بزانآ ئایا دەكرآ بە دڵنیاییەوە ژیان بكرآ؟

      رەنگە گلەیى ئەوە بكەین كە كامۆ هەوڵ نادا بە وەلآمێكى كورت و پوخت بگا، لەبەر ئەوە ناشیدۆزێتەوە. لەوەدەچآ كامۆ بۆ پاساودانەوەى خۆبواردنى خۆى لە میتافیزیك هەوڵێكى تایبەت نادا. بانگەشەكانى بەو پێیە كە ناتوانین لە هەر نەزمێكى لۆژیكى یان واتا لە خوڵقێندراوان دڵنیا بین، لە رووى لێكۆڵینەوە وردەكان نییە هەتا نیشانى بدا كە حەتمى بوونى مەبەستى ئەو مەحاڵە. بەڵكو بانگەشەكانى بە هۆى ئەم وشیارییەوەیە كە كەڵە بیرمەندەكانى دوو هەزارساڵى رابوردوو نەیانتوانیوە لە سەر وەلآمێكى راست و دروست رێك بكەون، لەبەر ئەمە لەوە ناچآ كە ئێمە بتوانین حەتمى بوونێك بدۆزینەوە. بەپێى ئەم بانگەشەیە ئەو لە دۆخى فەلسەفیى دا نییە بەڵكو، زیاتر سەرنجى پراكتیكیى داوە. كامۆ لەم بەشەدا تەنیا دەتوانآ تا ئەم رادەیە ددان دابگرآ كە: "من نازانم ئەم دنیایە واتایەكى هەیە كە رزگارى بكا؟ بەلآم دەزانم كە بەو مانایە نازانم و لە ئێستادا بۆم نالوآ كە پێى بزانم." ئەم "لەئێستادا"یە رەنگە بەم واتایە بآ كە دەكرآ بەو مانایە بزانرآ بەلآم، نەك بەبآ تەمەنێك هەوڵى فكریى گران، كە دەبێتە كۆسپ لەسەر رێى ژیانى راستەقینەى. ئەو تەنیا دەیەوآ بزانآ كە ئایا "لەئێستادا" دەتوانآ بە دڵنیاییەوە بژیت، هەر ئەوندە نەك شتێكى زیاتر.

      تاكە حەتمی بوونێكى كە هەبآ ئەوەیە كە حەتمى بوونێك نییە. كامۆ بۆ ژیانكردن لەگەلأ حەتمى بوونێكى لەم چەشنە بە سآ دەرەنجام دەگا: سەربزێویى من، ئیختیارى من، تامەزرۆیى من. "سەربزێوی"ى ئەو، ژیانە لە بارودۆخى هەمیشەیى دژوازییدا. واتە تایبەتمەندیى بێناوەرۆك. دەبآ لە ئاواتى تاكانەبوون و نەزم دەستهەڵبگرآ بەلآم، دەبآ لە مەحالأ بوونى تاكانەبوون و نەزمیش ئاگادار بآ. سەربزێویى ئەو بە بآ هیواداربوونە بە چارەسەركردنى گرفت و كێشە. رەنگە ئەم ئیدەیە بە رواڵەت كەمێك سەیر بێتە بەرچاو، چونكە چۆن دەكرآ كەسێك لە بارودۆخى سەربزێویى دابآ ـ چۆن دەتوانآ بەربەرەكانى بكا ـ و هیوایەكى بە سەركەوتن نەبآ؟ بابەتى سەربزێویى بە بآهیواداربوون، زیاتر پێناسەى مرۆڤى بێناوەرۆك و وەسفى ئەفسانەى سیزیفە كە كامۆ بۆ سەردێرِى بەرهەمەكەى هەڵیبژاردووە. (هەوڵى كامۆ بۆ وەسفكردنى سیزیف وەكو پاڵەوانى ئیدەى ئەو بێناوەرۆكیە، لە كۆتایى وتارەكەدا دآ).

      بابەتى "ئیختیار"ێكى كە كامۆ بەكارى دێنآ بەروونى نافەلسەفییە. كامۆ بە بآ وەبەرچاوگرتنى ئەوەى كە خودا یان فیزیك رەنگە كردەى هەبآ یان نا و بەجێى ئەوەى جەخت بخاتە سەر توانستەكانى مرۆڤ بە مەبەستى رزگاربوون لە سنوورە زەمینى و ئاسمانییەكان (وەكو خودا یان یاسا فیزیكییەكان)، دێت سەرنجى خۆى بۆ سەر ئیختیار لە پلەى زەمینیدا چرِ دەكاتەوە. كامۆ دەپرسآ، تا چەندە دەتوانین دڵخوازەكانمان لە سەر زەوى ئەنجامى بدەین یان بیرى لێبكەینەوە؟ بەمجۆرە دژى كەسى "خاوەن ئیختیار" كەسآ نییە كە یاسا فیزیكییەكان بەستوویەتەوە، بەڵكو كەسێكە كە دەوڵەتێكى سەركوتگەر یان ترسەنۆك ـ زەمینى و ئەو كاریگەریانەى دەكرآ بگۆرِدرێن، سنورداریان كردووە. بەم واتایە مرۆڤى بێناوەرۆك ئازادە لەبەر ئەوەى ئەم ئیدەیەى وەلاناوە كە ژیان بایەخ یان واتاى هەبآ و هەست ناكا كە لە هەمبەر ژباندا بەڵێنى داوە كە بەرەو مەبەستێكى تایبەت برِوا. بەم پێیە ئەو ئازادانە و بە بآ هیچ چەشنە سنوورێكى فكرى و پراكتیكى، كە بۆ سازان لەگەلأ كۆمەڵگا پەیوەندیمان پێیانەوە هەیە، لەگەلأ هەموو چركەساتێكى رووبەرِوو دەبێتەوە.

      باسوخواسە فەلسەفیەكان سەبارەت بە چییەتى ئیختیار، لەوە ئاڵۆزترن كە كامۆ باسیان لێوە دەكا. زۆربەى فەیلسوفان تیۆرى ئیختیاریان وەلاناوە كە لەبەرامبەر حەتمى بوونى میتافیزیكیدا پێناسە دەكرآ و بەجێى ئەوە بە گشتى دەپەرژێنە سەر ئیختیار وەكو شتێكى پەیوەندیدار بە ژیربوونى مرۆڤ: "من لە كردەوەدا ئیختیارم هەیە، بەو مەرجەى كە كردەى من بە پێى هۆ بآ، نەك ئەوەى كردەوەیەكى هەرِەمەكیانە یان مەیلێك بآ بەرەو كردە. من ئیختیارم هەیە بەو مەرجەى كە بۆ ئەنجامدانى كردە هەڵببژێرم. كامۆ لە باسكردن لە سەر رزگاربوونى بێناوەرۆك، بەشێكى مەزن لە باسە فەلسەفییەكانى ئیختیار وەبەرچاو ناگرآ.

      "تامەزرۆیى" كە كامۆ وەكو دوایین دەرەنجامى ژیانى بێناوەرۆك ئاماژەى پێدەكا، بابەتى ژیانى ئەمێستایە. لەو سەرەوە كە مرۆڤى بێناوەرۆك سەرنجێك بە داهاتوو نادا و زەینى بە رابوردووەوە خەریك نییە، چركە ساتى ئەمێستاى بۆ گەرموگورِتر و زیندووترە.

 

ئه‌فسانه‌ی سیزیف

6

** مرۆڤى بێناوەرۆك: دون ژوان خوازیى I

كورتە

لە بەشى دووەمى كتێبەكەدا، كامۆ دەیهەوآ بەشێوەیەكى زانستى تر درێژە بە باسەكەى خۆى بدا. بەشى یەكەم كورتەیەكە سەبارەت بە بێناوەرۆكیى و دەرەنجامەكانى ژیانە لەگەڵى و ئەم بەشە هێندێك نمونە لەو ژیانانە ئاراستە دەكا كە پشتگیریى بنەماكانى كامۆ دەكەن سەبارەت بە سەربزێوى و ئیختیار و تامەزرۆیى (برِوانە بە بەبەڵگەكردنێكى بێناوەرۆك: رزگاریی بێناوەرۆك). كامۆ لە بەشى دووەمى فریودەر (دون ژوانخوازیى)، ئەكتەر و سەركەوتوو دەكا بە نموونە و پاشان دەستبەجآ لە نووسەر دەدوآ. كامۆ بە وردیى ئاگاى لەوە هەیە كە ئەگەرچى ئەمانە نمونەن بەلآم وانین كە حەتمەن هەڵگرى واتاى ركەبەریى لەگەلأ یەكتر بن. كامۆ نایهەوآ ئەمانە وەكو نمونەى نایاب بناسێنآ بەڵكو تەنیا دەیهەوآ ئەم نمونانە بۆ روونتركردنەوەى زیاترى لێدوانەكەى خۆى بەكار بێنآ.

كامۆ لە بەرایى لێكدانەوەى ئەم سآ نموونەیەدا ئاماژە دەكا بە هاوبەشییەكانى ئەم سآ نمونەیە. پشت بەستنى مرۆڤى بێناوەرۆك تەنیا بە بوێریى خۆى واتە هیواداربوون بە شتێك كە زیاترە لەم ژیانە و بەڵگداركردنێكە كە پێى دەڵآ هەموو كردەوەكانى ئەو دەبەسترێتەوە بە دەرەنجامەكانى ئەم جیهانە نەك دنیاى میتافیزیا.

مرۆڤى بێناوەرۆك بآ ئەخلاقە (نەك دژە ئەخلاق). ئەخلاقییەكان یان لە لایەن خوداوە هاتوون یان ئەوەى كە مرۆڤ بە مەبەستى پاساودانەوەى هەڵسوكەوتێكى تایبەتیى، لە خۆى سازى كردووە. مرۆڤى بێناوەرۆك ناتوانآ برِواى بە خودا هەبآ و پێویستیى بە پاساودانەوە نییە. تەنیا كامڵبوونەكەى رێنوێنیى دەكا و پێویست نییە بنەما ئەخلاقییەكان رێنیشاندەرى كامڵبوون بن. لەو سەرەوە كە ئەو بە ئەخلاقییەكان و لە ئەنجامدا بە باسوخواسێكى وەكو تاوان نەبەستراوەتەوە، كامۆ مرۆڤى بێناوەرۆكى بە "بآ تاوان" وەسف كردووە.

یەكەم نمونەى ئەو بۆ مرۆڤى بێناوەرۆك فریودەرى بەناوبانگ دون ژوانە. لەلاى ئەم ژنەوە بۆ لاى ئەو ژن دەرِوا. یەك لەدواى یەك بە هەمان تاكتیك فریو دەدا. هیچ كات بۆ ماوەیەكى درێژخایەن لەگەلأ ژنێكدا نامێنێتەوە و خێرا دەچآ بۆ لاى دڵرِفێنێكى دیكە.

كامۆ بەدواى هیچ كام لەم تاوانانەى خراونەتە پالأ دون ژوانەوە ناچآ: كە بە توندى بەدواى ئەڤینى راستەقینەوەیە. یان بۆخۆى كەسێكى شەیدایە، یان ئەوەى كارەكانى لەوپەرِى بآ زەوقیى دووپاتە دایە. یان لەوپەرِى دڵرِەقى خۆویستە یان ئەوەى لەئاكامدا دەبێتە پیرەمێردێكى چارەرِەش. وێدەچآ كە تەواوى ئەم تاوانانە بەم گریمانەیەیە كە دون ژوان لەئاكامدا بەهیوا بە مەزنایەتیى بگا. هیوا بە دۆزینەوەى شتێك كە ئەو بانتر بكا لە فریودانى رۆژانەى و ئەمەى كە دون دژوان بە هیچ شێوەیەك ناتوانآ مەزنایەتیى بدۆزێتەوە.

لەجێى ئەو تاوانانە كامۆ دون ژوان وەك پیاوێك وێنا دەكا كە بە مەیلى هەر ئەم كاتەوە دەژى. دون ژوان بە بآ هیوا بە دۆزینەوەى مەزنایەتیى لە ژیاندا، دەژى و بێناوەرۆكیى فریودانەكەى قبولأ دەكا. بەدواى ئەڤینى راستەقینەوە نییە، تەنیا دووپاتبوونەوەى بەردەوامى دڵرِفێنەكانى دەوآ. ئەو شەیدا نییە كە پێمان وابآ بە هیواى شتێكى زیاترە یان ئەو شتە نازانآ كە دەبآ بیزانآ. ئەو لە فریودانیدا بآ زەوقیى دووپاتەى نییە، ئەو بیر لە چەندایەتى دەكاتەوە نەك چۆنایەتیی. بەم پێیە ئەگەر تێكنیكێكى یەكسان هەبێت و هەمیشە بە هەمان دەرنجامى دڵخوازى بگەیەنآ هیچ هۆیەك نابینآ كە بیگۆرِآ. ئەو لەپەرِى دڵرِەقیدا خۆویست نییە، رەنگە بەشێوەى خۆى خۆویست بآ، بەلآم بەدواى دەستبەسەرداگرتن یان كۆنترۆڵكردنى ئەو كەسانەوە نییە كە فریویان دەدا. لە دەرەنجامى كردەوەكانى ئازار نابینآ ئەو بە ئاگاداربوونى تەواو لە "كآ و بۆ كوآ دەچآ" دەژى. بەم پێیە لاوازى و پیریى زەحمەتە بتوانآ چەكى بكا.

لێكدانەوە

لە سەرلەبەرى بەشى یەكەمدا دیتمان كە تەنیا بە ئاسانكردنەوەى زۆرەوە دەتوانین بە لێدوانەكانى كامۆ بڵێین "فەلسەفە": وێدەچآ زۆرى پێخۆش نییە كە مشتومرِ لەسەر بیرورِاكانى بكا. سەرنج بەوە نادا كە پێداگرییەكەى راستە یان نا. هۆگرى هونەرى ژیان كردنە و لە سەرلەبەرى بەشى یەكەمدا لێكۆڵینەوەكانى بەردەوام بەدواى شێوازێكەوەن بۆ ژیانكردن كە پشت نەبەستآ بە بیرورِاى میتافیزیكییەوە و بە دواى هەقیقەتیشەوە نییە. مەیلى سەرەكیى ئەو بۆ چۆن ژیانكردنە و سروشتییە لەم بەشەى ئێستادا بەرەو شیكردنەوە بەكردەوەییەكانى ژیانى بێناوەرۆك دەرِوا.

جیاوازیى نێوان مرۆڤى بێناوەرۆك و باقى بوونەوەرانى مرۆڤى پەیوەندییەكى وایان بە كردەى دەرەكیى ئەو نییە بەڵكو پەیوەندیى هەیە بە شێوازى تێگەیشتنیى ناخیى ئەو كە بۆ كردەى دەرەكیى هەڵیدەبژێرآ. وێدەچآ جیاوازیى نێوان دون ژوان و فریودەرێكى ئاسایى، جیاوازیی لە هەڵسوكەوتیاندا نییە بەڵكو زیاتر جیاوازییە لە شێوازى تێگەیشتن لە هەڵسوكەوتەكانیان. كەسێك رەنگە فریودەرێكى ئاسایى بە هەموو ئەو تاوانانە كە لە دون ژوان بەرگریى دەكا شەرمەزار بكا. جیاوازیى گرینگ وێدەچآ ئەمە بآ كە بۆ دون ژوان شتێك مەزنتر لە فریودان نییە. دون ژوان ژنان بە هیواى دۆزینەوەى ئەڤین یان رزگاربوونى خۆی لە شەیدابوون فریو نادا. ئەو بۆ چێژى خودى فریودان فریو دەدا. دون ژوان لەم رووەوە كە بە بێناوەرۆكیى ژیان دەزانآ و دەزانآ كە كردەكانى ئەو گرینگتر لە دەرەنجامەكانى نییە، مرۆڤێكە بێناوەرۆك.

كامۆ لە بنەرِەتدا مرۆڤى بێناوەرۆك بە بآ تاوان وەسف دەكا، زاراوەیەكى كە رەنگە لە هەمبەر بابەتى هەڵە و تاوان لە ئایینى مەسیحیدا بەكار دەهێنرآ. بەپێى پەروەردەى كاتۆلیكى، ئێمە هەموومان بە تاوانباریى لەدایك دەبین، مۆرى تاوانى سەرەتاى ئادەم و حەوا بە تەوێڵمانەوەیە. مەسیحییەك بەردەوام لە وشیاریى هەڵە و تاواندا دەژى و گەلێ‌ كار ئەنجام دەدا هەتا ببەخشرآ و بچێتە بەهەشتەوە. بەم پێیە ژیانى مەسیحیى رووەو بەربەرەكانیى جیهانییە لە نێوان خراپەى زاتیى ئێمە و توانستەكانماندا بۆ چاكە بوون.  بەم حاڵە بێتاوانیى مرۆڤى بێناوەرۆك هەر چەشنە وشیارییەك لە بەرامبەر تاوان و هەڵە رەت دەكاتەوە. ترس لە حوكمى خودا یان هەست بە خەباتى جیهانیى نێوان چاكە و خراپە، كردە و برِیارەكانى ئەو ناخاتە ژێر كاریگەرییەوە. پێشگرى دەروونیى بۆ بەرگرتن لە ئەنجامدانى هەرچى دەیەوآ بیكا لەئارادا نییە. لەم رووەوە بێتاوانى مرۆڤى بێناوەرۆك پێویستى بە چەشنآ كامڵ بوونە. ئەو دەتوانآ بە جۆرآ بژیت كە لەگەلأ مەیل و هۆگرییەكانیدا بگونجآ. بانتر لە "هەرچیم پآ خۆشە ئەوە چاكە و هەرچیم پێخۆش نەبآ خراپ" بنەمایەكیى ئەخلاقیى دیكە بەدیناكرآ.

كاتآ بنەما ئەخلاقییەكان نەبن هیچ شتآ نییە كە ببێتە لەمپەر لە سەر رێى ئەو كەسانەى كارەسات دەخوڵقێنن یان هەڵسوكەوتى زیانباریان هەیە، كامۆ وێدەچآ ئەم شتانە بە هێند دانانآ بەلآم رەنگە وا باشتر بوو گرینگییان پآ بدا. چەقبەستنى كامۆ لە سەر هەڵسوكەوت و شێوازى تێگەیشتنى دەروونیى مرۆڤى بێناوەرۆكە كە بە كردە دەگا نەك ئەوەى كە ئەو دوایین كردەیە لەئاكامدا چى دەبآ. كامۆ مرۆڤە بێناوەرۆكەكەى لە رێى نموونە نیشان دەدا و بەم كارە لە رووبەرِووبوونەوە لەگەلأ پرسیارى چۆن ژیانێكى بێناوەرۆك، درك بە خۆى دەكا، خۆى دەبوێرآ. ئایا بكوژێكى بەردەوام ژیانێكى بێناوەرۆكى هەیە؟ ئایا دەكرآ هەر بەو چەشنەى دون ژوان فریو دەدا، بە بآ ئەوەى كەڵكەڵەى ئەخلاقى و هەست بە تاوانكردن لەئارادا بآ مرۆڤ بكوژرآ. ئەگەر ئەرێیە سەبارەت بە فەلسەفەى بێناوەرۆكیى كامۆ دەبآ چ مەرجێك دابنرآ؟ لەوەدەچآ كامۆ پێیوایە كە مرۆڤى بێناوەرۆك زیانبارتر لە مرۆڤێكى ئاسایى نییە بەلآم هیچ كات ئاماژە بە هۆیەكى گونجاو بۆ بانگەشەكەى ناكا.

ئارِمانجى ژیانێكى كە بنەما ئەخلاقییەكانى لە خۆى داماڵیبآ، تارِادەیەكى زۆر دەگەرِێتەوە بۆ نیچە. كەسآ كە ئیدەى ژیانى "بانتر لە چاكە و خراپە"، ژیانى بەدەر لە هەر چەشنە بنەمایەكى ئەخلاقیى هێنائاراوە.  ئەگەرچى كامۆ لە رووى شێوازەوە زۆر لە نیچە جیاوازە، كەڵكەڵە زەینییەكان و دوا دەرەنجام وەرگرتنەكان و ئاراستەى بیركردنەوەى، نیشاندەرى جیاوازبوونى لەگەلأ نیچەن. بابەتى بێناوەرۆكى كامۆ بەتەواویى لە تایبەتمەندییەكانى نیهیلیزمى نیچە دەچآ و مرۆڤى بێناوەرۆكى ئەو بە شێوەى جۆراوجۆر هاوشێوەى واتاى تاكى ناسوننەتیى نیچەیە.

***

  

ئه‌فسانه‌ی سیزیف (7)

ده‌یڤید ئیگن

له‌ فارسییه‌وه‌: ئیسماعیل ئیسماعیل زاده‌

** مرۆڤی بێناوه‌رۆک: نواندن II

کورته‌:

      ئه‌کته‌ر، دووه‌م نموونه‌ی کامۆ له‌ ژیانی ته‌با‌یه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی بێناوه‌رۆکیی خۆی. مرۆڤه‌کان به‌ره‌و نواندن (شانۆ) راکێش ده‌کرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ چیرۆکدا ده‌رفه‌ت و بواری جیاواز مسۆگه‌ر ده‌بن. مرۆڤی بێناوه‌رۆک وه‌کو ئه‌کته‌ر ته‌نیا به‌وه‌ رازی نابێ که‌ ببینێ و وێنای ژێان گه‌لێک بکا که‌ له‌گه‌ڵ ژیانی خۆیدا جیاوازه‌، ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ ئه‌و ژیانانه‌ بژیت. ئه‌کته‌رێک وزه‌ و جۆراوجۆریی ژیانگه‌لێکی زۆر له‌ ماوه‌ی ژیانی پیشه‌یی خۆیدا کۆده‌کاته‌وه‌.

      هه‌م ژیانی ئه‌کته‌ر و هه‌م ژیانی ئه‌و کارێکتێرانه‌ی که‌ رۆڵیان ده‌گێڕێت، کورتخایه‌نه‌. ته‌مه‌نی ناوبانگی ئه‌کته‌ر له‌ ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی دی کورتخایه‌نتره‌. لێره‌دا کامۆ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌کته‌رانی شانۆ ده‌دوێ که‌ به‌پێچه‌وانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ما، به‌ فیلمه‌کانیان نابنه‌ هه‌رمان: به‌دڵنیایی له‌ سه‌رده‌مای کامۆدا و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆکه‌ش تۆمارکردنی شانۆگێڕیی پێشوو و سه‌رکه‌وتنی ئه‌کته‌ره‌کان گرفتی له‌سه‌ر رێ بووه‌. له‌ ئه‌نجامدا ناوبانگ و شانازییه‌کانی ئه‌م ئه‌کته‌رانه‌ به‌هۆی کرده‌وه‌ی بینه‌ران به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه‌. رۆماننووسێک ره‌نگه‌ هیوادار بێ به‌ ناوبانگی پاش مردنی خۆی، به‌ڵام ئه‌کته‌رێک ده‌زانێ که‌ ناوبانگه‌که‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رده‌مای رۆڵگێڕانی. هه‌روه‌ها کارێکتێره‌کانی شانۆییه‌ک ته‌نیا سێ سه‌عاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌تا به‌وپه‌ڕی توانستی خۆیانه‌وه‌ خۆ بنوێنن.

      ناوبانگی نوسه‌رێکی مه‌زن دوور نییه‌ که‌ هه‌تا پێنج سه‌ت ساڵ پاش مردنیشی درێژه‌ی هه‌بێ، که‌چی ناوبانگی ئه‌کته‌رێکی مه‌زن به‌ مردنی ده‌مرێ به‌ڵام ئاگاداربوونی بێناوه‌رۆک له‌ مه‌زنایه‌تیی زه‌مان، گرینگیی به‌ره‌کانی داهاتوو ره‌ت ده‌کاته‌وه‌. کامۆ ده‌ڵێ ده‌هه‌زار ساڵه‌ هیچ که‌س نازانێ که‌ "گوتێ" کێ بووه‌ و هیچ کام له‌ به‌رهه‌مه‌کانی نامێننه‌وه‌. به‌ هه‌رمانبوونی نێوی که‌سێک ره‌نگه‌ ئه‌رخه‌یانبوونێکی بچووک سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌ربکه‌وێ، به‌ڵام له‌ ئاستێکی به‌رفره‌دا ناتوانرێ هیوادار بێن که‌ پاش مردنمان هیچ چه‌شنه‌ هه‌رمانییه‌ک یان واتای ئه‌وپه‌ڕئه‌زموونیی به‌ ژیانمان ببه‌خشن. ئه‌کته‌ره‌کان به‌ بێ خه‌یاڵ پڵاوکردن ده‌ژیین. بیر له‌وه‌ ناکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوو یان پاش مردندا رێزی ده‌ستکه‌وته‌کان و سه‌رکه‌وتنه‌کانیان ده‌گرن. ئه‌کته‌ره‌کان به‌م ئاگاداربوونه‌ بێناوه‌رۆکه‌وه‌ ده‌ژیین که‌ هیچ شتێک بێجگه‌له‌ خودی رۆڵگێڕان گرینگ نیییه.‌ ئه‌وان زیاتر له‌ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بۆ ئه‌مێستا ده‌ژین.

      ئه‌کته‌ره‌کان هه‌روه‌ها هێنده‌ سه‌رقاڵ نین به‌ دنیای تایبه‌تیی و ناخیی خۆیانه‌وه‌. کاره‌که‌یان ئه‌مه‌یه‌ که‌ حاڵه‌تی ناخی کارێکتێره‌کان بۆ دیتران وا بنوێنن که‌ درک بکرێن. بۆ ئه‌وان خودی لێزانیی و کاروباری تایبه‌تیی بایه‌خی نییه‌، هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ خۆیان بنوێنن و خۆیان وا لێ بکه‌ن که‌ درک بکرێن. ته‌نیا ئامرازێکی که‌ ئه‌کته‌ره‌کان بۆ ده‌ربڕینی حاڵه‌ته‌ ناخییه‌کانی خۆیان هه‌یانه‌، جه‌سته‌ و ده‌نگیانه‌. هه‌مان جه‌سته‌ و هه‌مان ده‌نگ له‌ ماوه‌ی قۆناغی کاری پیشه‌ییدا کارێکتێرگه‌لێکی زۆر ده‌نوێنن، هه‌ر بۆیه‌ ئامزارێکی یه‌کسان بۆ نواندنی حاڵه‌ته‌ ناخییه‌ جیاواز و جۆراوجۆره‌کان به‌کارێ ده‌هێندرێ. له‌و سه‌ره‌وه‌ که‌ ئه‌کته‌ر هه‌موو شتێ نیشان ده‌دا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌ ناخییه‌کان به‌هۆی جه‌سته‌وه‌ ده‌نوێندرێ، جیاوازیی نێوان زه‌ین و جه‌سته‌ و له‌مپه‌ری نێوان ناو و ده‌ره‌وه‌ ده‌ڕووخێ.

      که‌نیسه‌ له‌ زاتیدا دژی ئه‌کته‌ره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌کته‌ره‌کان بۆ ژیانکردن پێ له‌ سه‌ر گه‌لێ ژیان داده‌گرن و ئه‌و ژیانانه‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌مێستادا ده‌ژین که‌چی که‌نیسه‌ له‌ سه‌ر یه‌ک "ژیان/ رۆحی"ی تاک و ته‌نیا و گرینگیی ژیانکردن بۆ داهاتوو و پاش مردن پێداگریی ده‌کا. ئه‌کته‌ره‌کان هۆگری چه‌ندایه‌تیی ئه‌زموونه‌ جۆراوجۆره‌کانن، هۆگری بایه‌خی ژیانی درێژخایه‌نن نه‌ک ژیانی تاهه‌تایی.

لێکدانه‌وه‌:

      کامۆ له‌گه‌ڵ شانۆ نامۆ نییه‌. پێش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، کاته‌کانی خۆی دابه‌ش کردبوو به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسی و گروپی شانۆی پێشه‌نگ که‌ بۆخۆی دامه‌زرێنه‌ری بوو. یه‌که‌م شانۆیی ئه‌و "کالیگولا" له‌ سالی 1939دا چووه‌ سه‌ر شانۆ. له‌ شانۆیی کالیگولادا کامۆ په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر باسی بێ ناوه‌رۆکیی ئه‌م نامیلکه‌یه‌.

      رۆلێ ئه‌کته‌ری، تیۆری ته‌وه‌ریی مرۆڤی بێ ناوه‌رۆکی ئایدیالی کامۆیه‌. به‌م پێیه‌ سه‌یر نییه‌ که‌ یه‌کێک له‌ نمونه‌کانی کامۆ ئه‌کته‌ر بێ. مرۆڤی بێ ناوه‌رۆک ئاگای له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ژیانی بێ مانایه‌ و هه‌ر شتێکی که‌ ده‌یکا (لانیکه‌م تا ئه‌و ئاسته‌ی که‌ لێی دڵنیا بێ) واتای جیهانیی نییه‌. ئه‌م ئاگاداربوونه‌ له‌گه‌ڵ مه‌یلی به‌وه‌ که‌ هه‌موو شتێ ده‌بێ جۆرێکی دیکه‌ بێ، کۆ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م بواره‌ ده‌خاته‌ به‌ر دمی مرۆڤی بێناوه‌رۆکه‌وه‌ که‌ زۆر خۆی به‌ جیدیی دانه‌نێ. مرۆڤی بێناوه‌رۆک ناتوانێ خۆی به‌ ته‌واویی بۆ چالاکییه‌ک دابنێ، هه‌میشه‌ ده‌بێ ئاگای له‌وه‌ بێ که‌ کاره‌کانی له‌ ئه‌نجامدا بێ ئاکامه‌. بۆ نموونه‌ که‌سێکی بێناوه‌رۆک ناتوانێ له‌ ئه‌شقدا نوقم بێ.

      ئه‌و هه‌میشه‌ ئاگای له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ خۆی و ئه‌ڤینداره‌که‌ی ئاژه‌ڵی ئاسایین که‌ به‌دوای مه‌یله‌ جنسییه‌کانییانه‌وه‌ن و که‌متر ده‌توانن ئه‌م غه‌ریزانه‌یان کۆنترۆڵ بکه‌ن. ئه‌و ناتوانێ هه‌ستی ئه‌ڤیندارانه‌ زۆر به‌ جیدی دابنێ، به‌ڵام بۆ پاراستنی هه‌ر چه‌شنه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی مرۆڤی ده‌بێ به‌ جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت بکا که‌ "وا ده‌ربکه‌وێ" که‌ به‌ جیدیی ده‌زانێ. (مرۆڤی بێناوه‌رۆک له‌ روویه‌که‌وه‌ گرینگی به‌ هه‌موو شتێ ده‌دا به‌ڵام ئاگاشی له‌ دوابایه‌خه‌ عاتیفییه‌کانیشی هه‌یه‌) مرۆڤی بێناوه‌رۆک ده‌توانێ مرۆڤێک بێ به‌ڕه‌حم و دڵسۆز، به‌ڵام هه‌میشه‌ ده‌بێ خۆی له‌ بارودۆخێکی وشیار به‌ خودی گاڵته‌جاڕانه‌ رابگرێ که‌ ناهێڵێ شێوایی تووشی عاتیفه‌ی بێت. له‌وسه‌ره‌وه‌ که‌ مرۆڤی بێناوه‌رۆک ده‌بێ به‌رده‌وام ئه‌م ئاگاداربوونه‌ له‌ ئاستێکی گه‌وره‌دا رابگرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ له‌مپه‌رێک بۆ نوقمبوونی له‌راده‌به‌ده‌ر له‌ هه‌ر رووداوێکدا، کاتێ هه‌ستگه‌لێکی تایبه‌ت نیشان ده‌دا به‌ جێی ئه‌وه‌ که‌ به‌ ته‌واوی بژی، تاڕاده‌یه‌ک رۆڵ ده‌گێڕێ.

      له‌م رووه‌وه‌ ئه‌کته‌ر به‌ ته‌واوی هه‌ر وه‌کو سفه‌ته‌کانی مرۆڤی بێناوه‌رۆک وایه‌. ئه‌کته‌ره‌کان به‌رده‌وام رۆڵی نوێ ده‌گێڕن و ژیان تا به‌ کۆتا ده‌نوێنن، به‌م حاڵه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌مه‌ ژیانی ئه‌وان نییه‌ که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌یانه‌ و ده‌ینوێنن. ئه‌کته‌ره‌کان ده‌زانن که‌ له‌ ئه‌شقه‌ گه‌وره‌که‌یاندا [ئه‌کته‌ریی] شتێکی ناڕاسته‌قینه‌ و درۆزنانه‌ هه‌یه‌. هه‌ر ره‌نجێکی که‌ کارێکتێر نیشانی ده‌دا یان هه‌ر ئه‌زموونێکی خۆی پاش ماوه‌یه‌کی کورتی سێ ساعه‌تی که‌ چاره‌نووسه‌که‌ی نوێندراوه‌، ته‌واو ده‌بێ و ئیدی هیچ گرینگییه‌کی نییه‌.

      "جه‌یمز ڤوود" ده‌ڵێ که‌ له‌ خودی ئه‌فسانه‌ی سیزیفدا به‌کارهاتنی خوازه‌ قورسه‌. ئه‌و ده‌پرسێ ئایا کامۆ هیچ کات کارێکی کرد بۆ ئه‌وه‌ی شیوه‌یه‌ک بۆ ژیان وه‌سف بکا که‌ بانتر له‌ نواندن بێت؟  وێده‌چێ که‌ ژیانی بێناوه‌رۆک تاڕاده‌یه‌کی زۆر بابه‌تی ئه‌کته‌ریکردنی ئاگادارانه‌یه‌. کامۆ ده‌یهه‌وێ رازیمان بکا که‌ ژیانکردنی ژیانی بێناوه‌رۆک ته‌نیا رێی هه‌قیقیی ژیانکردنه‌، به‌ڵام ئه‌م ژیانه‌ زۆرجاران ته‌نیا نواندنه‌ و هیچی دیکه‌. لاسایی کردنه‌وه‌ی ژیان و گه‌شبوونی ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌ که‌ به‌ پێی لێکدانه‌وه‌ی کامۆ له ‌راستیدا ناژین.‌

      له‌بیرمان نه‌چێ که‌ کامۆ تایبه‌تمه‌ندیی ژیانی بێناوه‌رۆکی به‌ سه‌ربزێوی، ئیختیار و تامه‌زرۆیی پێناسه‌ کردووه‌. له‌ ژیانی ئه‌کته‌ردا سه‌رله‌به‌ری ئه‌م به‌ڵگانه‌ ده‌بینین. دژوازیی نێوان مه‌یلی ئێمه‌ بۆ "تاکانه‌بوون و ئاشکرایی" له‌ لایه‌ک و بێ مانایی ئافرێندراوه‌کان له‌ لایه‌که‌ی دیکه‌وه‌ پێناسه‌ی بێناوه‌رۆکه‌ و خه‌بات له‌ دژی ئه‌م دژوازییه‌ پێناسه‌ی سه‌ربزێویی مرۆڤی بێناوه‌رۆکه‌. شتێکی که‌ مرۆڤی بێناوه‌رۆک زیاتر له‌ هه‌موو شتێک ده‌یخوازێ تاکانه‌بوون و ئاشکراییه‌ و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌بات ده‌کا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی ده‌زانێ خه‌باته‌که‌ی کرده‌یه‌کی مه‌حکومکراوه‌. له‌ لایه‌که‌وه‌ مرۆڤی بێناوه‌رۆک ده‌زانێ که‌ هه‌ر رۆڵێکی بیگێڕێ به‌ راده‌ی هه‌ر رۆڵێکی دیکه‌ به‌رته‌سک و بێ بنه‌مایه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ر ئه‌م رۆڵه‌ جۆراوجۆرانه‌ ده‌گێڕێ بۆ گه‌ڕانی شێلگیرانه‌ به‌ دوای واتا و ئاشکراییدا. ئه‌و ده‌یه‌وێ تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌توانێ ژیانیگه‌لێکی زۆر بژیت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌یلی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان هه‌یه‌ ده‌خوازێ جیا له‌ یاریی رۆژگار که‌ پێی ده‌ڵێ هه‌میشه‌ خه‌ریکی رۆڵگێڕانه‌، بتوانێ بژیت.

      ئه‌کته‌ریش ئاگای له‌ ئیختیاری بیرکردنه‌وه‌ و کرده‌ی خۆی هه‌یه‌. له‌و سه‌ره‌وه‌ که‌ ئه‌کته‌رێک له‌ ماوه‌ی ژیانیدا زۆر رۆڵ ده‌گێڕێ، هیچ رۆڵێکی تایبه‌ت نییه‌ چالاکییه‌کانی ده‌ستنیشان بکا. زۆربه‌ی ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی ژیانماندا ته‌نیا رۆڵێک ده‌گێڕین خۆمان- و به‌ بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ کارێک ده‌که‌ین که‌ چالاکییه‌کانمان به‌ ئاراسته‌ی به‌کرده‌وه‌کردنی وێنه‌یه‌ک ببه‌ین که‌ له‌خۆمانمان وێناکردووه‌. ئه‌کته‌رێک ئازاده‌ که‌ رۆڵی جۆراوجۆر و جیاواز بگێڕێ و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ زۆربه‌ی ئێمه‌ له‌ شێوه‌یه‌ک ئاگاداره‌ که‌ وێنه‌یه‌ک له‌ خود و بڕیار و کرده‌وه‌کان رێکده‌خا.

      مه‌یلی مرۆڤی بێناوه‌رۆک بابه‌تی ژیانکردنه‌ له‌ هه‌نووکه‌دا و رێزگرتن له‌ جیدی بوونی ئه‌زموون. ئه‌کته‌رێک مه‌یلی توندی سه‌دان رۆحی جۆراوجۆر ده‌گێڕێ و به‌مجۆره‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا خه‌زێنه‌یه‌کی مه‌زن له‌ ئه‌زموونه‌کان چڕ ده‌کاته‌وه‌.

 

ئه‌فسانه‌ی سیزیف 8

** مرۆڤی بێناوه‌رۆک: سه‌رکه‌وتن III

کورته‌:

      کامۆ له‌ نێوان ژیانکردن له‌ هه‌نووکه‌دا و به‌ دوای ژیانێکی بیرمه‌ندانه‌دا بووندا، ژیانێکی که‌ بیهه‌وێ به‌ ئایدیاله‌ هه‌رمانه‌کان بگات، به‌ وردی جیاوازیی داده‌نێ. له‌ جۆره‌کانی ژیانی دووه‌مدا ژیانی ئایینییه‌ به‌ڵام به‌وه‌وه‌ سنووردار ناکرێ ژیانێکی که‌ له‌بارمبه‌ر رووداوه‌کانی دنیا سه‌رقاڵییه‌کی که‌متری هه‌یه‌ و زیاتر سه‌رنجه‌که‌ی بۆ په‌یوه‌ندیی دانی خه‌ڵکه‌ له‌گه‌ڵ دنیای دیکه‌ و خودا. ژیانی سه‌رکه‌وتوو له‌ چه‌شنی یه‌که‌مه‌، به‌ پێی هه‌لبژاردنه‌که‌ی به‌تایبه‌تیی بۆ ئه‌و دنیایه‌ ده‌ژی که‌ تێیدایه‌. باسوخواسه‌ سیاسییه‌کان بۆ ئه‌و له‌وپه‌ڕی گرینگی دان و تامه‌زرۆیانه‌ خۆی تێکه‌ڵاوی خه‌باتی سیاسی ده‌کا. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ بێ ناوه‌رۆکه‌ ده‌بێ ئاگای له‌ بێ ئه‌نجامبوونی خه‌باته‌کانی بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌بێ بتوانێ دنیا یان چییه‌تیی مرۆڤ بگۆڕێ. له‌ئه‌نجامدا ته‌نیا سه‌رکه‌وتنێکی که‌ مرۆڤی بێناوه‌رۆک رازیی ده‌کا سه‌رکه‌وتنی هه‌تاهه‌تاییه‌، ئه‌وه‌ی که‌ دنیا بۆ هه‌میشه‌ ده‌گۆڕێ و مرۆڤی بێناوه‌رۆک ده‌زانێ که‌ ئه‌م چه‌شنه‌ هه‌ڵکشانه‌ مه‌حاڵه‌.

      مرۆڤی بێناوه‌رۆک به‌ره‌و سه‌ربزێوی و سه‌رکه‌وتن راده‌کێشرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوانه‌ کامڵترین ده‌رفه‌ت و بواره‌کانی مرۆڤیی ئاراسته‌ ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی وا سه‌رقاڵن به‌ شۆڕشی سیاسییه‌وه‌ سه‌رنجه‌کانیان به‌تایبه‌تیی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر نیاز و شایانبوونی ژیانی مرۆڤ و په‌یوه‌ندیی ئه‌وان و مرۆڤه‌کان. ئه‌م خه‌ڵکانه‌ مه‌به‌سته‌کان و نییه‌ته‌کان به‌ روونی پێناسه‌ ده‌که‌ن و به‌م کاره‌ به‌ ته‌واویی له‌ خود و توانسته‌کان ئاگادار ده‌بن. له‌ سه‌ربزێویدا مرۆڤه‌کان له‌ نه‌توانین و خۆبه‌زلزانین ده‌ست هه‌لده‌گرن. له‌ کاریگه‌رییه‌ مه‌زنانه‌ی که‌ ده‌توانن له‌ سه‌ر جیهانی دابنێن ئاگادار ده‌بن، له‌م رووه‌وه‌ شؤڕشگێر یان سه‌رکه‌وتوو مرۆڤێکی سه‌رنجڕاکێشه‌، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ر رکه‌به‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا زاڵ ده‌بێ به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ له‌ روویه‌که‌وه‌ به‌ ده‌رککردنی هه‌موو توانسته‌ له‌ناخداهه‌ڵگره‌کانی خۆی به‌ سه‌ر خۆیدا زاڵ ده‌بێ. دیاره‌ کامۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ که‌نیسه‌ هه‌میشه‌ به‌ دژی ئه‌م جۆره‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ بووه‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پرسه‌ دنیاییه‌کان ده‌خه‌ پێس پرسه‌کانی دنیای دی.

      کامۆ ئه‌م به‌شه‌ له‌ کتێبه‌که‌ به‌م خاڵه‌ ته‌واو ده‌کا که‌ فریوده‌ر، ئه‌کته‌ر و سه‌رکه‌وتوو ته‌نیا نموونه‌گه‌لێکن بۆ مرۆڤی بێناوه‌رۆک و ئه‌م نموونانه‌ تاڕاده‌یه‌ک زێده‌ڕۆییه‌. بێناوه‌رۆکیی ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ شێوازێکی تایبه‌ت له‌ ژیان به‌ڵکو چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌تیی زه‌ینیی ده‌خوازێ. کارمه‌ندی نووسینگه‌یه‌ک یان سیاسه‌توانێکیش تا ئه‌و کاته‌ی ئاگاداریی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر بێئه‌نجامبوون و بێناوه‌رۆکیی سه‌ر له‌به‌ری خه‌باته‌کانی بپارێزێ و سوور بێ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ به‌رده‌وام و راستگۆیانه‌ هه‌ر ئه‌م چرکه‌ ساته‌ بژی، ده‌توانێ بێناوه‌رۆک بژی.

لێکدانه‌وه‌:

      ئه‌گه‌رچی سه‌ردێڕی ئه‌م به‌شه‌ "سه‌رکه‌وتن"ه‌ و کامۆ وه‌کو سه‌رکه‌وتوویه‌ک باسی ئه‌م به‌شه‌ ده‌کا به‌ڵام وێده‌چێ تاڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌زموونه‌کانی خۆی وه‌کو ئه‌ندامێکی ته‌ڤگه‌ری خۆڕاگریی فه‌ڕانسه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا، بدوێ. وادیاره‌ سه‌رنجه‌که‌ی زیاتر بۆ شۆڕش خۆڕاگرییه‌ هه‌تا سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر دنیادا. له‌ روانگه‌ی مرۆڤی بێناوه‌رۆکه‌وه‌ هه‌موو خه‌باته‌کان بێ ئه‌نجامن و هیچ سه‌رکه‌وتنێکی هه‌میشه‌یی بوونی نییه‌. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م خه‌باته‌ بێ هیوایه‌ سنووری ژیان دیاری ده‌کا. له‌وه‌ ده‌چێ کامۆ ئاڕمانی له‌کیس چوو و خه‌باتی لایه‌نی لاوازتر وه‌خۆ ده‌گرێ واته‌ هه‌مان شوێن که‌ خه‌بات تێیدا به‌گوڕتره‌.

      ئه‌گه‌رچی کامۆ ده‌خه‌ن ریزی ئیگزیسته‌نسیالیستێک یان بڕواکانی له‌ په‌نای ئیگزیسته‌نسیالیسته‌کانی دیدا شی ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵاسم بۆخۆی قه‌ت نێوێکی وای بۆ خۆی هه‌لنه‌بژارد (هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ دیتمان) مه‌ودای نێوان خۆی و ئیگزیسته‌نسیالیزمی پاراست. ته‌نانه‌ت سه‌رقاڵییه‌ زه‌ینی و مه‌یله‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی ئیگزیسته‌نسیالیزمدا جیاواز بوو. هه‌ر به‌و جۆره‌ی له‌ به‌شی دۆنژوان خوازییدا به‌ کورتی ئاماژه‌ پێکرا، بێگوومان نیچه‌ له‌ سه‌ر کامۆ کاریگه‌ریی سه‌ره‌کیی هه‌بوو و له‌م به‌شه‌دا ئه‌م کاریگه‌رییه‌به‌ ئاسانیی ده‌بیندرێ. کامۆ ته‌نانه‌ت به‌سێک له‌ تێرمۆنۆلۆژییه‌کانی له‌ نیچه‌ به‌ قه‌رز وه‌رگرتووه‌. نانه‌تی "زاڵ بوون به‌ سه‌ر خوددا" بۆ نیچه‌ زۆر گرینگه‌ و کورته‌ لێدوانێک له‌سه‌ر چۆنییه‌تی که‌لكوه‌رگرتنی نیچه‌ له‌م زاراوایه‌ ره‌نگه‌ ده‌ری بخات که‌ کامۆ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌.

      نیچه‌ به‌م ده‌ره‌نجامه‌ ده‌گا که‌ له‌ ناخی هه‌ر مرۆڤێکدا بوارێک له‌ ناخداهه‌لگری له‌ خزمه‌تدا بوون یان له‌ هاتنه‌ خزمه‌تی، فه‌رمانده‌ربوون یان فه‌رمانبه‌ربوون هه‌یه‌. مرۆڤه‌کان له‌ یه‌ک ئانوساتدا (زاراوه‌ی خودی نیچه‌) هه‌م ئافرێنه‌ر و هه‌م ئافرێندراو. نیچه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ پێداگریی ده‌کا که‌ ئه‌و هێزه‌ سه‌ره‌کییه‌ی ئێمه‌ وه‌جووڵه‌ ده‌خا ئیراده‌ی به‌کارهێنانی "هێز"ه‌. واته‌ ئیراده‌ بۆ پێداگریی کردن له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خود و زاڵکردنی ئیراده‌مان به‌ سه‌ر دیتراندا. له‌ رواڵه‌تدا ئه‌م ئیراده‌ی زاڵکردنی هێزه‌ خۆی وه‌کو مه‌یلی حه‌یوانی نیشان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دیتراندا زاڵ بێ و به‌چۆکیان دابێنێ. که‌سێکی ئاژه‌ڵ سفه‌تی له‌م جۆره‌ ته‌نیا ده‌یهه‌وێ ده‌سه‌ڵاتدار بێ و ملکه‌چی بن، که‌سی وریاتر و لێوه‌شاوه‌تر ره‌نگه‌ ئاواتی به‌هێزبوونی خۆی به‌ره‌و خۆی وه‌رسووڕێنێ به‌جۆرێک که‌ هه‌وڵ بدا ئه‌ربابی خۆی بێ نه‌ک دیتران. ئه‌م که‌سه‌ فێر ده‌بێ که‌ به‌سه‌ر غه‌ریزه‌ حه‌یوانییه‌کانی خۆیدا زاڵ بێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه‌ بیر بکاته‌وه‌ و هه‌ڵسووڕێ. له‌ حاڵه‌تێکی ئاوادا ئه‌و هه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌ و هه‌میش ده‌سه‌ڵاتی پێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن. هه‌م ئافرێنه‌ره‌ و هه‌میش ئافرێندراو.

      نیچه‌ به‌م ره‌وتی چوونه‌ نێو قووڵایی ژیانی ده‌روونی و به‌پیتکردنی ده‌لێ "زالبوون به‌ سه‌ر خوددا"، بۆیه‌ به‌ رێکه‌وت نییه‌ که‌ کامۆ ده‌لێ ، گرینگیی خه‌باتی شۆڕشگێڕی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ زاڵ بێ به‌ سه‌ر دیتراندا به‌ڵکو زالبوونه‌ به‌ سه‌ر خوددا. له‌ئاکمدا سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رکه‌وتووان به‌ هه‌مان راده‌ بێناوه‌رۆکه‌ که‌ ناوبانگی پاش مه‌رگ بۆ ئه‌کته‌ر. بۆ هه‌رکیان ده‌سکه‌وتێکی گرینگ چه‌شنێک ده‌سکه‌وتی میتافیزیکییه‌. شتێکی که‌ به‌ پێی جۆرێکی ستاندارد تاڕاده‌یه‌ک واتا به‌ ژیان و کاره‌کانیان ببه‌خشێ. به‌م حاڵه‌ هه‌ردووکی ئه‌مانه‌ -شۆڕشگێڕ و ئه‌کته‌ر- ئاگایان له‌ بارودۆخی بێناوه‌رۆکی خۆیان هه‌یه‌ و له‌وه‌ تێده‌گه‌ن که‌ له‌م ژیانه‌دا هیچ ناوه‌رۆکێ یان سه‌رکه‌وتن و هه‌ڵكشانێک نییه‌. سه‌رکه‌وتنه‌ که‌م بایه‌خه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌زن بارودۆخی هه‌نووکه‌یی ناگۆڕن. سه‌ربزێو به‌و بارودۆخه‌ بێناوه‌رۆکه‌وه‌ ده‌زانێ که‌ سه‌رکه‌وتنێک به‌ سه‌ر فه‌رمانده‌رێکی زاڵم واتا به‌ ژیان نادا. به‌م پێیه‌ سه‌رکه‌وتن یان دۆڕانی ئه‌و له‌ خه‌باته‌کانیدا له‌ئاکامدا بۆ داهاتوو گرینگی نابێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ خودی خه‌بات وزه‌ی مرۆڤی بێناوه‌رۆک له‌ ئاراسته‌یه‌کدا چڕ ده‌کاته‌وه‌که‌ له‌ دنیای ده‌وروبه‌ریدا داهێنه‌رتر و زیاتر خۆی تێکه‌ڵاوی ململانێ ده‌کا. هه‌رچه‌ند خه‌باته‌کانی ئه‌و ره‌نگه‌ نه‌بێته‌ هۆی زاڵبوون به‌ سه‌ر ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ی نه‌یاریانه‌، به‌ڵام فێری ده‌کا که‌ به‌ سه‌ر خۆیدا زاڵ بێ و به‌ جووڵه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بێناوه‌رۆکی و توندوتیژیی ژیان رووبه‌ڕووبێته‌وه‌.

      ئه‌گه‌رچی ده‌توانین ژیانی خودی کامۆ له‌ چوارچێوه‌ی نموونه‌کانی فریوده‌ر و ئه‌کته‌ردا بخوێنینه‌وه‌ به‌ڵام سه‌ر سه‌رکه‌وتنی راسکاوی ئوتوبیوگرافی ده‌دوێ. ئه‌و کاتێ ه‌فسانه‌ی سیزیفی نووسی که‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا بۆ ته‌ڤگه‌رێ خۆڕاگریی فه‌ڕانسه‌ چالاکیی ده‌کرد. له‌ لێدوانیدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌رکه‌وتوویی، وێنه‌ی پیاوێک ده‌بینین که‌ به‌و راده‌یه‌ ململانێ له‌ خه‌باته‌ سیاسیه‌کانی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ به‌ڵکو خه‌باته‌ له‌ بان سه‌رییه‌وه‌ داڕماون.هیچ سووکایه‌تییه‌کی ئه‌خلاقی له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانده‌ره‌ زاڵمه‌که‌ی هه‌ست پێناکرێ به‌ڵکو هه‌ست ده‌که‌ین که‌ حاکمی سه‌رکوتگه‌ر بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربزێوی ببێته‌ ته‌نیا شێوه‌ی ئه‌رخه‌یان به‌خشیی ژیان. ئه‌مه‌ش له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی داگیرکاری نازییه‌کاندایه‌، که‌ ئازادیی فه‌رانسه‌ییه‌کانی به‌ ته‌واویی به‌رته‌سک کردبۆوه‌. به‌تایبه‌تیی ئازادیی را ده‌ربڕین- ته‌نیا رێی ده‌ربازبوونبۆ ده‌ربڕینی بارودۆخی خود و ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی خود، خۆڕاگریی بوو.

      له‌ کۆتاییدا ئیزن بده‌ن سه‌رکه‌وتوو به‌ سێ تایبه‌تمه‌ندیی مرۆڤی بێناوه‌رۆکه‌وه‌ گرێ بده‌ینه‌وه‌: سه‌ربزێوی، ئیختیار و مه‌یل. سه‌رکه‌وتوو به‌ واتای راسته‌قینه‌ی وشه‌ به روونی له‌حاڵی سه‌ربزێوی دایه‌. به‌ڵام ناره‌زایه‌تییه‌که‌ی له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌ سیاسیه‌کانه‌ که‌ له دژیان خه‌بات ده‌کا. به‌ڵکو دژی ئه‌م راسته‌قینه‌یه‌شه‌ (که‌ ناتوانێ خۆی لێ لابدا) که‌ خه‌باته‌که‌ی بارودۆخه‌ گشتییه‌که‌ی هه‌نووکه‌ ناگۆڕێ. ئیختیاره‌که‌ی رێک په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ ململانێ سیاسییه‌که‌ی. مرۆڤی بێناوه‌رۆک له‌ سه‌ربزێویدا، ئه‌و پره‌نسیپ و یاسا و رێسایه‌ قبووڵ ناکا که‌ دیتران به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنن و له‌ پێناو ئازادییه‌که‌یدا شه‌ڕ ده‌کا هه‌تا به‌و جۆره‌ی بۆخۆی ده‌یهه‌وێ بجووڵێت و بیر بکاته‌وه‌. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی کامۆ ئاماژه‌ی پیده‌کا، مرۆڤی بێناوه‌رۆک له‌ خه‌باتدا وزه‌که‌ی له‌ سه‌ر زه‌مانی ئه‌مێستا، له‌ سه‌ر خۆی و له‌سه‌ر خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ریدا چڕ ده‌کاته‌وه‌، ئه‌و هه‌سته‌ راسته‌وخۆ رێک هه‌مان مه‌به‌ستی کامۆیه‌ له‌ باره‌ی مه‌یله‌وه‌.

 درێژه‌ی هه‌یه‌...