کانی حه‌مه‌ده‌مین

من ( حمێرا موحەمەد ئەمینی ) لە دایک بووی بەفرانباری ساڵی 1356 ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاری "بــانە "

نازناوی (کانی )م هەڵبژاردووە وزیاتر بەو ناوە بەرهەمەکانم بڵاو بۆتەوە.

لە بیرمە پۆلی یەکی سەرەتایی هەموو شێعری ناو کتێبەکانی پۆلی دوو و سێشم لەبەر کرد بوو. بەداخەوە خوێندن بە زمانی کوردی لە ئێران قەدەغە بوو. پۆلی چواری سەرەتایی بووم، بۆ بۆنەی ڕۆژی مامۆستا چووم بۆ لای خزمێکی خۆمان کە شاعیر بوو تا هۆنراوەم بۆ دانێ، جارێک هۆنراوەکەی بۆ خوێندمەوە و ئیتر لە منداڵییەوە هۆگریەکی زۆرم بە شێعر بوو بۆ هەمیشە زمانی کوری فێر بووم.

سێ ساڵ لە ڤستیواڵی شێعر و چیڕۆکی ناوچەی کوردستان لە شێعردا پلەی "یەکەمم "هێناوە .لە،تەمەنی پانزە ساڵیدا بوو بە هۆی هات وچووم بۆ ئەنجومەنی ئەدەبی بانە دەستم کرد بە نووسین .دیپلۆمی علووم تەجرووبیم هەیە کە هیچ پێوەندیەکی بە شێعرەوە نییە.

بە هۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و دڵگەرمی دۆستان تازە پێنووسم هەڵ گرتۆتەوە و دارە دارەمە.

تا تەمەنی بیست و سێ هەر دەمنووسی بەڵام بە داخەوە پشتم لە نووسین کرد (ئەوەش هۆگەلی تایبەتی خۆی هەیە ) وهەر ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی زەربەیەکی کاریگەر لە خۆم بدەم.

سپاس بۆ هەموو ئەوکەسانەی کە دڵ گەرمیان کردوم. جگە لە نووسین کاری وەرگێڕان دەکەم، لە کوردیەوە بۆ فارسی، لە فارسیەوە بۆ کوردی

بڕێک لە شێعری شاعیرە گەورەکانم وەرگێڕاوە.

 

لەپەراوێزی خەونەکانما

دوو ترپە ڕێیە

مەرگەسات

من و تۆ

من

که‌مردم

چارە چییە؟

هاتووم تالێت بپرسم